یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
م. رقیب رۆستایی- سۆران
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/08/2010 : 17:55:26
قه‌باره‌ی فۆنت
زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی گوناهبارێك له‌مانگی ره‌مه‌زاندا
1-ئه‌گه‌رله‌مانگی ره‌مه‌زانداخواپه‌رستی ئه‌نجام نه‌ده‌ین ونه‌گه‌رێینه‌وه‌ ئه‌ی كه‌ی ڕوو له‌په‌روه‌ردگار بكه‌ین؟ئایامردن بۆیه‌ك دانه‌كاتژمێر مۆڵه‌تمان ده‌دات تاكومۆڵه‌تی لێوه‌ربگرین و به‌رله‌مردن تۆبه‌بكه‌ین و داوای لێبوردن له‌تاوانه‌كان بكه‌ین؟په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت ئایائیتر كاتی ئه‌وه‌نه‌هاتووه‌ بۆئه‌وانه‌ی كه‌باوه‌ریان هێناوه‌،دڵه‌كانیان به‌نوری ئیمان ملكه‌چ و رووناك بۆته‌وه‌،ترسی خوای تێدابڕوێت به‌هۆی یادی به‌رده‌وامی خواو ئه‌وقورئانه‌ی كه‌ره‌وانه‌كراوه‌،وه‌ك ئه‌وكه‌سانه‌نه‌بن كه‌كتێبی ئاسمانیان بۆڕه‌وانه‌كرا،به‌ڵام دوای تێپه‌ربونی ماوه‌یه‌كی دوورو درێژ،دڵیان ره‌ق و ره‌ش بوو،زۆر به‌شیان یاخی و سه‌ركه‌ش و ناله‌بارده‌رچون.

الحدید16
ده‌فه‌رموێت:خوانه‌ناسان به‌رده‌وام له‌سه‌ر رێبازی چه‌وتیانن هه‌تا ئه‌وكاته‌ی مردن یه‌خه‌یان ده‌گرێت ئه‌وسا هه‌ریه‌كه‌یان ده‌ڵێت:په‌روه‌ردگارا بمگێڕه‌ره‌وه‌ بۆدنیا به‌ڵكو چاكه‌ئه‌نجام بده‌م و كاری باشه‌بكه‌م و ئه‌وهه‌لانه‌ی كه‌له‌ده‌ستم چووه‌ له‌مه‌ودوا له‌ده‌ستی نه‌ده‌م(به‌ڵام تازه‌ كارله‌كارترازاوه‌ شتی وامه‌حاڵه‌، بۆیه‌ به‌توندی پێی ده‌وترێت)نه‌خێر،ئه‌وه‌قسه‌یه‌كه‌ئه‌وبۆخۆی ده‌یڵێت به‌ڵكو ده‌بێت له‌جیهانی به‌رزه‌خدا،له‌نێوان مردن و زیندوو بونه‌وه‌دا تاكاتێك زیندوو ده‌كرێنه‌وه‌چاوه‌ڕێ بێت/المۆمنون99-100

