كۆمه‌ڵگای كوردی كۆمه‌ڵگایه‌كی موسڵمانه‌و به‌شی هه‌ره زۆری پێناس و ناسنامه‌ی ئیسلامیی هه‌ڵگرتووه و ئیسلام و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ ده‌زانێت بۆ به‌رنامه‌و پرێنسیپه‌كانی ڕۆژانه‌و به‌رده‌وامی ژیانی و به‌شداریكردنی له هه‌موو كایه ئیسلامییه‌كان به ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی و گرنگی خۆی ده‌زانێت،به‌تایبه‌تی مانگی ڕه‌مه‌زان كه یه‌كێكه فه‌رزه‌كانی و موسڵمانان له ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا زۆر به‌گرنگه‌وه به‌ره‌و ڕووی ده‌ڕۆن و سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه دیاری كراوه له‌و مانگه‌دا به‌گرنگه‌وه پابه‌ندی ده‌بن و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن،ئه‌مه وایكردووه كه زۆرێك له دوژمنانی موسڵمانان توڕه‌ببن و پیلانی جۆراو جۆر ڕێكبخه‌ن له هه‌موو دونیا به‌رانبه‌ر موسڵمانان به‌تایبه‌تیش له‌م مانگه‌دا، ئه‌مه‌ش به چه‌ندین جۆر خۆیان ڕێكخستوه و به‌رنامه‌ی بۆ داده‌ڕێژن و ده‌یخه‌نه ناو كۆمه‌ڵگا موسڵمانه‌كانه‌وه،ئه‌وان به‌لهێشا شاڵاو ده‌هێنن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های ئه‌م مانگه پیرۆزه و سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵكی له به‌جێنه‌هێنانی ئه‌ركه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان و كه‌متر پابه‌ندبوون به عیباده‌تی ئه‌م مانگه‌وه.
دێن و به كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی نامۆ خۆیان ده‌خزێننه ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه زۆرینه‌یان موسڵمانه و كار ده‌كه‌ن بۆ گه‌شه‌كردنی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتر كرداره نابه‌جێكان و ناپه‌سه‌نده‌كانی دوور له كۆمه‌ڵگای ڕه‌سه‌ن و ته‌ندروست،دێن و ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگای سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست به‌ره‌و ریتمێكی خراپ‌دا ببه‌ن و لایبده‌ن له‌و بوعده جوانه‌ی كه له خودی ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و داینه‌مۆی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگاكانه،كه ئه‌مه‌ش شاڵاوێكه ڕووبه‌ڕووی هه‌مووتاكێك ده‌بێته‌وه‌و هه‌موان به‌رپرسیارده‌بین له‌به‌رده‌میدا،چونكه ئه‌وان هه‌رگیز نایانه‌وێت كۆمه‌ڵگا كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست و بێ كێشه‌بێت،بۆیه دێن و هه‌ر جاره‌و به جۆرێك و به به‌رنامه‌یه‌ك خۆیان ده‌خه‌نه ناو كۆمه‌ڵگا موسڵمانه‌كانه‌وه،به‌تایبه‌تی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی سه‌رقاڵی به‌ندایه‌تی و عیباده‌ت و به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانییه‌تی بۆ خودا،له‌م مانگه‌دا هیچ رَێزێك بۆ ڕه‌مه‌زان دانانێن.
به‌ڵێ به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له سوود و قازانج بكه‌نه‌وه،یان چی ئاسه‌وارێكی هه‌یه ده‌یخه‌نه به‌ر دیدگای كۆمه‌ڵگا،ئاخر خۆ ئه‌وان مه‌به‌ستیان نییه ئایا سوودی هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگا یان نا؟،به‌ڵكو ته‌نیا شانۆی خۆیان بخه‌نه ناو كۆمه‌ڵگاكان و موسڵمانان خۆیان خه‌ریك بكه‌ن پێوه‌ی، كه‌چی نازانن پیلانیان سه‌ركه‌وتوو نابێت و به‌رنامه‌كه‌یان تێكده‌شكێت.
