یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا عه‌لی عه‌بدوڵڵا یارمجه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/01/2019 : 09:45:48
قه‌باره‌ی فۆنت
ئیختیلاف سوننه‌تێكی خواییه‌‌و هه‌ر ده‌بێت

له‌م رۆژگاره‌ی ئێستا كه‌‌وا ناسرا‌وه‌ به‌ سه‌رده‌می په‌رته‌‌وازه‌یی‌و فره‌ حزبی یان سه‌رده‌می بیر‌وڕای جیا‌واز, فیكره‌ی جیا‌واز ئه‌‌وه‌نده‌ زۆره‌ بیری تیژی مرۆڤ له‌ ئاستیدا ده‌سته‌ ‌وه‌ستانه‌, جیا‌وازی له‌ هزر‌و بیری مرۆڤه‌كان رۆژ به‌ رۆژ اه‌ په‌ره‌سه‌ندن دایه‌, بۆیه‌ پێویسته‌ بزانین بیر‌وبۆچونه‌ جیا‌واز له‌كه‌یه‌‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵدا‌وه‌‌و تاكه‌ی بقه‌رده‌‌وام ده‌بێت؟ له‌به‌رچی مرۆڤه‌كان رێك ناكه‌‌ون؟

به‌ڕێزان ئه‌‌و بیر‌وڕا جیا‌وازه‌ زۆره‌ی ئێستا زۆر له‌ چوارچێوه‌ی خۆی ده‌رده‌چێ‌ ده‌بێته‌ كێشه‌ له‌ نێوان دوو لایه‌ن یان دوو حزب یان دوو كه‌س, ‌وه‌ له‌به‌ری ئه‌‌وه‌ی له‌سه‌ر را جیا‌وازه‌كان رێك بكه‌‌ون‌و یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ن به‌داخه‌‌وه‌ كێشه‌ی زۆر گه‌‌وره‌ی لێ‌ در‌وست ده‌بێ‌, ‌وه‌ له‌بری رێزگرتن له‌ بیر‌وڕای یه‌كتر ده‌بێته‌ رق‌و كینه‌‌و دژایه‌تی‌و د‌وژمنایه‌تی یه‌كتری پاشان ده‌ره‌نجامێكی خراپی ده‌بێ‌.

 

به‌ڕێزه‌كان هه‌ر ئاینێك یان فكره‌یه‌ك هاتبێته‌ سه‌ر ر‌و‌وی زه‌‌وی به‌ زه‌بری ئاگر‌و ئاسن خه‌ڵكی په‌لكێش كرد‌و‌وه‌ بۆ ‌وورگرتنی بیر‌و ڕای خۆی له‌‌و پێنا‌وه‌دا به‌ هه‌زاران خه‌ڵكیان زینده‌به‌چاڵ‌و شوێن بزر كردووه‌, بۆیه‌ لێره‌‌وه‌ پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دا, ئایا تاكه‌ی ئه‌‌و جیا‌وازیه‌ به‌رده‌‌وام ده‌بێت یان ئه‌م هه‌موو حزبه‌ ئه‌م هه‌موو كۆنگره‌ ده‌به‌ستن به‌ ملیۆنان دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن بۆچی رێك ناكه‌‌ون؟

‌وڵام: بیر‌وڕای جیا‌واز فیكره‌ی جیا جیا یاسایه‌كی خواییه‌‌و ‌ویست‌و ئیراده‌ی خوای گه‌‌وره‌ ئا‌وایه‌ ئه‌‌و جیا‌وازیه‌‌و ئیختیلافه‌ هه‌ر ده‌بێ‌ هه‌بێ‌, بۆ؟ چونكه‌ گرنگ ئه‌‌وه‌یه‌ ئێمه‌ بیر‌وڕامان جیا‌واز بێ‌‌و ئینجا رێك بكه‌‌وین‌و كێشه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌كه‌ین‌و برابین, نه‌ك به‌هۆی بیر‌وڕای جیا‌واز پلان بۆ یه‌كتری دابڕێژین‌و دوایش باجه‌كه‌ی ده‌بێ‌ خۆمان بیده‌ین, ‌وه‌ پاشانیش ئه‌م جۆره‌ ئیختیلافه‌ سوود به‌ دوژمن ده‌گه‌یه‌نێ‌.

خوای گه‌‌وره‌ش له‌ قوڕئانی پیرۆز به‌ڕوونی باسی ئه‌‌و ئیختیلافه‌ دكات‌و ده‌فه‌رموێ‌ زۆربه‌ی ئیختیلافه‌كان ده‌ره‌نجامی خراپه‌ مه‌گه‌ر یه‌كێك خوا ره‌حمی پێ بكات, وه‌ك ده‌فه‌رمووێ‌: (ؤلَوْ شَا‌وَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً ؤاحِدَةً ؤلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ* إِلَّا مَنْ رَحِمَ رَبُّكَ ؤلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ  )( هود).

جیا‌وازی له‌ هزر‌و بیر‌وڕادا هه‌ندێكجار خێری تێدایه‌ هه‌ندێ جاریش شه‌ڕ, به‌ڵام شه‌ڕه‌كه‌ش ده‌كرێ‌ كه‌م بكرێته‌‌وه‌, ‌وه‌ بیر‌وڕای جیا‌واز له‌ سه‌رده‌می ها‌وه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كاندا هه‌بووه‌, به‌ڵام ئه‌م جیا‌وازیه‌ نه‌بۆته‌ مایه‌ی دڵ ره‌نجاندن‌و یه‌كتر ناشیرن كردن, ‌وه‌ هه‌موو جیا‌وازیه‌كیش هۆكارێكی هه‌یه‌ هه‌ندێكیان سر‌وشتیه‌ له‌ مرۆڤه‌كه‌دا خۆیه‌تی ‌وه‌ هه‌ندێكی تریش ژینگه‌‌و ‌واقعی ده‌‌ور‌وبه‌ری ‌وای كرد‌وه‌ مرۆڤ هه‌رده‌م بیر‌وڕای جیا‌وازبێ‌, هه‌ندێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌‌وه‌ بۆ زانستی مرۆڤ خۆی.

 

خوای گه‌‌وره‌ بیر‌وبۆچوونی جیا‌وازی كرد‌وه‌ به‌ به‌شێك له‌ ژیان‌و ژینگه‌ی مرۆڤ جاری ‌وا هه‌یه‌ كوڕ له‌گه‌ڵ با‌وكی بۆچوونی جیا‌وازه‌ یان زۆر جاری ‌وا هه‌یه‌ ژن له‌گه‌ڵ مێردی جیا‌وازه‌, گرنگ جیا‌وازی نیه‌ گرنگ ئه‌‌وه‌یه‌ كێشه‌ی گه‌‌وره‌ی لێ‌ در‌وست نه‌بێ‌, به‌ڵام ئه‌م سوننه‌ته‌ خواییه‌ مرۆڤه‌كان زۆر ته‌سكیان كردۆته‌‌وه‌, بۆیه‌ زۆر جار به‌س بۆچونی خۆی لا په‌سنده‌ كه‌‌واته‌ ئیختیلاف له‌ ‌واقیعدا هه‌یه‌, مادام ‌وایه‌ ده‌بێ‌ رێز له‌ ڕای خه‌ڵكی تر بگرین.

چونكه‌ خوای گه‌‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ‌: (ۆڵا ێزَالُونَ مُخْتَلِفِینَ* إِلَّا مَنْ رَحِمَ رَبُّكَ ), به‌ درێژایی مێژووی فتوحاتی ئیسلامی هه‌ر شوێنێكیان فه‌تح كردبێ‌ ئازادی بیر‌وڕایان به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ دا‌وه‌‌و هیچ كاتێك بیر‌و با‌وه‌ڕی ئیسلامیان به‌ زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا نه‌سه‌پاند‌و‌وه‌, ئه‌‌ویش له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م ئایه‌ته‌: (لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ).

