یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
‌عه‌بدولمه‌جید ئه‌حمه‌د هه‌ریری
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/10/2011 : 14:30:48
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ پیرۆزكردنی سه‌ركرده‌كان ده‌بێته‌مۆته‌كه‌ی گیانیان
بیریارێك ده‌ڵێ (به‌دیكتاتۆربوونی سه‌ركرده‌كان له‌ پیرۆز ڕاگرتنیانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات).

توبڵێی ئه‌م وێرانكاریانه‌ی له‌جیهان دا به‌تایبه‌تی له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان له‌كوشتن و وێران كردنی ماڵه‌كان و هه‌تیو كردنی مناڵه‌كان دا زاده‌ی چی بێت؟؟؟!!!، بۆچی له‌م وڵاتانه‌دا سه‌رۆك پیرۆز ده‌كرێ؟! بۆچی كه‌س ناوێرێ بڵێت قوربان سه‌ری چاوت دوو ئه‌برۆیه‌!؟، بۆچی كه‌س ناوێرێ بڵێ جه‌نابی سه‌رۆك له‌مه‌دا هه‌ڵه‌ت كرد؟!، ڕونتر بڵێین و بپرسین به‌پیرۆز كردنی سه‌ركرده‌ له‌پێناو چی؟؟!!، ئایا ئه‌م دڕنده‌ییه‌ی سه‌ركرده‌كان زاده‌ی ئه‌م پیرۆزكردنه‌ نین؟؟!!، بیر بكه‌نه‌وه‌ بۆچی ئه‌م ملیۆنان خه‌ڵكه‌ی هه‌موو جار هاوریان ده‌كرد (بالروح بالدم نفیدك یا صدام) ئه‌ی بۆچی هه‌مان ئه‌و خه‌ڵكه‌ بوون به‌ مۆته‌كه‌ی گیانی سه‌ددام؟!، ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌بوو سه‌ددام له‌ بیری خه‌ڵكانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ له‌پێشه‌وه‌ شته‌كان بوو به‌پیرۆز سه‌یراكرابوو؟!، پیرۆزڕاگرتنی سه‌ددام وای لێهاتبوو له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا كه‌ ئه‌وكات شیمالی عێراقی ناوبوو مامۆستای زانكۆ هه‌بوو پێی ده‌وت (سه‌ددام وه‌ك عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیبه‌).

سه‌یركه‌ له‌سه‌ره‌تایی سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی لیبیادا (معه‌ممه‌ر قه‌زاقی قه‌ژر) له‌به‌رده‌م زومی كامێراكان ده‌ست به‌ سه‌یوان به‌ دیاركه‌وتو وتی (منیش هاتووم خۆپیشاندان ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌مشه‌و بارانه‌ و به‌یانی دێمه‌وه‌) به‌ڵام كه‌ به‌یانی زانی كورسیه‌كه‌ی له‌هه‌ڕه‌شه‌دایه‌ ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی دڕنده‌یی به‌دیارخست ، بینیتان سه‌ڕاری به‌ جورج كردنیان چه‌ند كه‌سیان كوشت، ئه‌مه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌نده‌ پیرۆیان ڕاگرتبوو تا وای لێهات موعه‌ممه‌ر ده‌یگوت (خۆمن سه‌رۆك كۆمار نیم تاوه‌كو ده‌ستله‌كاربكێشمه‌وه‌ من قائدپه‌وره‌م)سه‌یركه‌ن چۆن خۆی له‌سه‌رووی هه‌مو یاسایه‌ك بینیه‌وه‌ و چی به‌گه‌له‌كه‌ی كرد!!!، سه‌یری وڵاتی یه‌مه‌ن بكه‌ن بۆ وای لێهات ؟!، له‌م هه‌موو ته‌مه‌نه‌ی ناساڵحی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه‌ ده‌كوژێت؟ ئایا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ هه‌مان ئه‌و خه‌ڵكه‌ ڕۆژانێك به‌پیرۆزی ناویان هێناوه‌و ئه‌ویش له‌خۆی بایی ده‌بێت و له‌بیری ده‌چێت كه‌ ئه‌ویش وه‌كو هه‌ژارێكی وڵاته‌كه‌ی هه‌ر له‌خوێن و گۆشته‌وه‌ پێكهاتوه‌؟؟!!، ئایا له‌ وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌م دیارده‌یه‌ هه‌یه‌؟!، زۆر جار بیستمان ئه‌ندامی حزبێك به‌بێ پێشگری(جه‌نابی سه‌رۆك) ناوی سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه‌ی ناهێنێ، زۆرجار بینیمان له‌كاتی ناو هێنانی سه‌ركرده‌كه‌ چۆن كۆڕو كۆبونه‌كان بوون به‌ یه‌ك پارچه‌ چه‌پڵه‌ ڕێزان، زۆر جار هه‌ستمان به‌وه‌كرد له‌ كۆبونه‌وه‌كانی سه‌ركرده‌كانی مه‌مله‌كه‌تی من چۆن لێپرسراوه‌كه‌ ناتوانی له‌به‌ر چه‌پڵه‌ڕێزان به‌ته‌واوی قسه‌ نوسراوه‌كانی بخوێنێته‌وه‌.

سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ بكه‌ن ئایا ئه‌مه‌ ڕێخۆشكه‌رو فاكته‌رێك نیه‌ بۆ به‌دڕنده‌بوون و به‌دیكتاتۆربوونی سه‌رۆك؟؟!!.

ده‌ی بائه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێته‌وه‌ (به‌دیكتاتۆربوونی سه‌ركرده‌كان له‌ پیرۆز ڕاگرتنیانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات).