یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
حاجی ئومێد چرۆستانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/09/2010 : 17:23:05
قه‌باره‌ی فۆنت
كوورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئیعتكاف كردن و شه‌وی قه‌در
سوپاس و ستایش یۆ خوای گه‌وره‌و میهره‌بان و به‌ده‌سه‌ڵات و درود و ڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی موحه‌ممه‌د المصطفی و هاوه‌ڵ و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌.
خوشك و برایانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویستم گه‌ر خوای گه‌وره‌ حه‌ز بكات ده‌مه‌وێت كوورته‌یه‌كتان پێشكه‌ش بكه‌م ده‌رباره‌ی (الاعتكاف) و مانه‌وه‌ له‌مزگه‌وتدا به‌مه‌به‌ستی خوا په‌رستی .
پێناسه‌ی ئیعتكاف كردن :
الاعتكاف : له‌زمانه‌وانیدا به‌واتی به‌ندكردن و نه‌هێشتن دێت هه‌روه‌ك چۆن په‌روه‌دگار ده‌فه‌رموێت : ( وَالْهَدْيَ مَعْكُوفاً أَنْ يَبْلُغَ مَحِلَّهُ) (الفتح: ئايه تي 25)
واته : نه‌یانهێشت قوربانیه‌كان بگه‌نه‌شوێنی خۆیان ( له‌حوده‌یبیه‌دا ) .وه‌كاتێك ده‌و‌ترێت ( عكفته عن حاجته : واته به‌رگریم لێ كرد له‌پێویستی یه‌كه‌ی و نه‌مهێشت )
هه‌روه‌ها ( اعتكاف ) به‌واتایه‌كی تریش دێت ئه‌ویش واتای : به‌یه‌كه‌وه‌ببون و به‌رده‌وام بوون له‌گه‌ڵ شتێك و دانه‌بڕان لێی ، هــه‌ره‌وه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فــــه‌رموێت : ( ولا تباشروهن وأنتم عاكفون في المساجد ) (البقره‌/١٨٨) واته : له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتانا كۆ مه‌بنه‌وه‌و به‌رده‌وام مه‌بن له‌گه‌ڵیاندا كاتێك ئێوه‌ له‌مزگه‌وتدا مابنه‌وه ‌به‌مه‌به‌ستی خواپه‌رستی ، جا كه‌واته ( اعتكاف ) به‌واتای به‌ردوام بوون و به‌یه‌كه‌وه‌بوونیش دێت .
له‌ئیصطلاحی فقهی ئیسلامیشدا ( اعتكاف ) به‌واتای : مانه‌وه ‌له‌مزگه‌وت و ماڵه‌كانی خوای گه‌وره‌دا دێت به‌مه‌به‌ستی خوا په‌رستی له‌كاتێكی دیاری كراودا .
حیكمه‌تی ( اعتكاف ) كردن چی یه ؟
حیكمه‌تی ئه‌م ئیعتكافكردنه ‌ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤی موسڵمان دڵ و ده‌روونی بۆ ماوه‌یه‌ك پاك بكاته‌وه‌له‌ژه‌نگ وژاری دونیا وبه‌رده‌وام بوون له‌تاوان وپه‌شیمان بونه‌وه‌ له‌و گوناهـانه‌ی كه‌به‌هۆی سه‌رقاڵی دونیاوه‌ توشیان دێت ، وجارێكی تر ئه‌و كه‌سه‌په‌یمان له‌گه‌ڵ خوادا نوێ بكاته‌وه‌و چونكه‌ زۆر سه‌رقاڵی به‌دونیاوه ‌مرۆڤ وا لێ ده‌كات قیامه‌ت و دوا ڕۆژی بیر نه‌مێنێت ، به‌ڵام كاتێك ئه‌و به‌نده‌ی خودایه‌ نیه‌تی ( اعتكاف ) دێنێت خۆی پابه‌ند ده‌كات به‌نوێ كردنه‌وه‌ی به‌ڵێن و په‌یمان به‌ستن له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و زاته‌ پیرۆزه‌.


به‌ڵگه‌و ده‌لیلی مه‌شروعیه‌تی ئه‌م كاره‌له‌ئیسلامدا :
به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌كان زۆرن له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی ئیعتكاف له‌قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) و كۆ ده‌نگی زانایانی ئیسلام .
١ - له‌قورئانی پیرۆز : خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : (وعهدنا إلى إبراهيم وإسماعيل أن طهرا بيتي للطائفين والعاكفين والركع السجود) (البقرة/ ئایه‌تی ١٢٥ ) واته : په‌یمان و به‌ڵێنمان وه‌رگرت له‌ئیبراهیم و ئیسماعیل كه‌ماڵه‌كه‌ی من _ واته حه‌ره‌می مه‌ككه‌_ پاك بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌واف ده‌كه‌ن و تیایدا ده‌مێننه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی خواپه‌رستی و هه‌روه‌ها بۆكه‌سانی سوژده‌به‌ر بۆ خودا .
له‌جێگایه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت : ( ولا تبــاشروهن وأنتــم عاكفون في المساجد ) (البقره‌ئایه‌تی : ١٨٨) واته : له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتانا كۆ مه‌بنه‌وه‌ له‌كاتێكدا ئێوه‌ له‌مزگه‌وت و ماڵه‌كانی خودادا به‌مه‌ستی خوا په‌رستی ماونه‌ته‌وه‌، گومانی تێدا نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ووشه‌ی ( ئیعتكاف ) دراوه‌ته ‌پاڵ مزگه‌وت مه‌به‌ست پێ ی نزیك بونه‌وه‌یه ‌له خوای گه‌وره‌وه ‌چونكه ‌مزگه‌وت جێگایه‌كه ‌تایبه‌ته ‌به‌خوا په‌رستی .ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی ئیعتكاف كردن .
٢ - له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) : عائیشه‌ی دایكی موسڵمانان ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رموێت : " كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يعتكف العشر الأواخر حتى توفاه الله ، ثم اعتكف أزواجه من بعده " ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ئیمامی بوخاری و موسلیم ڕیوایه‌تی كردوه‌، واته : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌شه‌وی كۆتای مانگی ڕه‌مه‌زان له‌مزگه‌وتدا ده‌مایه‌وه ‌بۆ خواپه‌رستی تا ئه‌و ڕۆژه‌ی وه‌فاتی كرد ، له‌دوای خۆیشی خێزانه‌كانی ئه‌م ئیعتكافه‌یان ده‌كرد ، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی ئیعتكاف كردن .
٣-كۆده‌نگی زانایانی ئیسلام : هه‌ر یه‌ك له‌ابن المنذر و ئیمامی نه‌وه‌وی و ابن القدامه‌ و شێخ الاسلام ابن تیمیه‌ و قورطبی و ابی هبیره ‌و زه‌ركه‌شی و ابن رشد كۆده‌نگی زانایانی ئیسلامیان نقڵ كردوه‌ له‌سه‌ر مه‌شرو‌عیه‌تی ئیعتكاف كردن و خۆدابڕین و مانه‌وه ‌له‌مزگه‌وتدا به‌مه‌به‌ستی به‌ندایه‌تی كردن و خوا په‌رستی كردن .
حوكمی ئیعكتاف كردن چی یه ؟
حوكمی ئیعتكاف كردن بۆ پیاوان : وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێدا ئیعتكاف كردن بۆ پیاوان سوننه‌ته‌ و له‌وه‌باره‌یه‌شه‌وه‌ به‌به‌ڵگه‌و ده‌لییلی قورئانی پیرۆزو سوننه‌تی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و كۆده‌نگی زانایانی ئیسلام ڕوونمان كرده‌وه‌، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت هه‌ندێك له‌مالیكی یه‌كان پێیان وایه‌ئیعتكاف كردن مه‌كروهه‌ئه‌مه‌ش به‌به‌ڵگه‌و بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه ‌سه‌رده‌كێشێت بۆ گۆشه‌گیری و دووركه‌وتنه‌وه ‌له‌خه‌ڵكی و تێكه‌ڵاو نه‌كردنیان، به‌ووته‌ی ئه‌وان ئه‌مه‌ش قه‌ده‌غه‌ی لێ كراوه ‌له‌ئیسلامدا ، له‌م باره‌یه‌شه‌وه ‌ئیمامی مالك خۆی ده‌ڵێت : ( ما رأيت صحابياً اعتكف ) واته‌: یه‌كێك له‌هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌رم نه‌بینیوه‌ كه‌ئیعتكافی كردبێت ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : نه‌مبیستوه‌و پێم نه‌گه‌شتوه‌كه ‌كه‌سێك ئیعتكافی كردبێت جگه‌ له‌ ئه‌بوبه‌كری كوڕی عه‌بدوره‌حمان نه‌بێت .
