یه‌كه‌م/ پابه‌ندنه‌بون به‌بنه‌ماكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه له‌م ڕۆداو پێشتریش به‌سه‌رجه‌م ئاینه ئاسمانیه‌كانی تر چونكه له ڕاستیدا ئاینه ئاسمانیه‌كان بۆ بنیاتنان و ڕێكخستنی شیرازه‌ی خێزانه‌كانه هه‌تا به‌های مرۆڤایه‌تی ده‌ربكه‌وێت له باقی ئاژه‌لِ و گیانداره‌كانی تر جیای بكاته‌وه.
دووهه‌م/ نه‌بونی سۆز‌و خۆشه‌ویستی له‌نێوان هاوسه‌ره‌كاندا چونكه به‌ڕاستی یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و به‌خته‌وه‌ری خێزان به‌خشینی سۆز‌و خۆشه‌ویستی نێوان هاوسه‌ره‌كانه به یه‌كتر هه‌روه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت [ومن آياته أن خلق لكم من أنفسكم أزواجاً لتسكنوا إليها، وجعل بينكم مودة ورحمة إن في ذلك لَايات لقوم يتفكرون.]
سێهه‌م/ هه‌ست نه‌كردن به لێپرسراوێتی به‌رامبه‌ر به یه‌كتر به‌و واتایه‌ی كه ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسه‌ری ژیانیه‌تی لای ئه‌م ئه‌مانه‌ته‌و ده‌بێت به‌جوانترین شێوه پارێزگاری له‌و ئه‌مانه‌ته بكات وخیانه‌تی لێ نه‌كات هه‌روه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت [يا أيها الذين آمنوا لا تخونوا الله والرسول وتخونوا أماناتكم وأنتم تعلمون .واعلموا أنما أموالكم وأولادكم فتنة , وأن الله عنده أجر عظيم]
چوارهه‌م / داڕمان و نه‌بونی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان كه‌ئه‌مه‌ش ئاینی پبرۆزی ئیسلام به‌خاڵی سه‌ره‌كی داناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام ده‌ده‌ن پیاو بێت یان ئافره‌ت چونكه هه‌ردولا ته‌واوكه‌ری ژیانی یه‌كترن هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌فه‌رموێت [إذا أتاكم من ترضون دينه وأمانته فزوجوه، إلا تفعلوا تكن فتنة في الَارض وفساد كبير].
پێنجه‌م / جیاوازی ته‌مه‌ن به‌تایبه‌ت له‌كات و سه‌رده‌مێكی وه‌ك ئێستادا كه دونیای پێشكه‌وتن و مۆدێرن و ته‌كنه‌لۆژیایه ناكرێت زیاد له ڕاده‌به‌ده‌ر جیاوازی ته‌مه‌ن له نێوان هاوسه‌ره‌كاندا هه‌بێت كه ئه‌مه‌یان زیاتر تایبه‌ته به دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگاوه.
شه‌شه‌م / هاوتا نه‌بونی هاوسه‌ره‌كان له‌بواری ئاینی و بنه‌ماڵه‌یی و خاوه‌ن پیشه‌یی و ئاستی خوێنده‌واری و كه ئه‌مه‌یان هه‌م ئاینی و هه‌م كۆمه‌ڵایه‌تیشه.
سه‌باره‌ت به‌سزای ئه‌وكه‌سانه‌ش كه به‌و كاره قێزه‌ونه هه‌ڵده‌ستن ئاینی پیرۆزی ئیسلام سزای توندی داناوه بۆئه‌و كه‌سانه ئه‌گه‌رپێش چونه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بو ئه‌وا خه‌لیفه‌یان حاكم داری (حد)لێده‌دات كه‌بریتیه‌له 100دار به‌پێی ئایه‌تی [الزانية و الزاني فاجلدوا كل واحد منهما مائة جلدة و لا تأخذكم بهما رأفة في دين الله إن كنتم تؤمنون بالله و اليوم الَاخر و ليشهد عذابهما طائفة من المؤمنين " .]