وشه‌ی سه‌له‌فی وه‌ك ناولێنانی گروپێك زۆر كۆن نییه، و ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه‌ده‌ڵێن پابه‌ندین به ده‌قه پیرۆزه‌كانی قورئان و فه‌رمووده و تێگه‌یشتنی یارانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و نه‌وه‌ی دووای ئه‌وان له ده‌قه‌كان. له‌درێژه‌ی ئه‌م دێڕانه‌دا باسی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له‌خۆ ناوه سه‌له‌فی، به‌ڕاستی هه‌ڵگری ئه‌و ناوه‌ن یان نا، قوڵناكه‌مه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌مه‌وێ ئه‌و پرسیاره بوروژێنم كه ئایا خودی سه‌له‌فی بوون پێویسته؟ بۆیه خوێنه‌ری به‌ڕێزی ئه‌م دێڕانه كاتێك ئه‌و ناوه چه‌ند جار ده‌خوێنێته‌وه بابیری زیاتر قوڵبێته‌وه له‌مانای وشه‌كه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و باسانه‌ی له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی ئایین و بیری ئایینی، و زۆربونی بیرمه‌ندی ئیسلامی، گه‌ڕانه‌وه‌ش جارێكی تر بۆ تێگه‌یشتنی سه‌له‌ف له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر له‌هه‌ڵكشانه و وه‌ك بڵێی دوو تای ته‌رازوویه‌كن و هه‌رلایه ململانێیه‌تی بۆ زیادكردنی كێشی خۆی. لای دووه‌م به‌پێوستی ده‌زانێت كه هه‌رده‌بێت له كۆتاییدا بگه‌ڕێینه‌وه بۆتێگه‌یشتنی سه‌له‌فی ساڵح.. به‌ڵام ئایا پێویسته گه‌ڕانه‌وه بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌وان؟
نابێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان پێ نه‌بێت، پێش ئه‌وه‌ی ورده‌كاری باس بكه‌ین، بۆیه: تۆقاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژه‌ڕای سه‌له‌فن له‌جێی خۆی نییه، ئاخر خودی سه‌له‌ف خۆیان یه‌ك بۆچوون نین، ئه‌م یه‌كڕانه‌بونه‌ش ته‌نها شته لاوه‌كی و لقه‌كانی ئایینی نه‌گرتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت له بابه‌ته عه‌قیده‌ییه‌كانیشدا جیاوازییان هه‌یه، ئه‌وه نییه جیاوازن كه ئایا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له شه‌وی میعراج خوای گه‌وره‌ی بینی یان نا؟، مردووه‌كان گوێیان له زیندووه؟ مانای سیفاتی ده‌ست و پێ و ئه‌ندامه‌كانی تر بۆ خوای گه‌وره چین؟، ئایا پێغه‌مبه‌ر به‌ڕۆح و لاشه چووه بۆ ئاسمان؟ یان ته‌نها رۆح؟ ئایا ئیسرا وه‌ك خه‌ون رووی دا؟... ئه‌وه‌ی سه‌له‌ف له‌سه‌ری كۆكن ته‌نها كۆڵه‌كه‌كانی عه‌قیده‌ی مسوڵمانه. خۆ ئه‌گه‌ر بچینه سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی شه‌ریعه‌ت، زۆر له‌وه زیاتره بتوانرێت به‌چه‌ندین بابه‌ت باس بكرێت. كه‌واته ئه‌و تێگه‌یشتنه كامه‌یه كه پێویسته له‌سه‌رمان جێبه‌جێی بكه‌ین و تاوانبار ده‌بین له ده‌رچوون لێی؟
با ڕاهێنانێك بكه‌ین و بۆ ساتێك ناو له‌خۆمان بنێین سه‌له‌فی و شوێنكه‌وته‌ی سه‌له‌فی ساڵح (درودیان له‌سه‌ر)، و حوكمی نوێژی جومعه به نمونه وه‌ربگرین. ده‌بینین هه‌ر له ناو ئه‌هلی سه‌له‌ف زیاتر له رایه‌ك هه‌یه، گریمان بۆچوونی ئه‌وانه‌مان په‌سه‌ند كرد كه پێیان وایه واجبه، ئه‌ی باشه چی له بۆچوونی ئه‌وانه‌ی تر بكه‌ین كه دژه بۆچونیان هه‌یه؟، یان ده‌بێت بڵێین: ئه‌وانی تر سه‌له‌فی ساڵح نین، یان ئێمه به‌ته‌واوی سه‌له‌فی نین. هه‌رگیز هه‌ندێك له سه‌حابه به سه‌له‌فی ساڵح نه‌بوون تۆمه‌تبار ناكرێن، و له ره‌وشتی مسوڵمان نییه.. ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ مندا راهێنانه‌كه‌ی كرد بێت بێ دوودڵی دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه سه‌له‌فی نییه، ئه‌وه نییه رای هه‌ندێكیان پێشێل ده‌كات، كوا سه‌له‌فی بوون؟
لێره چه‌ند پرسیارێك مێشكم ده‌خرۆشێنێ: ئایا راسته (سه‌له‌فی) بوونی هه‌یه؟
له‌كاتێكدا بۆچوونی هه‌ندێك وه‌رده‌گری و هه‌ندێكی تر فه‌رامۆش ده‌كه‌ی به‌پێی جۆری بابه‌ته‌كه؟ یان ئایا جیاوازی چییه له‌نێوان ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی به‌نوێخواز ده‌زانێت و ئه‌وی تر كه به سه‌له‌فی ده‌ناسرێت؟ مه‌گه‌ر هه‌ردووكیان له‌نێوان بۆچوونه جیاوازه‌كاندا بۆچونێك هه‌ڵنابژێرن؟
ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو چینه لێك جیا ده‌كاته‌وه، گه‌وره‌یی و بچوكی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌یه كه حوكمه‌كانی لێ هه‌ڵده‌بژێرن، یه‌كه‌میان ته‌نها له‌ناو سه‌له‌فی ساڵح بژارده‌ی خۆی ده‌دۆزێته‌وه، و دووه‌میان زانای هاوچه‌رخیش فه‌رامۆش ناكات، و ره‌نگه زۆرجار هاوچه‌رخه‌كه له‌پێشدا بخاته گرنگترینی مه‌به‌ستی، و پێی وایه: "هم رجال ونحن رجال"، هه‌ر بۆیه وه‌ك تانه پێیان ده‌ڵێن "خه‌له‌فی".
رێگه چاره.. ره‌نگه ئاسان بێت رێگه‌ی ته‌قلید بگرینه به‌ر و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بكه‌وینه ئه‌و دۆڵه قوڵه‌ی كه‌دیار نییه له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی "كام بۆچوون هه‌ڵبژێرین؟"، رێگه‌ی یه‌كێك له مه‌زهه‌به گه‌وره‌كان بگرین و پابه‌ند ببین پێوه‌ی، به‌ڵام ئایا ئه‌مه رێگه چاره‌یه..؟، له‌كاتێكدا نه ده‌رگای ئیجتیهاد داخراوه، و نه‌هیچ مه‌زهه‌بێكیش له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی حورمه‌تمان بۆیان توانیوێتی ته‌واوی راستییه‌كان بپێكی.
من چاره‌سه‌ر واده‌بینم كه‌هه‌رسێكیان "سه‌له‌فی، نوێخواز، شوێنكه‌وته‌ی موقه‌لیدی مه‌زهه‌به‌كان" له‌یه‌كێكدا كۆبكرێته‌وه، به‌واتا: له‌كاتی گه‌ڕان به‌شوێن حوكمێك ئه‌م خاڵانه ره‌چاو بكرێت:
1- كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو بۆچوونه‌كانی سه‌له‌ف و هاوچه‌رخ.
2- بایه‌خێكی وردبینانه‌تر به‌ڕای سه‌له‌ف چونكه باشتر هۆكاری دابه‌زینی ئایه‌ت و وتنی فه‌رمووده‌كان ئاگادارن.
3- فه‌رامۆش نه‌كردنی ئه‌و مه‌زهه‌به‌ی له‌و ناوچه‌یه بڵاوه، چونكه مه‌زهه‌به‌كان جێی باوه‌ڕپێكراوی یه‌كه‌می زۆرینه‌ی خه‌ڵكن.
4- وه‌رگرتنی رای هاوچه‌رخ له‌به‌ر ئاگابوونیان له كێشه‌و داهاته هه‌نوكه‌ییه‌كان.
5- لیژنه‌یه‌ك له‌زانایان كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیجماعێكی ئه‌و ناوچه‌یه دروست ببێت له‌سه‌ر ده‌ركردنی حومكه‌كه، لیژنه‌ی فه‌توای یه‌كێتی زانایانی كوردستان به‌نمونه.
له‌كۆتاییدا ئه‌م دێڕانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌نجامی بۆچوونی تایبه‌تی خۆمه و ره‌نگه هه‌مووی یاخود زۆربه‌ی هه‌ڵه بێت و ره‌نگه راستی زۆریشی تێدابێت، و هیوادارم هیچ كه‌سێك وانه‌زانێت تانه‌یه‌كم له بیروڕای ئه‌و گرتووه، و خوای گه‌وره ئاگاداری نییه‌ته‌كانمانه. |