یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى
|
العربية
ئێمە لە فەیسبوک
په‌یوه‌ندی
|
لقه‌کان
|
ستافی کار
|
لینکی پێویست
دەسپێک
هەواڵ
ڕاپۆرت
بەیاننامە
فەتوا
وتار و بیروڕا
گەلەری
بمانناسە
وتاری هەینی
پرسیار‌و وەڵامی ئایینی
*****
*****
پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران
*****
*****
مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
*****
*****
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێ‌و بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە
*****
*****
یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات
*****
*****
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت
*****
*****
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت
*****
*****
شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات
*****
*****
د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە
*****
*****
کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات
هەواڵ
بابه‌ته‌کانی تری نووسه‌ر
نووسەر هیچ بابەتی تری نییە
وتار و بیروڕا
هەمزە سەعید (شەشۆیی)
كاری بانگخوازی و پڕۆسه‌ی سیاسی له هاوماڵیهوه بۆ جیاكردنه‌وه
د.خالد سید جلال زراری
پڕۆژه هه‌مواری یاسای باری كه‌سی عێراقی.. شرۆڤه وهه‌ڵسه‌نگاندن
د.بیلال مەلۆ برادۆستی
تەڵقین و رێنمایى کردنی مردوو لەروانگەی شەریعەتی ئیسلامدا
زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی/ سلێمانی
موفتی و زانای گه‌وره، مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانی ته‌مه‌نێك بۆ خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و زانست و ئایین
مەلا حمید سیوەیلی
ئێمە موفتین یان فیتنەگێڕ
د.مغدید کەریم
پەیمانی مەدینە.. توێژینەوەیەکی فیقهی شیکارییە لە چوارچێوەی یاسای دەستووریدا
د.سیروان کەرکوکی
كێشەی مامۆستایانی ئایینی و چارەسەر ئایا مزگەوتتان بۆ خۆتان دروست كردووە، یان بۆ پەروەردگار؟
د.عباس عەلی
ڕەمەزان مانایی چیە
محمد هەسنانی
ئیبن ئادەمی باڵەك، زانا و دانا و شاعیر و گەردوونناسی كورد
پ.ی.د.بەهائەدین ئەحمەد
لە پەراوێزی ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا سەید محمد ناسراو بە شێخەزەردی شاعیر
سيحرو جادوو له روانگەى شەريعەتەوە
ئەرشیفی وتار >>
هێمن عومه‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن:
24/08/2010 : 13:08:16
قه‌باره‌ی فۆنت
چیرۆكی ئه‌و قوتابیه‌ی بڕیاریداربوو قوتابخانه به‌جێبهێڵت!!
)ئ.ح)رۆژانه به‌به‌رده‌وام ده‌هاته ئیداری قوتابخانه‌و داوای مۆڵه‌تی ده‌كرد هه‌ر رۆژه‌و به‌بیانویه‌ك رۆژێكیان دایكی نه‌خۆشه‌و رۆژێك سه‌ری ده‌هێشێت و رۆژێك ده‌ڕۆنه فڵان شوێن....ئه‌گه‌ر سه‌یری سیما‌و روخسارت بكردبوایه ته‌واو له‌وه ده‌گه‌یشتی ئه‌و كوڕه كێشه‌یه‌كی هه‌یه به‌ڵام نایدركێنێت تاوه‌كو رۆژێك دڵته‌نگیه‌كه‌ی گه‌یشته ترۆپك و به گریانه‌وه خۆی به ئیداره‌ی قوتابخانه‌دا كرد داوای كرد مۆڵه‌تی بده‌ینێ سه‌ره‌تا به ته‌واوی له فرمێسكه‌كانی دڵنیانه‌بووین چونكه زۆر جاری دیكه بۆ مۆڵه‌ت هاتبوو به‌ڵام ئیداره‌ی قوتابخانه داوای به‌رپرسی لێده‌كرد تاوه‌كو مۆڵه‌تی پێبدات ئه‌و فرمێسكانهشی گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرا بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بێت به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بردرایه ژوورێكی ته‌نهاو له‌گه‌ڵیدا ده‌ستمان به گفتووگۆكرد ته‌واو له‌وه تێگه‌یشتین كه ئه‌و كوڕه به‌هۆی گرفتی خێزانی زۆر له‌ماڵه‌وه دووچاری گرفتی دڵته‌نگی هاتووه به‌رده‌وامیش له‌به‌ر نه‌بوونی و هه‌ژاری خۆی به قوتابیانی هاوپۆلی به‌راورد كردووه تاوه‌كو ده‌رئه‌نجام قوتابخانه بۆ ئه‌و نه‌بووه‌ته شوێنێك تاوه‌كو لێوه‌ی ئاراسته‌ی ژیانی بگۆڕێت به‌ڵكو بووه‌ته شوێنێك بۆ زیندانكردنی دڵ و ده‌روونی ئه‌و، ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵیدا كه‌وتینه گفتوو گۆ !!!
