نه‌رم و نیانی یه‌كێكه له‌و ره‌وشته به‌رزانه‌ی كه خودای گه‌وره خۆشی ده‌وێت و چاكه‌و خێر بۆ به‌نده ده‌هێنێت له دونیا‌و قیامه‌تدا ، خودای گه‌وره به‌ره‌حمه‌تی خۆی به پێغه‌مبه‌ری خۆی ( محمد ) دروودی خودای له‌سه‌ر بێت به‌خشیوه له بانگه‌وازه‌كه‌یدا بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام ، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌رم و نیان نه‌باو مامه‌ڵه‌ی ره‌ق بوایه ئه‌وا خه‌ڵك لێی هه‌ڵده‌هاتن و كه‌س به پیر بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه نه‌ده‌چوو . له فه‌رمووده‌یه‌كدا عائیشه‌ی دایكی ئیمانداران ( ره‌زای خوای له‌سه‌ر بیت ) ده‌فه‌رموێ : پێغه‌مبه‌ر دروودی خودای له‌سه‌ر بێت پێی گوتم : ئه‌ی عائیشه خودا نه‌رم و نیانه و به‌سۆزو به‌زه‌ییه بۆ به‌نده‌كانی و حه‌ز ده‌كات به‌نده‌كانیشی نه‌رم و نیان بن و لایه ئاسانه‌كه هه‌لبژێرن ( ئیمامی مسلم ریوایه‌تی كردووه 2593 ) ، ده‌فه‌رموێ : پاشان پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) پێی فه‌رمووم : ئه‌و ئه‌جرو پاداشته‌ی كه خودا به‌كه‌سه نه‌رم و نیانه‌كان ده‌دات به كه‌سه ره‌ق و توند‌و تیژه‌كان نادات ، له سه‌حیحی بوخاری و موسلیمیش دا هاتووه كه رۆژێك جوله‌كه‌یه‌ك دێته ماڵی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) له جیاتی سه‌لام كردن به‌شێوه‌ی سه‌لام داوای مردن بۆ پێغه‌مبه‌ر ده‌كات ، عائیشه‌ش ره‌زای خودای له‌سه‌ر بێت پێی ده‌ڵێت ژه‌هرو مردن بۆ تۆ ، ئا له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) به عائیشه ده‌فه‌رموێ توڕه مه‌به‌و توند‌و تیژ مه‌به‌و له‌سه‌ر خۆبه ، له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه نه‌رم و نیانی ئه‌و لایه‌نه‌یه كه خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆشی ده‌وێن و هۆكاری چاكه‌و خێرن بۆ به‌نده بۆیه‌ش ده‌بینین كه پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) ئه‌وه‌تا له گه‌ڵ غه‌یره موسڵمان داوای نه‌رم و نیانی ده‌كات چجای له گه‌ڵ موسڵمانان . له‌به‌ر ئه‌وه نه‌رم ونیان ئه‌و كه‌سه‌یه كه بتوانێت له كاتی توڕه‌ییدا خۆی بگرێت و نه‌هێڵێت شه‌یتان به‌سه‌ریدا زاڵ ببێ و شێوازه‌كان هه‌مه چه‌شن بكات بۆ گوڕینی رق و توره‌یی بۆ نه‌رم و نیانی و لێبورده‌یی ، هه‌روه‌ها به حیكمه‌ت و میهره‌بانی مامه‌ڵه له گه‌ڵ هه‌ڵه‌كاندا بكات و پاڵنه‌رو دڵنه‌وایی بدات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان . |