یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/12/2014 : 11:21:43
قه‌باره‌ی فۆنت
بڕیارو ڕا ده‌ربڕینی ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا

پێكهێنانی ژیانی خێزانی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دروست‌و به‌پێی رێنماییه‌كانی ئیسلام، گرنگی‌و بایه‌خی زۆری هه‌یه‌، وه‌ ئه‌رك‌و به‌ربرسیارێتی گه‌وره‌شی له‌خۆ گرتووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ره‌چاوی كۆی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ بكرێ‌، كه‌ ئیسلام وه‌ك رێسای تایبه‌ت به‌خێزان ره‌چاووی كردووه‌.

 

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانی خێزانی پێگه‌یه‌كی گرنگه‌ له‌ ژیانی مرۆڤایه‌تی‌و له‌هه‌مان كات هه‌رچه‌ند شێوه‌ی پێكهێنانی ئه‌و خێزانه‌ له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر‌و له‌ ناو وڵاتێكه‌وه‌ بۆ وڵاتێكی تر بگۆڕدرێت، ئه‌وه‌ تێڕوانینه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئیسلام سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ هه‌ر هه‌یه‌‌و قه‌تیش به‌ چاوێكی كه‌م‌و یان سووك‌و ساده‌ سه‌یری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ناكات، به‌ڵكو هه‌میشه‌ بانگه‌شه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ مرۆڤه‌كان به‌ چاوی رێزو به‌هاو گرنگی‌و بایه‌خه‌وه‌ لێی بڕوانن‌و به‌ته‌واوه‌تی ئۆباڵ‌و ئه‌ركه‌كه‌ی بگرنه‌ ئه‌ستۆ.

 

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی ئیسلام بۆ پێكهێنانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، ئه‌وه‌ ده‌ره‌كه‌وێ‌ كه‌ خێزان كۆمه‌ڵێك ئه‌رك‌و وه‌زیفه‌ی له‌به‌رده‌مه‌‌و هه‌ر یه‌ك له‌و ئه‌ركانه‌ش كاریگه‌ری گرنگی له‌ ژیانی تاك‌و كه‌مه‌ڵگه‌ هه‌یه‌، كه‌ سه‌ره‌نجام ئه‌و وێنه‌یه‌ به‌ یه‌كێ‌ له‌ نیعمه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگار هه‌ژمار ده‌كرێ‌، چونكه‌ لانه‌ی ژیان‌و خۆشبه‌ختی‌و حه‌سانه‌وه‌‌و به‌خته‌وه‌ر بوونی مرۆڤ خێزانه‌.

 

وه‌كو خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆز باسی له‌وه‌ كردوه‌و ده‌فه‌رموێ‌: (ومِنْ يَ‌َيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْؤاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَؤدَّةً ورَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لآ‌َيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) الروم:21. واته‌: یه‌كێك له‌ نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی تری خوا ئه‌وه‌یه‌: كه‌ هه‌ر له‌ خۆتان هاوسه‌ری بۆ دروست كردوون بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بگرن له‌لایداو له‌ نێوانتاندا خۆشه‌ویستی‌و سۆزو میهره‌بانی فه‌راهه‌م هێناوه‌، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا نیشانه‌‌و به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ بۆ كه‌سانێك بیرده‌كه‌نه‌وه‌و تێده‌فكرن.

یا خود ده‌فه‌رموێ‌: (واللَّهُ جَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْواجًا وجَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَزْواجِكُمْ بَنِينَ وحَفَدَةً ورَزَقَكُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ) النحل:72. واته‌: خوا هه‌ر له‌ خۆتان هاوسه‌رانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون، هه‌ر له‌ ڕێگه‌ی هاوسه‌رانتانه‌وه‌ كوڕو كوڕه‌زای پێبه‌خشیوون‌و له‌ هه‌موو رزق‌و رۆزیه‌كی چاك‌و پاك‌و به‌سوود به‌هره‌وه‌ری كردوون.

 

كه‌واته‌ به‌پێی تێڕوانینی ئیسلام ئامانج له‌ پێكه‌وه‌ نانی خێزان بۆ خۆشبه‌ختی‌و به‌خته‌وه‌ریه‌، ئه‌وه‌ش هێمایه‌ بۆ ئه‌و راستیه‌، كه‌ مه‌سه‌له‌ی خێزانی سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كات دروست ده‌بێ‌، كه‌ راگۆڕینه‌وه‌‌و راوێژو رێزو‌و خۆشه‌ویستی‌و گوێڕایه‌ڵی له‌ناو ئه‌ندامانی خێزان به‌تایبه‌تی ژن‌و مێرد هه‌بێ‌.