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی : (ئ) بۆ ده‌گری ؟
(ئ): مامۆستا بێزارم زۆر بێزارم!!
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی : له چی بێزاری ؟
(ئ): له هه‌موو شتێك!!
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی : چۆن مرۆڤ له هه‌موو شتێك بێزار ده‌بێت له كاتێكدا چاره‌سه‌ر بۆ زۆرێك له شته‌كان مرۆڤه‌كه خودی خۆیه‌تی نه‌ك شته‌كان.
(ئ) له گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌دا كه‌مێك هاته‌وه سه‌رخۆی و فرمێسكه‌كانی سڕی
.
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی "(ئ) گیان ژیان ئه‌وه نییه هه‌موو شتێك به دڵی ئێمه بێت، به‌ڵام ده‌كرێت خۆمان له‌گه‌ڵیدا بگونجێنین و تام له شته‌كان بكه‌ین، هیچ مرۆڤێك نییه له‌سه‌ر ئه‌و گۆی زه‌وییه هه‌موو ژیانی به خۆشی بردبێته سه‌ر ئه‌گه‌ر خۆشی هه‌بێت ناخۆشیش هه‌یه، خۆ ناكرێت هه‌موو رۆژێك شایی و پێكه‌نین بێت، مرۆڤی گه‌وره ئه‌وكاته ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك ده‌كه‌وێته ته‌نگژه‌وه‌و خۆڕاگرانه بڕیار ده‌دات به‌رگه‌ی بگرێت خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا چۆك دابدات ئه‌وه ئه‌وان ره‌حمیان نییه و به ویستی خۆیان مرۆڤی بێئیراده داگیر ده‌كه‌ن.
(ئ) : راسته مامۆستا به‌ڵام من زۆر بێزارم نازانم چی بكه‌م، كێشه‌ی من باوكمه باوكم .
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی : كێشه‌ی تۆ باوكته و كێشه‌ی ئێمه‌ش دایكمه .
(ئ) : مامۆستا دایك چییه، بۆ كێشه‌ت هه‌یه له گه‌ڵی ؟
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی : دایكم نه‌خۆشه و ماوه‌ی دوو ساڵه جه‌ڵته لێیداوه خۆزگه یه‌ك جاری تر (ئ) گیان دهمبینیهوه وه‌كو جاران به‌ڵام به داخه‌وه پزیشكه‌كان ده‌ڵێن باشتر ده‌بێت به‌ڵام هه‌رگیز چاكنابێته‌وه.
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی : باوكی تۆش نه‌خۆشه .
(ئ) نا مامۆستا باوكم نه‌خۆش نییه باوكم بووه‌ته به‌ڵا بۆ ماڵه‌وه به‌رده‌وام شه‌ڕمان پێدهفرۆشێك كێشه‌مان بۆ دروستده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كاره‌كه‌ی ده‌یكات خزمه‌تگوزاری به‌رده‌رگای ماڵانه‌و قوتابیه‌كان زۆرجار وا هه‌ست ده‌كه‌م به ئیهمالییهوه قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش جگه‌ره زۆر ده‌خوات و بۆنی ژووره‌وه زۆر ناخۆش ده‌كات.
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی : (ئ) گیان ئه‌وانه‌ی باستكردن هیچیان گرفت نین خۆت بۆ خۆت گه‌وره‌ت كردوون، ئه‌گه‌ر نا كه‌سایه‌تی زۆر گه‌وره هه‌یه پێشووتر باوكی كه‌مئه‌قڵ و كاری زۆر خراپتری كردووه ته‌نانه‌ت سواڵیشی كردووه به‌ڵام ئێستا ئه‌و زۆر كه‌سێكی گه‌وره‌یه .
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه گفتووگۆیانه به‌رده‌وام بوون ئه‌و رۆژه (ئ) بڕیاریدا به‌سه‌ر خۆیدا بچێته‌وه و به‌رده‌وام بێت له خوێندن.
به‌یانی ئه‌ورۆژه ناوی (ئ) به نه‌هاتوو له‌لایه‌ن مامۆستاكانه‌وه بۆ ئیداره‌ی قوتابخانه هێنرا، ده‌ركه‌وت (ئ) بڕیاریداوه خوێندن به‌جێ بهێڵێت، ئه‌وه‌ی گرفتی گه‌وره‌ی بهجێهێشتنهكهشی بوو (ئ) له كۆتاییه‌كانی ساڵی خوێندنی (2008_2009) دا بوو، هه‌ر ئه‌و رۆژه سه‌ردانی ماڵی (ئ) مان كرد دایكی به دڵێكی پڕ‌و چاوی پڕفرمێسكه‌وه وتی "له ماڵه‌وه‌یه به‌ڵام زۆر دڵی ته‌نگه و ده‌ڵێت چیتر ناڕۆمه‌وه خوێندن، رێگه‌مان له دایكی وه‌رگت تاوه‌كو بڕۆینه ژووره‌وه بینیمان (ئ) خۆی له ژێر جێگایه‌ك ناوه، راستیه‌كه‌ی خه‌وی لێنه‌كه‌وتبوو، به‌ڵام نه‌مانویست زیاتر له‌وه سه‌ربخه‌ینه سه‌ری له ژووره‌كه‌دا به دایكمان وت "مادام خه‌وتووه كاتێكێكی تر دێینه‌وه ".
سبه‌ینێی ئه‌و رۆژه په‌یوه‌ندیمان به پۆله‌كه‌ی (ئ) كرد به‌ڵام دووباره نه‌هاتبوو، ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ سه‌ردانی ماڵیانمان كرد، دوای سڵاو‌و چوونه ژووره‌وه (ئ) له ژووره‌وه به دڵێكی ته‌نگه‌وه دانیشتبوو چوینه ژووره‌وه و له‌گه‌ڵیدا كه‌تینه گفتووگۆ باسی ئه‌وه‌مان نه‌كرد كه بۆ نه هاتووه پرسیاری چه‌ند شتێكمان لێ‌كرد كه په‌یوه‌ندی به‌خوێندنه‌وه نه‌بوو به‌ڵام (ئ) خۆی دوای ئه‌وه وتی "مامۆستا تاقه‌تی خوێندنم نیه زۆر بێزارم، نازانم به مه‌كته‌ب زۆر دڵ ته‌نگ ده‌بم له ماڵه‌وه‌ش هه‌ر دڵم ته‌نگه ".
