"كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به هونه‌ری زه‌خرفه، زه‌خره‌فه‌ی كوردی پڕه له نه‌خش و نیگار و هێمای جیاواز ، به به‌كارهێنانی بۆیه و مه‌ركه‌ب و رازاندنه‌وه‌ی په‌رواز و هونه‌ری هێلكاری، شێوه‌كاریه‌كانیشی گوزارشت له ئاینده و سه‌ختی ژیان و خۆڕاگری كورد و گوزه‌رانێكی ئاشتیانه پر له خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیانێكی برایانه ده‌كا". زه‌خره‌فه هونه‌رێكی ره‌سه‌نی كوردستانی فه‌رامۆشكراوه، بێ به‌هاو بێ نرخ كراوه و نبووه له‌و چه‌رخه جه‌نجاڵ و ئاڵۆزه. په‌راوێزخستنی زه‌خره‌فه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له سه‌ر ناسنامه و لاوازكردنی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و ئابووری و كلتوری بواره‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌تایبه‌تییش هونه‌ر هه‌بووه. له كۆنه‌وه ده‌ست و په‌نجه‌ی وه‌ستای كوردستانی له دروستكردنی قه‌ڵا و، قولله و، پێپلیكانه‌و، و شێوازی خانووی كۆن و، بان و، شوێنه هه‌ڵگه‌ندراوه‌كان و، په‌روازی به‌رده‌رگا و رێره‌وه هه‌واییه‌كانی ئه‌شكه‌وته‌كان به‌جێ ماوه كه به‌شێكی زۆریان مۆركی بیانیان پێوه لكاوه بۆته موڵكی بیانی. جۆره‌كانی مه‌ره‌كه‌ب و كه‌ره‌سته‌كانی نووسین له قامیش و، هێسك و، ئامێره‌كانی به‌رگكردن و جزوبه‌ند سمغ له حوجره و كتێبخانه و قوتابخانه ئاینینه‌كان به شێوازێكی پۆخت و جوان و قه‌شه‌نگ ده‌یان ساڵه ئه‌و كاره هونه‌ریه پڕ له زه‌خره‌فه و رازاندنه‌وه هه‌ر به گه‌شاوه‌یی ماوه‌ته‌وه. كه‌وانه‌كانی په‌نجه‌ره و ده‌لاقه‌ی خانووی كوردی و ده‌رگا سه‌ره‌كییه‌كانی ئێستاش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌چاوی هونه‌ره‌وه سه‌رنجی ده‌ده‌نێ سه‌رسامیان ده‌كا. ده‌ست و بازووی خوشك و دایك و برایانمان له چنینی (مافور، به‌ڕه، جاجم، تێركه، هه‌گبه، زه‌مبیلله، به‌رماڵ، گورینگ، لێفه، كڵاو، جامانه، سوخمه، ده‌سرۆك، ده‌رپێ، كورته‌ك، ڕانك و چۆغه، كڵاش، كه‌ره‌سته‌ی بوكێنی، صندوق و باول هتد...) گوزارشت له ژیانه‌كی قورس و زه‌حمه‌ت پڕ له هیوایه‌كی گه‌شی بۆ ئاینده تێدا ره‌نگی دایته‌وه ، جۆری نه‌خشه‌كان تێر و جه‌نجالن به وێنه‌ی شێوه‌كاری پراكتیزه به جۆره‌ها گوڵ و كۆتری فڕیو ئاسمانی شین. هه‌ولێر ئه‌وڕۆ ده‌وڵه‌مه‌ندترین پایته‌ختی جیهانی ئیسلامیه به هونه‌ری خه‌تخۆشی شاره‌زایانی بواری زه‌خره‌فه و ره‌نگكاری كه سه‌رمایه‌كی گه‌وره‌ن بۆ كوردستان و توراسی ئیسلامی كه‌سانی وه‌ك ( زیاد موهه‌ندیس، ئه‌حمه عه‌بدولره‌حمان، گه‌یلان، نه‌جات خه‌تات و سلیم مامه و بژار.. ..) كه‌داهێنه‌رن له بواری زه‌خره‌فه‌و ره‌نگاری كوردستانی به‌پێی پێویست وه‌به‌رهێنانیان له‌سه‌ر نه‌كراوه. هه‌ندێك له ده‌ستنووسه‌كانی حوجره و مه‌لایه‌كانی كوردستان كه تاكو ئێستا به زیندوووی ماون كاتێك سه‌یری ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌كه‌ی نه‌خش و زه‌خره‌فه و مۆری(واژوو)ی نووسه‌ر جێگه‌ی سه‌رسورمانه. كه سالانێكه نووسراوه ره‌نگ و بریقه‌داری وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده له (مكتبة المخطوطاط العراقیة) پارێزراون و تۆزیان له‌سه‌ر نیشتووه، هه‌وڵنه‌دراوه وێنه‌ی كۆپیه‌كیان لێ بهێندریته‌وه بۆ كوردستان و وه‌ك موڵكی راسته‌قینه‌ی حۆمان به‌جیهانی بناسینین. به‌سوپاسه‌وه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له رێنمایی (2019)دروستكردنی مزگه‌وته‌كاندا سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ر خێرخوازه‌كان كه له دروستكردنی هه‌ر ده‌زگایه‌كی ئایینی ده‌بێ خه‌ت و زه‌خره‌فه ئیسلامی كوردستانی ره‌سه‌ن به‌كاربیت له ژێرچاودێری ئه‌ندازیارانی شاره‌زای ئه‌و بواره ئه‌نجام بدرێت پێشنیاز ده‌كه‌م: - زه‌خره‌فه‌ی كوردستانی گرنگی سه‌ره‌كی پێ بدرێ و بكرێته سیمبولی ناسنامه‌ی كوردستانی. -هه‌مواری یاسای یاسای به‌رێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له هه‌رێم به ژماره (5) له ساڵی 2021 بكرێته‌وه به متوربه‌كردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه. -ب. گشتی به‌رێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بكرێته ده‌سته و بلكێندری به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. - كۆلیژی ئه‌ندازیاری كۆنفرانسێكی زانستی ئه‌نجام بدات بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مه‌جدی زه‌خره‌فه به‌به‌شداری وه‌زاره‌ته‌كانی: (ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، رۆشنبیری ولاوان، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان، كۆمه‌ڵه‌ی خه‌تخۆشان و تایبه‌تمه‌ندانی تر بۆ ئه‌وه‌ی زه‌خره‌فه بكرێته سیمبولی هونه‌ره‌كی سه‌ره‌كی هه‌رێم و یه‌كبخرێت و دیواری زانكۆكان، كۆلیژه‌كان، مزگه‌وته‌كان، ته‌كیه و ره‌وزه و گۆڕه‌ستانه‌كان و و پێی بڕازێته‌وه. سلام كریم سیدان پارێزه‌ر و راوێژكاری پێشووی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی 16/6/2024 |