یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
م. رقیب رۆستایی- سۆران
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/08/2010 : 15:33:40
قه‌باره‌ی فۆنت
په‌یمان به‌ستن له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا
ڕۆژوگری هێژا پێویسته‌ سه‌باره‌ت به‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ خودا به‌ستوته‌ واژوی بكه‌یت بۆئه‌وه‌ی له‌په‌یمانه‌كه‌ پاش گه‌زنه‌بیته‌وه‌،له‌یادت نه‌چیت كاتێك له‌سه‌ره‌تایی مانگی ڕه‌مه‌زانداله‌گه‌ڵ گرتنی یه‌كه‌م ڕۆژ گوتت:لێم ببوره‌ خودای مه‌زن،گه‌واهی ده‌ده‌م كه‌هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نیه‌شایسته‌ی په‌رستن و كڕنۆش بۆبردن و ڕۆژوو بۆگرتن بێت جگه‌له‌تۆ بۆیه‌ به‌وچه‌شنه‌ مل كه‌چی فه‌رمانه‌كانت ده‌بم چونكه‌ به‌هۆی كرده‌وه‌ جوانه‌كانت،ته‌فسیری بونی ده‌سته‌ڵات و هێزی خۆت كردووه‌ كه‌سه‌یر ده‌كه‌م عه‌قڵم سه‌باره‌ت به‌كازانیت دۆش داماوه‌ ته‌نیا ده‌توانم هه‌ندێك له‌ونمونانه‌ بهێنمه‌وه‌ كه‌به‌زمانێكی پاراو به‌ڵگه‌ی مه‌زن و شكۆمه‌ندی و گه‌وره‌ی تۆ ده‌سه‌لمێنن:له‌ده‌سته‌ڵاته‌كانی خودای په‌روه‌ردگار ((ئاوه‌)) كه‌خودا له‌چه‌ند شوێندا له‌قورئانی پیرۆز به‌یه‌كێك له‌ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی هه‌ژمار ده‌كات و ته‌حه‌دی خه‌ڵكی پێ ده‌كات به‌واتایی ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی خوایه‌تی ده‌كه‌ن ناتوانن یه‌ك دڵۆپه‌ ئاو فه‌راهه‌م بێنن هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروست بوونی دونیا تاكوكۆتایی،هه‌موو ته‌كنه‌لۆجیا بخه‌نه‌گه‌ر بۆدروست كردنی قه‌تره‌یه‌ك له‌ئاوناتوانن دروستی بكه‌ن ووڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان ویستیان،هه‌وڵیاندا بۆدۆزینه‌وه‌ی ئه‌و((ماددانه‌ی)) توخمانه‌ی كه‌ئاویان لێ پێكدێت ئه‌وه‌بوو به‌وئه‌نجامه‌ گه‌یشتن كه‌پێكهاته‌ی(مكونات)ی ئاو له‌دوو ئه‌لیكترۆنی هایدرۆجین و ئه‌لیكترۆنی ئۆكسجین گه‌ردێكی ئاوپێكدێنن،ئاشنایه‌تیان په‌یداكردكه‌ئاوله‌چی پێكدێت له‌دوو پێكهاته‌،H2O،كاتێك خواستیان به‌هۆی لێكدانی ئه‌و دوو توخمانه‌ ئاو دروست بكه‌ن له‌گه‌ڵ لێكدانی ئه‌و دووتوخمانه‌ له‌بڕی بونی به‌ ئاو ڕاسته‌وخۆ گڕی گرت و بوو به‌ ئاگر ئه‌مه‌یه‌ ده‌سته‌ڵات و شكۆمه‌ندی په‌روه‌ردگار كه‌به‌نده‌كان له‌به‌رده‌م دروست كراوه‌كانی ده‌هه‌نده‌ی دلۆڤان ده‌سته‌ پاچه‌و بێ كاریگه‌ن بۆخۆشی ده‌فه‌رموێت:جابه‌هۆیه‌وه‌ چرۆو چه‌كه‌ره‌ی هه‌موو شتێكی پێده‌رده‌هێنن و شینی ده‌كه‌ین،ئینجا لاسكی سه‌وزی لێ په‌یدا ده‌كه‌ین زنجیره‌دانه‌ی سه‌فته‌كراوی لێ دروست ده‌كه‌ین وه‌ك گوڵه‌گه‌نم و چه‌ڵتوك و گه‌نمه‌شامی هتد....)