توێژهرهری كۆمه‌ڵایه‌تی : ده‌كرێت (ئ) گیان به بێ پێچ و په‌نا پێمان بڵێت گرفتت چییه؟
(ئ) : راستیه‌كه‌ی مامۆستا باوكم زۆر سه‌رده‌خاته سه‌رم جگه له‌وه‌ش هیچ شوێنێك نییه ده‌رسی لێبخوێنم ماڵه‌وه‌مان بچوكه خۆت ده‌بینی دوو ژووری بچوكه ئێمه‌ش زۆرین، ئه‌و شه‌وانه‌ی ئیمتحانم هه‌بێت ئه‌گه‌ر سه‌رماش بێت له‌به‌ر ده‌نگه ده‌نگی ماڵه‌وه ده‌رۆیشتمه سه‌ربان ده‌مخوێند،...زۆر شتی تریشی باسكرد.
ئه‌و رۆژه گفتووگۆكانمان له‌گه‌ڵ (ئ) به‌رده‌وام بوو به‌ڵام به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێنه‌داین بگه‌ڕێته‌وه قوتابخانه .
له‌رێگه‌ی قوتابیه‌كی نزیكی (ئ) كه ناوی (ز) بوو ئامۆزای بوو داوامان له باوكی (ز) كرد په‌یوه‌ندی به باوكی (ئ) بكات و له‌و گرفتانه‌ی كوڕه‌كه‌ی ئاگاداربكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگات كوڕه‌كه‌ی بۆ وازی له خوێندن هێناوه، چونكه بۆ (ئ) سه‌خت بوو ئه‌و شتانه به باوكی بڵێت بۆ ئێمه‌ش خۆش نه‌بوو له‌باره‌ی شهڕوئاژاوهكانی له ماڵه‌وه قسه‌بكه‌ین یان له‌باره‌ی زۆری جگه‌ره خواردن و سه‌رنانه‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی، ئه‌وه‌بوو باوكی (ز) ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێی سپێردرابوو به باشی جێبه‌جێی كرد ته‌نانه‌ت به‌ڵێنی له باوكی (ئ) وه‌رگرت كه زه‌ویه‌كیان هه‌یه بیفرۆشێت و خانوویه‌كی رێك له‌شوێنی ئه‌و خانووه دووژووریه بچوكه دروستبكات به مه‌رجێك (ئ) بخوێنێ .
دوای ئه‌و به‌ڵینه په‌یوه‌ندیمان به (ئ) كرد گفتووگۆكان ده‌ستیان پێكرده‌وه ئه‌و رۆژه كه ئه‌و به‌ڵێنانه‌مان به (ئ) دا كه باوكی به براكه‌ی خۆیدابوو (ئ) شێوه‌و روخساری گۆڕاو به‌دڵێكی خۆشه‌وه به‌ڵێنی پێداین بگه‌ڕێته‌وه خوێندن، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی دا ته‌حه‌مولی ئه‌و ژیانه‌ی بكات و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌مساڵی خوێندن بهرێبكات.
(ئ) ئه‌وساڵی خوێندنی به پله‌یه‌كی كه‌م به‌رێكرد بۆ ساڵی دواتر هاته‌وه قوتابخانه خۆی سه‌ردانی كردین و له‌گه‌ڵیدا كه‌وتینه قسه پرسیارمان لێ‌كرد چۆنیت و باوكت چۆنه ؟ وه‌ڵامه‌كانی بۆمان خۆش‌بوو وتی زۆر باشم و باوكم وه‌عده‌كانی جێبه‌جێكردووه وتی "وا خه‌ریكه خانوه‌كه‌مان ته‌واو ده‌بێت و ژوورێكیان بۆ خۆمان داده‌نێم، ئێستا زۆر باشم".
ئێستا (ئ) پۆلی پێنجه‌می ئاماده‌ییه‌و له قوتابیه باشه‌كانی قوتابخانه‌كه‌مانه.
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو قوتابیه‌ك.
هێمن عومه‌ر: توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له ئاماده‌یی ئه‌حمه‌دی خانی
گەلەری زانایان