یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا ئه‌میر گه‌ردی
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/08/2011 : 14:12:54
قه‌باره‌ی فۆنت
ئیسلام وه‌ك هێزێك له‌ میانڕه‌وی‌و رێگرتن له‌ توندو تیژی
د. جه‌مال مازی ئه‌بولعه‌زائیم
و: ئه‌میر گه‌ردی

وشه‌ی ئیسلام له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا، له‌ وشه‌ی (السلام)ه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، كه‌ به‌مانای ئاشتی دێت. گومان له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ ئاشتی یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی‌و، ته‌نها له‌ قوڕئانی پیرۆزدا زیاتر له‌ 14 جار باسی كراوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ر جۆره‌ توند‌وتیژی‌و كوشت‌و كوشتارێك به‌ نه‌خوازراو و سته‌مێكی گه‌وره‌ هه‌ژماركراوه‌، ئه‌وه‌تا قوڕئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێ‌: (من قتل نفسا بغير نفس أو فساد في الَارض فكأنما قتل الناس جميعا ومن أحياها فكأنما أحيا الناس جميعا) سوره‌تی 5 ئایه‌تی 32، واته‌: هه‌ر كه‌سێك نه‌فسێك بكوژێ‌، ، بێ‌ ئه‌وه‌ی –نه‌فسی كوژراو- هیچ نه‌فسێكی دیكه‌ی كوشتبێت، یان هه‌ر بیكوژێ‌ بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕی‌و خراپه‌كاری، ئه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌: كه‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوشتبێ‌، وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ببێته‌ هۆی مانه‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه‌ له‌ ژیان‌و رزگاركردنی له‌مردن، ئه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌: كه‌ هه‌موو خه‌ڵكی له‌ مردن رزگار كردبێت.

پێغه‌مبه‌ری سه‌رداریش (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌رباره‌ی ره‌وشتی موسڵمانی راست‌و دروست ده‌فه‌رموێت: (المسلم من سلم المسلمون من لسانه ويده)، واته‌: موسڵمانی راسته‌قینه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌، كه‌ موسڵمانانی دیكه‌ له‌ خراپه‌ی ده‌ست‌و زوبانی پارێزراو بن.

قوڕئانی پیرۆز گرنگیه‌كی زۆری به‌ بنبڕكردنی توندوتیژی داوه‌، ته‌نانه‌ت بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌‌و خێزان، باسی له‌ رێوشوێنی چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌ سه‌ره‌تاو بناغه‌كانی توندوتیژی ده‌كات، وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ باسی هاتووه‌:

قۆناغی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م قۆناغی پارێزكاری‌و دووربوون له‌ سه‌ره‌تاكانی توندوتیژی، لای ئایینی پیرۆزی ئیسلام، به‌ر له‌ هاتنه‌سه‌ر دونیاوه‌ی كۆرپه‌ ده‌ستپێده‌كات‌و، داوا ده‌كات: كه‌ زه‌مینه‌سازیه‌كی له‌ بارو پڕ له‌ سۆزو میهره‌بانی‌و خۆشی‌و خۆشه‌ویستی‌و، یه‌كتر قه‌بوڵكردن هه‌بێت‌و، هه‌ریه‌ك له‌ دایك‌و باوكی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ سه‌ربناغه‌ی دۆزینه‌وه‌ی باشترین هاوسه‌ر‌و دایك، یان باشترین هاوسه‌رو باوك گرێبه‌ستی هاوسه‌ری (عقد زواج) بكه‌ن، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ روونی داواده‌كات كه‌: (تخیروا لنگفكم فأن العرق دساس)، واته‌: بۆ كۆرپه‌و منداڵه‌كانتان دایك‌و باوكی باش هه‌ڵبژێرن‌و، بیكه‌ن به‌ هاوسه‌ری خۆتان‌و پێی رازی ببن، چونكه‌ دواتر ره‌چه‌ڵه‌ك‌و خوێن ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر یه‌كتر.
هه‌ر بۆ دووربوون له‌ بناغه‌و سه‌ره‌تاكانی توندوتیژی، پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) باسی له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ تا ده‌كرێ‌ با هاوسه‌رگیری له‌ نێو خزمه‌ نزیكه‌كاندا ئه‌نجامنه‌درێ‌، نه‌وه‌ك به‌ هۆی ناسینی له‌ مێژینه‌ی یه‌كتره‌وه‌، عاجزی‌و ناخۆشی‌و لێكترازانێك دروست بوبێ‌‌و، به‌ كۆنه‌قین هاوسه‌رگیری درزی تێبكه‌وێ‌‌و، منداڵیش چاو و گوێكانی به‌ وێنه‌و ده‌نگی توندوتیژی‌و شه‌ڕٍی نێو خێزان پڕ ببێ‌، وه‌ك ده‌فه‌رموێ‌: (اغتربوا لا تضووا)، واته‌: واته‌ له‌ بێگانه‌و خزمه‌ دووره‌كان ژن‌و ژنخوازی‌و هاوسه‌رگیری بكه‌ن، تا گیرۆده‌ نه‌بن...

هه‌روه‌ها دیسان ، پێغه‌مبه‌ری سه‌ردار (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، روو له‌ گه‌نجان ده‌كات كه‌، ته‌نها به‌ پێوه‌ری جوانی هاوسه‌ری ژیانیان هه‌ڵنه‌بژێرن، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (إياكم وخضرا‌و الدمن وهي المراة الجميلة في منبت السوء)، واته‌: ئاگاداربن له‌ سه‌وزایێك كه‌ ژێره‌وه‌ی فشه‌ڵ بێت، له‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ جوانن، به‌ڵام له‌ شوێن‌و ده‌روبه‌رێكی خراپ‌و ناهه‌موار په‌روه‌رده‌ كراون.