له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زاندا له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌وه ریكلام بۆ چه‌ندین به‌رنامه‌و درامای جۆراو جۆر ده‌كرێت كه گوایه ڕێكخراوه بۆ شه‌وانی مانگی ڕه‌مه‌زان و پێشكه‌شی ئێمه‌ی بینه‌ر ده‌كرێت،ئه‌ویش ئه‌و به‌رنامه‌و درامایانه‌یه كه خراپترین ئاسه‌وارو هه‌ره‌شه‌ی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی هه‌یه،كه خێزانه‌كان توشی گرفت و كێشمه كێشی یاسا‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كاته‌وه،ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه ته‌نیا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و ته‌واوكردنی بۆشای كاته‌كانیان بیر ناكه‌نه‌وه چی سودێك هه‌یه له پێشكه‌شكردنی دێن و ده‌یخه‌نه به‌ر دیدگای كۆمه‌ڵگا،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتگیری هه‌ندێك به‌رنامه ده‌كه‌م كه به‌ته‌واوه‌تی سودی هه‌یه بۆ تاكه‌كان،به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وا له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له كه‌ناڵه‌كانه‌وه هیچ ڕێز له‌و مانگه ناگیرێت و به ئاشكرا دژایه‌تی ئه‌و مانگه ده‌كرێت،ئه‌و هه‌موو به‌رنامه‌و درامایانه‌ی كه هه‌ره‌شه‌یه بۆسه‌ر ژیانی خه‌ڵكی و له داهاتوویه‌كی نزیكدا خیزانه‌كان توشی هه‌ڵدێران ده‌كات.
پێشكه‌شكردنی درامایه‌ك له مانگی ڕه‌مه‌زاندا باس له ئه‌وین وخۆشه‌ویستی كوڕ‌و كچ بكات له ده‌ره‌وه‌ی خێزان و له گۆشه و سوجه‌كانی هه‌ر كۆڵانێك و پاركێك و به شاراوه‌ی و با هیچ كه‌س پێی نه‌زانێت و دوور له بازنه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام،ئاخۆ ئه‌مه فێركارێك نییه بۆ نه‌وه تازه پێگه‌یشتووه‌كان یان هه‌ر تاكێكی ناو خێزان،پێموایه هه‌ر كه‌سێك سه‌یری ئه‌م درامایانه یان هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه كه زیانی بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تی و ئابڕووی خێزان هه‌یه تاوانێكی گه‌وره‌یه‌و كه‌متر ئه‌و پاداشته‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت كه به ڕۆژوو بوبێت و ئه‌ركه‌كانی ڕۆژووی جێبه‌جێكردووه،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌روا ڕۆژوه‌كه‌مان و عیباده‌ته‌كه‌مان پاداشتی كه‌متر نه‌بێته‌وه پێویسته واز له‌و سه‌یركردنانه بهێنین كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ژیان و نه‌وه‌كانمان.
به‌ده‌ر له‌وه دێن و كۆمه‌ڵێك درامای سه‌قه‌ت و دوور له هه‌موو ڕه‌وشت و ئه‌ده‌بیاتێكی مرۆڤایه‌تی وه‌ریده‌گێڕنه سه‌ر زمانی كوردی و ئه‌و كه‌لتووره جوانه‌ی كورد پشتگوێ ده‌خرێت و كه‌لتووری ناشیاوی ئه‌وروپاو ڕۆژئاوا ده‌هێنرێته ناومانه‌وه،كه هه‌مووان به‌شده‌زانن كه ئه‌وروپاو ڕۆژئاوا به‌چ ده‌ردێكدا ڕۆشتوون و چیان به‌سه‌ر هاتووه،مرۆڤایه‌تی له‌لای ئه‌وان هیچ به‌هایه‌كی نه‌ماوه،كه‌چی تازه به تازه له‌لای ئێمه دین و ئه‌و كه‌لتووره ناشیاوه پیشانی ئێمه ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و كه‌لتووره بهێننه ناو كۆمه‌ڵگای كوردییه‌وه‌و كۆمه‌ڵگاكه‌مان لێكهه‌ڵوه‌شێننه‌وه،ده‌یانه‌وێت هه‌موو تاكێكی خێزان له ئه‌ده‌ب و خوڕه‌وشت دابڕنن و بیهێننه ناو به‌ره‌ڵای و بێسه‌رووبه‌ری وه‌ك ئه‌وروپا.
پێویسته هه‌مووامان هه‌ڵویسته‌یه‌ك بكه‌ین و ئاگاداری تاك به‌تاكی منداڵه‌كان و نه‌وه‌كانمانبین و خێزانه‌كانمانبین هه‌تا به هیچ شێوه‌یه‌ك له سه‌یركردنی ئه‌م جۆره به‌رنامه‌و درامایانه نزیك نه‌كه‌ونه‌وه كه ژیانیان به‌ره‌و هه‌ڵدێرو له‌ناوبردن ببات، ده‌بێت هه‌مووان بیر بكه‌ینه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره كارانه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بۆ بێڕێزكردنی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌و دژایه‌تی كردنی موسڵمانانه، وریابین و خۆمان به‌دوور بگرین چونكه توشی ژیانی گه‌وره ده‌بین.
من تێناگه‌م بۆ حكومه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌م جۆره كارانه كه زیان و ئاسه‌واری خراپ بۆ كۆمه‌ڵگا به جێده‌هێڵێت چۆكی داداوه‌و هیچ فیلته‌رێك دانانێت تا كه‌ناڵه‌كان به‌دوربن له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و درامایه‌ك كه ناشیاوه به كۆمه‌ڵگا، له كاتێكدا داواكرا هه‌مووان ڕێز له‌م مانگه پیرۆزه بگرن و هه‌ست و شعوری موسڵمانان بریندار نه‌كه‌ن و ڕێز له ڕۆژوه‌وانان بگرن،به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كه وترا له سه‌دا سه‌دا پێچه‌وانه‌یه‌و خراپتر به‌كارده‌هێنرێته‌وه،له پێناوی به‌رنامه‌یه‌ك یان درامایه‌كی سه‌قه‌ت كۆمه‌ڵگای كوردی بكرێته كۆمه‌ڵگایه‌كی داڕوخاو بێڕه‌وشت،له كاتێكدا هه‌مووان باش ده‌زانین گه‌ر تاكه‌كان به‌و شێوه‌یه‌كی ئه‌وان مه‌به‌ستیانه بڕۆن و دووركه‌ونه‌وه له ئه‌ده‌بیات و خوڕه‌وشتی خێزانی و شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی وه‌ك ئه‌وروپا ئه‌وا ده‌بینین دادگاكان زیاتر سه‌رقاڵده‌بن و زیاتر قه‌ڵه‌باڵه‌خ ده‌بن و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاد له پێویست په‌ره ده‌سێنێت،سه‌قامگیری ئارامی و ئاسایشی وڵات نامێنێت و هاوسه‌نگی تێكده‌چێت.
بۆیه پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هێڵێك دیاری بكه‌ن و ڕه‌چاوی هه‌ست و شعوری خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن كه تا ئێستا نه‌كراوه و وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌خرێته سه‌ر شاشه‌كان و به‌ر دیدگای خه‌ڵكی و فێری جۆره‌ها سه‌ما و درامای سه‌قه‌ت و منداڵه‌كانمان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌رده‌هێنن له ئه‌ده‌بیات و خوڕه‌وشتی خێزانی.
ئه‌وه‌ی گرنگه له‌سه‌رمان هه‌تاوه‌كو له‌م مانگه پیرۆزه‌دا هه‌ر خۆ ماندووكردن نه‌بێت و خودا له خۆمان ڕازی بكه‌ین و پاداشی باشبه‌ده‌ست بهێنین و پاداشته‌كه‌مان كه‌م نه‌بێت و خێزان و نه‌وه‌كانمان به ڕێگایه‌كی باش‌دا ببه‌ین و فێریان بكه‌ین و تێ‌یان بگه‌یه‌نین كه دوور بكه‌نه‌وه له‌و دراما و به‌رنامانه‌ی پێشكه‌شی بینه‌ر ده‌كرێت و ڕێز نه‌گرتنی زۆرینه‌ی زۆری موسڵمانان و ڕه‌مه‌زانه‌و به خراپ بردنی تاكه‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵگایه.
با هه‌موان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌رنامه ئیسلامییه جوانه‌كه‌مان كه له هه‌رشتێك بته‌وێت ده‌ستت ده‌كه‌وێت و فێری هه‌موو خوڕه‌شتێكی چاكمان ده‌كات كه خێزان وه‌ك خۆی ده‌هێڵێته‌وه و هاوسه‌نگی ده‌مێنێته‌وه‌و ڕێز بۆ هه‌موو تاكێك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و به‌ها بۆ هه‌موو شتێك داده‌نێت،به دوور كه‌وتنه‌وه‌مان له ئیسلام و نزیك كه‌وتنه‌وه‌مان له‌و جۆره دراما و به‌رنامانه ژیانی خێزانی و تاكه‌كان له باشیدا نابێت. |