له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ئیسلام بایه‌خێكی زۆری بۆ خێزان داناوه‌‌و رێگریش له‌هه‌موو ئه‌و حاڵه‌ت‌و دیارده‌‌و كاره‌ نامۆیانه‌ ده‌كات، كه‌ خێزان به‌ره‌و لێك ترازان‌و په‌رته‌وازه‌یی ده‌بات، كه‌واته‌ ئه‌ندامانی خێزان خۆیان به‌رپرسن له‌ دانانی سیسته‌مێكی گونجا‌و بۆ خانه‌واده‌كه‌یان، هه‌روه‌ك به‌كه‌مته‌رخه‌م داده‌ندرێن ئه‌گه‌ر یه‌كێ‌ ببێته‌ هۆكاری په‌رته‌وازه‌یی خودی خێزانه‌كه‌.

 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌باره‌ی به‌رپرسیارێتی خێزانیه‌وه‌ ته‌نها پیاو یان ئافره‌ت به‌رپرسیار ناكات، به‌ڵكو تێكڕای ئه‌ندامانی خێزان ئه‌ركه‌كه‌یان له‌سه‌ر شانه‌، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ‌: (كُلُّكُمْ رَاعٍ ؤكُلُّكُمْ مسؤول عن رَعِيَّتِهِ الْإِمَامُ رَاعٍ ومسؤول عن رَعِيَّتِهِ ؤالرَّجُلُ رَاعٍ في أَهْلِهِ وهو مسؤول عن رَعِيَّتِهِ ؤالْمَرْأَةُ رَاعِيَةٌ في بَيْتِ زَوْجِهَا ومسؤولة عن رَعِيَّتِهَا ؤالْخَادِمُ رَاعٍ في مَالِ سَيِّدِهِ ومسؤول عن رَعِيَّتِهِ) رواه البخاری، واته‌: هه‌مووتان چاودێرن‌و به‌رپرسیارن له‌ ره‌عیه‌تی خۆ، پێشه‌وا‌و ئیمام چاودێره‌‌و به‌رپرسه‌ له‌ ره‌عیه‌ته‌كه‌ی، پیاو چاودرێره‌ به‌سه‌ر ماڵ‌و مناڵی‌و به‌رپرسیشه‌ لێیانه‌وه‌، ئافره‌ت چاودێره‌ به‌سه‌ر ماڵ‌و منداڵی مێرده‌كه‌یه‌وه‌‌و به‌رپرسه‌ به‌رامبه‌ریانه‌وه‌، خزمه‌تكار چاودێره‌و لێپرسراوه‌ به‌رامبه‌ر ماڵی گه‌وره‌كه‌ی‌و به‌رپرسه‌ له‌ ره‌عیه‌ته‌كه‌یه‌وه‌..

 

له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و راستیه‌، كه‌ ئافره‌ت مافی بڕیار دان‌و ڕا ده‌ربڕینی هه‌یه‌‌و، بۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر كاروباره‌كانی ژیان‌و گوزه‌ران‌و ته‌نانه‌ت مافه‌ گشتی‌و تایبه‌تیه‌كان قسه‌ بكا‌و بۆچوونی خۆی هه‌بێت.

چونكه‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر ژن‌و پیاو پێویست كردووه‌، له‌وه‌شدا مافی هه‌ردوولای دیاری كردووه‌‌و هه‌ردوولا شه‌ریك‌و به‌پرسیارن له‌ناو خێزاندا، به‌هه‌مان چه‌شن بۆیان هه‌یه‌ بڕیاریش ده‌ر بكه‌ن‌و بڕیار لێكه‌وه‌ وه‌ربگرن.

 

ره‌نگه‌ هه‌ندێ‌ شت هه‌بێ‌ تایبه‌ت بێ‌ به‌ پیاو، ئافره‌ت بۆی نه‌بێ‌ ده‌ست تێوه‌ردان بكات، به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ندێ‌ شت هه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئافره‌ت ره‌نگه‌ پیاو بۆی نه‌بێ‌ ته‌ده‌خول بكات، ئه‌مه‌ش ناكا جیاوازی له‌نێوان ژن‌و پیاو، به‌ڵكو ئه‌مه‌ پێی ده‌گوترێ‌ شێوه‌ی رۆڵ بینین‌و بواری تایبه‌تی.

به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌ن كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئافره‌ت مافی بڕیار دانی هه‌یه‌، وه‌ك چۆن مافی خوێندن‌و پۆست‌و وه‌زیفه‌‌و پیشه‌‌و...هتد، هه‌یه‌.

 

مادام مافی هه‌یه‌، كه‌واته‌ مافی بڕیاردان‌و ڕاده‌ربڕینی زۆر له‌پێشتره‌و بۆی هه‌یه‌ له‌ناو خێزانیش ره‌ئی وه‌ربگرێت‌و راوێژی له‌گه‌ڵ بكرێ‌‌و موشاره‌كه‌ی فیعلیشی هه‌بێ‌.

نمونه‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ به‌پێی فیقهی ئیسلامی كاتێ‌ كچ به‌شوو ده‌درێت پێویسته‌ پرسی پێ‌ بكرێ‌‌و ره‌زامه‌ندی وه‌ربگیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێوه‌ژن بوو ویستی شوو بكات ئه‌وه‌ هه‌ر خۆی بڕیارده‌ری خۆیه‌تی‌و بۆی هه‌یه‌ به‌پێی بڕیاری خۆی چاره‌نووسی خۆی دیار بكات.

 

له‌وه‌ش زیاتر ده‌بینین پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) راوێژی به‌ خێزانه‌كانی كردووه‌‌و ره‌ئی ئه‌وانیشی وه‌رگرتووه‌، نمونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ له‌ صوڵحی حوده‌یبیه‌، كاتێ‌ (ئوم سه‌له‌مه‌) بڕیارێكی ده‌ركرد‌و بۆ لای پێغه‌مبه‌ر به‌رزی كرده‌وه‌، یه‌كسه‌ر پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌گوێی كردو بۆچوونه‌كه‌ی په‌سند كرد‌و دواتر تێكڕای سه‌حابه‌كان پابه‌ندی قه‌راره‌كه‌ بوون.

 

پێغه‌مبه‌ر شوعه‌یب (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر) ڕه‌ئی كچه‌كه‌ی وه‌رگرت، كاتێ‌ كچه‌كه‌ی پێی گوت شوانه‌كه‌ به‌ كرێ‌ بگرێت، وه‌ك قوڕئان ده‌فه‌رموێ‌: (قَالَتْ إِحْدَاهُمَا يَا أَبَتِ اسْتَأْجِرْهُ إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ) القصص:26. واته‌: یه‌كێك له‌ كچه‌كان وتی: بابه‌ بۆ به‌ كرێی ناگریت، چونكه‌ به‌ڕاستی چاكترین كه‌سێك كه‌ تۆ بیگریت به‌ كرێ، ئه‌م پیاوه‌ به‌هێزو ئه‌مین‌و ده‌سپاك‏‌و ده‌روون پاكه‌یه‌. ئه‌ویش قسه‌كه‌ی په‌سند كرد.

 

هه‌روه‌ها كاتێ‌ ئیمامی عومه‌ر (ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ وتاری هه‌ینی ویستی ماره‌یی ئافره‌تان دیاری بكات‌و كه‌می بكاته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماره‌یی زۆر به‌رز ببوه‌وه‌، ئافره‌تێك لێی هه‌ڵسا‌و وتی: ئه‌ی عومه‌ر چما ماره‌یی ئافره‌ت كه‌م ده‌كه‌یه‌وه‌؟ له‌كاتێكدا قوڕئان دیاری نه‌كردووه‌، ئیمامی عومه‌ر یه‌كسه‌ر فه‌رمووی: خه‌ڵكینه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ راست ده‌كات‌و من هه‌ڵه‌م، واته‌ ره‌ئی ئافره‌ت به‌ ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) په‌سن كراو وه‌رگیراوه‌.

 

كه‌واته‌ ئافره‌ت له‌هه‌موو روێكه‌وه‌ رێزی لی َنراوه‌‌و مافی راده‌ربڕین‌و راوێژی هه‌یه‌، جا ئه‌مه‌ له‌ناو خێزان بێت یان له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان، كه‌واته‌ له‌ ئێستا وا پێویست ده‌كا كۆمه‌ڵگه‌ هۆشیار بێت له‌باره‌ی ئه‌و مافه‌ جوان‌و رێسا گرنگ‌و هه‌ستیارانه‌ی ئیسلام بۆ ئافره‌تی دیاری كردووه‌، هه‌روه‌ك پێویستیشه‌ هه‌مووان كار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هۆشیاری‌و رۆشنبیریه‌كی ته‌ندروست‌و زانستی‌و سه‌رده‌میان له‌ناو تاك به‌رامبه‌ر مافه‌ مرۆییه‌كان به‌گشتی‌و مافه‌كانی ئافره‌ت به‌تایبه‌ت دروست بكه‌ین‌و ئه‌و هزره‌ گه‌شه‌ بكات.

Unwomen-gender egnalitys

www.weoirag-orglgender.html