یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
‌عه‌بدولمه‌جید ئه‌حمه‌د هه‌ریری
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/08/2010 : 15:45:55
قه‌باره‌ی فۆنت
چه‌ند دێڕێك له‌ نهێنیه‌كانی ژیانی ‏(مێرووله‌)
ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و هه‌زاران نموونانه‌‌ی، كه‌ له‌ ده‌وروبه‌رمان به‌ چاوی خۆمان ده‌یانبینین، ره‌نگه‌ سه‌رنجمان بۆ لای خۆی رانه‌كێشێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ وردیی بیربكه‌ینه‌وه‌ ده‌توانین په‌ندی زۆری لێ وه‌ربگرین، هه‌روه‌ها ده‌كرێت له‌م جۆره‌ زینده‌وه‌ره‌ لاوازه‌وه‌ گه‌لێك وانه‌ فێربین.....

زۆر دیارده‌ هه‌ن ده‌یانبینین، به‌ڵام بێ ئاگاین له‌ ناوه‌رۆكیان، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ ده‌بینین خه‌م‌وپه‌ژاره‌ ده‌وری داوین‌و ناتوانین چاره‌سه‌رێك بۆ هه‌موو ئه‌و گرفته‌ مادییانه‌ بدۆزینه‌وه،‌ كه‌ بیروهزرمانی بارگران كردووه‌و به‌خته‌وه‌ریی لێ زه‌وتكردووین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاره‌سه‌ر زۆر ئاسانه‌، ده‌رمانی ئه‌م ده‌رده‌ كوشنده‌یه‌ له‌ په‌یامی په‌روه‌ردگاردا بوونی هه‌یه‌، ئه‌گه‌رچی له‌م سه‌رده‌مه‌دا كێشه‌ ئابورییه‌كان یه‌كجار زیادیان كردووه‌، به‌هۆی پێشكه‌وتنی به‌رچاوی ته‌كنه‌لۆژیاوه،‌ كه‌ جیهان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

بۆیه‌ پێویسته‌ بڵێنین: خۆشه‌ویستانم باشترین‌و چاكترین رێگه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ ئابورییه‌كان بریتییه‌ له‌ باوه‌ڕهێنان‌و متمانه‌ بوون‌و پشت به‌ستن به‌ خوای تاك‌و ته‌نها!

ره‌نگه‌ هه‌ندێك كه‌س ئه‌م وه‌ڵامه‌یان به‌لاوه‌ سه‌یر بێت‌و بڵێن: چۆن كێشه‌‌و گرفته‌ داراییه‌كان به‌ باوه‌ڕهێنان به‌ خوا چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟

له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: خوای گه‌وره‌ به‌ توانایه‌ له‌ رۆزیدانی هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ی مرۆڤ، هه‌روه‌ها به‌ توانایه‌ به‌ به‌خشینی هه‌ر شتێك كه‌ بیه‌وێت پێمان ببه‌خشێت، به‌و مه‌رجه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنین، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ رۆزیده‌ری ته‌واوی دروستكراوه‌كانییه‌تی، ئه‌گه‌ر به‌ وردیی له‌ قورئانی پیرۆز وردببینه‌وه،‌ تێبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ په‌روه‌ردگار ته‌قواو رۆزی پێكه‌وه‌ گرێداوه‌، له‌ ڕوونترین‌و دیارترین ئه‌و نموونانه‌ش له‌ جیهانی زینده‌وه‌ره‌ بچووكه‌كاندا ده‌بینین، هه‌روه‌ها تێبینی ده‌كه‌ین، كه‌ په‌روه‌ردگار بۆ هه‌موو ئه‌و زینده‌وه‌ره‌ بچووك‌و لاوازانه‌ هۆكار گه‌لێكی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردوون، كه‌ به‌خه‌یاڵی هیچ كه‌سێكدا نایه‌ت،و رزق‌و رۆزی پێویستیشیان پێ ده‌به‌خشێت، ئه‌وه‌ سۆزو به‌زه‌یی‌و میهری په‌روه‌ردگاره‌ به‌رامبه‌ر به‌ زینده‌وه‌رێكی بچووكی نێو ئه‌م گێتییه‌، ئه‌ی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ باوه‌ڕداران چۆن بێت كه‌ ده‌ڵێن: لاإله‌ إلاالله‌!!!

با سه‌یركه‌‌ین چۆن په‌روه‌ردگار رۆزیی زینده‌وه‌رێكی بچووك ده‌دات، كه‌ مێرووله‌یه؟!:

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانیدا كه‌ زانایانی زانكۆی (ئیمبریال) ئه‌نجامیانداوه‌ ئه‌و زانایانه‌ باس له‌ توانای مێرووله‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌ردانی مادده‌یه‌ك، كه‌ ده‌بێته‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م جوڵه‌و رۆیشتنی زینده‌وه‌ری (هاڕی- شۆوكه‌-شیرینه‌‌) (المن)-‌ ئه‌م زینده‌وه‌ره‌ ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی ڕووه‌كه‌ جیاوازه‌كان، ده‌ردانی ئه‌م مادده‌یه‌ش یارمه‌تی مانه‌وه‌ی له‌ نزیك شاره‌ مێرووه‌كانه‌وه‌ ده‌دات‌، به‌مشێوه‌یه‌ مێرووه‌كان خۆراكی ته‌واو بۆ كاتی پێویست ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌م خواردنه‌ش له‌و مادده‌ لینجه‌ی كه شۆوكه‌‌ به‌رهه‌می ده‌هێنێت ده‌سته‌به‌رده‌بێت..

مێرووه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ قرتاندنی باڵی زینده‌وه‌رانی شۆوكه‌ بۆئه‌وه‌ی په‌كیانبخه‌ن، ئه‌و باڵ قرتاندنه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی، كه‌ نه‌توانێت دوور بكه‌وێته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ مێرووه‌كان جۆرێك له‌ خواردن به‌ ده‌ستدێنن، كه‌ ئه‌و مادده‌ لینجه‌یه‌ كه‌ شۆوكه‌ به‌رهه‌می ده‌هێنێت و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ شه‌كره‌كان، هه‌روه‌ها مێرووه‌كان سورن له‌سه‌ر ده‌ردانی مادده‌یه‌ك، كه‌ ده‌بێته‌ كۆسپ له‌ به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی باڵی نوێی شۆوكه.‌ جگه‌ له‌وه‌ش مێرووه‌كان هه‌ڵده‌ستن به‌ ده‌ردانی مادده‌یه‌ك كه‌ ده‌بێته‌ رێگرو كۆسپ له‌ جوڵه‌و رۆیشتنی شۆوكه‌ تا نه‌توانێت شوێنه‌كه‌ی جێبهێڵێت‌و به‌ره‌و جێگه‌یه‌كی دیكه‌ بچێت.



كۆمه‌ڵه‌ مێرووله‌یه‌ك كه‌خه‌ریكی خواردنی(شۆكه‌)كانن

زاناكان به‌ هۆی كامێرایه‌كی پێشكه‌وتووی ژمێرییه‌وه‌ چاودێری جوڵه‌ی زینده‌وه‌ری شۆوكه‌یان كردووه‌، به‌ هاوكاریی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی كۆمپیوته‌ر، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م زینده‌وه‌ره‌یان له‌سه‌ر كاغه‌زێكی تاقیگه‌یی دانا، كه‌ پێشتر ڕێگه‌یاندا به‌ مێرووه‌كان كه‌ به‌سه‌ر ئه‌و كاغه‌زه‌دا تێپه‌ڕێت، بۆئه‌وه‌ی بۆیان ڕوونبێته‌وه،‌ كه‌ شۆوكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی هێواشتر به‌سه‌ریدا ده‌ڕوات، ئه‌مه‌یان به‌راورد كرد له‌گه‌ڵ كاغه‌زێكی دیكه‌ كه‌ پێشتر مێروو به‌سه‌ریدا نه‌ ڕۆیشتبوو، لێره‌وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت، كه‌ شۆوكه‌ زۆر هێواشتر به‌سه‌ر ئه‌و كاغه‌زه‌دا ده‌ڕۆیشت، كه‌ پێشتر مێرووه‌كان به‌ سه‌ریدا رۆیشتبوون.

هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ره‌وان له‌ جاری دووه‌مدا ڕێگه‌یان به‌ شۆوكه‌ دا، به‌سه‌ر گه‌ڵایه‌كی دره‌ختی وشكدا بڕوات، كه‌ به‌ سرووشتی خۆی حه‌ز به‌مانه‌وه‌ ناكات له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ گه‌ڵایانه‌، ئه‌وه‌ش پاش تێپه‌ڕبونی مێرووه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڵایه‌دا، بۆئه‌وه‌ی ده‌ر بكه‌وێت، كه‌ شۆوكه‌ به‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڵایانه‌دا زۆر به‌ هێواشی ده‌ڕوات.




مێرووله‌یه‌ك له‌كاتی ڕژاندنی مادده‌ لینجاویه‌كه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ مێروو مادده‌یه‌ك ده‌رده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڵایه‌ی كه‌ به‌ سه‌ریدا تێده‌ په‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی كار بكاته‌ سه‌ر جوڵه‌و ڕۆیشتنی (شۆوكه)‌، كه‌ سه‌رئه‌‌نجام ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی ‌و ده‌ركه‌وتنی به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ تووشی شه‌له‌ل هاتووه‌، هه‌روه‌ها مێرووله‌ سوود وه‌رده‌گرێت له‌و مادده‌یه‌ی كه‌ زینده‌وه‌ره‌ بچووكه‌كان ده‌ریده‌ده‌ن، كه‌ مادده‌یه‌كی لینجاوی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ شه‌كر، هه‌روه‌كو چۆن ئه‌گه‌ر پێویست بوو (شۆوكه)كه‌كانی‌ش ده‌خوات.

لێكۆڵه‌ره‌وان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان شۆوكه‌‌و مێرووله‌، ئه‌م دوانه‌یه‌ سوود له‌ یه‌كدی ده‌بینن‌و (سوود گۆڕینه‌وه‌یان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌) به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌شیان هه‌یه‌، ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان كه‌ شۆوكه‌ پشت به‌ دراوسێكه‌ی، واتا مێرووله‌ ده‌به‌ستێت، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و زینده‌وه‌ره‌ شه‌ڕكه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت هێرش بكه‌نه‌ سه‌ریان‌و زیانییان پێ بگه‌یه‌نن، به‌و پێیه‌ی مه‌به‌ستیان كارگه‌ و كۆگای خواردنی مێرووه‌كانه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كۆتاییدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ مێرووله‌كان به‌رگری له‌ شۆوكه‌ بچووكه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌كاتی پێویستیشدا شۆوكه‌كه‌ش ده‌خۆن.

خۆشه‌ویستان با سه‌یری ئه‌م هاوكارییه‌ بكه‌ین،‌ كه‌ له‌ نێوان جیهانی زینده‌وه‌راندایه،‌ كه‌ ئێمه‌ واده‌زانین ئه‌وان خاوه‌نی ژیری نین، له‌ راستیدا هه‌موو ئه‌م دیاردانه‌ جه‌خت له‌سه‌ر دروستی‌و راستیی ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ده‌فه‌رموێت: (ؤمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ ؤلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْ‌وٍ ثُمَّ إِلَي رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ) [الَانعام: 38]. واته‌: (هیچ زینده‌وه‌رو گیانله‌به‌رێك نییه‌ به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات‌و هیچ باڵنده‌یه‌ك به‌ باڵه‌كانی بفڕێت،ئه‌وانیش ئوممه‌ت‌و گه‌لێك نه‌بن وه‌ك ئێوه‌، (له‌ رووی دروستبوونه‌وه‌ دڵنیابن) هیچ شتێك نییه‌ پشتگوێمان خستبێت له‌ كتێبه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی (لوح المحفوڤ)دا، له‌وه‌و دوا هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ كۆده‌كرێنه‌وه‌ بۆ لای په‌روه‌ردگاریان (بۆئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن‌و هه‌موو كه‌س مافی خۆی وه‌ربگرێت، یان تۆڵه‌ی ڕه‌وای لێبسه‌نرێت)).

بڕوانه‌ چۆن خوای گه‌وره‌ رۆزی ئه‌م زینده‌وه‌رانه‌ ده‌دات، كێیه‌ ئه‌و نه‌ریت‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی فێركردوون؟ كێیه‌ رێنموونی كردوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی رۆزی به‌و شێوازه‌؟

ئایا ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ نییه،‌ كه‌ په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموووێت: "( ؤمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَي اللَّهِ رِزْقُهَا ؤيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا ؤمُسْتَوْدَعَهَا كُلٌّ فِي كِتَابٍ مُبِينٍ)" [هود: 6] .واته‌: (هیچ زینده‌وه‌رێك نییه‌ له‌م زه‌وییه‌دا رزق‌و رۆزییه‌كه‌ی له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌ نه‌بێت، ئاگاداریشه‌ به‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌و شوێنی ده‌رچوونیان، چونكه‌ هه‌مووشتێك تۆماره‌ له‌ دۆسییه‌ی ئاشكرادا له‌ (لوح المحفوڤ)دا).

باسه‌یر بكه‌ین ورابمێنین و بیربكه‌ینه‌‌وه‌ له‌و دیمه‌نه‌ دڵرفێن‌و جوانه‌ی، كه‌ وێنه‌و دیمه‌نی مێرووله‌یه‌، خوای گه‌وره‌ چۆن رۆزی له‌و خواردنانه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ر كردووه‌ كه‌ حه‌زی لێ ده‌كات، كه‌ بریتییه‌ له‌ زینده‌وه‌ری شۆوكه‌ (المن)، مادده‌یه‌كی شه‌كر ده‌رده‌دات، كه‌ له‌ پارچه‌یه‌ك شیرینی ده‌چێت، له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ئه‌و رۆزییه‌ی بۆ ده‌نێرێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ خه‌مێكی لێ بخوات!! به‌ڵام نازانم بۆچی ئێمه‌ غه‌مبارین بۆ به‌ ده‌ستهێنانی رۆزی له‌ كاتێكدا ده‌زانین خوای گه‌وره‌ رۆزیمان ده‌دات!!




له‌م وێنه‌یه‌ ورد بینه‌وه‌ ده‌بینین كه‌وا مێرووله‌یه‌ك ‌ خواردن ده‌خوات له‌سه‌ر زینده‌وه‌ری (شۆوكه‌ ) بچووكه‌كان!
بێگومان ئه‌و سوپاسی خودای گه‌وره‌و بێ هاوتا ده‌كات‌و پاك‌و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و ده‌رده‌بڕێت! چۆن ئه‌وه‌ وانییه‌ كه‌ ده‌فه‌رمووێت: (وإن من شی‌و إلا یسبح بحمده)(هه‌موو شتێك ته‌سبیحاتی خودا ده‌كات)! پاك‌و بێگه‌ردیی بۆ خوای گه‌وره‌!!

لێزه‌دا پێویسته‌ پرسیارێك بكه‌ین ئایا (‌ كێ یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی رۆزی بۆ ئه‌م مێرووله‌ لاوازو به‌سه‌زمانانه‌ ده‌سته‌به‌ر كردووه،‌ كه‌ خاوه‌نی هیچ هۆكارو هێزو ده‌سه‌ڵاتێك نین)؟! ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ دانایی‌ و زیره‌كی بێ وێنه‌ی پێبه‌خشیون.

ده‌بێ ئاماژه‌ به‌وه‌ش بكه‌ین كه‌وا مێرووله‌ له‌گه‌ڵ مرۆڤیش دا خاڵی وێكچونی هه‌یه‌، كه‌ هه‌ندێك له‌مانه بریتین له‌‌:

١_كاری گه‌وره‌:

زۆر جار ده‌بینین كه‌مێرووله‌یه‌ك زیلكێك یان شتێكی زۆر له‌خۆی گه‌وره‌تر هه‌ڵگرتوه‌و ده‌یه‌وێت بۆ سه‌ربازگه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌، مرۆڤیش به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ گوزه‌رانی ژیانی دا زۆر جار واڕێك ده‌كه‌وێكاری گه‌وره‌ ده‌كا.

٢_ زۆری و به‌رده‌وامی هه‌وڵدان:

زۆرێك له‌ئێمه‌ بینیومانه‌ مێرووله‌ به‌به‌رده‌وامی شت ده‌گوازێته‌وه‌ كه‌چی زانایان وتویانه‌(رۆزی مێرووله‌ له‌ ساڵێك دا نیو ده‌نكه‌ گه‌نمه‌) مرۆڤیش به‌درێژایی ته‌مه‌نی كار ده‌كا وزیاتر له‌پێویست خۆی ماندوو ده‌كا كه‌ زۆر جار كاره‌ساتی لێ كه‌وتۆته‌وه‌.

٣_پارێزگاری كردن له‌ئازووقه:

ده‌بینین كه‌مرۆڤ ئازووقه‌ی خۆی له‌به‌ر تیشكی خۆر یان باران ده‌پارێزێ تاكو بمێنێته‌وه‌،به‌هه‌مان شێوه‌ زانایان ده‌ڵێن مێرووله‌ش له‌باره‌گاوسه‌ربازگه‌كانی خۆیاندا ژووری ئازووقه‌یان هه‌یه‌.

٤_ژیری له‌پارێزگاری ئازووقه‌:

چۆن خوای میهره‌بان ژیری به‌مرۆڤ به‌خشیوه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ش ده‌زانێ چۆن پارێزگاری بكا،میرووله‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌په‌رتوكی(حیاه‌الحیونات الكبری)دا باس له‌وه‌ ده‌كا كه‌وا مێرووله‌ كاتێ‌ ده‌نكه‌ گه‌نمێك ده‌بات له‌ناو كونه‌كه‌ی خۆی دا ده‌یكا به‌٢كه‌رت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ته‌ڕببێت له‌ناو خۆلدا شین نه‌بێته‌وه‌،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رده‌نكه‌ نیسكێك ببات توێكله‌كه‌ی سه‌ری لێ ده‌كاته‌وه‌ له‌ترسی هه‌مان مه‌به‌ستی شین بونه‌وه‌،ئه‌مانه‌وچه‌ند لایه‌نێكی تری وێكچونیان، گه‌ورویی بۆتۆ ئه‌ی خودای لێزان (خْلُقُ اللَّهُ مَا يَشَا‌ءُ إِنَّ اللَّهَ عَلَي كُلِّ شَيْ‌ءٍ قَدِيرٌ) النور : 45

له‌به‌رئه‌وه‌ خۆشه‌ویستانم با زۆر نزا بكه‌ین و ، دڵنیابین كه‌ ئێمه‌‌ بانگ له‌ په‌روه‌ردگارێك ده‌كه‌ین، كه‌ زۆر بیسه‌ره‌و لێمانه‌وه‌ نزیكه‌و وه‌ڵامی نزاكانیشمان ده‌داته‌وه‌، چۆن ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ نییه،‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: (ؤكَأَيِّنْ مِنْ دَابَّةٍ لَا تَحْمِلُ رِزْقَهَا اللَّهُ يَرْزُقُهَا ؤإِيَّاكُمْ ؤهُؤ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ) [العنكبوت: 60]. واته‌: (زۆر زینده‌وه‌ر هه‌یه‌ رزق‌و رۆزی خۆیان نه‌داوه‌ به‌ كۆڵی خۆیاندا، (كه‌چی خوای گه‌وره‌ په‌كیان ناخات‌و له‌ برسان نامرن)، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ رزق‌و رۆزی ئه‌وانیش‌و ئێوه‌ش ده‌دات، بێگومان ئه‌و زاته‌ بیسه‌ر به‌ (قسه‌و گوفتارتان)‌و زانایه‌ (به‌ خه‌یاڵی دڵ‌و ده‌روونتان)).

هه‌ندێكجار خوای گه‌وره‌ رزق‌و رۆزی كه‌ممان پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام به‌هره‌مه‌ندمان ده‌كات به‌ له‌شساغی‌و ته‌ندروستی باش‌و خێرو فه‌ڕو به‌خته‌وه‌ری، هه‌روه‌ها خه‌م‌و په‌ژاره‌مان لێ دوور ده‌خاته‌وه‌، ره‌نگه‌ زۆر هه‌بن خاوه‌نی ماڵ‌و سامان‌و ناوبانگ بن، به‌ڵام بێبه‌ش بوون له‌ به‌خته‌وه‌ری‌و كامه‌رانی! ماوه‌مان نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ بیربكه‌ینه‌وه‌ له‌ فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگاری كارزان‌و كاربه‌جێ كه‌ ده‌فه‌رمووێت (قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ ؤبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُؤ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ) [یونس: 58].

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ باوه‌ڕداران بڵێ: با دڵشادو شادمان بن به‌ فه‌زڵ و ره‌حمه‌تی خودایی (كه‌ قورئان‌و به‌رنامه‌ی خودایه‌) كه‌ وابوو با هه‌ر به‌و دڵخۆش بن، هه‌ر ئه‌وه‌ش چاكتره‌ بۆیان له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ خه‌ڵكی خه‌ریكن كۆی ده‌كه‌نه‌وه‌و كه‌ڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن).

واخر دعوانا ان الحمدلله رب العالمین.

دوای قوڕئانی پیرۆز
حیاه‌ حیوانات الكبری
(kaheel7.com)

mejeedheriri1980@gmail.com