یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
گۆران نوری
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/08/2010 : 15:32:47
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕه‌مه‌زان مانگی ڕه‌حمه‌ت و به‌خشینی خودای گه‌وره‌
ڕه‌مه‌زان ئه‌و خه‌ڵاته‌ی په‌روه‌ردگاره‌ ده‌یبه‌خشێته‌ مرۆڤایه‌تی،ڕه‌مه‌زان ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌یه‌ ده‌بارێت
به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا،ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه‌ پڕیه‌تی له‌ به‌ره‌كه‌ت و نیعمه‌تی خوداوه‌ند،ڕه‌مه‌زان مانگی برایه‌تی و مانگی چاكه‌كارییه‌،ڕه‌مه‌زان مانگی عیباده‌ت و لێخۆشبوونه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی،ڕه‌مه‌زان كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێرو چاكه‌ كارییه‌ به‌ڕووی به‌نده‌كاندا.

وابه‌ره‌و ڕۆژانی ڕه‌مه‌زان ده‌ڕۆین و به‌خزمه‌تی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ده‌گه‌ینه‌وه‌،مانگی عیباده‌ت و تێكۆشان مانگی یه‌كلاكردنه‌وه‌و خۆساغكردنه‌وه‌ بۆبه‌ندایه‌تی خودای گه‌وره‌،مانگی هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئان و كۆت و زنجیركردنی شه‌یتانه‌كان،مانگی زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌واو نه‌فسداو گه‌ڕانه‌وه‌ له‌گوناهو تاوان،له‌م مانگه‌دا به‌نده‌كانی خودا سه‌رقاڵی به‌ندایه‌تی كردنن بۆخودا به‌ڕۆژ به‌ڕۆژووبوون و به‌شه‌و ته‌راویح كردن و به‌رده‌وام قورئانخوێندن و زیندوكردنه‌وه‌ی شه‌وانی قه‌در له‌مزگه‌وته‌كاندا،ئه‌مانه‌و چه‌ندین فه‌زڵ و گه‌وره‌ی تر له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا هه‌یه‌و مسوڵمانان لێی به‌هره‌مه‌ندده‌بن،لێره‌دا نامه‌وێ‌ باسی ئه‌م گه‌وره‌ی و فه‌زاڵانه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان بكه‌م،به‌ڵكو ده‌مه‌وێ‌ له‌گۆشه‌یه‌كی تره‌وه‌ باسی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بكه‌م،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ چۆن پێشوازی له‌مانگی ڕه‌مه‌زان بكه‌ین و له‌گه‌ڵیدا تێكه‌ڵاوو ئاوێته‌ بین به‌جۆرێ‌ كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر دڵ و ده‌روون وه‌ له‌ ئه‌ندامه‌كانماندا ڕه‌نگبداته‌وه‌،پێویسته‌ به‌كرداره‌كانمانه‌وه‌ شوێنه‌واری ته‌قوا دیار بێت وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت [ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ] بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ باپێكه‌وه‌ هه‌موومان له‌گه‌ڵ خۆماندا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین و ڕۆژووه‌كه‌مان له‌عاده‌ت پێوه‌ گرتنه‌وه‌ بگۆڕین بۆ زیندوویه‌تی عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی كردنی ته‌واوه‌تی بۆ خودا، هه‌مووساڵێ‌ له‌ ڕه‌مه‌زاندا زۆربه‌مان به‌ڕۆژوو ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌مان جێبه‌جێ‌ بكه‌ین،ده‌با ئه‌مساڵ ڕۆژووه‌كه‌مان بۆ به‌دیهێنانی واتای {من صام رمضان ايمانا واحتسابا]بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی [غفر له ماتقدم من ذنبه]بێته‌دی، هه‌موو ڕه‌مه‌زانێك