به‌رزی و جوانی ئاینی ئیسلام هه‌رچه‌ند كه باس بكرێت كۆتایی نایه‌ت , به پشتیوانی خودای گه‌وره له‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه‌دا دڵوپێك له ده‌ریایی هه‌ڵوێسته جوانه‌كانی ئیسلام ده‌خه‌مه ڕوو بۆ ئێوه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێز له باره‌ی به‌ڕزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له هاویندا و هه‌ڵوێستی ئێمه‌ی مسوڵمان به‌رامبه‌ری .
شتێكی شاراوه نیه كه له‌م هاوینه‌دا به‌راورد له ساڵانی تر پله‌ی گه‌رمی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا و كوردوستانی خۆشمان به‌ده‌ر نیه له‌و گه‌رمایه , ئێمه‌ی مسوڵمانیش له هه‌موو كات و بارودۆخێكدا ئاینه‌كه‌مان ڕێنمایی سود به‌خش و مرۆڤدۆستانه‌ی بۆ داناوین بۆ جوانتر كردن و باشتركردنی گوزه‌رانی مرۆڤه‌كان .
پله‌ی گه‌رمی ڕۆژانه‌ی تێده‌په‌ڕێت بۆ نزیكه‌ی 40 پله‌ی سه‌دی كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری مردنی زۆرێك له باڵنده و ئاژه‌ڵان به‌هۆی توینێتیهوه . بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك هه‌ڵوێستێكی مرۆڤانه‌و مسوڵمانانه ئامۆژگاریمان ئه‌وه‌یه كه به‌پێی پێویست هه‌وڵبدرێت كه هیچ نه‌بێت جامیك ئاو له‌ناو حه‌وشه یاخود سه‌ربانه‌كان به‌جێ بهێڵرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و باڵندانه لێی بخۆنه‌وه , وه پاداشتی ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه دیاری كراوه له لای خودا .
یاخود هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌كاتی چونه‌ده‌ره‌وه‌دا ده‌به‌یه‌كی ئاوی سارد هه‌ڵبگریت چوونكه پێده‌چێت كه‌سانێك بێنه ڕێت كه پێویستیان به‌و ئاوه‌ی تۆ بێت , ئه‌وه‌ت بیربێت كه باشترین خێر شكاندنی توینێتی خه‌ڵكه .
له ئه‌بو هوره‌یره‌وه (ر.خ) ئه‌ویش له پێغه‌مبه‌ره‌وه (د.خ) كه فه‌رموویه‌تی :
(ليس صدقة أعظم أجرا من ما‌ء) حسنه الألباني في صحيح الترغيب و الترهيب
واته : هیچ خێرێك پاداشته‌كه‌ی گه‌وره تر نیه له پێدانی ئاو .
وه هه‌ریه‌كه‌شمان چیرۆكی ئه‌و پیاوه ده‌زانین كه ئاوی دا به سه‌گێكی تین‌و به‌و هۆیه‌وه خوای گه‌وره
لێی خۆش‌بوو
وعن أنس رضي الله عنه أن سعدا أتى النبي صلى الله عليه و سلم فقال : يا رسول الله : إن أمي توفيت ،
و لم توص أفينفعها أن أتصدق عنها ؟ قال : نعم ، و عليك بالماء" رواه الطبراني في الأوسط و
صححه الألباني في صحيح الترغيب و الترهيب
وه‌له ئه‌نه‌سه‌وه (ر.خ) ده‌گێڕێته‌وه كه سه‌عد (رخ) هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) پێی فه‌رموو : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا , دایكم مرد , وه هیچ وه‌سێتێكی بۆ نه‌كردووم , ئایا پاداشتی بۆ ده‌نوسرێت گه‌ر بێت و من خێرێكی بۆ بكه‌م ؟ پێغهمبهرێش فه‌رمووی : به‌ڵێ , هه‌وڵبده ئاوی بۆ بكه به‌خێر..
بۆیه بیرێكی هه‌ڵكه‌ند و به‌ناوی دایكیه‌وه ناوی نا به بیری (أم سعد) واته دایكی سه‌عد.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه كه باسمانكرد كورته‌یه‌ك بوو له پاداشتی شكاندنی توینێتی مرۆڤ یاخود ئاژاڵان بوو له ئاینی ئیسلامدا , به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ریه‌كه‌مان له ئاسیتی خۆمان هه‌وڵبده‌یه‌ن ئه‌و سوننهتهجوانانهی نازدارمان زیندوو بكه‌ینه‌وه و جارێكی تر برایه‌تی و خۆشه‌ویتی و ئاشتی بكه‌ینه دیاری بۆ سه‌ر ڕووی زه‌وی. |