موسوڵمان:
باوه‌ڕت به خودا هه‌یه؟
بێباوه‌ڕ:
نه‌خێر!
موسوڵمان:
كه‌واته كێ تۆ و ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه؟!
بێباوه‌ڕ :
نازانم!
موسوڵمان :
به‌ڵام ده‌بێت بۆ هه‌موو شتێك دروستكه‌رێك هه‌بێت، شته‌كان ناتوانن خۆیان دروست بكه‌ن!
بێباوه‌ڕ:
باشه هه‌ر به‌م مه‌نتیقه، كێ ئه‌م دروستكه‌ره‌ی دروست كردووه؟ تۆ وتت: ده‌بێت هه‌موو شتێك دروستكه‌ری هه‌بێت، كه‌واته كێ ئه‌و دروستكه‌ره‌ی دروست كردووه؟!
موسوڵمان:
ئاااا ، باشه سبه‌ینێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت ئه‌ده‌مه‌وه!
بێباوه‌ڕ:
باشه مۆڵه‌تت هه‌یه تا به‌یانی!
----------------
موسوڵمان:
كاتێك له ده‌شت بووم، له ناو زیخدا كاتژمێر ێكی جوانم دۆزییه‌وه زۆر سه‌یر بوو وێنه‌یم نه‌دیبوو!
بێباوه‌ڕ:
چ جۆره كاتژمێرێك؟
موسوڵمان:
ڕوه! هیچی له سه‌ر نه‌نوسرابوو، بۆیه وا ئه‌زانم هه‌ر له خۆیه‌وه له ناو زیخهكهوه دروست بووه.
بێباوه‌ڕ:
ها ها ها!
موسوڵمان:
بۆ سه‌رت سوڕماوه؟!
بێباوه‌ڕ:
ئه‌بێ دروستكه‌رێك هه‌بێت ئه‌و كاتژمێره‌ی دروست كردبێت، شت ناتوانێ خۆی له خۆیه‌وه دروست بێت، یان خۆی دروست بكات، ئىبێ مرۆڤێك دروستی كردبێت.
موسوڵمان:
كه‌واته هه‌ر به‌م مه‌نتیقه: كێ ئه‌و مرۆڤه‌ی دروست كردووه؟ تۆ وتت: ئه‌بێت هه‌ر شتێك دروستكه‌رێك دروستی كردبێت، كه‌واته: كێ ئه‌م دروستكه‌ره‌ی دروست كردوه؟
بێباوه‌ڕ:
ئه‌م پررسیاره بێ عه‌قڵانه بۆ ئه‌كه‌ی؟ بۆ خۆت سه‌رقاڵ ئه‌كه‌یت به دروستكردنی مرۆڤ؟ بۆ مرۆڤ ده‌چوێنیت به كاتژمێر؟ مرۆڤ وه‌كو كاتژمێر نیه ئه‌وه‌ی ئه‌یزانین ئه‌وه‌یه كه كاتژمێر ئه‌بێ دروستكه‌رێكی هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه ناتوانین له دروستكردنی مرۆڤ بگه‌ین!
زانیاری ئێمه عه‌قڵمان ناتوانێت هه‌موو حه‌قیقه‌تێك ده‌ر بخات، ته‌نانه‌ت له ژیانماندا، ئێمه زۆر شت نازانین وه‌كو هۆكاری زۆرێك له نه‌خۆشیه‌كان، وه سروشتی ڕۆح ... هتد. جا چۆن له دروستكردنی مرۆڤ ده‌گه‌ین؟!
موسوڵمان:
ده‌ی من ئه‌مه‌م دوێ، ئه‌م وه‌ڵامه‌ت له سه‌ر من هه‌ر وه‌ڵامی منه له سه‌ر تۆ، كاتێ دوێنێ پرسیت كێ خوای دروست كردووه؟
كوها بوو منیش وه‌ها وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه:
ئه‌م پررسیاره بێ عه‌قڵانه بۆ ئه‌كه‌ی؟ بۆ خۆت سه‌رقاڵ ئه‌كه‌یت به دروستكردنی خوا وه؟ بۆ مرۆڤ ده‌چوێنیت به خوا؟ مرۆڤ وه‌كو خوا نیه ئه‌وه‌ی ئه‌یزانین ئه‌وه‌یه كه خوا دروستمانی كردووه، كه عه‌قڵی مرۆڤ نه‌توانێت هه‌موو شتێك له بوونه‌وه‌ردا بزانێت، چۆن زانیاری به‌رامبه‌ر دروستكه‌ری بوونه‌وه‌ر هه‌یه؟
زانیاری ئێمه عه‌قڵمان ناتوانێت هه‌موو حه‌قیقه‌تێك ده‌ر بخات، ته‌نانه‌ت له ژیانماندا، ئێمه زۆر شت نازانین وه‌كو هۆكاری زۆرێك له نه‌خۆشیه‌كان، وه سروشتی ڕۆح ... هتد. جا چۆن ده‌ته‌وێت له شته په‌نهانه گه‌ورانه بزانیت؟!
خوا ده‌فه‌رموێ:
أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ
أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ بَل لا يُوقِنُونَ ..
أَمْ عِندَهُمُ الْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ...
أَمْ لَهُمْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ ..
فَذَرْهُمْ حَتَّى يُلاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي فِيهِ يُصْعَقُونَ (الطور : 35-45)
واته:
ئایا ئه‌وان له نه‌بوون دروست بوون یان خۆیان دروستكه‌ری خۆیانن؟!
یان ئه‌وان خۆیان ئاسمانه‌كان و زه‌وییان دروست كردووه؟ نه ئه‌وان هه‌ر ئیمانی بته‌ویان نابێت.
یان ئه‌وان له په‌نهانی له به‌رده‌ستیانه و هه‌موو شت ده‌نووسن...
یان ئه‌وان په‌رستراوێكی جگه له خوایان هه‌یه؟ پاك و بێ گه‌ردی بۆ خوا له‌وه‌ی كه هاوه‌ڵی بۆ داده‌نێن.
وازیان لێ بێنه تا دىگهنه ئه‌و ڕۆژه‌یان كه تیایدا ده‌مرن و له خۆ ده‌چن.
ئاماده‌كردنی : منتدیات شبهات وبیان
وه‌رگێڕانی: م مه‌لا جاسم که‌لاری |