چه‌ندجارێك خه‌تمی قورئانی پیرۆز ده‌كه‌ین یان خه‌تمێكی به‌په‌له‌ی ده‌كه‌ین،با ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌ یه‌كجار خه‌تمی قورئانی پیرۆز بكه‌ین و خه‌تم كردنه‌كه‌مان به‌سه‌رنجدان و تێگه‌یشتنه‌وه‌بێت و قورئانخوێندنه‌كه‌مان به‌ پاراوه‌یی و كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌رمان،نه‌ك ته‌نها خوێندنه‌وه‌ بێت و به‌س،با ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌ نوێژه‌كانمان به‌جه‌ماعه‌ت و له‌گه‌ڵ (الله‌ اكبر)ی ده‌ستكردن به‌جه‌ماعه‌تدا ئاماده‌بین و تام و چێژی نوێژو جه‌ماعه‌ت به‌ ته‌واوه‌تی وه‌ربگرین و كه‌متره‌خه‌می نه‌كه‌ین له‌ چوون بۆ نوێژه‌ جه‌ماعه‌ته‌كانمان گه‌ر له‌وه‌و پێش نوێژه‌كانمان به‌ جه‌ماعه‌ت نه‌كردووه‌ و له‌ كاتی خۆیدا نه‌چووین بۆ نوێژ له‌ ڕه‌مه‌زاندا ئه‌و به‌رگه‌ له‌ خۆمان دابڕنین و به‌مانا به‌ ڕۆژوو بین، هه‌موان له‌ڕه‌مه‌زانداو له‌گه‌ڵ پارشێوكردن و ڕۆژوو شكانددا خواردنی جۆراو جۆرو باش ئاماده‌ ده‌كه‌ین و سفره‌كانمان ده‌ڕازینینه‌وه‌،ده‌با ئه‌م ساڵ خه‌مخۆری خۆراكی ئیمان و ڕۆحمانبین و لایه‌ك بۆ ئێمانه‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه‌و زیاتر پابه‌ندبین به‌ ئیمانه‌وه‌و خه‌مخۆری سه‌ره‌كی ئیمانمانبین و خۆراكی ڕازاندنه‌وه‌مان ئیمانمانبێت،ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ سفره‌ی پارشێو و ئێوارانی ڕۆژوو شكاندن هیچی له‌سه‌ر نه‌بێت،به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ڵام به‌ كه‌مێك بیر له‌ خۆراكی ئیمانیشمان بكه‌ینه‌وه‌،له‌ڕه‌مه‌زاندا زۆرێك ده‌ستی ده‌كاته‌وه‌و یارمه‌تی هه‌ژاران ده‌دات،ده‌با ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌ یارمه‌تی خۆمان بده‌ین و بیر له‌ خۆمان بكه‌ینه‌وه‌ هه‌تا له‌ئاگری دۆزه‌خ خۆمان ڕزگار بكه‌ین و ده‌ستی یارمه‌تی و هاوكاری بۆ خۆمان درێژ بكه‌ین و ببینه‌ ڕزگاركه‌ری ژیانی خۆمان،با ئه‌م ڕمه‌زانه‌ بكه‌ینه‌ ڕه‌مه‌زانی برایه‌تی و ته‌بای نێوانمان وه‌ك چۆن خۆمان ڕێكده‌خه‌ین له‌كاتی وه‌ستان بۆ نوێژه‌ جه‌ماعه‌ته‌كانمان و هه‌موان وه‌ك یه‌كن و یه‌كڕیزو ته‌بان له‌ نوێژه‌كاندا ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌ش بكه‌ینه‌ هه‌وێنی برایه‌تی و یه‌كڕیزی و ڕێكوه‌ستانی نێوانمان، با هه‌وڵبده‌ین ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌ زیندوو ڕابگرین و ڕۆژووه‌كانمان و عیباده‌ته‌كانمان و شه‌وانی ڕه‌مه‌زان له‌ ده‌ست خۆمان نه‌ده‌ین با هه‌وڵبده‌ین شه‌وانی قه‌در به‌عیباده‌ت زیندوو بكه‌ینه‌وه‌و له‌ ده‌ستی خۆمانی نه‌ده‌ین،نه‌وه‌كو ساڵێكی تر ڕه‌مه‌زان نه‌بینینه‌وه‌و بۆ هه‌تا هه‌تای دونیا به‌ جێبهێڵین و ژیانمان كۆتایبێت و مه‌لائیكه‌تی گیانكێشان بۆماڵی هه‌میشه‌یمان بباته‌وه‌،له‌كۆتایدا باهه‌موان له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا كه‌دوعای تیا گیراده‌بێت و به‌ندایه‌تی تیایدا گه‌وره‌یه‌،دوعای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی بوون و ئاشتی و ئارامی زیاتر بۆ خاك و نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌و هه‌موو مسوڵمانان بكه‌ین له‌جیهاندا، خودا ڕۆژووی هه‌موان قبوڵ بكات أن شاْ الله.