یه‌کێك له‌و بۆنه‌و یادانه‌ی ئیسلام جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه، له ئیسلامدا دوو جه‌ژن هه‌یه که پێویسته موسڵمانان که‌یف و خۆشی و شادی پیرۆزبایی جه‌ژنانه ئاراسته‌ی یه‌کتری بکه‌ن . ئه‌و دوو جه‌ژنه‌ش بریتین له جهأنی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنی قوربان . جه‌ژن واته ده‌رچون له خه‌م و خه‌فه‌ت و دڵته‌نگی و بێزاری فڕێدانی جل و به‌رگی ڕه‌شپۆشی و ته‌عزیه داری وه خوا جوانکردن و ڕازاندنه‌وه له سنوری شه‌رعدا سیمایه‌کی جه‌ژن و جه‌ژنانه‌یه. به پێویستی ده‌زانم له پێشوازی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا چه‌ند خاڵێکی گرنغ بخه‌مه به‌ر دیده‌ی برایان و خوشکانی موسڵمان ئه‌و موسڵمانه به‌ڕێزانه‌ی که توانیان خانه خوێ دڵسۆز‌و به‌ڕێزبن بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان و زۆر به‌جوانی پێشوازیان لێ کردوو له ڕۆژه‌کانیدا به‌ڕۆژوو بوون و شهوهکانیشیان زیندوو کرده‌وه به ته‌راویح و شه‌ونوێژو دوعا‌و پاڕانه‌وه، خوای گه‌وره له هه‌موو لایه‌کمان قه‌بووڵی بکات انشاءالله خاڵه‌کانیش بریتین له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه:. یه‌که‌م/ ئاشت بوونه‌وه له‌گه‌ڵ موسڵمانان و گه‌رده‌ن ئازاد کردنیان: به‌ڕاستی جێگای خۆیه‌تی موسڵمانان له‌م جه‌ژنه دا لاپه‌ڕه‌یه‌کی سپی له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا بکه‌نه‌وه گهدردنی یه‌کتری ئازاد بکه‌ن و ئاشته‌وایی بکه‌نه سیمایه‌کی جه‌ژنانه‌و له‌گه‌ل دابه‌شکردنی نوقڵ و شیرینی جه‌ژندا دۆستایه‌تی و برایه‌تی ئیمانیان نوێ بکه‌نه‌وه شه‌یطان سه‌رشۆڕ بکه‌ن و به هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ی{ جه‌ژنت پیرۆز بێت... گه‌ردنت ئازاد بێت} به گه‌رموگوڕی و به سینه‌یه‌کی صاف و زمانێکی شیرین و ده‌مووچاوێکی به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه ڕووبه‌ڕووی یه‌کتری ببنه‌وه چونکه ناکرێ و ڕه‌وانیه مرۆڤی موسڵمان دڵی بکاته هێلانه‌ی ڕق و کینه به‌رامبه‌ر موسڵمانان ده‌نغ دابڕین و قسه نه‌کردن له‌گه‌ڵ موسڵمانان پیشه‌ی مرۆڤی خوا ناس نیه هه‌ر موسڵمانێك ئه‌م ڕه‌وشته نا په‌سن دو نا به‌جێیه ئه‌نجام بدات واته( قسه له‌گه‌ڵ براو خوشکی موسڵمانی نه‌کات) بێگومان گوناهێکی گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه پێویسته به زووترین کات ته‌وبه بکات و له داوه‌ی شه‌یطان خۆی ڕزگار بکات ، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت[ لا یحل المسلم ان یهجر اخاه فوق ثلاث فمن هجر أخاه فوق ثلاث فمات دخل النار] واته( دروست نیه‌و حه‌رامه موسڵمان زیاتر له سێ ڕۆژ قسه له‌گه‌ڵ براو خوشکی موسڵمانی نه‌کات ئه‌گه‌ر مرد ئه‌وا ده‌چێته دۆزه‌خ ) خوای فهوره په‌نامان بدات و یارمه‌تی ئه‌و موسڵمانانه بدات که قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کتری نیه ئاشت ببنه‌وه. دووه‌م / هه‌ستان به ئاشت کردنه‌وه‌ی موسڵمانان : هه‌رکاتێك زانیت دوو موسڵمان قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کتری نیه واجبی شه‌رعی سه‌رشانته ئاشتیان بکه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیان نوێ بکه‌یه‌وه له‌و گوناهه گه‌وره‌یه ڕزگاریان بکه‌ی هه‌روه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت[ انما المؤمنون اخوه فاصلحوا بین أخویکم]واته ( موسڵمانان به‌ڕاستی برای یه‌کترن و ئاشته‌واییان له نێوانیان دا بکه‌ن، جارێکیان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) له‌ناو هاوه‌ڵانی دانیشتبوو فه‌رمووی: ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م به کارێك که خێری زیاتره له ئه‌نجامدانی نوێژ‌و ڕۆژوو؟ هاوه‌ڵه‌کانی به‌ڕێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویان به‌ڵی ئه‌ی نێردراوی خوا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی [ ئاشتکردنه‌وه‌ی موسڵمانان ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌کتری پچڕاند ] سێیه‌م/ تێکه‌ڵاو نه‌بوونی ژن و پیاوی بێگانه و خۆپاراستن له ته‌وقه کردن له نێوان ژن و پیاوی نامه‌حره‌مدا: یه‌کێك له ئادابه‌کانی هه‌ردوو جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قورباندا ئه‌وه‌یه که موسڵمانان خۆیان بپارێزن له ته‌وقه کردن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر نامه‌حره‌م بوون واته حه‌رامه ژن و پیاوی نامه‌حره‌م ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌کتری بکه‌ن ، وه نابێت تێکه‌ڵاوی ژن و پیاوی نامه‌حره‌م ڕووبدات به ئه‌ندازه‌ی له سنوور ده‌رچون و مانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کتری دا با خزمی نزیکی یه‌کتریش بن واته ئامۆزا یان پورزا بن یان هه‌ر جۆره خزمایه‌تیان هه‌بێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کان ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت که مه‌حره‌می خۆیه‌تی واته خوشك و برا یان مام و برازا .....هتد چواره‌م/ زیندوو نه‌کردنه‌وه‌ی ته‌عزیه‌و پرسه‌و فڕێدانی جل و به‌رگی ڕه‌ش و تهعزیهداری: ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و نه‌ریته نا ڕه‌واو دوور له ڕه‌وشت و به‌ها باڵاکانی ئیسلام ، که زۆر به‌داخه‌وه هه‌ندێك له براو خوشکانی موسڵمان پێی هه‌ڵده‌ستن و له ڕۆژی جه‌ژندا جل و به‌رگی ڕه‌ش ده‌پۆشن و خۆیان ڕه‌ش پۆش ده‌که‌ن و به چاوی پڕ له فرمێسك و قوڵپه‌ی گریان پێشوازی له میوانانی جه‌ژن ده‌که‌ن و له جیاتی که‌یف و خۆشی ده‌ڕبڕین و زه‌رده‌خه‌نه‌ی جه‌ژنانه بارودۆخێکی خه‌ماوی و پرسهداری درووست ده‌که‌ن و که‌یف و خۆشی و شادی موسڵمانان ده‌که‌نه مه‌رگه سات و شیوه‌ن به‌تایبه‌تی له ناو ئافره‌تاندا ڕۆشپۆشی زۆره له جه‌ژنه‌کاندا پێویسته خۆیان له‌م نه‌ریته ناڕه‌وایه ڕزگار بکه‌ن ، به‌ڕاستی ئه‌مه دووره له ئیسلام و قورئان و فه‌رمووده شیرینه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) . پێنجه‌م/ نه‌چون بۆسه‌ر قه‌بران و گۆڕستان له ڕۆژانی جه‌ژندا: ئه‌مه‌ش دیسان یه‌کێکه له‌و خوه ناپه‌سندانه‌ی که له ئیسلامدا جێگایان نابێته‌وه به‌ڵکو پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه پێویسته موسڵمان جه‌ژنی جه‌ژن بێت نه‌ك هه‌ـوو خۆشیه‌کی ناخۆشی بێت ، جه‌ژن بریتی نیه له پرسه‌و چونه سه‌ر قه‌بران. شه‌شه‌م/ پێسکه‌ش نه‌کرنی جگه‌ره‌و خواردن و خواردنه‌وه‌ی نا شه‌رعی له‌گه‌ڵ نوقلانه‌ی جه‌ژندا به‌ڕاستی کارێکی زۆر قیزه‌ون و نا په‌سنده حه‌ڵاڵ و حه‌ڕامێک پێشکه‌شی میوانان بکرێت ، حهڵاڵێك بریتی بێت له نوقل و چوکلێت و شه‌ربه‌ت و...هتد له‌گه‌ڵ حه‌ڕامێك که بریتیه له جگه‌ره که واتای ته‌واوی جگه‌ره بریتیه له شێرپه‌نجه‌و کوشتنی له‌سه‌رخۆ تێكدانی ژینگه‌و ژیان و مرۆڤ و ...هتد. به‌ڕاستی دیارده‌یه‌کی زۆر زۆر ناشرینه تام و چێژی نوقل و چوکلێت و ... تێکه‌ڵی بۆنی پیس و ژه‌هراوی و نه‌گریسی جگه‌ره بکرێت . له کۆتایدا له‌خوای گه‌وره‌و باڵا ده‌ست ده‌پاڕێینه‌وه عیبادهت و طاعه‌تی هه‌موو لایه‌کمان قه‌بووڵ بکات له مانگی ڕه‌مه‌زاندا .. جه‌ژنتان پیرۆز بێت هه‌موو کات و ساتێکتان هه‌ر جه‌ژن و خۆشی و شادی بێت. والسلام علیکم ورحمه الله وبرکاته. |