بێگومان له‌م په‌یامه‌ پڕ حیكمه‌تانه‌، ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه‌، كه‌ ئاینی ئیسلام بۆ بنبڕكردنی هه‌ر چه‌وتی‌و ناته‌بایی‌و ئاژاوه‌یه‌ك، گرنگی‌و تایبه‌تمه‌ندیێكی ته‌واو به‌ ساته‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان ده‌دات‌و، ئاستی هۆشیاری‌و ویست‌و په‌روه‌رده‌و، باوه‌ڕی دایك‌و باوك ده‌كاته‌ سه‌نگی مه‌حه‌ك، بۆ نانه‌وه‌ی منداڵ‌و نه‌وه‌یه‌كی دروست‌و سه‌لامه‌ت‌و دوور له‌ شه‌ڕ.

ماوه‌ته‌وه‌ بگوترێ‌، كه‌ دوای له‌ دایكبوونی منداڵیش، ئیسلام داوا له‌ دایكان‌و باوكان ده‌كات، كه‌ به‌ به‌روه‌رده‌یه‌كی چاك گۆشیان بكه‌ن‌و، فێری نوێژو قوڕئان‌و رێزگرتن‌و، سڵاوكردن‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌و، راستگۆییان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دوور له‌ گرفتی شه‌ڕانگێزی‌و ئاژاوه‌و توندوتیژیان لێده‌ربچێ‌.

قۆناغی دووه‌م: بێ‌ گومان هه‌رچی توندو تیژی هه‌یه‌، بێ‌ هۆكار نیه‌، جا له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی گرفت‌و نه‌خۆشیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌، یان ده‌روونی، یاخود جه‌سته‌یی، یان هه‌ر ئابوری بێت. گرنگ لێره‌ ئه‌وه‌یه‌: كه‌ ده‌ستنیشانكردنی زوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌ په‌له‌ زۆر پێویسته‌و، ده‌بێ‌ به‌ هه‌ند وه‌ربگیرێ‌. گومان له‌وه‌یش دا نیه‌، كه‌ ده‌بێ‌ كۆمه‌ڵگا ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌بێ‌ بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌و، پێشلێگرتن‌و، چاره‌سه‌ركردن‌و به‌دواداچوونی كێشه‌كان.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ قوڕٍئان به‌ ئاراسته‌یه‌كی جوان‌و روون داوا ده‌كات، كه‌: (ولتكن منكم أمه يدعون الي الخير ويأمرون بالمعروف وينهون عن المنكر وأولئك هم المفلحون) سوره‌تی 3 ئایه‌تی:104 .

واته‌: با له‌ نێو ئێوه‌دا كه‌سانی وا هه‌بن، كه‌ بانگی خه‌ڵك بكه‌ن بۆ كاری چاكه‌‌و باشی‌و، داوای چاكه‌ كردن‌و، خۆ پاراستن له‌ گوناه‌و تاوان‌و خراپه‌كاریان لێبكه‌ن‌و، ئه‌و كه‌سانه‌یش سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون.

هه‌روها قوڕان ئه‌وه‌ دوپات ده‌كاته‌وه‌، كه‌ توندوتیژی ته‌نها توندوتیژی لێده‌كه‌وێته‌وه‌‌و، به‌ پێكانی مه‌به‌ستی جوان‌و ئاكاری جوان، ره‌فتاره‌ نامۆو دزێوه‌كان كۆتاییان پێدێت، هه‌روه‌ك قوڕئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت: (ولا تستوي الحسنة ولا السيئة ادفع بالتي هي احسن فإذا الذي بينك وبينه عداوة كأنه ولي حميم)، واته‌: چاكی‌و خراپی وه‌ك نین‌و، چاك ره‌فتاربه‌‌و باشترین كار ئه‌نجام بده‌، به‌ هۆیه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ناكۆكیت له‌گه‌ڵی هه‌یه‌، ده‌بێته‌ دۆستێكی شیرین.

قۆناغی سێیه‌م: له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵه‌و، یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه‌، حاڵه‌تی توندوتیژی‌و گرژیه‌كان دریژه‌ بكێشن‌و، پێویستیان به‌ هه‌وڵی چاككردن‌و باشكردنی زیاتر ببێ‌. له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێ‌ زه‌مینه‌سازی‌و چاره‌سه‌ری زیاتر، له‌ سه‌نته‌ری په‌یوه‌ست‌و تایبه‌ت‌و، به‌ به‌كارهێنانی رێوشوێن‌و رێككاری پێویست، به‌ تایبه‌تیش له‌ رێگه‌و شێوازی ئایینیه‌وه‌، چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویست ده‌كات كه‌ سه‌نته‌رو ده‌زگای زیاترو فراوانتری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌م چه‌شنه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی پسپۆڕی ئایینی‌و ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵناسی، بخرێته‌ سه‌ر پشت‌و، ئاسانكاری بۆ دامه‌زراندنیان بكرێت‌و، بكرێنه‌ شوێنی چاكسازی‌و ئامۆژگاری پێویست، نه‌ك سزادان‌و توڵه‌ لێسه‌ندنه‌وه‌.