یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
م. رقیب رۆستایی- سۆران
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/04/2019 : 22:01:37
قه‌باره‌ی فۆنت
ژن شەریکی ژیانە نەک کرێ گرتەی ماڵەوە بێت
مامەڵەی بەشێک لە هاوسەران لەگەڵ یەکتردا مامەڵەیەکی تەندروست نیە، هەمیشە پیاو هەوڵدەدات لەبەرامبەر هاوسەری ژیانیدا لەبڕی زمانی لێک تێگەیشتن دەستەڵاتی خۆی بەکاربێنیت ، واتە کێشەوگرفتەکان بەتوندوتیژی یەکلادەکرێنەوە نەک بە لێک تێگەیشتن و گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکتردا، پێویستە پیاوان بێنە ناو دونیای بیرکردنەوەی ژنان لەپێناو دروست کردنی ماڵێکی ئارام دور لە گرفت و کێشە، لێک تێگەیشتن بەڕێزگرتن لە ئەرک و وەزیفەی یەکتر دروست دەبێت، پیاوان حەز لەوە دەکەن کە هاوسەری ژیانیان تەفەهومیان لەگەڵ پیشەکەیاندا هەبێت، لێک تێگەیشتن خاڵێکی گرنگە لەژیانی هاوسەراندا، نەرمی نواندن و دروست کردنی خاڵی هاوبەش لەنێوان هاوسەراندا خاڵێکی گرنگ و هەستیارە ، فەڕزکردن و سەپاندنی بڕیار و فەرمان کردن بەسەر یەکتردا دەبێتە مایەی دروست بونی گرفت و کێشە لەنێوان یەکتردا ، هەرچەند هاوسەران بتوانن پرتەو بۆڵەو گلەیی و گازندە لەژیانی شەخسی یەکتردا کەم بکەنەوە گرفت و کێشەیان کەمتر دەبێت، لێک دانەوەی ئەگەرەکان و هەڵسەنگاندن لەکاتی گفتوگۆدا خاڵی هاوبەش و زمانی لێک تێگەیشتن دروست دەکات ، ڕەخنەگرتن ئەوکاتە بە گیانێکی دوژمنکارانە خوێندنەوەی بۆ ناکرێت کاتێک هەلومەرجێک بۆ گفتوگۆو لێک تێگەیشتن لەماڵەوە دروست بکرێت، نەبونی هەل و مەرجێکی گونجاو بۆ شیکردنەوەی ژیانی هاوبەش دەبێتە مایەی کەڵەکەبونی گلەیی و گازندە کە لە هەر ئان و ساتێکدا مەترسی تەقینەوەیان لێ دەکرێت، توندوتیژی لەژیانی هاوسەراندا چەندە مەترسیدارە کە نەتوانن گلەیی و ڕەخنەکانیان لەبەرامبەر یەکتردا بخەنە ڕوو زێدەڕەوی کردنیش لە خۆشەویستیدا بەبیانوی ئەوەی کە دڵی یەکتر نەڕەنجێنن گلەیی و گازندەو شیکاریەکانی خۆیان بوەستێنن لەپێناو دروست کردنی ماڵێکی ئارام دور لە کێشەو گرفت ئەوەندە مەترسیدارترە، واتە دەبێت ژیانی هاوسەری بنەمایەکی پتەوی هەبێت بۆ لێک تێگەیشتنی هاوبەش بنەمایەک کە هەریەکێکیان بەبێ هەر بەربەستێک بتوانن هەرشتێکیان بەخەیاڵدا دێت بۆ یەکتر بدرکێنن ، کەشێک بۆ یەکتر دروست بکەن کە پەنجە بخەنە سەر برینەکانی یەکتر بەبێ ئەوەی کە هەرکامێکیان لێکتر نیگەران ببن، واتە هاوسەران لەکاتی گفتوگۆو لێک تێگەیشتن نابێت بەهۆی مەترسی لەیەکتر نەتوانن ئەوەی کە لەدڵیاندایە باسی لێوە بکەن یان لەبەر زێدە خۆشەویستیان بۆ یەکتر نابێت ئەو نیگەرانیانەی کە بۆیان دروست بوە نەیخەنە ڕوو، دەبێت پیاوان وریابن لەکاتی گفتوگۆدا نابێت
کەشێکی نا جێگیر دروست بکەن کە بەهۆیەوە هیچ
دەرفەتێک بۆ گفتوگۆ نەمێنیتەوە هەروەک نابێت ژنان سەرسەختانە بەرگری لە بۆچونەکانی خۆیان بکەن و بەهەر گلەیی و گازندەیەک هەڵبچن و دواتر هیچ بوار بۆ لێک تێگەیشتن نەمێنیتەوە، هەر کەسێک لەکاتی گفتوگۆدا بۆچونی خۆی بەسەر بەرامبەرەکەی نەسەپاندو تەنیا خۆی پێ ڕاست نەبوو لە گفتوگۆدا بەسەرکەوتویی دەتوانیت ئامانجەکانی خۆی بپێکیت و بەسەرگیرو گرفتەکانیشدا زاڵ دەبیت، کێشەی هەر ژن و پیاوێک لەوە دروست دەبیت کە هەر کەسەو خۆی پێ ڕاستەو بۆچونی بەرامبەرەکەی پێ هەڵەیە، عینادی هۆکارێکی سەرەکیە بۆ دروست بونی کێشەوگرفت و دروست نەبونی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ گفتوگۆوو لێک تێگەشتن، دڵ ناسکی لە گفتوگۆکردندا کارەساتە دەبێت مرۆڤ خۆی لێ بپارێزیت و نابێت ئەوەندە دڵ ناسێک بێت نەتوانیت قەبوڵی ڕەخنەو سەرنج و پێشنیارەکانی بەرامبەرەکەی خۆی نەکات