كاتێ خودای گه‌وره ڕووی مه‌رحه‌مه‌تی كرده مرۆڤایه‌تی, تافریاد ڕه‌س و هیدایه‌ت ده‌رو, مامۆستایی بۆ بنێرێ، به‌هۆی شوێن كه‌وتنی ئه‌و زاته پیرۆزه خۆش به‌ختی هه‌ردوو دنیا به‌ده‌ست بێنێ , یاسا‌و نه‌خشه ڕێگای ژیانی گشت به‌شه‌ریه‌تیان بۆ ده‌ست نیشان بكات. لهوهختێكا جیهان پڕبوو له جه‌ورو سته‌م , مرۆڤایه‌تی له‌و په‌ڕی دووری له‌ژیانی ئینسانیه‌ت ده‌ژیان, له‌م ساته ناسكه‌دا هاته دونیا ڕه‌حمه‌ت , نور, به‌ره‌كه‌ت , دادپه‌روه‌ر، لێ بورده ,
كه ئه‌ویش خۆری خۆش به‌ختی حه‌زره‌تی ڕه‌سول الله (صلی الله عليه وسلم) بووله نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌ب , گه‌وره‌ترین نیعمه‌تی خودا هاته دونیا (محمد مصطفی)یه صلی الله عليه وسلم) ئێمه‌ی میلله‌تی كورد گه‌وره‌ترین سه‌ربه‌رزی و شانازیمان پێ بڕاوه كهبههاتنی ماگی مه‌ولود پڕخێرو , هاتنه‌وه‌ی یادی له‌دایك بوونی فه‌خری عاله‌م (صلی الله عليه وسلم) له‌شارو شارۆچكه‌و گونده‌كانی كوردستان شادی و خۆشی و مه‌راسیم و یادی پڕ شكۆی ئه‌م زاته ئه‌كرێته‌وه , به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێری ئازیز, كه‌له‌م یاده‌دا بۆته پێشه‌نگ و سه‌رقافڵه‌ی گشت شارای جیهان, له‌سه‌رده‌می سوڵتان موزه‌فه‌ره‌وه شاری قه‌ڵای خۆشه‌ویست , یه‌كه‌م پله‌ی به‌ده‌ست هێناوه هه‌تا ئه‌مڕۆ.
پێم باشه به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رموده‌ی خوای مه‌زن و , فه‌رموده‌ی حه‌زره‌تی فه‌خری به‌شه‌ر صلی الله عليه وسلم) , ڕاو بۆچوونی زانایانی ئیسلام زیاتر ڕاستی و دروستی ئه‌م یاده مه‌زنه بخه‌ینه ڕوو, تاگهلهكهمان ساڵ له‌دوای ساڵ پڕ شه‌وق تر ئاهه‌نگی یادی مه‌ولود سازبكه‌ن.
به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت له‌سه‌ر ڕه‌واو دروستی یادی مه‌ولود
1_ خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆز سوره‌تی ( يونس ئایه‌تی 58 ) ده‌فه‌رموێت :.( قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ ؤبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُؤ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ (58) ه. واته تۆ ئه‌ی خۆشه‌ویست بفه‌رموو پێیان بابهفهزڵو ڕه‌حمه‌تی خودا دڵیان شاد و كه‌یف خۆش بن , ئه‌و فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌ته زۆر چاكتره له بۆیان له‌و سه‌روه‌ت و داراییه‌ی كه‌كۆی ئه‌كه‌نه‌وه , مه‌به‌ست له‌ووشه‌ی ڕه‌حمه‌ت له‌ئایه‌ته‌كه‌دا حه‌زره‌تی فه‌خری عاله‌مه ( صلی الله عليه وسلم ) , واته : به‌هاتنه دونیای ئه‌و ڕه‌حمه‌ته كه ڕه‌سول الله یه (صلی الله عليه وسلم) دڵ شاد و كه‌یف خۆش بن, ئه‌گه‌ر پرسیار بكرێت ئایا لهقورئاندا ووشه‌ی ڕه‌حمه‌ت بۆ حه‌زره‌ت (صلی الله عليه وسلم) به‌كارهاتووه؟ ده‌ڵێیین ..به‌ڵێ له‌ئایه‌تی (ومَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ) لێره‌دا ووشه‌ی ڕه‌حمه‌ت مه‌به‌ست حه‌زره‌ته (صلی الله عليه وسلم) , وه‌هه‌روه‌ها له حه‌دیسدا هاتووه كه‌ده‌فه‌رموێت: ( انما أنا رحمه مهداه ) واته : من فه‌قه‌ت ڕه‌حمه‌ت و هیدایه‌ت ده‌رم بۆ ئۆمه‌ته‌كه‌م لێره‌دا ووشه‌ی ڕه‌حمه‌ت بۆ حه‌زره‌ت (صلی الله عليه وسلم) هاتووه.
