یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
د.خیرالله‌ حسن کاسکا‌نی
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/07/2012 : 14:07:52
قه‌باره‌ی فۆنت
بەرنامەیەكی گرنگ بۆ پشووی هاوین

 

xairullahhasan@yahoo.com

 

پشوی هاوین هەلێكی زێڕین و گران بەهایە لەبەردەم سەرجەم قوتابیان و شەیدایانی زانست و زانیاری. دەروازەیەكی گرنگە بۆ خۆڕۆشنبیركردن و بە خۆدا چونەوە و ڕاست كردنەوەی ئەو هەڵەو كەم و كورتیانەی لە ماوەی ئەم ساڵەی خوێندن بوونە لەمپەر و ڕێگر لە بەردەم گەیشتن بە ئامانجەكان و هێنانەدی هیواو خۆزگە كانی ژیان...

 

 پشوی هاوین دەرفەتێكە لە بەردەم دایك و باوكە دڵسۆزەكان بە مەبەستی ئاراستەكردنی ڕۆڵەو جگەرگۆشەكانیان بۆ بەختەوەری و سەرفرازی دین و ژین. باوك و دایك دروستكەری دواڕۆژی منداڵەكانیانن بەچ لایەك دا ئاراستەیان بكەن تواناو هێز و ووزەیان لەو لایەدا خەرج دەكەن بۆیە دەكرێ‌ بڵێین: بزوێنەری تواناو  بەهرەی نەوەی دواڕژی خاك و وڵاتمان بەندە بە كارامەیی و لێهاتوویی دایك و باوكە بەڕێزەكان ... بۆیە گرنگە و پێویستە لەسەر شانی هەموو لایەكمان هەست بە گرنگی ئەو دەرفەتە كاتی و دەگمەنە بكەین لە ژیانماندا كە خۆی لە پشووی هاوین دا دەبینێتەوە. ئەمە فرصەتی عومرە، وەكو لە پێناسەی ـ فرصە ـ تیش گوتراوە: (الفرصة سريعة الفوت بطيئة العود) واتا: هەل و فورصەت زوو لەدەست دەچێ‌، بەڵام درەنگ دەگەڕێتەوە.به ڕاستی ووتەیەكی جوان و پێناسەیەكی تەواو بەجێ‌ و لە جێیە كە پێویست دەكات هەموومان ئەو پێناسەی فورصەتە لەبەر بكەین و لەم هاوینەدا ئیشی لەسەر بكەین، بەرنامە ڕێژی بكەین  ئەم فورصەت و هەلە گەورەیەی پشوی هاوین چۆن بەسەر ببەین بەرنامەمان چی بێت بۆ منداڵەكانمان لە هاوین دا؟ بەتایبەتی مەبەستم قوتابیە بەڕێزەكانە لە هەموو قۆناغەكانی خوێندن، بە قۆناغەكانی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی و پەیمانگاو زانكۆوە، كە بێگومان ئێمە لەم هاوینەدا خوێندنی فەرمیمان تەواو بووە و خۆمان مامۆستای دابەش كردنی كاتەكانمانین. سابەڵكو بتوانین ڕەنجەڕۆنەبین لەم پشوی هاوینەدا دەسخەڕۆ نەبین لە توانا و هێزی قوتابیە گەنج و ڕۆڵە چاو گەشەكانماندا، ئەو كاتە پەنجەی پەشیمانی دەگەزین بێگومان پەشیمانیش دادمان نادات، چونكە زۆرێك لەخەڵكی دەدۆڕێن لەبەسەربردنی كات و ساتەكانی تەمەن هەروەكو پێغەمبەری خۆشەویست (صلی الله علیە وسلم) دەفەرمووێ‌: (نعمتان مغبون فيهما كثير من الناس الصحة و الفراغ) رواه البخاری واتا: دوو نازونیعمەتی خوای گەورە هەیە بەشێكی زۆری خەڵك تێیدا دۆڕاون، ئەوانیش {1- لەش ساغی و تەندروست باشی. 2- بێ‌ ئیشی و بێ‌ كاری} خوای گەورە بە دوورمان كات لەم دوو چینە و بمان كاتە خاوەن دەرونێكی بەهێز و ئیرادەیەكی بە پێز لە پێناو بەسەر بردنی كاتەكانمان لە باشترین و چاكترین شت.    