2-به‌راشكاوی بۆچونی خۆت ده‌رببڕه‌ سه‌باره‌ت به‌وبانگه‌وازه‌ئیلاهیه‌به‌باشی تاوتوێ ی ئه‌وبڕگانه‌بكه‌ودواترخۆت دادوه‌ربه‌وبڕیاربده‌ئایاپه‌روه‌ردگارت نایه‌وێت له‌ومانگه‌دا لێت ببوریت یانیش خۆت حه‌زت به‌لێبورده‌یی ئافرێنه‌رت نیه‌؟تێفكره‌ورابمێنه‌وبیربكه‌وه‌ خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هیچ جۆره‌ خوایه‌كی تر له‌گه‌ڵ خوادا ناپه‌رستن،كه‌سیش ناكوژن كه‌خواكوشتنی حه‌رام كردبێت مه‌گه‌ر به‌ناحه‌ق و ڕه‌وا،هه‌روه‌ها زیناناكه‌ن ونزیكی ناكه‌ون،جائه‌وه‌ی ئه‌وجۆره‌كاره‌خراپانه‌ئه‌نجام بدات،ئه‌وه‌توشی سزاو ئازارو ریسوایی ده‌بێت.له‌قیامه‌تیشدا ئازارو سزای بۆچه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و به‌زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زاریه‌وه‌ ده‌بێت ژیانی تێدا به‌رێته‌ سه‌ر.مه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌تۆبه‌بكات و باوه‌ڕبهێنێت و كاروكرده‌وه‌ی چاكه‌ئه‌نجام بدات،ئائه‌وجۆره‌كه‌سانه‌خواكاروكرده‌وه‌خراپه‌كانیشیان بۆده‌گۆرێت به‌چاكه‌چونكه‌هه‌میشه‌وبه‌رده‌وام خوالێخۆشبوو میهره‌بانه‌(به‌رامبه‌رخه‌ڵكی به‌گشتی و ئه‌و جۆره‌كه‌سانه‌ به‌تایبه‌تی)الفرقان68-70

3-به‌درێژایی ته‌مه‌ن ئه‌گه‌رمرۆڤ((سوڵحی))له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارنه‌كردبێت دواترله‌مانگی ره‌مه‌زانیش به‌هه‌مان شێوه‌ خۆی له‌ئافرێنه‌ری نزیك نه‌كرده‌وه‌ ئه‌ی كه‌ی روو له‌په‌روه‌ردگاری ده‌كات كورده‌واری گۆته‌نی:به‌گه‌نجی مه‌ستم به‌پیری په‌ستم ئه‌ی كه‌ی خودا بپه‌رستم))له‌وبواره‌یه‌وه‌ په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:

(له‌دوو رووه‌كان)كه‌سانێك هه‌ن كه‌په‌یمان و به‌ڵێنی به‌خوا داوه‌:سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر خوا ماڵ و سامان و دارایمان پێببه‌خشێت،به‌ڕاستی زه‌كات و خێری لێده‌كه‌ین و بێگومان له‌ڕیزی كه‌سانی چاك و خواناسیشدا ده‌بین.

جاكاتێك خواله‌فه‌زڵ و به‌ره‌كه‌تی خۆی پێدان و به‌هره‌وه‌ری كردن.

ئه‌وان ڕه‌زیلیان تێداكردووپشتیان له‌به‌ڵێنه‌كه‌یان كرد له‌كاتێكدا كه‌ئه‌وان هه‌میشه‌ له‌ به‌ڵێن په‌یمان پشت هه‌ڵكه‌رن/التوبه‌75-76

4-كه‌واته‌پێویسته‌ مرۆڤ به‌ڕوسوری به‌ره‌وقاپی ده‌رگانه‌ی په‌روه‌ردگاری بڕوات ده‌رون و چاوو گوێ و عه‌قڵی له‌چڵكی به‌دگومانی پاك بكاته‌وه‌ هه‌روه‌ها وریای ده‌فته‌ری كرده‌وه‌كانی خۆی بێت مانگی ره‌مه‌زان بكاته‌گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی خۆی بۆبه‌هێزكردنی بیروباوه‌ڕو قورس كردنی تای ته‌رازوی كرده‌وه‌ چاكه‌كانی و سوك كردنی ئه‌وباره‌ قورسه‌ی كه‌به‌هۆی سه‌رپێچی كردنی له‌فه‌رمانه‌كانی خوداو دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ئیمان وقورئان له‌سه‌رشانیداهه‌ڵی گرتبوون:ئازیزمان پێغه‌مبه‌رمحمد(د.خ)فه‌رموویه‌تی:(الحجرالاسود)به‌رده‌ڕه‌شه‌كه‌ له‌به‌فرسپیتربوو به‌ڵام به‌هۆی تاوانی ئاده‌میزاد ئاوای لێهات.