به‌م ئایه‌ت و فه‌رمووده‌یه ئه‌وه‌مان بۆده‌ركه‌وت مه‌به‌ست له‌ووشه‌ی ڕه‌حمه‌ت له‌ئایه‌ته‌كه‌دا حه‌زره‌تی ڕه‌سول الله یه (صلی الله عليه وسلم). وه‌هه‌روه‌ها له چه‌ندین ته‌فسیری قورئاندا هاتووه كه‌مه‌به‌ست له ووشه‌ی ڕه‌حمه‌ت پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه , وه‌ك ته‌فسیری ( الدر المنپور فی التفسیر بالمأپور ) به‌رگی 3 لاپه‌ڕه 308 , وه‌ك ته‌فسیری ( البحر المحيط ) به‌رگی 5 لاپه‌ڕه 171 , وه‌ك ته‌فسیری ( روح المعانی ) به‌رگی 11 لاپه‌ڕه 140 وه‌ك ته‌فسیری ( المیزان ) به‌رگی 10 لاپه‌ڕه 83 ,
2_ به‌ڵگه‌ی دووه‌می ئایه‌ت خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (ؤافْعَلُوا الْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) سوره (الحج ئایه‌تی 77) واته ئیشی چاكترو به‌سوودتر بكه‌ن ڕجاوایه ڕزگاربین له سزای دواڕۆژ . دیاره یادی هاتنه دونیای حه‌زره‌ت (صلی الله عليه وسلم) یه‌كێكه له‌و كاره چاك و سوود بهخسانهكهلهناو موسوڵمانادا ئه‌نجام ئه‌درێت.
3_خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (ؤذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللَّهِ) (سوره ابراهیم ئایه‌تی 5) واته : یادو بیره‌وه‌ری ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌خوا نیعمه‌تی خۆی به‌خشی به‌به‌نده‌كانی بكه‌نه‌وه, ڕوون و ئاشكرایه چ نیعمه‌تێك له هاتنه دونیای حه‌زره‌ت (صلی الله عليه وسلم)
4_ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (ذَلِكَ ؤمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْؤي الْقُلُوبِ) واته : هه‌ركه‌س ڕێز‌و گه‌وره‌یی هه‌بێ بۆ شیعار‌و دروشمه‌كانی دینی خوا, ئه‌و نیشانه‌ی ته‌قواداری ناوناخ و ده‌رونی ئه‌و ئینسانه‌یه, به‌ڕاستی یادی مه‌ولودی حه‌زره‌ت (صلی الله عليه وسلم) له‌گشت شیعار‌و دروشمه‌كان گه‌وره‌ترو به‌رزتره, چونكه هه‌موو شیعار‌و دروشمه‌كانی ئاینی ئیسلام له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌و , به ئێمه گه‌یشتووه.
5_ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ؤالسَّلَامُ عَلَيَّ يَوْمَ وُلِدْتُ ؤيَوْمَ أَمُوتُ ؤيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا) ( سوره مریم ئایه‌ت 33) واته ( درودو ڕه‌حمه‌تی خودا له‌سه‌ر بێ له‌و ڕۆژه‌دا كهلهدایكبووم و هاتمهدنیا , وه له‌وڕۆژه‌ی كه ئه‌مرم وه‌له‌و ڕۆژه‌ی كهلهگۆڕ زیندوو ئهكرێمهوه و دێمه‌ده‌ره‌وه, له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا خوای گه‌وره له‌سه‌ر زمانی حه‌زره‌تی( عیسا ) (علیه‌السلام ) باسی ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌كات , له‌ڕۆژی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام ) . درودو ڕه‌حمه‌تی خودا ئه‌نێرێ بۆ خۆی (حه‌زره‌تی عیسا (علیه‌السلام) . به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رئه‌وه ڕۆژی له‌دایكبوونی هه‌ركام له‌پێغه‌مبه‌ران ڕۆژێكی گرنگ وپیرۆزه , یادكردن و باس كردنی جێی خۆیه‌تی, ئه‌و ڕۆژه لای خوای گه‌وره ڕێز‌و قه‌دری هه‌یه, دیاره وه‌ك ڕۆژی له‌دایكبوونی عیسا (علیه‌السلام) واته: به‌هه‌مان شێوه‌یش ڕۆژی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلی علیه‌و سلم).