               

خوێنەرانی بەڕێز و سەنگین: بە پێویستم زانی چەند خاڵێكی گرنگ بخەمە بەر دیدەی جەنابتان بە مەبەستی قۆستنەوەی هەلی زێڕینی هاوین و بەرنامە ڕیژی بۆ ئەو چەند مانگەی كە دەوامی خوێندن تێیاندا وەستێنراوە بەتایبەتی ڕووی قسەو نوسینم دەكەمە دایك و باوكە بڕێزەكان و قوتابی و خوێندكارە ئازیزەكان، بە ئومێدی ئەوەی بتوانین وێڕای ئاسودەكردنی جەستە و لاشە و دەرون لە ماندووبوون و دەوام كردن، تویشویەكی باشیش دەستبخەین كە ببێتە مایەی سەرفرازی و سەركەوتنی دونیاو دواڕۆژمان بۆیە بە كورتی و بە زمانی شیرنی كوردی ئەم چەند خاڵەتان دەخەینە بەر دیدە وەكو پڕۆژەیەك هەموومان ئیشی لەسەر بكەین. كە خاڵەكانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

                                                                                                                   

یەكەم: گرنگی دان بە فێربوون و خوێندنەوەی قوڕئان و زانستەكانی و لەبەر كردنی: قورئان دواپەیامی پەروەردگارە بۆ سەر زەوی جوانترین ووتە و چاكترین یاسا و بەنرخترین زانست و زانیاری تێدایە قورئان هەوێنی ژیانی موسڵمانە، بەڵگەی ڕاستەقینەی ئیماندارانە، ئومێد بەخشە بە هەموو ئەوانەی شەیدای بوون بەڕاستی، چەتر و سایەو سێبەری قورئان دۆستتانە لە دونیاو قیامەت. هەر كەسێك فێری بێ‌ و بیخوێنێ‌ و ئیشی پێ‌ بكات بەڕاستی دونیاو دواڕۆژی پڕ دەبێ لە خۆشی و كامەرانی. بەڵام بە پێچەوانەوە دەبێتە مایەی نەگبەتی و ماڵ وێرانی بۆ هەموو ئەوانەی لە دژی دەوەستن و دۆستایەتی ناكەن.                                                                         

بۆیە بەڕاستی زۆر پێویستە لەسەر هەموو لایەكمان لەم پشوی هاوینە دا زۆر گرنگی بە قورئان بدەین ئەویش لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازی هەیە، بۆ نمونە ئەوەی نایزانێ‌ با خۆی فێربكات چونكە پێغەمبەرمان (صلی الله علیە وسلم) دەفەرمووێ‌: (خیركم من تعلم القران وعلمە) متفق علیە. واتا: باشترینتان ئەو كەسەیە قوڕئان فێربووە و خۆی فیری قوڕئان دەكات و خەڵكی تریش فێر دەكات، یان ئەوەی دەیزانێ‌ با خۆی فێری زانستەكانی قوڕئان بكات، وەكو خوێندنەوەی تەفسیری قوڕئان، یان زانستی تجوید، یان لەبەركردنی بەشێك یان چەند جوزئێك لە قوڕئان بە تەفسیر و تەجویدەوە، ئەویش بە بەشداری كردن لە خولەكانی لەبەركردنی قورئانی پیرۆز و فێربوونی تجوید و هتد. وە بەتایبەتی زۆر پێویستە دایك و باوكە بەڕێزەكان منداڵەكانیان هان بدەن لەسەر فێركردنی قوڕئانی پیرۆز و بەشداری پی كردنیان لەو خولە تایبەتانەی كە لە مزگەوتەكان دا لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و مامۆستایانی مزگەوتەكانەوە تایبەت بە پشوی هاوین كرانەوە ، چونكە بەڕاستی منداڵێك فێری قورئان خوێندن بێت دەبێتە جێگای شانازی دایك و باوكی لە دونیاو دواڕۆژ دا، لە دونیادا ڕێزیان دەگرێ‌ و بەقسەیان دەكات و خزمەتیان دەكات لە دواڕۆژیشدا پێەمبەرمان (صلی الله علیە وسلم) مژدە دەداتە ئەو دایك و باوكەی منداڵەكەی فێری قوڕئان خوێندن دەكات ئەوا تاجی كەڕامەتی لەسەر سەریان دادەنرێت (تاج الكرامە) ملوانكەی ڕێز و وەفای پەروەردگارە بۆ ئەو دایك و باوكە دڵسۆزانەی منداڵەكانیان فێری قوڕئان خوێندن دەكەن گۆشیان دەكەن بە پەروەردەی قوڕئانی و ئیسلامی.   

                     

دووەم: سەردانی كردنی خزم و كەس و كار و بەجێ‌ گەیاندنی صیلەی ڕەحم بەهۆی سەرقاڵی بەدەوامی فەرمی قوتابخانە و زانكۆ زۆر جار ئەم ئەركە گەورەیەی كە خوای پەروەردگار لەسەر ئێمەی داناوە كە صیلەی ڕەحم بەجێ‌ هێنانی مافی خزمایەتیە فەرامۆش دەكرێ‌ پشت گوێ‌ دەخرێ‌ لە كاتێك دا صیلەی ڕەحم و هاموشۆكردنی خزمان فەرمانێكی پەروەردگارە خوای گەورە دەفەرمووێ‌: {واتقوا الله الذی تسا‌ءلون به والارحام} یان دەفەرمووێ‌ {وآت ذى القربى حقه} خوای گەورە لەم دوو ئایەتەدا فەرمانمان پێ‌ دەكات كە مافی خزم و كەس و كارمان بدەین و سەردانیان بكەین، پێغەمبەریشمان (صلی الله علیە وسلم) ئاگادارمان دەكاتەوە كەوا كەمتەرخەمی لەو بوارەدا نەكەین و دەفرمووێ‌: (مامن حسنة اعجل ثواباً من صلة الرحم . وما من ذنب أن أجدر أن يعجل الله لصاحبه العقوبة في الدنيا مع يرخر في الاخرة من البغي و قطيعة الرحم) حديث صحيح رواه الامام أحمد والترمذي وابن ماجه. بەتایبەتی ئەگەر بێتوو قسەكردن نەبێت لە نێوان خزمان و تووشی دەنگ دابرین هاتبن ئەوا لەم كاتەدا زۆر گرنگە و پێویستە ئاشتەوایی بكەن لە نێوانیاندا، چونكە پێغەمبەرمان صلی الله علیە وسلم دەفەرمووێ‌ (لا يحل لمسلم أن يهجر أخاه فوق ثلاث فمن هجر أخاه فوق ثلاث فمات دخل النار) واتا: ڕەوا نیە بۆ موسڵمان زیاد لە سێ‌ ڕۆژ دەنگ لە موسڵمان داببڕێت هەر كەسێك زیاد لە سێ‌ ڕۆژ دەنگ لە موسڵمان داببڕێ ئەگەر مرد دەچێتە دۆزەخ.    

                                                                                        

 سێ‌ یەم: گەڕان سەفرەكردن بۆ دەرەوە و ناوەوەی كوردستان: بەمەبەستی پشودان و سڕینەوەی خەم و خەفەت و ناخۆشی شتێكی ڕەواو پێویستە مرۆڤی موسڵمان سەفرە و گەشت بكات بۆ سەیرانگاو شوێنە گەشت و گوزاری و شوێنەوارە كۆنەكان و چ لە ناوەوە یان لەدەرەوەی كوردستان. بەمەرجێك دووربێت لە تێكەڵاوی ناشەرعی و پیشاندانی ئافرەت بە جل و بەرگی ناشەرعی كە پێچەوانەی پۆشاك و جل و بەرگی ئیسلامیە ئەگەر خوای گەورە دەسەڵاتی موسڵمانان بدات و بتوانن سەفرەو سیاحەت بكەن بەو مەرجەی بەدوور بێت لە هەموو سنورە قەدەغەكراوەكانی خوا بەڕاستی نیعمەتێكی زۆر گەورەیە و لە هەمان كاتدا جێگای ئاسودەییە بۆ دڵ و دەرون و وە دەبێتە مایەی بینینی زیاتری نازو نیعمەتەكانی خوای گەورە لە سەر بەندەكانی كە خۆی لە گوڵ و گوڵزار و كەش و هەوای فێنك و سەیرانگای ڕازاوەدا دەبینێتەوە، چونكە ئیسلام چۆن خۆشی قیامەت بۆ موسڵمانان مسۆگەر دەكات بە هەمان شێوە ئاسودەی ژیانی دونیاشیان بۆ فەراهەم دێنێت خوای گەورەش دەفەرمووێ‌: (وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ وَلَا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا وَأَحْسِنْ كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِلَيْكَ وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ

 

 

چوارەم:  بەشداری كردن لە هەموو ئەو خولانەی كە ئاستی ڕۆشنبیری مرۆڤ بەهێز دەكەن:          

دیارە ئیسلام وەكو دوابەرنامەی خوای پەروەردگار بۆ سەر زەوی هانی موسڵمانان دەدات كە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاستی ڕۆشنبیریان بەهێز تر و تۆكمە تر بكەن، ئیسلام دۆستی زانست و زانیاریە بە هەموو جۆر و بەشەكانیەوە، زانستی مرۆیی یەكێكە لەو زانستانەی كە زانایانی ئیسلام پێشەنگ بوون تێیدا هەر زانستێك دەگری كە بەڕاستی زانست بێت، پێش ئەوەی خاوەنەكەی دایبنێ خوای پەروەردگار لە قورئان دا باسی كردووە، زانایانی ئیسلامیش لە هەموو چەرخ و سەردەمێك دا سەرمەشقی هەموو شۆڕشێكی زانستیان كردووە، ئیسلام دژی نەزانینە خوای پەروەردگار فێری پێغەمبەرمان (صلی الله علیە وسلم) داكات كە داوای لێبكات زانیاری زیاد بكات (وقل رب زدنی علما) بەڵگەوی قسەكانمانە پێغەمبەرمان (صلی الله علیە وسلم) داوای زیادەی ماڵ و سامانی نەكردووە، لە كاتێك دا خوای گەورە سەپشكی كرد لەمە دا. تەنها داوای زیادەی كردوە لە زانست و زانیاری ئەمە جێگای هەڵوێستە كردنە بۆ ئێمەی ئوممەتەكەی!؟ چونكە مرۆڤ كە زانستی زیادبوو بڕوای بەهێز دەبێ‌ زیاتر خوا دەناسێ‌...

جا یەكێك لەو زانست و زانیاریە سەردەمیانەی ئەمڕۆ  كۆمپیوتەر و ئینتەرنێتە كە بەڕاستی پێویستە ئێمەی موسڵمان بتوانین سودیان لێ‌ وەربگرین كە ئەویش لە ڕێگای فێربوونمانە لەم زانستە سەردەمیە گرنگانە.

 

پێنجەم: دانانی بەرنامەیەك بۆ خوێندنەوە و نوسین:

ووشەی بخوێنە یەكەمین گفتوگۆی خوای پەروەردگارە لەگەڵ پێغەمبەرمان (صلی الله علیە وسلم) بەڕاستی جیگای لێ‌ وردبوونەوەیە بۆ ئێمەی ئومەتەكەی! ئەمە فەرمانی خوایە {إقرأ باسم ربك الذي خلق} بخوێنە بەناوی ئەو خوایەی كە مرۆڤی دروست كرد ئێمە ئوممەتی (إقرْ) ین كوانێ‌ قیرائەتمان؟ خوێندنەوە دەروازەی فێربوون و تێگەیشتن و پێگەیشتنە، كەسێك نەخوێنێتەوە تێ‌ ناگا پێ‌ ناگا ناتوانێ‌ فاكتەرێكی باش بێت بۆ خۆی و دەوروبەری بە خوێندنەوە مرۆڤ دەگاتە لوتكەی پێشكەوتن كەناری دڵنیایی بۆیە پێویستە بەڕاستی ئێمەی ئوممەتی بخوێنە بەڕاستی بخوێنین نەك هەر پاڵدانەوە و نەخوێندنەوە سیمای دیارو ئاشكرمان بێت، زانایانی پێش ئێمە چۆن بوون لە خوێندنەوە؟ ئیمامی نەوەوی هەتاكو وەفاتی كرد دەفەرمووێ‌: جێگام ڕانەخستووە بۆ خەو! خەو منی بردۆتەوە لەسەر كتاب خەوم لێ‌ كەوتووە!؟ وە هەروەها سەرجەم زانایانی تری ئیسلام خەریكی خوێندنەوە بوون، بۆیە بە خوێندن خوایان ناسی مافی خوایان جێ‌ بەجێ‌ كرد، بوون بە خواناس و خوێندەوار خوێندنەوەیە ڕێگای خواناسی پیشانی مرۆڤ دەدات ئئێستا دەبینین ڕۆژ بەڕۆژ گەورە فەیلەسوف و زاناو بلیمەتانی دونیا موسڵمان دەبن و دێنە ناو باوەشی پڕ میهر و سۆزی ئیسلام، چونكە دەخوێننەوە و دەیانەوێ‌ بگەنە ئامانج و لە كۆتایی دێنە ناو ئوممەتی (بخوێنە)! باشترین نمونەی ئەو زانایانەش (مۆریس بوكای) گەورە پڕۆفیسۆری فەڕەنسیە كە لە ئەنجامی خوێندنەوەی بەسەر هاتی لاشەی فیرعەون موسڵمان بوو!؟