یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا عه‌لی عه‌بدوڵڵا یارمجه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/08/2010 : 14:48:11
قه‌باره‌ی فۆنت
ژماره‌(13) شوم‌و به‌دبه‌خت
بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌‌وا ژماره‌ (13) ژماره‌یه‌كی شوم‌و خراپه‌ بیرۆكه‌یه‌كی پڕ‌وپوچ‌و بێ‌ بنه‌مایه‌، ئه‌‌و بیرۆكه‌یه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی ئاینی‌و زانستی‌و ڕاستی نیه‌، به‌داخه‌وه‌ زۆر شت له‌ناوكۆمه‌لگای جیهان به‌گشتی‌و خه‌ڵكی ئێمه‌ به‌تایبه‌تی پێوه‌ سه‌رقال بووه‌، كه‌چی له‌پڕوپوچ‌و نه‌فامی‌و خورافیات، نه‌بێ‌ چیتر نیه‌، وه‌ك (جادوو) (پشمین) له‌به‌ركردنی ڕه‌نگی ڕه‌ش بۆ پرسه‌، یان بانگ دانی مریشك وه‌ك كه‌له‌باب.. هتد.

شومی ژماره‌ (13) گه‌یشتیته‌ ئه‌و ئاسته‌ی زۆر له‌ ئوتێله‌كانی جیهان نهۆمی ژماره‌ 13یان نیه‌، به‌ڵكو له‌ نهۆمی ژماره‌ 12دا پاز ده‌ده‌ن بۆ ژماره‌ 14، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ژووره‌كانیش ژماره‌ 13 نه‌نوسراوه‌، هه‌روا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی خۆشمان له‌كاتی پێوانه‌ كردنی گه‌نم‌و جۆو شتی تر ئه‌سته‌مه‌ بڵێین 13، به‌ڵكو له‌ جیاتی ژماره‌ 13 زیاده‌ به‌كار دێنن، گه‌ر منالێك تۆزێ‌ بزێو بێ‌ یه‌كسه‌ر پێی ده‌ڵێن نێوچه‌وان 13، مۆری ژماره‌ سێزده‌ به‌ ناوچه‌وانی وه‌ده‌نێن، یان ئه‌گه‌ر رووداوێكی له‌ده‌ست قه‌وما پێی ده‌ڵێن نێوچه‌وانی 13یه‌، نان له‌ نێوچاوانی نیه‌، ئێ‌ باشه‌ بۆ چوارده‌ نیه‌؟ بۆ شومی ژماره‌ 13 به‌و مناڵه‌ به‌سته‌زمانه‌ وه‌ده‌نێن، هه‌ندێ‌ له‌ پسپۆران ده‌ڵێن له‌ وه‌ته‌ی مرۆڤ هه‌یه‌ ژماره‌ 13 به‌ لاوه‌ شوم‌و نامۆ بووه‌، هه‌ر كاتێك له‌ كاتی ژماردن گه‌یشتبێته‌ ژماره‌ 13 یه‌كسه‌ر ترس لێی نیشتووه‌، هه‌ندێكی تر ده‌لێن بیرۆكه‌ی شوومی ژماره‌ 13 لای مه‌سیحیه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ئێواره‌ی عیسا‌و دوانزه‌ هاورێكه‌ی تێیدا كۆبوونه‌وه‌، كه‌ هه‌موویان 13 كه‌س بوون، وه‌ له‌به‌ر شوومی ژماره‌ 13 حه‌زره‌تی مه‌سیح له‌ دار درا، هه‌ر بۆیه‌ ژماره‌ی 13 له‌ لای مه‌سیحیه‌كان ژماره‌یه‌كی شوومه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ندێك ده‌ڵێن شوومی ژماره‌ 13 ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌فسانه‌ی ئه‌سكه‌نده‌نافیا، كه‌ تێیدا هاتووه‌، دوانزده‌ خواوه‌ند بانگ كران بۆ ئاهه‌نگی (فالهارا)پاشان خواوه‌ندی ئێش‌و ئازارو ناكۆكی كه‌ ناوی(لۆكس) بوو، به‌ زۆر خۆی كرد به‌ ژووره‌وه‌ به‌وی ڕا بوون به‌ 13 خواوه‌ند، له‌به‌ر شوومی ژماره‌كه‌ خۆشه‌ویسترین خواوه‌ند كه‌ ناوی (پولده‌ر) بوو كوژرا، بۆیه‌ ژماره‌ 13 ژماره‌یه‌كی شوم‌و به‌دیۆمه‌.

سه‌یر له‌وه‌ دایه‌ له‌م ڕۆژگاره‌دا، مرۆڤایه‌تی گه‌یشتیته‌ ئه‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتن، له‌زانست‌و زانیاری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م، كه‌چی تاكو ئێستا بڕوای به‌خورافیات‌وشتی پڕوپوچ هه‌یه‌، بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌لێم، كات‌وساته‌كان هیچیان شوم‌و به‌دیۆم نینه‌، به‌ڵك‌وشومی له‌خراپه‌و تاوانی مرۆڤه‌كانه‌، ئه‌و هه‌م‌وكاره‌سات‌وڕوداوه‌ دڵ ته‌زێنانه‌ی ڕۆژانه‌ ڕوده‌ده‌ن، به‌هۆی خراپه‌‌و تاوان‌و سته‌م‌و سته‌می مرۆڤه‌وه‌یه‌، نه‌ك به‌هۆی شتی پڕوپوچ، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ( وَمَا أَصَابَكُم مِّن مُّصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَن كَثِيرٍ) (30) سورة الشورى.

بۆیه‌ پێویسته‌ بڵێین مرۆڤی تاوان بارو سته‌مكار خۆی شوم‌و به‌دبه‌خته‌، بۆ خۆشی‌و بۆخه‌ڵكی تریش نه‌ك ژماره‌‌و شتی تر، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌ (وَإِن تُصِبْهُمْ حَسَنَةٌ يَقُولُواْ هَذِهِ مِنْ عِندِ اللّهِ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَقُولُواْ هَذِهِ مِنْ عِندِكَ قُلْ كُلًّ مِّنْ عِندِ اللّهِ فَمَا لِهَؤُلاء الْقَوْمِ لاَ يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًا، مَّا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٍ فَمِن نَّفْسِكَ وَأَرْسَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَسُولاً وَكَفَى بِاللّهِ شَهِيدًا) النساء: 78_79 ،

له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئیمه‌ ده‌ڵێن ژماره‌ 13 ژماره‌یسه‌كی یه‌كجار زۆر پیرۆزه‌، نه‌وه‌ك ژماره‌یه‌كی شووم‌و به‌دیۆم‌و به‌دبه‌خت بێت، به‌ گوێره‌ی ئه‌و چه‌ند به‌ڵگه‌ی كه‌ له‌ خواره‌وه‌ به‌ ووردی روونیان ده‌كه‌مه‌وه‌، بۆیه‌ ئومێده‌ وارم كه‌ مامۆستایانی ئایینی به‌هه‌ند وه‌ربگرن‌و به‌خێری خۆیان بۆ موسڵمانان ڕوون بكه‌نه‌وه‌، بۆ نه‌هێشتنی شتی پڕوپوچ له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانداو نیشاندانی رێگای راست به‌ خه‌ڵك.

به‌لگه‌كانی پیرۆزی ژماره‌ 13
یه‌كه‌م: دوانزه‌ پێغه‌مبه‌ر كه‌ له‌ دایك بوونه‌ خه‌ته‌نه‌ كراون، پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌ كه‌ 13مین پێغه‌مبه‌ر بووه‌‌و خه‌ته‌نه‌ نه‌كراوه‌.

دووه‌م: 312 پێغه‌مبه‌ر گه‌وره‌ترینی پێغه‌مبره‌ان‌و نێردراون بۆ سه‌ر گه‌لانی جیهان، پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌ 313مین پێغه‌مبه‌ر(د.خ)،

سێیه‌م: كۆچی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌ شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز بۆ شاری مه‌دینه‌ له‌ ساڵی 13ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بووه‌.

چواره‌م: له‌كاتی كۆچی پێغه‌مبه‌ر بۆ تائیف سێزده‌ شه‌و له‌ جوعرانه‌ مایه‌وه‌، له‌ گێرانه‌وه‌یه‌كدا هاتووه‌،

پێنجه‌م: له‌ رۆژی هه‌ینی كاتی پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ر مینبه‌ر بوو بۆ بازرگانی، دوعیه‌ی كه‌لبی گه‌یشته‌ ناو شاری مه‌دینه‌ ئا له‌و كاته‌ خه‌ڵكه‌كه‌ پێغه‌مبه‌ریان جێ‌ هێشت‌و به‌ره‌و پیرو بازرگانه‌كه‌ ته‌نها دوازده‌ كه‌س ماوه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر، كه‌ ده‌كا 13 كه‌س. له‌و كاته‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ هاته‌ خواره‌وه‌، كه‌ ده‌فه‌رموێ‌ ( وَإِذَا رَأَوْا تِجَارَةً أَوْ لَهْوًا انفَضُّوا إِلَيْهَا وَتَرَكُوكَ قَائِمًا) الجمعة: 11.

شه‌شه‌م: كه‌ پێغه‌مبه‌رو یارانتی چوونه‌ غه‌زای به‌در به‌ پێغه‌مبه‌ر بوونه‌ 313 كه‌س،
بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌ڵێم ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ بڵێین ژماره‌ 13 نه‌ك شوومه‌ به‌ڵكو پیرۆزترین ژماره‌یه‌، وه‌ك په‌ندی پێشینان ده‌ڵێ‌ی( ئه‌و كه‌سه‌ كه‌سه‌ ئه‌لفێكی به‌سه‌)،
تێبینی: بۆ نوسینی ئه‌و بابه‌ته‌ سوودم له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك وه‌رگرتووه‌.