6_ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (ؤسَلَامٌ عَلَيْهِ يَوْمَ وُلِدَ ؤيَوْمَ يَمُوتُ ؤيَوْمَ يُبْعَثُ حَيًّا) (سوره مریم ئایه‌تی 15 ) واته: دروودو ئارامی دابه‌زێته سه‌ر حه‌زره‌تی یحیی (علیه السلام ) , له‌لایه‌ن ئێمه‌وه, له‌وڕۆژه‌دا له‌دایك بووه, وهلهوڕۆژهدا ئه‌مرێ و,له‌و ڕۆژه‌دا له‌گۆڕ هه‌ڵئه ستێنرێت به‌زیندوویی. دووباره خوای مه‌زن باسی ڕۆژی له‌دایك بوونی حه‌زره‌تی یحیی ئه‌كات و, ئه‌و ڕۆژه پیرۆز‌و گرنگه درودی خوا‌و هێمنی له‌لایه‌ن خواوه دائه‌به‌زێته سه‌ر حه‌زره‌تی یحیی ( علیه السلام ) , به‌هه‌مان شێوه‌یش ڕۆژی له‌دایك بوونی حه‌زره‌تی ڕه‌سول الله ( صلی الله عليه وسلم), ڕۆژێكی گرنگ و پڕ بایه‌خه, درودو ئارامی خوا دائه‌به‌زێت له‌و ڕۆژه‌دا.
7_ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (قَالَ عِيسَي ابْنُ مَرْيَمَ اللَّهُمَّ رَبَّنَا أَنْزِلْ عَلَيْنَا مَائِدَةً مِنَ السَّمَاوِ تَكُونُ لَنَا عِيدًا) ( سوره‌تی مائده ئایه‌تی 114 ) , واته: عیسی ( علیه السلام) له‌خوا پاڕایه‌وه و فه‌رمووی:خوایه په‌روه‌ردگاری ئێمه سفره‌و خوانێكمان له‌ئاسمانه‌وه بۆ بنێره , ئه‌و ڕۆژه‌ی هاتنه‌خواره‌وه‌ی سفره‌و خوانه‌كه, ببێ به‌ڕۆژی جه‌ژن لهبۆههموومان , سه‌رتاو كۆتامان, ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه كه هه‌ر ڕۆژێك نیعمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی خودا دابه‌زی ئه‌و ڕۆژه دروسته بكرێته جه‌ژن و شادی و خۆشی , زۆر ڕون و ئاشكرایه ڕۆژی هاتنه دونیای حه‌زره‌ت (صلی الله عليه وسلم) , گه‌وره‌ترین نیعمه‌ت و گه‌وره‌ترین به‌ره‌كه‌ت و , گه‌وره‌ترین هه‌دییه , گه‌وره‌ترین سه‌ربه‌رزیه بۆ گه‌لی موسوڵمان , بۆ سفره‌و خوانێك دروست بێ ئه‌و ڕۆژه بكرێته جه‌ژن بۆ خۆیان بۆ دوای خۆشیان , ئه‌ی چۆن دروست نیه یادی مه‌ولود بكرێته گه‌وره‌ترین فستیڤاڵ و كه‌رنه‌ڤاڵ ولهخۆشی ئه‌و نیعمه‌ته.
8_ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :( ؤاذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ) (سوره‌تی مائدهئایهتی 7) , واته: ئه‌ی موسوڵمانان باس و یادی نیعمه‌ته‌كانی خودا بكه‌ن كه داوێتی به‌ئێوه , ئه‌و باسكردنه ده‌بێته هۆی سوپاس كردنی خودا,خوای باڵاده‌ست له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا به‌گشتی باسی نیعمه‌ته‌كانی خۆی ده‌كات كه زۆرن, یه‌كێك له‌نیعمه‌ته‌كانی خوا, هاتنه‌دونیای فه‌خری عاله‌مه (صلی الله عليه وسلم), نیعمه‌ته چونكه ئینسانه‌كانی ڕزگاركرد له كۆیلایه‌تی و , جه‌ورو, سته‌م و , ناداد پهروهریو, كوشتن و , پێشێلكردنی مافی یه‌كتر, ئێمه‌ی خسته سه‌ر شاری بهختهوهریو , ئاسوده‌یی و ڕێز و داد په‌روه‌ر. له‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌تر هه‌یه ! ده‌ی خوا ده‌فه‌رموێت یاد و باسی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌ن.
9_ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ؤكُلًّا نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَاوِ الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ) (سوره‌تی هود ئایه‌تی 120 ) واته: ئێمه ئه‌گێڕینه‌وه بۆ تۆبهسهرهاتی پێغه‌مبه‌ران, له‌ژیان و ئاكارو ڕه‌وشتی جوانیان , تائه‌و گێڕانهوهوباسكردن و یادكردنه‌وه‌ی ژیانی ئه‌وان ببێته هۆی دامه‌زراندنی ناخ و دڵی تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست, ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ئه‌و ڕاستیه ئه‌سه‌لمێنێ كه یادو باسی پێغه‌مبه‌ران ده‌بێته هۆی دامه‌زراندنی دڵی مرۆڤه‌كان , به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی كورد باسی یادی هاتنه دونیای حه‌زره‌ت (صلی الله عليه وسلم) كه‌یه‌كێك له‌و پێغه‌مبه‌رانه ده‌بێته هۆی ئاسوده‌یی ئارامی دڵه كانمان , كاتێ یادی مه‌ولود ژیاننامه‌ی ئه‌و سه‌روه‌ره ئه‌خوێنرێته‌وه زیاتر دڵی گه‌نج و لاوهكانماندائهمزرێ له‌سه‌ر ئه‌م دینه.
10_ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فَالَّذِينَ يََمَنُوا بِهِ ؤعَزَّرُوهُ ؤنَصَرُوهُ ؤاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنْزِلَ مَعَهُ أُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ) (سوره‌ت اعراف 157 ) واته: ئه‌وكه‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه بهوپێغهمبهره(صلی الله عليه وسلم)وهبه گه‌وره‌یی سه‌یری ئه‌كه‌ن , وه‌یارمه‌تی ئه‌ده‌ن و, شوێن ئه‌و ڕوناكی و نوره ئه‌كه‌ون كه‌بۆی هاتۆته خواره‌وه كه قورئانی پیرۆزه. هه‌ركه‌س وابكات ئه‌وكه‌سانه ڕزگاریان ئه‌بێت له‌ئازاری دواڕۆژ , به‌یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ئه‌و چوار خاڵ دێته‌جێ, هه‌م باوه‌ڕو ئیمان هه‌یه به‌حه‌زره‌ت (صلی الله عليه وسلم) ,
هه‌ركه‌سێ ئیمانی نه‌بێ یادی ناكاته‌وه ,ههمیادی مه‌ولود ته‌عزیم و گه‌وره‌ی حه‌زره‌تی تیایه, وه‌هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی به‌رنامه‌و ڕێبازه‌كه‌یه‌تی , تازیاتر له‌ناو دڵان سۆز‌و خۆشه‌ویستی بمێنێ .. وهلهیادی له‌دایكبوونی ئه‌و ڕابه‌ره خۆشه‌ویسته‌دا شوێن كه‌وتن وملكه‌چی بۆ ئه‌و كتێبه پیرۆزه كه قورئانه دووپاتده‌كرێته‌وه.
11_ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( ۆرَفَعْنَا ڵكَ ژِكْرَكَ) (سوره‌تی الشرح 4 ) . واته: ناو و شۆره‌ت و پایه‌و شانمان به‌رز كردیته‌وه , هه‌تا دونیا دونیایه هه‌ر باس باسی ڕه‌سوڵ الله(صلی الله عليه وسلم) له‌یادی هاتنه دونیای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام , به‌گێڕانی ئاهه‌نگ و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت ناوی حه‌زره‌ت به‌رزتر ده‌بێته‌وه و ئاشناده‌بێت به‌گوێچكه‌ی لاوه تازه پێگهیشتووهكانمان , له‌شارو شارۆچكه‌و گونده‌كانی كوردستان ئه‌م سه‌دایه ده‌بیسترێت زیاتر له‌كاته‌كانی تر له‌مانگی ڕه‌بیعی پیرۆز.
به‌م یازده ئایه‌ته پیرۆزه ئه‌و ڕاستیه ڕوون ئه‌بێته‌وه كه سازدانی ئاهه‌نگی یادی هاتنه‌دونیای ڕه‌سوڵ الله (صلی الله عليه وسلم)كارێی ڕه‌واو دروسته , خێر‌و چاكه‌یه‌كی پڕ سووده..
به‌ڵگه‌ی حه‌دیس له‌سه‌ر ڕه‌وای یادی مه‌ولود
1_ عن اَبي قتادة الَانصاري ( رضي الله عنه ) أن رسول الله (صلي الله علية وسلم) سئل عن صوم الَاثنين؟ فقال: فيه ولدت وفية انزل عليًٌ. رواه مسلم . صحيح مسلم ص 423 رقم الحديث 198.
واته : له ئه‌بی قه‌تاده‌ی ئه‌نسارییه‌وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ,پێغه‌مبه‌ری ئیسلام پرسیاری لێكرا له‌باره‌ی ڕۆژی ڕۆژی دووشه‌ممه بۆچی خێره به‌ڕۆژوو بین .
له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: له‌و ڕۆژه‌دا له‌دایكبووم و قورئانم بۆ هاته‌خواره‌وه . ئه‌مفه‌رموده‌یه ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێ كه ڕۆژی دووشه‌ممه ڕۆژو تیایا سوننه‌ته له‌به‌رئه‌وه كه ڕۆژی له‌دایك بوونی حه‌زره‌ته (صلی الله عليه وسلم) له‌ڕۆژانی پیرۆز‌و خاوه‌ن ڕێز خواپه‌رستی و چاكه‌و خێر پاداشتی زیاتره چ جای یادو ئاهه‌نگ سازكردن.
2_ عن الزهري قال: أخبري عروة بن الزبير, قال عروة: وثويبة مولاة لَابيلهب كان ابولهب و اعتقها فأرفأرضعت النبي(صلي الله علية وسلم), فلَما ابو لهب مات ابولهب أريه بعض أهله بشرَّحيبة قال لة مادا القيت قال ابولهب لم ألق بعدكم غير أنّي شقيت في هذه بعتاقتي ثويبة. رواه البخاري (ص 1169 رقم الحديث 5101).
واته: له زههرهییهوه كه ده‌فه‌رموێ: بۆی گێڕامه‌وه عوروه‌ی كوڕی زوبه‌یر ده‌یفه‌رموو: سویبه كهكهنیزهكی ئه‌بو له‌هه‌ب بوو ئازادی كرد شیری دا به‌حه‌زره‌ت (صلی الله علیه‌وسلم) كاتێ ئه‌بوله‌هه‌ب مرد له‌خه‌ودا بینیان له‌خزمه‌كانی وتیان حاڵت چۆنه‌و خوا چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردی ووتی: له‌و كاته‌وه ئێوه‌م جێهێشتووه باش نیم جگهلهوهنهبێ كه فێنكی و ئاوم ئه‌درێتێ به‌هۆی ئازادكردنی سویبه‌ی كهنیزهكهمهوه,
( كه‌موژده‌ی له‌دایك بووی حه‌زره‌ت(صلی الله عليه وسلم) دابوو به ئه‌بوله‌هه‌ب ) جا له‌كاتێكدا كافرو بێ باوه‌ڕیت به‌هۆی ئازادكردنی كه‌نیزه‌كه‌كه‌ی كه موژده‌ی هاتنه دونیای پێغه‌مبه‌ری(صلی الله عليه وسلم) پێداوه خوا ئهولوتف و كه‌ره‌مه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات , ئه‌ی موسوڵمانای كوردكهله مانگی مه‌ولود ئه‌و هه‌موو شادی و خۆشی وخێرو چاكه‌یه ئه‌كه‌ی و ده‌ری ئه‌بڕن ده‌بێ خوا چۆنیان پاداشت بداته‌وه.
3_ عن ابي عباس( رضي الله عنها ) قال: قدم النبي (صلي الله علية وسلم) المدينة في أي اليهود تصوم يوم عاشورا , فقال: ماهذا قالوا : هذا يوم ينجي الله بني إسرائيل من عدوّهم فصامه موسي قال: فأنا احق لموسي منكم فصامة وأمر بصيامه, صحيح (البخاري ص 429 رقم الحديث : 2004 )
واته: ئیبنوعباس (ڕه‌زای خوایان لێبێت) فه‌رمویه‌تی: كاتێ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ته‌شریفی چووه شاری مه‌دینه دیتی یه‌هودییه‌كان به‌ڕۆژوی ڕۆژی عاشورا (ده‌هه‌می مانگی موحه‌رره‌م) فه‌رمووی :ئه‌م ڕۆژووه واجبه , عه‌رزیان كرد لهشوكرانهی ئه‌وه كه‌خوا نه‌وه‌ی ئیسرائیلی پاراست و نه‌جاتی دا له‌ده‌ست دوژمن , موسی له‌م ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو بوو , وه‌ك سوپاسێك بۆ خوا له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته حه‌زره‌ت (صلی الله عليه وسلم)
فه‌رمووی : ئێمه له‌هه‌موو كه‌س زیاتر له موسی نزیكین ئه‌م ڕۆژه بۆ ئێمه زۆر باشه, حه‌زره‌ت (صلی الله عليه وسلم) به‌ڕۆژوو بوو فه‌رمانیشی دا به‌ڕۆژووبن. لهفهرمودهیهوه بۆمان ده‌ره‌كه‌وێ خوای گه‌وره ههرلوتف ونیعمه‌تێكی به‌خشی به‌هه‌ر گه‌لێك پێویسته له‌و ڕۆژه‌دا شوكرانه‌و یاد و خواپه‌رستی تیادا ئه‌نجام بده‌ن دیاره ڕۆژی له‌دایك بوونی حه‌زره‌ت (صلی الله عليه وسلم) له‌هه‌موو یادو موناسه‌به‌كان گه‌وره‌ترو پیرۆزتره پێویستی به‌زیاده خواپه‌رستی و سوپاس و ئاهه‌نگ هه‌یه.
4_ قال رسول الله (صلی الله عليه وسلم) : من سنّ في الَاسلام سنةً حسنة, فعمل بها بعده كتب له مثل أجر من عمل بها , ولا ينقض من أجورهم مئي.( صحيح مسلم من 1031 رقم الحديث :1017)
واته: حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلی الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت: هه‌ركه‌س ڕه‌ویه‌و كارێكی باش و جوان بڵاوبكاته‌وه لهناوموسوڵمانان و له‌ئیسلامدا وهكاربكرێت به‌و ڕه‌ویه جوانه , پاداشتی بۆ ئه‌نوسرێ بۆئه‌و كه‌سه به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كهكاریبهوڕهویهكه كردووه به‌بێ ئه‌مه كهلهپاداشتی كاركه‌ره‌كه كه‌م وه‌بێ, هیچ شتێك له‌پاداشته‌كه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی كاری بهسوننهتهكهو ڕهویهكهكردووه كه‌م نابێته‌وه, ڕوون و ئاشكرایه ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی مه‌ولود و یادی هاتنه دونیای ئهوڕابهره خۆشه‌ویسته , گه‌وره‌ترین و جوانتر‌و به‌رزترین ڕه‌وییه‌ی كهموسوڵمانانی كوردستان ئه‌یكه‌ن.
5_ قال رسول (صلي الله علية وسلم) : خير يوم طلعت عليه الشمس يوم الجمعة: نيه خلق يَدم . (صحيح مسلم ص306 رقم الحديث 854). واته: حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی چاكترین ڕۆژ كه‌خۆری تیا هه‌ڵبێ ڕۆژی هه‌ینیه , چونكه له‌و ڕۆژه‌دا حه‌زره‌تی ئاده‌م دروست كراوه.
دیاره یه‌كێك لهفهزڵ و گه‌وره‌ی و پیرۆزی ڕۆژی هه‌یینی به‌هۆی دروست بوونی پێغه‌مبه‌رێكه‌وه یه كه حه‌زره‌تی ئاده‌مه واته هاتنه دنیا‌و دروستبوونی هه‌ركام له پێغه‌مبه‌ران له‌هه‌ر ڕۆژێكدا ئه‌و ڕۆژه گرنگ و پیرۆز‌و پڕ به‌هایه. كه‌وابوو ڕۆی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش چاكترین و گه‌وره‌ترین ڕۆژه كه‌خۆری تیا هه‌ڵبێ.
6_ لَما وصلا (اي رسول صلي الله عليه وسلم , وجبريل( عليه السلام) الي البيت لم حيث ولد عيسي علية السلام قال له: انزل فصلً ركعتين , فنزل النبي (صلي الله علية وسلم) فصلي ركعتين . رواه النسائي ,موقع انترنيت : فضيلة الدكتور نبيل الحسين الَازهري. واته: كاتێ له‌سه‌فه‌ری ئیسرا‌و میعراجدا گه‌یشتین ( حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم له‌گه‌ڵ جوبره‌ئیل علیه‌السلام ) به به‌یت له‌حم له‌قودسی شه‌ریف كه‌شوێنی له‌دایك بوونی حه‌زره‌تی عیسی (علیه السلام) یه جوبره‌ئیل فه‌رمووی به حه‌زره‌ت ( صلی الله عليه وسلم) دابه‌زه‌و دووڕكات نوێژ بكه , حه‌زره‌ت دابه‌زی و دووڕكات نوێژی كرد . ئه‌مفه‌رموده‌یه ئیمامی نیسائی ریوایه‌تی كردووه. دیاره شوێن ومه‌كانی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ران پیرۆزن بۆ نوێژ كردن خێری زیاتره , كه‌وابوو ڕۆژو مانگی له‌دایك بوونیشیان ههرپیرۆزهو كاری چاكه بكرێت خێری زیاتره.
به‌ڵگه‌و ڕاو بۆچوونی زانایان
1_ وروي عن ابنمسعود : ماريَه المؤمنون حسناً فهو عندالله حسنُ وما ريَه المسلمون قبيحاً فهو عندالله قبيح, (التاج الجامع الوصول ج2 ص67 ) وهكذا في الفقه الَاسلامي وأدلته(ج2ص1553) .
واته: گێڕاوه‌ته‌وه له‌ئیبن و مه‌سعوده‌وه كه‌ده‌فه‌رموێت: هه‌رشتێ ئیمانداران پێیان باش و چاك بووه لای خوایش چاكه‌و باشه, هه‌رشتێ ئیمانداران پێیان ناشرین و ناپه‌سه‌ند بوولای خوایش ناشرین و ناپه‌سه‌نده. له‌م فه‌رموده‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت هه‌رشتێ موسوڵمانان وتیان باشه باشه , یادی هاتنه‌دونیای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلی الله عليه وسلم) لای زۆرینه‌ی ئیمانداران پیرۆز باش و چاك و په‌سه‌نده كارێكی خێردارو خوا ویستانه‌یه كه‌وابوو ڕه‌وایه كردنی ئاهه‌نگی مه‌ولود.
2_ قال ابن التيمية : فتعظيم المولد و اتخاذة موسما قد يفعله بعض النّاس , ويكون له فيه أجر عظيم لحسن قصده وتعظيمه لرسول الله صلي الله علية وسلم إقتضاو الصراط المستقيم (ص297) .
واته: ئیبنو ته‌یمیه ده‌فه‌رموێ: به‌به‌رزو گه‌وره‌دانانی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) وهتهرخانكردنی كاتێكی تایبه‌ت بۆی كه‌كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی ئه‌یكه‌ن هه‌یه له‌م یاده‌ی مه‌ولوده دا پاداش و سه‌وابێكی گه‌وره بۆ حه‌زره‌تی فه‌خری عاله‌م (صلی الله عليه وسلم) .
3_ قال ابو شامة المقدسي: في زماننا ما يفعل في اليوم الموافق ليوم مولده صلي الله علية وسلم من الصدقات والمعروف بأظهار الزينة والسرور قأن ذالك مع مافيه من الَاحسان للفقرا‌و شعائر المحبته صلي الله علية وسلم. الحلبي السيرة (ج1ص83) واته : ئهبوشامهی مه‌قدیسی ده‌فه‌رموێ : له‌كاته‌ی ئێمه ئه‌وه‌ی ده‌كرێت له‌و ڕۆژه‌ی كه‌هاوكاته له‌گه‌ڵ هاتنه دونیای پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم له خێزان و چاكه به‌ئاشكرای جوانكاری و شادمانی لهگهڵَ ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌مكاره‌دا چاكه‌و هاوكاری بۆ هه‌ژاران دروسته ئه‌م یاده بۆ خۆشه‌ویستی فه‌خری عاله‌م صلی الله عليه وسلم .
4_ قال القسطلاني: ولا زال أهل الَاسلاميحتفلون بشهر مولده صلي الله علية وسلم ويظهرون السرور. المواهب اللدين (ج1 ص148). واته : شێخی قه‌سته‌لانی ده‌فه‌رموێ هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئه‌هلی ئیسلام ئاهه‌نگ ده‌كه‌ن له‌مانگی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم وه‌خۆشی و شادی ده‌رئه‌بڕن.
5_ قال محمد متولي الشعراوي: إكراماً لهذا المولد الكريم فأنه يحقُ لنا ان نظهر معالم الفرح والَابتهاج بهذه الذكري وذللك بالَاحتفال . ( مائدة الفكر الَاسلامي ص 295). واته : موحه‌مه‌د مته‌وه‌لی شه‌عراوی ده‌فه‌رموێ: بۆ ڕێز‌و حورمه‌تی ئه‌م مه‌ولودی پیرۆزه شیاوه له‌بۆ ئێمه به‌ده‌ربڕینی له‌بۆ نیشانه‌كانی شادی و خۆشی به‌م بۆنه‌و یاده‌وه‌ریه‌وه ئه‌ویش به‌گێڕانی ئاهه‌نگ.
6_ قال الدكتور يوسف القرضاوي : إذا انتهزنا هذه الفرحة للتذكير بسيرة رسول الله صلي الله علية وسلم وبشخصية هذه النبي العظيم فأي بدعة في هذا وأية ضلالة. موقع الدكتور القرضاوي.
واته : دكتۆر یوسف قه‌رزاوی ده‌فه‌رموێ: كاتی ده‌رفه‌ت وه‌رئه‌گرین ئێمه به‌م موناسه‌به خۆشه, بۆ یاده‌وه‌ری ومێژوی حه‌زره‌ت صلی الله عليه وسلم وه‌بۆ كه‌سایه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره عه‌زیمه ده‌بێت له‌م یاده‌دا چ بدعه‌یه‌ك هه‌بێت ده‌بێ چگومڕاییهكی تیابێ.
7_ قال الدكتور محمد رمضان البوطي: الَاحتفال بذكري مولد رسول صلي الله علية وسلم نشاطاجتماعي فهو كالمؤتمرات و الندوات الدينية. لاينطبق تعريف البدعة علي الَاحتفال بالمولد كمالاينطبق علي الندوات و المؤتمرات . موقع انترنيت .. واته: دكتۆر موحه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان بویتی ده‌فه‌رموێ: ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم چالاكی و چابوكی كۆمه‌ڵایه‌تیه وه‌ك كۆنگره‌و گۆنفرانسه ئاینیه‌كان وایه چۆن پێناسه‌ی بدعه به‌سه‌ر كۆنگره‌و كۆنفراسه‌كان جێبه‌جێ ناكرێت و ناوترێ به‌هه‌مان شێوه‌یش به‌سه‌ر ئاهه‌نگی یادی مه‌ولودیش جێ به‌جێ ناكرێت و ناوترێ.
8_ قال الشيخ العاوي: وورد انّ أبالهب يسقي في نفرة إبهامه ما‌و كلّ يوم اثنين لعتقه جاريته ثويبة ,حين بشرته بولادته صلي الله علية وسلم .(تفسير العاوي ج3ص314 ) .واته: شێخی ساوی ده‌فه‌رموێ :هاتووهكهئهبولهههب ئاودێری ئه‌كرێ لهسهرپهنجهی شه‌هاده‌ی ههمووڕۆژێكی دووشه‌ممه لهبهرئازادكردنی كه‌نیزه‌كه‌كه‌ی كه‌ناوی سویبه بووه چونكه موژده‌ی له‌دایك بوونی حه‌زره‌تی صلی الله عليه وسلم هێنا بۆ ئه‌بوله‌هه‌ب.
9_ قال ابن الحاج : فينبغي ان نحترمه حق الَاحترام لانّه ولد فيه. المدخل لَابن الحاج ( ج2 ص3). واته: ئیبنو حاج دهقهرموێ: پێویسته ڕێز بگیرێت بهوڕێزهی كه‌شیاوی ئه‌م مانگه‌یه چونكه حه‌زره‌ت صلی الله عليه وسلم له‌م مانگه‌دا هاتۆته دنیا.
10_ قال الشيخ السليمان : خفّف عن أبي لهب في كلّ يوم اثنين بسبب سروة بولادة النّبي صلي الله علية وسلم . بجدمي علي خطيب (ج1 ص360). واته : شێخ سولهیماندهفهرموێ: سوكدهبێ سزا له‌سه‌ر ئه‌بوله‌هه‌بی بێباوه‌ڕ هه‌موو ڕۆژێكی دووشه‌ممه به‌هۆی شادی‌و كه‌یف و خۆشی به‌هاتنه دونیای حه‌زره‌ت صلی الله عليه وسلم.
11_ قال الدكتور علي جمعة مفتي ديار المصري: الَاحتفال بذكري مولده صلي الله علية وسلم من أفضل الَاعمال وأعظم القربان , لَانه تعبير عن الف ح والحبّ له صلي الله علية وسلم . موقع انترنيت. واته: دكتۆر علی جومعه موفتی وڵاتی میسر ده‌فه‌رموێ:ئاهه‌نگ گێران به‌بۆنه‌ی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم له‌چاكه‌و پڕمایهترین كرداره‌و گه‌وره‌ترین هۆكاره بۆ نزیكی له‌ئیسلام و به‌رنامه‌كه‌ی چونكه هه‌ست كردنی به‌شادی و خۆشی بۆ حه‌زره‌ت صلی الله عليه وسلم.
12_ قال الدكتور وهبة الزحيلي : المولد النبي صلي الله علية وسلم لايعد منالبدع. موقع انترنيت.
واته: دكتۆر وه‌هبی زوحه‌یلی ده‌فه‌رموێ: مه‌ولودی حه‌زره‌ت هه‌ژمار ناكرێت به بدعه.
خۆشه‌ویستان به‌م ئایه‌ت و حه‌دیس و فه‌رمودانه بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئاهه‌نگ و یادی هاتنه‌دونیای حه‌زره‌ت صلی الله عليه وسلم كارێكی ڕه‌واو دروست وپه‌سه‌نده ده‌بێته‌هۆی پاداشتی دواڕۆژ ,وهلهیادی مه‌ولود دا ئه‌م شتهجوانانه هه‌ن:
1_ له‌م ئاهه‌نگه‌دا گوێبیستی ژیاننامه‌و خوو ئاكاره به‌رزو پیرۆزه‌كانی حه‌زره‌ت صلی الله عليه وسلم ده‌بین.
2_ له‌م یاده‌دا ته‌عزیم وڕێزه تیایه بۆئه‌و زاته پیرۆزه.
3_ له‌م یاده‌دا سۆز‌و خۆشه‌ویستی ده‌رئه‌بڕێت بۆ حه‌زره‌ت صلی الله عليه وسلم.
4_ قورئان خوێندن وسهلاوات لێدان هه‌یه‌دا له‌م بۆنهگرنگهدا وێنه‌ی ڕابردوومان ده‌هێنینه‌وه بهرچاوزیاتر گرنگی پێشهدهین.
كۆتایی بهمنووسینهم ده‌هێنم بههۆنراوهكه له‌م كتێبانه‌دا هه‌یه: حاشیه‌ی ابن قاسم( به‌رگی حه‌وته‌م ,لاپه‌ڕه‌ی 425) وهحاشیهی شیروای به‌رگی (حه‌وته‌م لاپه‌ڕه 423) هه‌ردووكیان له‌سه‌ر ( سخگه) ی شێخی ابن حجرهب.
إذا كان هذا كافي اجاوَ زمُّه وتَبّتَ يداه في الجحيم مُخلَّدا
أتي أنَه في يوم الَاثنين دائماً يُخَفَّف عنه للسرور بأحمدا
فما الظَنُ بالعبدِ الذي كان عمرهُ بأحمدَ مسرور او مات مُؤحّدا
به‌رزو پیرۆز و گهشهدارتربێ یادی هاتنه‌دونیای سه‌ید و گه‌وره‌مان حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلی الله عليه وسلم له‌كوردستانی ئازیزماندا..
ئه‌م بابه‌ته له ژماره (78)ی گۆڤاری په‌یامی زانایان بڵاوكراوه‌ته‌وه. |