یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
‌عه‌بدولمه‌جید ئه‌حمه‌د هه‌ریری
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/09/2011 : 21:15:49
قه‌باره‌ی فۆنت
سه‌يرو سه‌مه‌ره‌كانی مه‌له‌كه‌ته‌كه‌ی من
كه‌سێك به‌ ديقه‌ته‌وه‌ سه‌رنج له‌ مه‌مله‌كه‌تی من بدات زۆر به‌ئاسانی وته‌ گه‌لێك و ئاكارو هه‌ڵسوكه‌وتێكی سه‌ير ده‌بينێت، ئه‌م سه‌ير و سه‌مه‌رانه‌ هه‌موو بوراێكی گرتۆته‌وه‌، له‌ڕاگه‌يانه‌كانه‌وه‌ بگره‌ تائه‌وه‌ی كه‌سێك بۆيان بدوێت هه‌ر ماشاء الله ی لێبێت، چۆن هه‌موو شته‌كان پێچه‌وانه‌ ده‌بنه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ هه‌ندێك له‌ سه‌يرو سه‌مه‌رانه‌ی مه‌له‌كه‌تی منن:

١_ پێش ئه‌وه‌ی ڕايه‌ڵه‌ی جيهانی هه‌ولێر په‌خشی ئاسایی خۆی ده‌ست پێ بكات، ئه‌ها چاوپێكه‌وتنيان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تا چه‌ند خه‌ڵكی خۆشحاڵن به‌م هه‌نگاوه‌يان، له‌ درێژه‌ی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌يان گه‌نجێك له‌هه‌ولێر قسه‌ی ده‌كرد، ئه‌م گه‌نجه‌ زۆربه‌ تاسه‌وه‌ ده‌يگوت ( به‌راستی به‌رنامه‌كانتان زۆر زۆر خۆشن جێگای خۆی له‌ دڵی بينه‌رانی كردۆته‌وه‌) ئاخر ده‌تۆ سه‌يری ئه‌م سه‌يرو سه‌مه‌ره‌یه‌ی ئاخر زه‌مان بكه‌، هێشتا ئه‌م كه‌ناڵه‌ به‌رنامه‌كانيان ده‌ست پێنه‌كردبوو، ته‌نها ريكلامێك بوو ئه‌ويش بريتی بوو له‌ پيشان دانی قه‌ڵاو مناره‌ی هه‌ولێر و گۆرانی (تۆديرۆكی هه‌ولێر)، كه‌چی كاكی به‌ڕێز ئه‌يوت به‌ڕاستی به‌رنامه‌كانتان جێگای خۆيان كردته‌وه‌ له‌ دڵی بينه‌رانی) ده‌وجا وه‌ره‌و بابم پشت به‌وه‌ ببه‌سته‌ بۆ ڕاپرسی وڵات و چاره‌نوسی وڵاتێك؟!، من نازانم و سه‌رله‌وه‌ ده‌رناكه‌م بۆچی كاتێك زوومی كاميرايه‌ك ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر وڵاتيانی ئێمه‌ هه‌موو ده‌سته‌واژه‌كان پێچه‌وانه‌ ده‌بنه‌وه‌، به‌تايبه‌ت كاتی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان
ده‌بينين كه‌سانێك زۆر به‌گه‌رمی ستايشی به‌رنامه‌ی ئه‌م حزب و ئه‌و حزب ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ ياخود پێش چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ بڕۆ بيدوينه‌ له‌ناو خۆی دا ئۆپۆزسيۆنێكی ته‌واوه‌.

٢_ (كه‌ناڵێكی دیكه‌ش) سه‌يری ئه‌م كه‌ناڵه ‌بكه‌ن، ئه‌ها ئه‌وه‌ی هه‌موو كات ده‌ڵێت ئێوه‌ شايانی باشترينن، ئه‌مه‌ به‌و مانايه‌ی به‌ڕێزيان شته‌ باشترينه‌كانمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، سه‌يری باشترينه‌كانی ئه‌م كه‌ناڵه‌ بكه‌ن:

أ_زنجيره‌ فيلمێكی دۆبلاژيان هه‌بوو به‌ناوی (جيتاناس)، ئه‌م زنيجيره‌يه‌ جگه‌ له‌وه‌ بينه‌رانی فێر ده‌كرد چۆن ناپاكی هاوسه‌ری بكه‌ن، ئه‌م زنجيره‌يه‌ له‌ هه‌فته‌ی يه‌ك به‌شی پێشكه‌ش ده‌كرا، جگه‌ له‌‌وه‌ زۆر سست بوو بينه‌رانی زۆر ئازار ده‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌مانبينی جارو بار ده‌نگه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ر داده‌هات و له‌كاتی دۆبلاژه‌كه‌ش ده‌سكاری ده‌قه‌ ئه‌سڵه‌كانيش كرابوو، ده‌ی باشه‌ ئاخر ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری نه‌بێت مه‌كسيكه‌كان چوزانن بڵێن (ئۆخه‌ی ده‌رمانی كۆخه‌ی) ئه‌م ڕسته‌يه‌ی زۆر جار باوكی ( خۆناس) ده‌يگوته‌وه‌، له‌هه‌مووی سه‌يرتر هه‌روه‌ك وتمان سه‌ره‌ڕای سستيه‌كه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی دا پچڕا و ئيتر په‌خش نه‌كرايه‌وه‌، دوای ماوه‌يه‌ك ديسان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ و پێشكه‌ش كرايه‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له‌ بينه‌رانيان بكرێت ئاخۆ بۆپچڕا! ئه‌ی بۆ له‌شوێنی خۆی ده‌ست پێ نه‌كرايه‌وه‌!، له‌وه‌ش سه‌يرتر ئه‌وبوو ديسان پچڕايه‌وه‌ تا ئێستاش نه‌هاتۆته‌وه‌.

ب_ زنجيره‌يه‌كی تريان هه‌بوو ئه‌گه‌رهه‌ڵه‌ نه‌بم به‌ناوی (دابڕانێكی دوور) بوو به‌شێوازی كرمانجی خواروو دۆبلاژ كرابوو، ئه‌ميش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سست بوو، بينه‌رانی فێری ئه‌وه‌ ده‌كرد چۆن له‌كاتی هه‌ژاری دا له‌ش فرۆشی باشترين شته‌، له‌هه‌مووی سه‌ير تر ئه‌وه‌ بوو ئێستاشی له‌ گه‌ڵ بيت به‌بێ هيچ داوای لێبوردنێك له‌ناوه‌ڕاستی دا پچڕاو نه‌هاته‌وه‌، بينه‌ر وه‌ك مێوان وايه‌، ئه‌م كاره‌ی كه‌ناڵه‌ باشترينه‌كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وايه‌ مێوانێك ببه‌يه‌ شوێنێك له‌ناوه‌ڕاستی ڕێگادا جێی بهێڵی و داوای لێبوردنيشی لێ نه‌كه‌ی.

ج_ به‌رنامه‌يه‌كيان هه‌بوو_به‌ره‌حمه‌ت بیت_به‌ناوی (مليۆنێر)، ئه‌م به‌رنامه‌يه‌ پرسياره‌كانی به‌شێوه‌يه‌ك دانرابوو به‌شدار بوو ده‌بوايه‌ له‌ ٣ مليۆن يان كه‌متر تێنه‌په‌ڕێت، ٢كه‌سم بينین ٦ مليۆنيان برد، له‌به‌ختی ئه‌م به‌رنامه‌يه‌ به‌ڕێزێك قياسی شكاندو ٥٠مليۆنی مسۆگه‌ر كرد، له‌جياتی خۆشحاڵی به‌وه‌ی گه‌نجێكی ئه‌وه‌نده‌ زيره‌ك هه‌يه‌، پاره‌كه‌يان پێ نه‌ده‌دا، له‌ سايتێك خوێندمه‌وه‌ ئه‌م گه‌نجه‌ وتبووی( نه‌به‌رنامه‌كه‌ په‌خش ده‌كه‌ن نه‌پاره‌كه‌م پي ده‌ده‌ن نه‌ته‌له‌فۆنيشم له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرن و نه‌ ده‌شهێڵن بچمه‌ نا كۆشكی كه‌ناڵه‌كه‌)، دو‌ایی زانيم پاره‌كه‌ی وه‌رگرتبوو ، به‌ڵام ئه‌م گه‌نجه‌ بووبه ‌مۆته‌كه‌ی به‌رنامه‌كه‌و كۆتایی بێ هێناو ئيفلاسی كرد، مليۆنێره‌كه‌ی كه‌ناڵی (MBC) كه‌ (جۆرج قه‌رداحی) پێشكه‌شكاری بوو خه‌ڵاته‌كه‌ی١ملێۆن ريالی سعودی بوو، دواتر بوو به‌ ٢ مليۆن ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بووم ٢ كه‌س تا كۆتایی ڕۆيشتن وپاره‌كه‌شيان برد وكه‌زۆر له‌وه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه‌ سه‌يره‌ زۆر تر بوو، به‌ڵام ئيفلاسيشی نه‌كرد.

د_ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی چه‌ندين جاره‌ی فيلمه ‌ژێرنوسه‌كانيان هه‌ر مه‌پرسه‌ چه‌نده‌ بينه‌رانی هه‌راسان كردوه‌.

٣_زۆرن ئه‌م كه‌ناڵه‌ كورديانه‌ی له‌ گه‌ياندنی هه‌واڵه‌كان دا هه‌ميشه‌ له‌دواوه‌ن، من نازانم بۆ ده‌بێ هه‌واڵه‌كانی ئه‌م كه‌ناڵانه‌ دوای دوو ڕۆژ باس بكرێت، زۆرجار بينيمان دوای دوو ڕؤژ له‌ تێپه‌ڕينی ياريه‌كانی خولی تۆپی پێی ئيسپانيا ئي‌نجا هه‌ندێك كه‌ناڵی كوردی باسی ده‌كه‌ن، ئاخر توخوا ئه‌وه‌ سه‌ير نه‌بێت چی ناو بنێين باشه‌.

٤_شتێكی زۆر سه‌يرتر له‌و مه‌ملكه‌ته‌ی من ئه‌وه‌ تۆ له‌سه‌ر نه‌وت ده‌خه‌وی به‌ڵام به‌پاره‌یه‌كی زۆر ده‌بێ بيكڕی، باشه‌ ئه‌ی سه‌يرتر له‌وه‌ چيه‌ به‌ر‌ميلێك نه‌وت لێره‌وه‌ بۆ ئه‌مريكا بڕوا به‌ڵام له‌وێ به‌٨٠$ به‌ڵام لێره‌ به‌ ١٢٠$بێت، ئايا ئه‌مه‌ سه‌ير نيه‌؟!.

٥_په‌ڕله‌مانه‌كه‌ی مه‌مله‌كه‌تی من كه‌ناڵێكی هه‌يه‌ له‌ مێژووی ئه‌م كه‌ناڵه‌ ته‌نها يه‌كجار سه‌رۆكی حوكومه‌تی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ی من هاته‌ په‌ڕله‌مان ، سه‌يره‌كه‌ی لێره‌ ئه‌وه‌بوو ، په‌خشی ڕاسته‌وخۆی دانيشتنه‌كه‌ به‌ به‌هانه‌ی هۆكاری هونه‌ری وه‌ستا.

٦_ له‌سه‌يروسه‌مه‌ره‌كان سه‌يرتر حاڵی نه‌خۆشخانه‌كانمانه‌، تۆسه‌يری ئه‌م به‌زمه‌ بكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كان دا جاری واهه‌يه‌ هه‌رچی نۆژداره‌كه‌ بۆت ده‌نوسێت له‌ ده‌رمانخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ نيه‌، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ هه‌ر حه‌بێك به‌١٠٠٠ديناری چاپی نوێ ده‌يكڕی، كه‌واته‌ مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی من توانای دابين كردنی حه‌بێكی ١٠٠٠ديناری نيه‌، له‌وه‌ش سه‌يرتر پشنكنينی (سۆنه‌ر)ه‌، پزيشكی تا‌يبه‌ت به‌م بواره‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ زياترين پشكنين تا ١٠ يان ١٥ سۆنه‌ر ده‌كا، به‌ڵام هه‌مان پزيشك له‌ نۆرينگه‌كه‌ی تايبه‌تی خۆی دا ماندوو نابێت ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ هه‌تا ١٠٠ پشكنينيش بكات، له‌وه‌ش سه‌يرترئه‌وه‌يه‌ پزيشكێك له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی خۆی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی مه‌مله‌كه‌ت دا ريكلام بۆ نۆرينگه‌كه‌ی ده‌كات كارتی ريكلام ده‌دا به‌ نه‌خۆشه‌كه‌،ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی پێشت ده‌ڵێت وه‌ره‌ له‌وێ چاره‌سه‌رێكی باشت ده‌كه‌م، تۆ سه‌يری ئه‌م سه‌يره‌ی مه‌مله‌كه‌ت بكه‌، ئه‌گه‌ر پزيشكه‌كه‌ له‌نه‌خۆشخانی گشتی و بێ پاره‌ نه‌شته‌رگه‌ريێكت بۆ بكات، ئه‌وا له‌داو ده‌رهێنان دا، پێت ده‌ڵێت وه‌ره‌ نۆرينگه‌كه‌م داوه‌كه‌ت بۆ ده‌ردێنم، كه‌ده‌چی به‌ كارتی چونه‌ژوه‌ره‌وه‌ داو ده‌رهێنانه‌كه‌ كه‌ته‌نها يه‌ك دوو خوله‌كی پێده‌چێ ٥٠٠٠٠په‌نجا هه‌زارتدينارت لێوه‌رده‌گرێت، ئافه‌رين ويژدان.

ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌‌ سه‌ير نه‌ب‌ن ئه‌ی چیان ناو بنێين؟!.