یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/10/2010 : 14:09:51
قه‌باره‌ی فۆنت
بۆ لێژنه‌ی فه‌توای لێ‌ گه‌ڕێن
Galala.dlshad@yahoo.com

كاتی خۆی له‌ دوای دروست بوونی یه‌كێتی زانایان هه‌ر له‌ناو خودی یه‌كێتی زانایان لێژنه‌ی فه‌تواش هاته‌ دامه‌زراندن، كه‌ ئه‌و كات پێی ده‌گوترا (اللجنه‌ القچائیه‌) كه‌ به‌ كوری پێی ده‌گوترا (لێژنه‌ی قه‌زاوه‌ت)، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندان جار مه‌لا مسته‌فای بارزانی دووپاتی ئه‌وه‌ی كردۆته‌وه‌، كه‌ لێژنه‌ی قه‌زاوه‌ت عه‌موودی فه‌قه‌ری یه‌كێتی زانایانه‌، له‌و سه‌رده‌مدا نه‌ك ته‌نها كارو باری ئایینی به‌ڕێوه‌ ده‌برد، به‌ڵكو هه‌رچی گیرو گرفتی ئه‌و كات هه‌بوو، وه‌ هه‌رچی گرێ‌ كۆڵی شه‌رعی هه‌بوو، ئه‌مانه‌‌و چه‌ندان كاری گرن‌و ئه‌و سه‌رده‌م، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و لێژنه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كران، ئه‌و لێژنه‌یه‌ گشت كاره‌كانی دادگایشی به‌ڕێوه‌ ده‌برد، گشت لێدوان‌و فه‌توایه‌كانیشیان جێگای بایه‌خ‌و گرنگی پێدان بوو، هه‌موو كارو بارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئایینی‌و سه‌ربازیش ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌و لێژنه‌یه‌، كه‌ ئێستا پێی ده‌گوترێ‌ لێژنه‌ی باڵای فه‌توا‌و له‌ سه‌رتا سه‌ری كوردستاندا جێگه‌ی باوه‌ڕی‌و متمانه‌ی خه‌ڵكی موسڵمانی كوردستانه‌‌و چه‌ندان مامۆستاو زانای لێهاتووی له‌خۆ گرتووه‌.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ په‌رته‌وازه‌یی فه‌توایه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌، كه‌ زۆرێك له‌ مامۆستایانی به‌رێزی ئایینی له‌ كاتی وتار دان‌و قسه‌كردن فه‌توا ده‌ده‌ن، كه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆر جار فه‌توایه‌ك بوبێته‌ مایه‌ی دوودڵی خه‌ڵك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، یان زۆرێك له‌ مامۆستایانی ئایینی حیساب بۆ ئه‌و لێژنه‌یه‌ ناكه‌ن‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و لێژنه‌یه‌ فه‌توا وه‌رده‌گرن، یان فه‌توا ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت له‌ناو لێژنه‌ی فه‌تواش ره‌نگه‌ زۆر جار دوو ڕایی دروست بێ‌ یان سێ‌ چوار فه‌توا له‌سه‌ر یه‌ك بابه‌ت دروست ده‌بن، كه‌ سه‌ره‌نجام له‌قازانجی هیچ كام له‌ لێژنه‌كه‌‌و خه‌ڵكیش دانیه‌، بۆ نمونه‌ لێژنه‌ی باڵای فه‌توا بڕیاری دا كه‌ سولفه‌ی خانووبه‌ره‌ حه‌ڵاڵه‌‌و دروسته‌ وه‌ربگیرێ‌ به‌ڵام هه‌ندێ‌ له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و لێژنه‌یه‌ له‌ ژێر كاریگه‌ری خه‌ڵك له‌ فه‌تواكان په‌شیمان بوونه‌وه‌‌و به‌ حه‌رامیان دانا، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات زمانی خه‌ڵك درێژ بێ‌ له‌و قسه‌یه‌ی كه‌ ده‌گوترێ‌ سه‌رمان لی َشێواوه‌‌و نازانین به‌قسه‌ی كێ‌ بكه‌ین، هه‌ندێك ده‌ڵێن حه‌ڵاله‌‌و هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن حه‌رام.
لێره‌دا پرسیارێك له‌و مامۆستایانه‌ی ئه‌و لێژنه‌یه‌ ده‌كه‌م، ئایا بۆ ئه‌ندامن له‌و لێژنه‌یه‌؟ بۆ له‌ناو لێژنه‌ قسه‌یه‌ك‌و له‌ده‌ره‌وه‌ قسه‌یه‌كی تر ده‌كه‌ن؟
به‌ڕای من ئه‌و جۆره‌ مامۆستایانه‌ رێی رازی كردنی ئه‌م‌و ئه‌ویان گرتۆته‌ به‌ر‌و نایانه‌وێ‌ كه‌س دڵ شكاوو بكه‌ن، ئیدی مه‌سیری ئه‌و فه‌توایه‌ چی به‌سه‌ر دێت باكیان پێی نیه‌، یان له‌كاتی چاره‌سه‌ری گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ئه‌و لێژنه‌یه‌ زۆر به‌ ساده‌ گرفتی خێزان وه‌رده‌گرێت، هه‌ر بۆ نمونه‌ ته‌ڵاق كه‌ گه‌وره‌ترین ئافاتی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌، جاری وا هه‌یه‌ خه‌ڵك به‌ مانگ له‌ دوو ئه‌و گرفته‌ی ده‌چی‌و دێ‌، كه‌چی له‌و لێژنه‌یه‌ به‌ یه‌ك دوو قسه‌ به‌رێ‌ ده‌كرێ‌، جا دیسان ته‌ڵاق ده‌كه‌وێت یان نا؟ دوو خێزان وێران ده‌بن یان نا؟ باكیان پێ‌ نیه‌.

به‌داخه‌وه‌ ده‌ڵێم لێژنه‌ی فه‌توای ئێمه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ لێژنه‌ فه‌توایه‌كانی تری موسڵمانان له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، جیاوازی هه‌یه‌‌و به‌و حاڵه‌ش ناتوانێ‌ وه‌ك پێویست چاره‌سه‌ری گرفت‌و كێشه‌كان بكات به‌ شێوه‌یه‌كی پێویست‌و سه‌رده‌میانه‌، توانای لێدوان‌و فه‌توای نوێیان نیه‌، بۆ پێشهات‌و كێشه‌ تازه‌كان، بۆیه‌ ده‌ڵێم: یان ده‌بێ‌ یه‌كێتی زانایان خه‌مێك له‌و لێژنه‌یه‌ بخوات، یان ده‌بێ‌ مامۆستایانی ئایینی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و لێژنه‌یه‌ فه‌توا بده‌ن، یانیش ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری وه‌زعه‌كه‌مان نه‌وێت ئیتر دووباره‌ ده‌ڵێینه‌وه‌ بۆ لێژنه‌ی فه‌توای لێگه‌ڕێن.