له‌دارخورماش له‌هه‌ندێ لق وچڵه‌پۆپی هێشوی خورما شۆر ده‌بێته‌وه‌،هه‌روه‌ها باخی هه‌مه‌جۆری ڕه‌زوترێ،زه‌یتون و هه‌ناریش هه‌یانه‌ له‌ڕواڵتدا له‌یه‌ك ده‌چێت،هه‌شیانه‌ له‌یه‌ك ناچێت،جاته‌ماشای به‌ره‌كه‌ی بكه‌ن كاتێك به‌رده‌گرێت،پێده‌گات(سه‌ره‌تا هه‌ندێكی گوڵه‌و دوایی خۆی هه‌ڵده‌پێچێت،ڕه‌نگ و قه‌باره‌یه‌ك ده‌گرێته‌خۆی دوای چه‌ند مانگێك قه‌باره‌شی گه‌وره‌ترده‌بێت،ڕه‌نگیشی ده‌گۆرێت ئه‌وسا پێده‌گات و تام و بۆنی سروشتی خۆی بۆدروست ده‌بێت)به‌راستی ئاله‌وشتانه‌دا(كه‌ئاماژه‌ی تێداكرابۆتان)چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واون بۆكه‌سانێك كه‌ئیمان و باوه‌ڕیان ده‌هێنن(به‌و به‌دیهێنه‌ره‌ی كه‌ئاسه‌واری ده‌ستی قودره‌ت و به‌ده‌سته‌ڵاتی له‌هه‌مووشتێكدا به‌دیده‌كرێت.الانعام99

هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:ئه‌ی سه‌رنجی ئه‌وئاوه‌ ناده‌ن كه‌رۆژانه‌ چه‌ند جار ده‌یخۆنه‌وه‌(له‌كوێوه‌هات،كێ دروستی كرد له‌چی دروست بوو)ئایائێوه‌ داتانبه‌زاندوه‌ له‌هه‌وره‌كانه‌وه‌ یان ئێمه‌ دابه‌زێنه‌رین؟

(به‌هۆی یاسای تایبه‌ته‌وه‌)ئه‌گه‌ربمانویستایه‌ ئه‌و ئاوه‌مان ده‌كرده‌ خوێیه‌كی تاڵ و سوێر جائایا بۆ سوپاسگوزاری ناكه‌ن الواقعه‌68-70

ئه‌مانه‌و چه‌ندین ئایه‌تی دیكه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌گرنگی ئاو ده‌كه‌ن یه‌كیدیكه‌ بریتی یه‌ له‌ومنداڵه‌ی هه‌رله‌سه‌ره‌تای له‌دایك بونیه‌وه‌ ده‌نگی خۆی به‌رزده‌كاته‌وه‌و ده‌گریت بر؟چونكه‌له‌نێوره‌حمی دایكیدا له‌ڕێگه‌ی ڕیویێكه‌وه‌خواردنی بۆڕه‌وانه‌ ده‌كرێت ئنجا كاتێك منداڵه‌كه‌به‌ره‌و دونیا دێت په‌ژاره‌ دایده‌گرێت و ده‌گریێت چۆن نه‌گریێت؟ئه‌وشوێنه‌ی خواردنی بۆده‌هێناله‌وێ نه‌مابه‌واتای منداڵه‌كه‌واده‌زانێت خواردنی له‌سه‌رپچرا كه‌چی بێ خه‌به‌ره‌ له‌وه‌ی هه‌رله‌سه‌ره‌تای چاو هه‌ڵێنانی بۆسه‌ر رووی زه‌وی خودای گه‌وره‌ به‌ره‌حمه‌تی خۆی ئه‌و شوێنه‌ڕه‌قه‌ی ئافره‌تان كه‌سینگیه‌تی بۆی ده‌كات به‌كانیه‌كی سازگارو ده‌ریایه‌كی نه‌بڕاوه‌ كه‌چه‌ندین ڤیتامینی به‌سودی له‌خۆوه‌ گرتوه‌ ئایه‌ئه‌مه‌ موعجیزه‌نیه‌!كه‌ئه‌مرۆبیرلێبكاته‌وه‌ ته‌نانه‌ت زانایان و بیرمه‌ندانیش سه‌ریان سوڕماوه‌ له‌گه‌وره‌یی په‌روه‌ردگار چۆن تێكهه‌ڵه‌یه‌ك له‌نێوان خوین و شیردا ڕوونادات!

خودا ده‌فه‌رموێت ((به‌ڕاستی له‌بونی رماڵات و(زینده‌وارانی جۆراوجۆردا)په‌ندوئامۆژگاری هه‌یه‌بۆتان و جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه‌،له‌نێوان ئه‌وشتانه‌ی كه‌له‌سكیاندا هه‌یه‌له‌گژوگیای هه‌رسكراو و خوێندا،شیرێكی پاك و بێگه‌ردوخۆش و به‌تام و گه‌وارادابه‌رهه‌م ده‌هێنین بۆئه‌وانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه‌))النحل66

یه‌كیدیكه‌ تێرامانه‌ له‌گیان له‌به‌ره‌ بچوكانه‌ چۆن به‌چ شێوه‌یه‌ك دایكی خۆیان ناس ده‌كه‌ن له‌نێوان سه‌ده‌ها مه‌ڕوماڵاتداچۆن دایكی خۆی ده‌ناسیته‌وه‌؟!یانیش ئه‌ومنداڵه‌ بچكۆڵه‌یه‌كه‌خوداوه‌ندرێنمویی ده‌كات بۆدۆزینه‌وه‌ی مه‌مكی دایكی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رئافره‌تێك دوومنداڵی هه‌بوون منداڵه‌ بچوكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌به‌شی یه‌كتر ناخۆن نه‌ك هه‌ربه‌شی یه‌كترناخۆن به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌و له‌به‌شه‌شیری خۆی نه‌بێت كه‌له‌مه‌مكێكی تایبه‌ته‌وه‌ بۆی دیاری كراوه‌ئه‌وی دیكه‌ نه‌ده‌گرێت و نه‌ده‌خوات

په‌روه‌ردگاریش ده‌فه‌رموێت:
ئایا به‌منداڵی ڕێَنموویمان نه‌كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی شیرله‌مه‌مكه‌كانی دایكی بخوات؟له‌گه‌وره‌یشدابۆئه‌وه‌ی سه‌رپشك بێت له‌شوێنكه‌وتنی رێبازی راست یان چه‌وت؟البلد10

یه‌كێكی دیكه‌ بیركردنه‌وه‌یه‌
له‌بونی به‌رده‌وام روناكی رۆژومانگ و ئه‌ستێره‌كان رۆژێك له‌ڕۆژان نه‌مان بیست یان نه‌مان بینی كه‌شۆق و روناكی له‌مانه‌كزن بێت و بكوژێته‌وه‌ خۆئه‌گه‌ر له‌چنكی ئێمه‌دابان وه‌كوته‌زوی كاره‌با رۆژانه‌ چه‌ندین جار ده‌كوژانه‌وه‌ ئایا رۆژێك به‌بیانوی نه‌مانی گازیان رون و به‌نزین كامه‌ ئه‌ستێره‌ خه‌له‌لی تێكه‌وتوه‌ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌گوێتان هه‌یه‌وپێ ی نابیسن چاوتان هه‌یه‌وپێ ی نابین دڵتان هه‌یه‌و پێ ی تێناگه‌ن ئه‌مانه‌ شه‌رح و ڕاڤه‌ی ئافرێنه‌ری به‌توانانین؟بۆئه‌وه‌ی له‌ئه‌سڵی مه‌به‌ست ڕه‌ت نه‌بین بابگه‌رێنه‌وه‌ سه‌رئه‌و په‌یمانه‌ی كه‌لێیه‌وه‌ ده‌دوێین گوتمان:بۆیه‌گه‌واهی بۆخودای په‌روه‌ردگار ده‌ده‌ین له‌به‌ربونی جۆره‌هانمونه‌له‌وانه‌ی ڕامان بووارد دواتر گه‌واهی ده‌ده‌م كه‌خوداله‌ژیانی مندا ته‌واوی وورده‌كاریه‌كانی له‌ژێر ده‌ست دایه‌ ژیانم و مردنم و هه‌رچی حه‌ره‌كه‌ته‌ به‌وردوو درشتیه‌وه‌ خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت(ئه‌ی پێغه‌مبه‌رئه‌ی ئیماندار)بڵێ:به‌راستی نوێژو حه‌ج و دروشمه‌كانی و (سه‌رجه‌م چاكه‌و به‌ندایه‌تیم)هه‌روه‌ها ژیان و مردنم تایبه‌ته‌بۆخوای په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه‌)الانعام162

په‌یمان ده‌ده‌م له‌م په‌یمانه‌شمدا خوداو فریشته‌كان و پێغه‌مبه‌ران و ناردراوه‌كانت هه‌موویان ده‌كه‌م به‌شاهید كه‌من فلان كه‌س له‌م مانگه‌پیرۆزه‌دا به‌زوبانی به‌رۆژوو تۆبه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌م كردبه‌ڵێن بێت جارێكی دیكه‌ نه‌گه‌رێمه‌وه‌ بۆلای هه‌رچ شتێك كه‌تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌زامه‌ندیت له‌سه‌رنه‌بێت هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌پێی توانام له‌مه‌ودوا ئه‌چه‌ندساڵه‌ی له‌ته‌مه‌نم ماوون بۆتۆو به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی تۆسه‌رفیان بكه‌م هه‌وڵده‌ده‌م له‌خواپه‌رستی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كۆببمه‌وه‌ خۆم دوور بگرم له‌كه‌سی خوانه‌ناس به‌واتایه‌كی دیكه‌ خواپه‌رستی كۆمان بكاته‌وه‌و گوناح و تاوان په‌رته‌وازه‌مان بكات خۆم باش له‌وه‌ دڵنیام په‌یمانم به‌كێ دراوه‌؟په‌یمان په‌یمانی خوداو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تی خوداش ئاگاداره‌ ئاخۆ چی ده‌ڵێم و چۆن په‌یمانداو په‌یمان ده‌ده‌م پابه‌ندیشم به‌نێوه‌رۆكی ئه‌وفه‌رموده‌ خودایه‌كه‌ده‌فه‌رمووێت:بێگومان ئه‌وانه‌ی په‌یمان ده‌ده‌ن به‌تۆئه‌ی موحه‌مه‌د(د.خ)له‌راستیداهه‌رپه‌یمان به‌خواده‌ده‌ن:ده‌ستی پیرۆزو به‌توانای خوا له‌سه‌رده‌ستیانه‌وه‌یه‌(به‌پشتگیری و یارمه‌تی)جائه‌وه‌ی په‌یمانه‌كه‌ بشكێنێت لێی پاشگه‌زبێته‌وه‌،ئه‌وه‌له‌سه‌ر خۆی ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ش كه‌په‌یمانه‌كه‌ ده‌باته‌سه‌روپاشگه‌زنابێته‌وه‌ لێ ی،خوای باڵا ده‌ست ئه‌جرو پاداشتی گه‌وره‌ی پێ ده‌به‌خشێت(له‌ئاینده‌دا)الغتح10
واژوو
به‌نده‌ی عه‌وداڵی ره‌حمه‌تی خوا
بۆ رۆژی زیندوو بونه‌وه‌وحه‌شرو حیساب
رۆژوگری خۆپارێزه‌رله‌قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان
تاكودیداری په‌روه‌ردگارورۆژی په‌سڵان