پرسیارێكه و زۆر جار لێره‌و له‌وێ به‌رگوێمان ده‌كه‌وێ، به‌ڵام وه‌ڵام و حیكمه‌ته‌كه‌ی كه‌متر باس ده‌كرێ، بگره به خاڵی لاوازی ئیسلامیش سه‌یر ده‌كرێ، كه چۆن فره‌ژنی حه‌ڵاڵ كردووه و ڕێگایشی له فره مێردی گرتووه.
له كۆنه‌وه زانایان وشه‌ی (العده) یان وا ڕاڤه كردووه كه مه‌به‌ست پێی: ئه‌م ماوه‌یه‌یه كه‌ده‌كه‌وێته دوای ته‌ڵاقدانی ژن یان دوای مردنی مێردی ژنه‌كه و تا ماوه‌یه‌ك نابێ شوو بكاته‌وه، ئه‌م ڕاڤه‌یه زۆر ڕاسته، به‌ڵام ئایا ده‌بێ حیكمه‌ت و مه‌به‌ست چی بێ.
زانستی نوێ ئاشكرای كردووه: (سپێرم) تۆوی هه‌ر پیاوێك له هی پیاوێكی تر جیاوازه، هه‌روه‌كو چۆن په‌نجه مۆری كه‌س له كه‌س ناچێ، جا تۆوی هه‌ر پیاوێكیش كۆد و نهێنی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، له به‌رامبه‌ر ئه‌ویشدا له‌شی ئافره‌ت وه‌ك كۆمپیوته‌رێك كۆد و نهێنی تۆوی هاوسه‌ره‌كه‌ی لای خۆی تۆمار ده‌كات، گۆڕانی كۆد و نهێنیه‌كانیش وه‌ك ئه‌وه وایه كه ڤایرۆسێك چوبێته ناو كۆمپیوته‌رێك، بۆیه كاریگه‌ری نه‌رێنی له له‌شی ئافره‌ته‌كه به‌جێده‌هێلێت و تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵدانی ده‌كات.
باشترین چاره‌یش بۆ دروست نه‌بوونی ئه‌م كێشه‌یه لای ژنی مێردمردوو و ته‌ڵاقدراو، مێرد نه‌كردنه‌وه‌یه تا ئه‌و كاته‌ی لاشه‌ی ئافره‌ته‌كه كۆد و نهێنیه‌كانی مێرده‌كه‌ی له بیر ده‌چیته‌وه، كه ڕێك ده‌كاته ماوه‌ی (العده) كه قوڕئانی پیر‌وز ئاماژه‌ی پێ ده‌دات.
جاكاتێك ئه‌مه باسی بێوه‌ژن و ته‌ڵاقدراو بێت، كه دوای نه‌مانی مێردی خۆیشیان نه‌توانن مێرد بكه‌نه‌وه تا ماوه‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێ، ئه‌ی ده‌بێ ژنێك كه زیاتر له مێردێك قبوڵا بكات، یان كاری به‌د ڕه‌وشتی ئه‌نجام بدات، ته‌ندروستی چۆن بێ و چ زیانێك ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه. |