مرۆڤ بەوە شکۆمەندە کە دارای ئیختیارو ئیرادەیە خوای گەورە ئیختیاروئیرادەی داوەتە دەست بۆیە دە توانێ چاک بکات و لە هەمان کاتدا خەراپیش بکات کەواتە لەبە کە مرۆڤ ئیختیارو ئیرادەی پێ دراوە بۆ هەوڵ بدات خەراپی بکات و لە خەراپیش خە راپتری بکات؟؟ من وتۆو ئە وو ئە وان بۆخولیای ئەوەبین تاخەراپ کردن هەبێ هە نکاو نە نێین بۆ چاک کردن ؟؟؟ بۆیه من دە ڵێم لە کاتێیکدا کە مرۆڤ ئیرادەو ئیختیاری دراوەتە دەست دە توانم بڵێیم زۆربە مان ئارە زوی خەراپ کردنی دۆخە کانمان زیاترە نە ک چاک کردن مرۆڤ مقصودی وجوده له م كه ونه دا خوای كه وره یەکێیک لە مەبە ستە هەرە گرینگەکانی لە بە دیهنانی جیهان مرۆڤ بوە مە بە ستی بوە بە هۆی مرۆڤەوە جیهان بە دی بهێینێیت بۆئەوەی مرۆڤ جیهان و بونەوەرجوانترو خۆشترو ڕازاوە تر بکات کەوایە کەمرۆڤ مقسودی وجودی ئە م بونەوەرە یە بۆدەبێ مرۆڤ نەزانێ ئە رکی چیە ؟ بۆ دەبێ نەزانێ بۆچی نێیردراوە ؟ بۆدەبێ نرخی بوونی خۆی لە م بونەوەرە نە زانێ ؟؟ هەر ئەو مرۆڤەیە کە نمایندەی ئاسمانە لەسە رزە ویدا تاکە بونەوەر کە کراوەتە نمایندەو گە ێینەری پەیامی ئاسمان به زەوی تەنها مرۆڤە چ پێیگەیەک هه یە لەوە گەورە تربێیت کە مرۆڤ نمایندەو ڕاگەیێنەری هە واڵ و دە نگوباسی مە لە کوتی ئاسمانە کان بێیت بۆ سە رزەوی جیا لە گشت بونە وەرە کانی تر؟؟؟؟ هەر ئه و مرۆڤە کە ڕوحی بە بە ردا کراوە وبە هۆیەوە داهێینەرترین بونە وەری جیهان و ژیانە بۆیه بە هۆی ئە م دا هینەریە ی دە توانێ داهێینه ری ئاوادان کردنە وە و خۆشگوزە رانی بێیت و دە شتوانێ دا هێینەری کاول کاری و وێران کاری بێیت بە ڵام بە داخەوە مرۆڤ خۆی نە ناسی و نە یزانی کە بۆداهێینانی کاول کاری نە نێیردراوە بە ڵکوبۆ ئاوەدان کردن و خۆشکردنی ژیان نێردراوە و کراوە بە ووشیارترین داهێینەر تەواوی مەخلوقات پێیکهاتیان لە خەلقە وئەمرە کە یان لەدە رەوەی ئیرادەی خۆیانە فە رمان کراوە ئیتربە پێ ی ئەو ئەمرە جولەو وەزیفەی خۆیان ئە دا دەکەن ، بۆیە لە گەردونداتەنها رۆڤە کە خەلق وئەمری تێکەڵ به یە کتری کراوەو ئەمرو ئیختیارو ئیرادەو ئازادی بە خۆی بە خشراوە تەوە چی بوێیت وچۆنی بوێیت وە ها دە کات مرۆڤ توانای بیرکردنەوەی هەیەو بە هۆیەوە هەم تێیڕامان لەسروشت وبونەوەردەکات ،هەم هە ڵوێیستیان لەبارەوە وەردە گرێیت کەوایە بۆ دەبێ لە تێیڕامانی خۆی لابدات وبچتە سە ر ڕە وشت و هە ڵس و کە وتی بونە وەر؟؟؟ کە دەبێ بونەوەر بیتە سە ر هەڵس و کە وتی مرۆڤ نەک مرۆڤ خۆی بێچتە سەر سروشت و هە ڵس و کە وتی بونە وەر دە بێ بونەوەرفیری ئاکارو ڕە فتاری مرۆڤ دە بێ مرۆڤ بونە وەر فێیربکات بیگونجێینێ لە گەڵ خۆیدا چوکە مرۆڤ تاقە مە خلوقە خەون دەبینێت وبە هۆیەوە کتێیبی ڕابردو دە خوێینێیتەوەو سە یری سیناریۆی ئایندە دە کات مرۆڤ چە شنی خاکێیکی بە پیتە وزە مینە سازی هەموو چە شنە بە رهە مێکی هەیە و بۆهە ر تۆوو نە مامێیک ئامادە باشە. |