بابه‌ته‌كه‌م به پرسیارێك ده‌ست پێده‌كه‌م،ئایا من و پاشان و تۆی خوێنه‌ریش له ڕۆژیكدا چه‌ند جار داده‌نیشین بۆ دادگایی كردنی خۆمان یان هیچ نا بۆ لێپرسینه‌وه‌ی خۆمان؟ئه‌ی ئایا چه‌ند جار داده‌نیشین بۆ دادگایی كردنی خه‌ڵكانی تر و لۆمه‌كردنیان و باسكردنیان له دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كانماندا؟ دڵنیام كه وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره جیاوازییان زۆر ده‌بێت.
زۆر باشه،ئێمه مرۆڤین و مرۆڤیش هه‌ڵه ده‌كات،به‌ڵام ئه‌م یاسایه بۆ هه‌موو مرۆڤێكه له گه‌وره‌ترینه‌وه تا بچووكترین،له یه‌كه‌م مرۆڤه‌وه تا كۆتا مرۆڤ كه دێته دونیا،جیاكاری بۆ هیچ كه‌سێك نییه،ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانی خواش (ره‌زای خوایان له‌سه‌ر بێت) به‌ڵام ئه‌وان چونكه مرۆڤ گه‌لێكی زۆر گه‌وره بوون و په‌یامی خوایان گه‌یاندووه به مرۆڤایه‌تی بۆیه ڕاسته‌وخۆ خوای گه‌وره لێیان خۆش بووه و بوونه‌ته ئه‌هلی به‌هه‌شت،وه‌ك پاداشتێك بۆ ئه‌و كاره گه‌وره‌یه‌ی كه له ژیانیاندا پێی هه‌ستان،به‌ڵام ئه‌ی ئێمه چی؟ ئێمه‌ش به نیازین هه‌ڵه نه‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر كردیشمان وه‌ك ئه‌وان خوای گه‌وره ئاگادارمان بكاته‌وه ڕاسته‌وخۆ؟
ئێمه‌ی مرۆڤ شیاوی هه‌ڵه‌ین و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه خوای گه‌وره لێمان خۆش ده‌بێت،به‌ڵام ئێمه تا چه‌ند هه‌ستمان به‌وه كردووه؟سه‌رنج بده‌ن زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان خه‌ریكی لۆمه‌كردنی خه‌ڵكانی ترن و خۆیانیان له بیر چووه‌ته‌وه، كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا به پێچه‌وانه‌وه‌یه و ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان لۆمه‌كردنی خۆیه‌تی و ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تریشدا وه‌ها بژی ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیان كرد ئه‌وا بۆیان ڕاست بكاته‌وه و ئاگاداریان بكاته‌وه له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه كردوویانه و ئه‌گه‌ریش هه‌ر گوێی پێ نه‌درا ئه‌وسا ئیتر هه‌نگاوی تر هه‌ڵبگرێت وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌سانی تر تاوه‌كو ده‌ستی بگرن و له‌و هه‌ڵه و تاوانه ده‌ری بهێنن،به‌ڵام ئێستا قۆناغی یه‌كه‌م لا براوه و ڕاسته‌وخۆ ڕۆشتوونه‌ته سه‌ر قۆناغی دووه‌م،ئه‌ویش وه‌ك خۆی جێ به جێی ناكه‌ن.
گرنگه بۆ مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆیدا دڵسۆزانه بژی،ئایینی پیرۆزی ئیسلام به مرۆڤه‌كان ده‌ڵێت لۆمه‌ی خۆتان بكه‌ن و به‌رده‌وام ئاگاداری خۆتان بن و ئه‌گه‌ر كه‌وتنه هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه زوو په‌شیمان ببنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه،پاشان داوای كردووه هه‌ڵه‌ی ئه‌وانی تریش ڕاست بكه‌ینه‌وه،چونكه ئه‌گه‌ر مرۆڤێك داوای شتێك له كه‌سێك بكات و خۆی نه‌یكات یان نه‌یه‌وێت بیكات ئه‌و كاته قسه‌كه‌ی به‌هایه‌كی قورسی نابێت و ڕه‌نگه جێ به جێ نه‌كرێت.
پێویستمان به‌وه هه‌یه له كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكدا یان كاتێك ده‌چینه ده‌ره‌وه بۆ بازاڕ یان زانكۆ یان شوێنێك گشتی....هتد له‌و كاته‌دا خۆمانمان له بیر بێت كه نه‌كه‌وینه ناو تاوانه‌وه به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه،له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی تر خۆمان نه‌كه‌ین به مرۆڤێكی بێ تاوان،پاش كاره‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ش بیرێك بكه‌ینه‌وه بزانین كامه هه‌ڵه بوو دووباره‌ی نه‌كه‌ینه‌وه.
خوای گه‌وره یه‌ك زمان و دوو گوێچكه‌ی پێبه‌خشیوین،ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه تكایه چه‌ند ده‌ڵێین و قسه ده‌كه‌ین دوو ئه‌وه‌نده‌ش ده‌بێت ببیستین،به‌رده‌وام خه‌ریكی باسكردنی خه‌ڵكی تر نه‌بین و خۆمان گوێ بۆ كه‌س نه‌گرین،پیشه‌مان نه‌بێت به قسه‌كردن له‌سه‌ر شتی تر و له‌سه‌ر خه‌ڵكی تر به‌ڵام گوێگرتن فه‌رامۆش بكه‌ین،نه‌خێر پێویستمان به‌وه هه‌یه ئه‌وه‌ی كه ده‌ێڵێین دوو ئه‌وه‌نده‌ش ببیستین تاوه‌كو زۆرترین زانیاری و سود وه‌ربگرین، هه‌ڵسوكه‌وتیشمان ببێته به‌شی كرداریی قسه‌كانمان تاوه‌كو نرخیان هه‌بێت و لای خوای گه‌وره‌ش پاداشتی خۆمان وه‌ربگرین،چونكه ئه‌و شته‌ی ده‌یڵێین به كه‌سێكی تر ئه‌گه‌ر خۆمان له پێشدا ئه‌نجامی بده‌ین ئه‌وا هیچ نه‌بێت ته‌نها یه‌ك كه‌سیش كه بریتییه له خۆمان جێ به جێی كردووه،كه‌واته با بێین و له‌و فایلانه‌ی كه له دادگاكه‌ماندان ئه‌وانه‌ی خۆمان پێش بخه‌ین و پاشان هی خه‌ڵكی تر.
قوتابی زانكۆ
MUHAMED912009@YAHOO.COM |