خوای گه‌‌وره‌ ئیختلافی كردۆته‌ به‌شێك له‌ ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤ, ‌وه‌ك ده‌فه‌رمووێ‌: (إِنَّ فِي اخْتِلَافِ اللَّيْلِ ؤالنَّهَارِ ؤمَا خَلَقَ اللَّهُ فِي السَّمَاؤاتِ ؤالْأَرْضِ لَيَ‌َيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَّقُونَ), به‌ڵام هه‌ر جۆره‌ ئیختلافێك ببێته‌ مایه‌ی ئاژا‌وه‌‌و په‌شێوی نانه‌‌وه‌‌و در‌وست بوونی دووبه‌ره‌كی له‌ ئایینی ئیسلام جێگای قبوڵ نیه‌, وه‌ك ده‌فه‌رمووێ‌: (ؤلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا ؤاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْدِ مَا جَا‌وَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ؤأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ), ‌وه‌ ئێمه‌ یه‌ك نمونه‌ی جیا‌وازی بیر‌وڕا دێنینه‌‌وه‌ كه‌‌وا تێیدا ر‌و‌ون ده‌بێته‌‌وه‌, كه‌‌وا ئیختلاف ده‌بێ‌ له‌به‌رژه‌‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگا بێ‌ نه‌ك دژی كۆمه‌ڵگا‌و ئاژا‌وه‌ نانه‌‌وه‌ له‌نا‌و كۆمه‌ڵگا:

له‌ كاتێكدا پێغه‌مبه‌ری خوا ( در‌ودی خوای له‌سه‌ر بێت ) ‌ویستی بڕۆن بۆسه‌ر جوله‌كه‌كانی به‌نی قوره‌یزه‌ فه‌رمووی: ( لا یصلین أحد العصر إلا فی القریڤه‌) هه‌ندێك له‌ ها‌وه‌ڵان ‌وا تێگه‌یشتن, كه‌ مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ری خوا ( در‌ودی خوای له‌سه‌ر بێت ) هاندانه‌ له‌سه‌ر خێرا رۆیشتن نه‌ك نه‌كردنی نوێژی عه‌سر, بۆیه‌ به‌ده‌م رۆیشتن‌و به‌ ڕێگا‌وه‌ نوێژه‌كه‌یان كرد.

به‌ڵام هه‌ندێك له‌ ها‌وه‌ڵه‌كان زاهری فه‌رموده‌كه‌یان ‌وه‌رگرت‌و گوتیان نوێژ ناكه‌ین تاكو نه‌چینه‌ به‌نی قوره‌یزه‌ ئینجا نوێژه‌كه‌یان كرد, پاشان چونه‌ لای پێغه‌مبه‌ری خوا ( در‌ودی خوای له‌سه‌ر بێت ) بیر‌وبۆچونه‌كه‌یان گێڕایه‌‌وه‌ پێغه‌مبه‌ریش دانی نا به‌ بیر‌وڕای هه‌ردوولا هیچیانی به‌ هه‌ڵه‌ دانه‌نا ڕای هه‌رد‌ولای په‌سه‌ند كرد, به‌‌وانی تری فه‌رموو نوێژه‌كه‌تان قه‌زا بكه‌نه‌‌وه‌, ‌واته‌ خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا نایانه‌‌وه‌ێ‌ خیلافێك در‌وست ببێ‌ نه‌ له‌ به‌رژه‌‌وه‌ندی ئاین‌و نه‌ له‌ به‌رژه‌‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگا بێ‌, به‌ڵكو ئه‌م جۆره‌ جیا‌وازیه‌ بووه‌ هۆی خێر بۆ موسڵَمانان چونكه‌ ئه‌مه‌ بوه‌ به‌ڵگه‌ بۆ قه‌زا كردنه‌‌وه‌ی نوێژ.

نمونه‌ی له‌م شێوه‌ یه‌كجار زۆره‌, له‌ كۆتایدا ده‌ڵێم جیا‌وازی بیر‌وڕا هه‌رده‌بێ‌‌و هه‌ر ده‌شبێ‌ به‌بێ‌ ده‌ستی من‌و تۆیه‌, به‌ڵام ده‌كرێ‌ كه‌م بكرێته‌‌وه‌ یان ئاسان‌و ته‌خفیف بكرێ‌.