ابن الحجری حافظ ی زانای پایه‌به‌رزیش ده‌ڵێت : پێ ده‌چێت مالكی یه‌كان شوه‌یه‌كی تایبه‌تیان له‌ئیعتكاف مه‌به‌ست بێت ، ئه‌گینا ئاماژه‌مان به‌زۆرێك له‌هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان كردوه‌ كه‌ ئیعتكاف یان كردوه‌.
ئیعتكاف كردن بۆ ئافره‌تان : له‌م باره‌یه‌وه‌زانایان ڕاو بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه‌و ڕاست تر و دروسترین بۆچوویش ڕای زۆرینه‌ی زانایانی ئیسلامه ‌( جمهور العلماء ) كه‌ده‌ڵێن ئیعتكاف كردن بۆ ئافره‌تانیش وه‌ك پیاوان سوننه‌ته‌ ئه‌ویش به‌م به‌ڵگانه‌:
١-به‌و به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌ گشتگیرانه‌ی كه‌باس له‌مه‌شروعیه‌تی ئیعتكاف ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی خستبێته‌ نێوان پیاو و ژنه‌وه .
2-‌ خوای گه‌وره‌ده‌رباره‌ی مه‌ریه‌می دایكی عیسی پێغه‌مبه‌ر (علیهما السلام) ده‌فه‌رموێت: (كلما دخل عليها زكريا المحراب وجد عندها رزقاً ، قال أنى لك ِهذا ؟ قالت : هو من عند الله) (آل عمران :37) واته : هه‌ركاتێك حه‌زره‌تی زه‌كه‌ریا بچوبایه‌ته ‌ژووره‌وه ‌بۆلای مه‌ریه‌م له‌محرابی په‌رستگاكه‌دا رزق و ڕۆزی ده‌بینی كه‌بۆی هاتبوو ، پێی ده‌وت ئه‌مه‌ت له‌كوێ بووه؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌یووت : له‌لایه‌ن خوداوه‌ بۆم هاتووه‌.
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه ‌له‌سه‌ر ڕاستی و دروستی مانه‌وه‌ی ئافره‌ت له‌مزگه‌وتدا به‌مه‌به‌ستی خوا په‌رستی ، گومانی تێدا نی یه شه‌ریعه‌تی ئومه‌ته‌كانی پێش ئیسلام شه‌ریعه‌تیشن بۆ ئێمه‌ش ، به‌مه‌رجێك له‌ئیسلامدا حوكمه‌كانیان نه‌سڕابێته‌وه‌( نه‌سخ نه‌بوو بنه‌وه‌) .
٣ - له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه ‌كه ‌عائیشه‌ی دایكی موسڵمانان ( خوای لێ ڕازی بێت ) ئه‌یگێرێته‌وه ‌و تیایدا هاتوه ‌"إذنه صلى الله عليه وسلم لها ولحفصة رضي الله عنهما أن يعتكفا معه " ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش ئیمامی بوخاری و موسلیم ڕیوایه‌تیان كردووه‌،واته‌: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) مۆڵه‌تی داوه‌به‌عائشه‌وحه‌فصه‌ی خیزانی كه‌له‌گه‌ڵ خۆیدا ئیعتكاف بكه‌ن .
٤-فه‌رمووده‌یه‌كی تر ئه‌ویش عائشه ‌( خوای لێ ڕازای بێت ) ده‌گێڕێته‌وه‌ "كن المعتكفات إذا حضن أمر رسول الله صلى الله عليه وسلم بإخراجهن من المسجد حتى يطهرن" واته : ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئیعتكافیان ده‌كرد له‌مزگه‌وتدا كاتێك بكه‌وتنایه‌ته‌ سووڕی مانگانه‌وه‌ ‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی پێ ده‌كردن كه‌مزگه‌وت به‌جێ بهێڵن تا ئه‌و كاته‌ی پاك ده‌بنه‌وه‌" .
ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش ابن القدامه‌ی مه‌قدیسی له‌كتابی المغنی ج٤/ لاپه‌ڕه‌٤٨٧ دا به‌فه‌رموده‌یه‌كی به‌هێزی داناوه، هه‌روه‌ها ابن المفلح یش له‌كتابی الفروع ج٣/لاپه‌ڕه‌١٧٦دا به‌فه‌رموده‌یه‌كی باشی داناوه‌، ابن البطه ‌ش ئه‌ڵێت سه‌نه‌دی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌سه‌نه‌دێكی باشه‌.
كه‌واته‌ئه‌م به‌ڵگانه‌ی كه‌باسكرا ئه‌و ڕایه‌ی به‌هێز ده‌كه‌ن كه‌ڕای جمهوری زانایانه ‌به‌وه‌ی ئافره‌تان ده‌توانن له‌مزگه‌وتدا ئیعتكاف بكه‌ن و بمێننه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی خوا په‌رستی و یادی خودا .
ئایا حوكمی ئیعتكاف كردن جگه‌له‌مانگی ڕه‌مه‌زان و ده‌شه‌وی كۆتایی چی یه‌؟
زانایانی ئیسلام له‌م باره‌یه‌وه‌ بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه‌، به‌ڵام ڕای دروست و ڕاستیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌جمهوری زانایان له‌سه‌رینی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه ‌له‌غه‌یری ڕه‌مه‌زانیشدا سوننه‌ته‌ ئیعتكاف كردن له‌مزگه‌وتدا و مانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی خوا په‌رستی ، ئه‌ویش به‌م به‌ڵگانه‌ی كه‌باسیان ده‌كه‌ین :
١ - ئه‌و به‌ڵگه‌و ده‌لیلانه‌ی كه‌باس له‌ئیعتكاف كردن ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵه‌به‌ڵگه‌یه‌كی گشتگیر ( عام ) ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕه‌مه‌زان و غه‌یری ڕه‌مه‌زانیش ده‌گرێته‌وه‌.
٢ - فه‌رمووده‌یه‌ك كه‌دایكی موسڵمانان عائشه‌( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌ده‌فه‌رموێت : " كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا أراد أن يعتكف صلى الفجر ثم دخل معتكفه ... وترك الاعتكاف في رمضان حتى اعتكف العشر الأواخر من شوال " ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش ئیمامی بوخــــاری موسلیم ڕیوایه‌تیان كردووه‌، واتــــه : پێغه‌مبـه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ر كاتێك بویستایه‌ئیعتكاف بكات ئه‌وا نوێژی به‌یانی ( فجر ) ی ده‌كرد و پاشان ده‌چوویه ‌ئه‌و جێگایه‌ی كه‌ئیعتكافی تیادا ده‌كر ، _ واته ‌مزگه‌وت- ساڵێكیشیان له‌ڕه‌مه‌زاندا ئیعتكافی نه‌كرد و پاشان له‌ده‌ڕۆژی كۆتایی مانگی شه‌والدا ئیعتكافه‌كه‌ی كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) جگه‌له‌ڕه‌مه‌زانیش ئیعتكافی كردوه‌.
٣ - حديث ابن عمر رضي الله عنهما أن عمر رضي الله عنه سأل النبي صلى الله عليه وسلم قال : كنت نذرت في الجاهلية أن أعتكف ليلة في المسجد الحرام ؟ قال ( فأوفِ بنذرك ) واته‌: عه‌بدوڵڵای كوی عومه‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌باوكی واته عومه‌ری كوڕی خـــه‌تاب ( خوایان لێ ڕازی بێت ) پرسیاری كرد له‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ووتی : من له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا نه‌زر و به‌ڵێنم كردبوو كه‌شه‌وێك له‌شــه‌وه‌كان له ‌( مسجد الحرام ) دا ئیعتكاف بكه‌م ، پێغه‌مبه‌ری خوا ش ( صلی الله علیه وسلم ) له‌وه‌ڵامدا ووتی : وه‌فا بكه‌ به ‌نه‌ذره‌كه‌ت و به‌جێی بهێنه‌
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌درو‌سته ‌له‌ڕه‌مه‌زان وجگه‌ له ‌ڕه‌مه‌زانیش ئیعتكاف بكه‌یت .
٤ - حديث أبي هريرة رضي الله عنها قال : ( كان النبي صلى الله عليه وسلم يعتكف في كل رمضان عشرة أيام فلما كان العام الذي قبض فيه اعتكف عشرين يوماً ) بوخاری ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ڕیوایه‌ت كردووه‌، واته : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی اله علیه وسلم ) هه‌موو ڕه‌مه‌زانێك ده‌شه‌و - واته ده‌شه‌وی كۆتایی _ ئیعتكافی ده‌كرد ، به‌ڵام ئه‌و ساڵه‌ی كه‌وه‌فاتی كرد بیست ڕۆژ ئیعتكافی كرد ) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیعتكاف كردن تایبه‌ت تیه ته‌نها به‌ ده‌شه‌وی كۆتایی ڕه‌مه‌زانه‌وه ‌وه‌ك هه‌ندێك كه‌س باوه‌ڕبان وایه‌.
كه‌واته ئه‌ی خوشك برایانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه‌ هه‌ندێك باسی ئیعتكاف و زیندوه‌كردنه‌وه‌ی ( ١٠ ده‌شه‌وی كۆتای مانگی ڕمه‌زان بكه‌ین كه‌ناسراوه‌ به ‌لیالی القدر ) .
ئه‌م شه‌وه ‌به‌ڕێزیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه‌ كه‌خوای گه‌وه‌ره‌ خۆی به‌شه‌وی ڕێزو و قه‌در ناوی بردوه‌هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( إنا أنزلناه في ليلة القدر، وما أدراك ما ليلة القدر، ليلة القدر خير من ألف شهر، ١تنزل الملائكة والروح فيها بإذن ربهم من كل أمر سلام هي حتى مطلع الفجر ) ( القدر / ئایه‌تی ١ - ٥) واته : بێگومــــان ئێمه ‌قورئانمان نارده‌خــــــواره‌وه ‌له‌شه‌ویه‌به‌رز وبه‌ڕێزدا ، ئـــه‌ی ( محمد ) تۆ چوزانیت شه‌وی به‌رزو به‌ڕێز چی یه‌، شه‌وی به‌رز و به‌ڕێز جاكتر و خێری زیاتره ‌له‌هه‌زار مانگ ، له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌كان له‌گه‌ڵ جوبره‌ئیلدا دێنه‌خواره‌وه‌ن به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان له‌هه‌موو كارو بارێكدا ، ئه‌و شه‌وه‌ شه‌وی ئاشتی و سه‌لام ده‌بێت تا هه‌ڵهاتنی سپێده‌و شه‌به‌قی به‌یان .
به‌م شێوه‌یه ‌زانیمان ئه‌م شه‌وه‌ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست ناوی هێناوه ‌به‌شه‌وی به‌رزو به‌ڕێز ، شه‌وێكیش خالقی ئه‌رزو ئاسمان و هه‌موو بونه‌وه‌ر به‌به‌رزو به‌رێز ناوی بهێنێت ئه‌بێت چ پاداشتێكیشی ئاماده‌كردبێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ئه‌م شه‌وه‌ زیندوو ده‌كه‌نه‌وه‌!! .
به‌رزو به‌ڕێزی ئه‌م شه‌وه‌ش له‌وه‌دایه ‌خوای گه‌وره‌قورئانی پیرۆزی له‌ ( لوح المحفوظ ) وه‌به‌یه‌كجار نارده‌خواره‌وه ‌بۆ ئاسمانی دونیا ( البیت المعمور ) له‌وێشه‌وه ‌په‌روه‌ردگار فریشته‌ی تایبه‌تی وه‌حی جوبره‌ئیلی ڕاسپارد كه‌ كه‌م كه‌م و هێواش هێواش به‌و شێوه‌یه‌ی بۆی دیاری كردبوو بیهێنێت بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) .
جا‌ خوشك وبرایانی به‌رێزم پێویسته‌ ئه‌م هه‌له‌گه‌وره‌یه‌ له‌ده‌ست خۆمان نه‌ده‌ین ،شه‌وانی كۆتای ئه‌م مانگه‌پیرۆزه به‌قورئان خوێندن و یادی خودا و شه‌و نوێژ و دوور له‌بدعه‌و خورافیات زیندوو بكه‌ینه‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌رداری پێغه‌مبه‌ران محمد المصطفی زیندووی كردوه‌ته‌وه‌ن دایكی موسڵمانان له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌فه‌رموێت : " إذا دخل العشر شدّ مئزره، وأحيا ليله، وأيقظ أهله” واته : كاتێك كه‌ده‌شه‌وی كۆتای ڕه‌مه‌زان ده‌هات پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) خۆی حازر ده‌كرد و شه‌وه‌كانی زیندوو ده‌كرده‌وه ‌به‌خوا په‌رستی و خێزانه‌كانیشی به‌خه‌به‌ر ده‌هێنا _ واته بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌وانه‌.
ئازيزان ئه‌مه‌حاڵی كه‌سێكه ‌كه‌په‌روه‌ردگار له‌گوناهی پێش و پاشی‌خۆش بوه‌، ئه‌ی ده‌بێت ئێمه‌حاڵمان چۆن بێت له‌كاتێكدا سه‌رجه‌ممان له‌گوناهی خۆماندا غه‌رق بوین، ساڵ دوانزه‌ی مانگ هه‌ڵپه‌ده‌كه‌ین و خه‌ریكین به‌ده‌م دونیاوه‌، ئه‌بێت بیر بكه‌ینه‌وه‌و به‌م ده‌شه‌وه ‌قه‌ره‌بووی هه‌موو تاوانه‌كانمان بكه‌ینه‌وه‌ تاوه‌كو خوای گه‌وره‌ به‌یارمه‌تی خۆی له‌گوناهه‌كانمان خۆش بێت و بمانخاته‌به‌ر ڕه‌حمه‌تی پاكی خۆی و به‌یه‌كێكمان بگێڕێت له‌وانه‌ی كه‌له‌م مانگه‌دا لێیان خۆش ده‌بێت ئینشاء الله .
زانایانیش له‌باره‌ی ئه‌و شه‌وه‌ پیرۆزه‌وه ‌ڕاو بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه‌، ئایا كام شه‌و له‌م ده‌شه‌وه‌ی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ر ئه‌و شه‌وه‌ده‌كه‌وێت ؟
ڕای جمهوری زانایان ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤی موسڵمان له‌شه‌وه‌تاكه‌كاندا بگه‌ڕێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خێره ‌زۆره‌ی كه‌په‌روه‌ردگار به‌ڵێنی داوه‌به‌به‌نده‌كانی ، واته شه‌وانی ( ٢١ و ٢٣ و ٢٥ و ٢٧ و ٢٩ ) له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ عائشه ‌( خوای لێ ڕازی بێت ) فه‌رموده‌یه‌ك ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌بوخاری و موسلیم ڕیوایه‌تیان كردوه‌،تیایدا هاتووه‌، أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (تحروا ليلة القدر في الوتر من العشر الأواخر من رمضان ) واته : بگه‌ڕێن به‌شوێن شه‌وی قه‌دردا له‌شه‌وه ‌تاكه‌كانی ده‌شه‌وی كۆتایدا .
زانایانش له‌م باره‌یه‌وه ‌ده‌ڵێن : حیكمه‌تی نادیاری و نه‌ناسراوی ئه‌و شه‌وه ‌ئه‌وه‌یه‌، كه‌مرۆڤی موسڵمان زیاتر به‌ندایه‌تی و په‌رستنی خودا بكات ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر دیاری بكرایه ‌كام شه‌وه‌یه‌ ئیتر خه‌ڵكی ته‌نها ئه‌و شه‌وه‌یان زیندوو ده‌كرده‌وه‌.
زیندوو كردنـــه‌وه‌ی ئه‌م شه‌وه‌ش به‌یاد و ذكـــری خودا پێویسته ‌به‌تایبه‌تـــی به‌ذكری ( اللهم انك عفو كریم تحب العفو فاعف عني ) چونكه‌ عائشه‌ی دایكی موسڵمانان پرسیاری كرد له‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌و شه‌وه‌دا چ ذكرێك بكه‌م ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی زۆر ئه‌م ذكره‌كه‌بكه‌ ( اللهم انك عفو كریم تحب العفو فاعف عني ) ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش ئیمامی تورمذی ڕیوایه‌تی كردووه‌.
له‌كۆتایدا داواكارم له‌خوای گه‌وره‌ له‌گوناهی هه‌موو لایه‌كمان خۆش بێت و بمانخاته‌ به‌ر ڕه‌حمه‌ت و كه‌ره‌می خۆی و بمانگێڕێت له‌و كه‌سانه‌ی له‌م مانگه‌پێرۆزه‌دا لێیان خۆش ده‌بێت ( آميــــــــــــــــــــــــــن ) .

وِصلي اللهم وسلم على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
سبحان ربك رب العزة عما يصفون وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته .