له‌م ڕۆژانه‌دا گوێبیستی هه‌واڵێك بووین كه یه‌كێتییه‌كه‌مان پڕۆژه‌ی
دیاریكردنی مه‌ئزونی شه‌رعی بۆ ماره‌بڕین پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی
كوردستان كرد، به ڕاستی ئه‌مه یه‌كێك بوو له هیوایانه‌ی كه من
ده‌مخواست، چونكه ئه‌مه ڕێگری له خه‌ڵكی نه‌زان و هه‌ڕه‌مه‌ك ده‌گرێت
له‌وه‌ی پێشه‌وایی كارێكی له‌م جۆره بكات، له كه‌لار پێش ماوه‌یه‌ك
ئاگاداری ماره‌بڕینی ئافره‌تێك بووم كه كه‌سێكی نه‌زان له عیدده‌ی
شه‌رعیدا ماره‌ی بڕیبوو. به ڕاستی ئه‌مه كێشه‌یه‌كه ده‌با یه‌كێتی
زانایان هه‌ڵوێستی له سه‌ر وه‌رگرتبا.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه كه بڵێین ئه‌وه‌یه كه بڕیار بدرێت له بری
ئه‌وه‌ی مامۆستای مه‌ئزون ببرێت بۆ شوێنی ماره‌بڕین، كچ و كوڕ و وه‌لی
وشاهیده‌كان وه‌كو له مه‌حكه‌مه ئاماده ده‌بن به‌و جۆره له ماڵی
مامۆستاكه ئاماده بن چونكه به ڕاستی هه‌ر خێزان و شوێنێك نه‌ریت و
ئاستی عه‌قڵ و بیروبۆچوونی له گه‌ڵ هی تردا جیایه، له به‌ر ئه‌وه
هه‌ندێك جار مامۆستایان دووچاری هه‌ندێك شوێن ده‌بنه‌وه كه له سه‌ری
زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وی كه بۆنه‌یه‌كی مێژوویی
ئه‌و خێزانه‌یه له‌وانه‌یه له ڕووی هه‌ڵنه‌یه‌ت كه به جێیان بهێڵێت.
بۆیه پێشنیار ئه‌كه‌م كه وا بكرێت خه‌ڵك بچنه خزمه‌ت مامۆستا بۆ
ماره‌بڕین و له ئیحراجی و دووچاری هه‌ندێك نه‌ریتی خراپ و به ده‌ر له
شه‌رع و عورف و نه‌گونجاو له گه‌ڵ ڕێزی مامۆستای ئاینی دوور
بكه‌وینه‌وه.
*به‌كالۆریۆسی دیراساتی ئیسلامی
ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتی شێخ عبد القادری گه‌یلانی له كه‌لار |