انظرحديث رقم4449في صحيح الجامع

ته‌نانه‌ت ڕۆژێكیان سه‌روه‌رمان محمد المصطفي ئامۆژگاری ئه‌بوزه‌ی ده‌كردو ئه‌یفه‌رموو ئه‌ی ئه‌بو زه‌ر كه‌شتیه‌كه‌ت پته‌و بكه‌ چونكه‌ ئه‌و ده‌ریایه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ت به‌سه‌ری ده‌ڕوات گه‌لێك قووڵه‌دیاره‌ مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ئه‌وه‌بوه‌كه‌رێگه‌یه‌كی دوورو درێژو سامناكی له‌به‌رده‌مدابووه‌ چۆن كه‌سێك ده‌یه‌وێت به‌ده‌ریایه‌كی دوورو درێژو قوڵ دا بڕوات ده‌بێت ته‌واو له‌و كه‌شتیه‌ دڵنیابیت له‌رووی رێك و پێكی و پته‌وی و باشی كه‌گه‌ره‌كیه‌تی له‌نێو ئه‌وده‌ریا قوڵه‌وبۆئه‌م سه‌فه‌ره‌ دوورو درێژه‌وپڕمه‌ترسیه‌ به‌ڕێ بكه‌وێت دواترفه‌رموی:زۆرخوارده‌مه‌نی له‌گه‌ڵ خۆتداببه‌ چونكه‌ سه‌فه‌رێكی دوورو درێژه‌ ئه‌ی ئه‌بووزه‌ر باڵی سه‌رشانت سوك بكه‌چونكه‌ئه‌گه‌رباری سه‌رشانت سوك نه‌كه‌یت ناتوانیت له‌په‌یژه‌كان سه‌ركه‌ویت هه‌رچ كرده‌وه‌یه‌كیش ده‌یكه‌یت به‌دڵسۆزی بۆخودابیكه‌چونكه‌ ڕه‌خنه‌گر ده‌تبینیت و ئاگای لێته‌.

5-بۆلای خودابگه‌رێوه‌ هه‌روه‌ك باوكه‌ ئاده‌م داوای لێبوردنی له‌په‌روه‌ردگار كردو گه‌رایه‌وه‌ لای خوای گه‌وره‌ خواله‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت پاشان ئاده‌م له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه‌ چه‌ند وشه‌ونزایه‌كی وه‌رگرت(به‌دڵ و به‌كوڵ پارایه‌وه‌ خوای میهره‌بانیش نزاكه‌ی وه‌رگرت و لێی خۆشبوو چونكه‌ به‌راستی ته‌نها ئه‌و زاتێكی ئێجگار میهره‌بان و تۆبه‌وه‌رگره‌/البقره‌37

نزاكه‌ش بریتی بوو له‌وئایه‌ته‌كه‌فه‌رموویان هه‌روه‌ك خودا له‌سه‌رزوبانی ئاده‌م وحه‌وانزاكه‌یان ده‌گێرێته‌وه‌ده‌فه‌رموێت:ئه‌وسائیتر هه‌ردووكیان هه‌ستیان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیان كردو)ووتیا:په‌روه‌ردگارا ئێمه‌ سته‌ممان له‌خۆمان كرد خۆئه‌گه‌ر لێمان خۆشنه‌بیت و به‌زه‌ییت پێماندانه‌یه‌ته‌وه‌،ئه‌وه‌به‌ڕاستی ئێمه‌سوێند به‌خواله‌خه‌ساره‌ت مه‌ندو زه‌ره‌ر مه‌ندانین

الاعراف-23
بۆیه‌پێویسته‌ له‌م مانگه‌ پڕله‌خێرو به‌ره‌كه‌ته‌ ڕوو له‌ده‌رگانه‌ی په‌روه‌ردگارمان بكه‌ین چونكه‌هه‌ربه‌نده‌یه‌ك له‌ده‌رگه‌ی خوداوه‌ندی خۆی بدات باهه‌رگیز نائومێد نه‌بێت هه‌روه‌ك چۆن باوكه‌ ئاده‌م نائومێد نه‌بووئه‌نجام ده‌ركه‌ی بۆكراوه‌وله‌تاوانه‌كانی خۆشبوو .

له‌كۆتایدا ئێمه‌ش به‌م موناجاته‌ له‌ده‌رگه‌ی په‌روه‌ردگارمان ده‌ده‌ین

په‌روه‌ردگارا:زگه‌رمرۆڤ ده‌رگای كۆشك و ته‌لارێكی بۆنه‌كرێته‌وه‌ ناچاره‌ به‌زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی كه‌سێك له‌وده‌رگایه‌ بدات كه‌ده‌نگی به‌گوێ ی ده‌رگاوان ئاشناو ناسراوبێت بۆیه‌ منی لاوازو هه‌ژاریش به‌موناجات و لاڵانه‌وه‌ی به‌نده‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆت:

((وه‌یسی قه‌ره‌نی))له‌ده‌رگای میهره‌بانی تۆ ده‌ده‌م،به‌وهیوایه‌ی كه‌هه‌روه‌ك ئه‌و ده‌رگایه‌ت له‌وكرده‌وه‌ له‌منیشی بكه‌یته‌وه‌:

بۆیه‌ده‌ڵێم:
په‌روه‌ردگارا!
تۆپه‌روه‌رێنی منیش به‌ندی تۆم
تۆدروست كه‌ری منیش دروست كراوی تۆم
تۆرۆزی ده‌ری به‌هه‌مووگیان له‌به‌رو دروست كراوه‌كان منیش رۆزی پێدراوی تۆم
تۆخاوه‌نی،پادشای منیش مڵكی تۆم
تۆبه‌هێزی،زاڵی،منیش ده‌سته‌پاچه‌م،بێتوانام
تۆده‌وڵه‌مه‌ندی منیش هه‌ژارونه‌داری به‌رده‌م ده‌رگانه‌ی تۆم
تۆهه‌میشه‌ زیندوی،منیش ده‌مرم وهه‌میشه‌ زیندوو نیم
تۆنه‌مری و هه‌تا هه‌تایه‌ هه‌رده‌مێنی
تۆبه‌رێزو شكۆمه‌ندی منیش بێ ریزو هیچ و پوچم
تۆچاكه‌كاری منیش خراپه‌كارم و تاوانبارم
تۆلێبورده‌ی منیش تاوانبار و شه‌رمه‌زارم
تۆبڵندی،گه‌وره‌ی منیش نزمم و بچوكم
تۆبه‌هێزی منیش بێ هێزم
تۆبه‌خشێنه‌ری منیش داواده‌كه‌م بم به‌خشی
ئه‌من وئاسایش له‌لای تۆوه‌ده‌ست ده‌كه‌وێت ترس و دڵه‌راوكێ له‌لای منه‌
تۆسه‌خی منیش نه‌دار
تۆبه‌هانای به‌نده‌كانت دێیت منیش بانگی تۆده‌كه‌م تۆشیفا به‌خشی منیش ده‌رده‌دار
له‌تاوانه‌كانم ببوره‌ هه‌ڵه‌وتاوانه‌كانم لێ دوور بخه‌ نه‌خۆشیه‌كانم چاره‌سه‌ربكه‌ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌ی ئافرێنه‌رم ئه‌ی به‌خشنده‌ی ده‌هه‌نده‌و دلۆڤان ئه‌ی شیفا به‌خشه‌كه‌م ئه‌ی به‌رێزو شكۆداره‌كه‌م له‌هه‌مووتاوانه‌كانم ببوره‌و بیان سڕه‌وه‌ هه‌رچ ده‌ردو به‌ڵایه‌ك هه‌یه‌شیفام بۆبهێنه‌((شیفای نه‌خۆشی غه‌فله‌ت و دووركه‌وتنه‌وه‌شمان له‌ئیمان و قورئان بده‌))لێشم رازی ببه‌ به‌ره‌حمه‌تی خۆت یاارحم الراحمین.
سه‌رچاوه‌كان
القران الكریم
وصایا رمچانیه‌/مجدسعید
ته‌فسیری ئاسان/برهان محمدامین
وته‌كان/سه‌عیدی نورسی