پێویسته ئێمه‌ی شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و زاته‌ش رێزی ته‌واو له‌و پێشه‌وایه بگرین، كه بۆ ئێمه بووه مایه‌ی خێر‌و هیدایهتو سه‌رفرازی. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای قوڕئانی پیرۆز بكه‌ین، ده‌بینین خوای باڵاده‌ست له چه‌ندین ئایه‌ت باسی پێگه‌و مه‌كانه‌تی ئه‌و زاته دهكاتو، به (رسول الله) یان (یا أیها النّبی) ناوی دێنێت، یان له زۆربه‌ی شوێنه‌كان ناوی پێغه‌مبه‌ری به‌ناوه پیرۆزه‌كه‌ی خۆی لكاندووهو، ئیتاعه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی وابه‌سته‌ی ئیتاعه‌ی خۆی كردووه. له‌وه‌ش زیاتر خوای گه‌وره باسی له خۆشه‌ویستی ئه‌و زاته كردووه‌و، خۆشه‌ویستی خۆی بۆ به‌نده‌كان به‌ستۆته‌وه به خۆشه‌ویستی به‌نده‌كان بۆ پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِى يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ ۆێغْفِرْ ڵكُمْ ژُنُوبَكُمْ ۆاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ)، واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به ئیمانداران بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من بكه‌ون و له فه‌رمانی من ده‌رمه‌چن، ئه‌وكاته خوایش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو ههڵهكانیشتان خۆش ده‌بێت، ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه. جا بێگومانین له‌وه‌ی كهیاد كردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌لا یه‌ن هه‌ر كه‌س و كۆمه‌ڵێكه‌وه بێت، گوزارشت لهسۆزو خۆشه‌ویستی ئه‌و كه‌سه ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌م زاته‌و ڕه‌مزێكی ڕوونه بۆ ڕازیبون به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه. زیاد له‌مه‌ش دڵی مرۆی باوه‌ڕدار به‌م یاده شكۆدارهو پڕ سه‌روه‌ریه دهبوژێتهوهو لهكانیاوه سازگاره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) خوادا دڵی تینوی ئاو ده‌خواته‌وه‌و فهرامۆشیو دڵ نه‌وایی بهڕههێله ده‌بارن به‌سه‌ر دڵهكانو سۆز‌و میهره‌بانی خودا‌ش به‌م یاده زۆرتر ده‌بێ. موسڵمانانی كورد شه‌ره‌فی داهێنانو به‌گه‌وره گرتن‌و به‌قه‌در ڕاگرتنی رۆژی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنی هه‌یه، كه به‌ڵگه‌ی وه‌فادار بوونی میلله‌تی كورده بۆ پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌وه‌ی كورد ده‌یه‌وێ له‌لایه‌ك دووباره په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌ی نوێی كوردستان له‌سه‌ر بڕوا به خوا‌و به پێغه‌مبه‌رو په‌یامی ئاسمانی دووپات كاته‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه دانانه‌وه‌ی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و ژیار‌و دیاركردنی ماف‌و ئه‌ركی نیشتیمانی‌و ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی‌و سهربهستیو لۆژیكی‌و ئه‌خلاقی بینا بكاته‌وه، كه ئه‌مه هه‌میشه هێڵی به زیندوو هێشتنه‌وه‌ی نێوان كورد‌و ئیسلام پته‌وتر دهكاتو تاكی كوردیش به شێوازێكی مكومو پته‌و له‌به‌رده‌م گه‌لانی هاو دین‌و هاو ژین پێناسه ده‌كاته‌وه. یاد كردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) واتای یادكردنه‌وه‌ی ده‌رده سهریو دهربهدهریو ئه‌شكه‌نجه‌و نهداریو ئابلوقهدانو دۆزهخاوی ژیانی پێغه‌مبه‌ری(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) سه‌روه‌رو هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی كه له‌پێناو گه‌یاندنی ئه‌م ڕوناهیه به تێكڕای مرۆڤایه‌تی ئه‌وساو ئێستاش پێشكه‌شیان كرد، پێغه‌مبه‌رێك كه سه‌رتاپای ته‌مه‌نی مۆمێك بوه‌و خۆی سوتاوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی جیهان ڕۆشه‌ن كاته‌وه به گرتنه به‌ری جۆره‌ها ڕێگای دژوار‌و پڕچهلهمه بۆ ڕزگار كردنی ژیار‌و بیره گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی ئه‌وسای مرۆڤایه‌تی جێگای خۆیه‌تی، كه ئیمڕۆ جیهان به گشتی‌و جیهانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی یادی یه‌كه‌مین چاو ههلێنانی ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه بكه‌نه‌وه، كه دۆست‌و دوژمن شایه‌تی گه‌وره‌یی بۆ ده‌ده‌ن. بۆیه گرنگه ئێمه‌ش وه‌كو موسڵمان هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین، له‌گه‌ڵا ساڵیادی له‌دایكبوونی ئه‌و سه‌ره‌وه‌ره خۆشه‌ویسته‌مان، به كردار‌و ره‌فتاره‌وه خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) دهرببڕینو رۆژ به‌رۆژ حاڵ‌و ژیانمان له‌ژێر سایه‌ی سێبه‌ری حه‌زره‌ته‌وه به‌خته‌وه‌رو سه‌رفرازو پڕشنگدار بكه‌ینه‌وه. |