یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
هه‌ڵاڵه‌ محه‌مه‌د ئه‌ڵماس
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/10/2012 : 11:17:44
قه‌باره‌ی فۆنت
هاجەرە سەرمەشقی گوێڕایەڵی وقوربانیدان

لەم ڕۆژانەدا كەحەزرەتی ئیبراهیم گەلەكەی گوێڕایەڵی نەبوون و پاشان ئەزیەتێكی زۆرو وەدەریان نا، لەگەڵ خێزانەكەی ساراو لوگی برازای بەرەو فەلەستین و پاشان بەرەو میسر  كەوتنە رێ،لەمیسر پاشایەكی لێبووبەناوی(هكسوس)ئەم پاشایە خوی وابوو هەركەسێكی ببینایە ژنی جوانی بوایە لیێ داگیر دەكرد بێجگە لەژن كچ ودایك و خوشك بووایە دەستی لێنەدەدا، ئەم خاتونەش زۆر جوان بوو حەزرەتی ئیبراهیم بەم خووە ناڕە وایەی زانی وای نیشان دا كەخوشكیەتی(مەبەستی خوشكی ئاینی) پاشان سارە ی چوو بەدڵداو وویستی لەئیبراهیمی بخوازێ بەڵام پێش ئەوەی لە ئیبراهیمی بسەنێت وبیبات بۆ خۆی لەخەودا هەڕەشەی تووندیان لێكرد كەنابێت نزیكی بكەوێت چونكە ئەو مێردی هەیە، پاشن هەر لەخەو  خەبەر هات ناردی بەدوای ئیبراهیمدا لێی تووڕە بوو هات بەسەریدا  كە بۆ نەی ووتوە  سارە ژنیەتی، پاشان لەبەر دڵسۆزی ئیبراهیم بۆ سارە ئیبراهیم خەڵات كرا، لەناو خەڵاتەكاندا كەنیزەیەكی شرین و سەلاری تێدا دەبێت بەناوی هاجەرە، پاش ماوەیەك ئەم خێزانە لەمیسر نەمان وبەرەو فەڵەستین چوون لەوێ سارە خاتوون ئاواتە خواز بوو ئیبراهیمی ئامۆزای پەروەردگار منداڵێكی پێببەخشێت وئیبراهیمیش هەمان هەستی هەبوو ویستی پەروەردگار وابوو، كۆرپەیەكی جوان وشرینی بەخشی پێیان بەڵام لەهاجەرە.......

ئەم بنەماڵە زۆر دڵخۆش بوون بەهاتنی میوانی نوێ وبیلبیلەی چاویان،هەرسێكیان پەروانە ئاسا بەدەوری ئەم شەمعە دەگەڕان وئاسودە دەبوو،بەڵام ئەم پێكەوە بوونە زۆری نەخایاندو پچڕا، نەخشەو ویستی پەروەدگار وابوو كەدەبێت ئیسماعیلی بچكۆلەو شیرە خۆر شاری مەكە دروست بكات و بونیات بنێت،لەگەڵ باوكیدا كەعبەی پیرۆز دروست بكات، بۆ ئەوەی ببێتە قیبلەو دورگوی موسڵمانان‌وو حەج و جێگەی پەرستنی خوای گەورە، ئیمامی بوخاری لەكتێبی(بدۆ الخلق)دا ڕیوایەتی كردووە لەعەبدوڵای كوڕی عەباسەوە دەفەرموێت:ئیبراهیم بەفەرمانی پەروەردگار هاجەرەو ئیسماعیلی كوڕی(تەمەن دووساڵی)كەشیرە خۆرە بوو هەڵگرت وبردنی لەجێگەیەكی چۆڵ داینان،ئەو جێگەیە كەسی تێدا نەئەژیا،لەبەر چۆڵی ئەو شوێنە لەخەڵك وئاوەدانی ئیبراهیم توێشەبەرەیەكی لادانان كەخورمای تیابوو جەوەنەیەكیش ئاو،پاشان ئیبراهیم گەڕایەوە بۆ فەڵەستین و هاجەرەوئیسماعیلی كوڕی لەو شوێن و جێگە چۆڵە بە جێهێشت، هاجەرە شوێنی ئیسماعیل كەوت و بانگی كردو وتی:ئوە بۆ كوێ ئەڕویت ئایە لەم شوێنە چۆڵە بەجێمان دە هێڵیت؟چەند جار ئیبراهیمی بانگ كرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە، چونكە دیارە چەند بۆ هاجەرە قورس بووئەوەندەش بۆ ئیبراهیم، لەو كاتەدا هاجەرە خاتوون وتی: ئایە خوا فەرمانی پێداویت؟ فەرمووی بەڵێ:ئەم ژنە بڕوادارە وتی:بڕۆ خوات لەگەڵ،كەواتە خوای گەورە یارمەتیمان دەدات ودەمانپارێزێت و توشی ئێش و ئازار نابین.بەم جۆرە بەجوانترین شێواز هاوسەرەكەی بەڕێكردو دڵنیای كردەوە كەخوایان لەگەڵدایەو بێخەم بێت، بەم جۆرە گەڕایەوە لای كۆرپە تاقانەكەی.ئیبراهیم بەبێ لاكردنەوە ڕۆشت تاگەشتەسەنیە(شوێنێكە لەسەروی مەكە لەڕیِگەی عەرەفات و مینادا)كەخێزانەكەی لێوە دیار نەبوو،ڕووی كردە جێگاكەی كەعبەو دەستەكانی بەرز كردەوەبۆ ئاسمان و لەخوای گەورە پاڕایەوە وتی: (ربنا اني اسكنت من ذريةتي بواد غير ذي زرع عند بيتك المحرم، ربنا ليقموا الصلاة فاجعل افئدة من الناس تهوا اليهم ورزقهممن الثمرات لعلهم يشكورون) ابراهیم.واتە(ئەی خوای گەورە ئێمە من هەندێكم لەمنداڵەكانی خۆم  نیشتە جێ كرد لە دۆڵێكی وشكی بێ كشتو كاڵدا،لەلای ماڵە ڕێز لێگیراوە قەدەغە كراوەكەی تۆدا،ئەی خوای ئێمە بۆ ئەوە نوێژ بكەن وبەندایەتی تۆ بكەن و هەر بەتەنها تۆ بپەرستن تۆش بەگەورەی خۆت ڕووی دڵی مرۆڤیان تێبكەو لەمیوەو بەرووبوم ڕزق و ڕۆزیان بدە، هیوام وایە سوپاست بكەن).پاشان دایكی ئیسماعیل خزمەتی ئیسماعیلی دەكردو شیری دەدایە هەتا ئەو كاتەی ئاوو خورماكە بەشی كردن،بەتەنەا لەو دۆڵ و دەشتەی مەكەدا،وەك خۆی وتە: تەنها پەروەردگار سێهە مان بوو،بەڵام ئەوی خواناس ئەوەی دەزانی ئاگەدار بوونی پەروەردگار ئیتر بەسەو كارو باریان ئاسانە .....ئەمە ئەو پەڕی نیشانەی ناسینی پەروەردگارە، چڵە پۆپەی بەندایەتی و گوێڕایەڵیە، لەپشت هەموو پیاوێكی گەورە ئافرەتێكی گەورەو ئازا هەیە،ئەم شێرە ژنە دلێرانە هاوسەرەكەی بەڕێ كرد، دیندارانە دڵی خۆی و هاوسەری دامەزراو كرد لەسەر جێبەجێ كردنی ئەو ئەركە،ئەو ئەركە تەنها بۆ ئیبراهیمی هەڵبژاردەی خوا نەبوو،بەڵكە هاجەرەش بەژدار بوو لەهەڵگردنی لەدوو ڕووەوە: لەڕوی خۆی وەك ژن كەپێویسستی بەدڵنەوایی وسوكناو خزمەت هەیە وەك هەر ژنێكی ئاسایی تر،لەڕووی دایكایەتی و پەروەردەكردنی جگەر گۆشەگەیان(منداڵێكیش پاشەرَۆژێكی ئاوەها ڕوناك و گەورەی هەبێت)ئەم دایكە بەڕێزە خزمەتی ئیسماعیلی كۆرپەی كرد هەتا ئەو كاتەی هیچ خورماو ئاوەكە نەمان، ژنی شیر دەر ئەگەر خواردن و خواردنەوەی لێبڕا دیارە ئەویش شیری تیا نامێنێت بیدات بەكۆرپەكەی،هەر بۆیە لەتاو تینویەتی خۆی و بێ شیری ئیسماعیل كەوتە ناڕەحەتی، تەپی لوتكەی سەفایی بینی كەنزیكترین شوێن بوو لێیانەوە ڕایكردە سەری و دەینواڕی بەملاو لادا بەڵكو كەسێك ...هاوارێك .....فریاد ڕەسێك .......بەڵام هیچی دەست نەكەوت،چووە خوارەوە بۆ دۆڵەكەو خۆی هەڵكردو رڕایكرد بۆ سەر تەپی مەروە بە ئومێدی ئەوەی شتێكی دەست گیر بێت، بەڵام دیسانەوە بێسود بوو،بەم جۆرە حەوت جار دەچووە خوارەوەو دەهاتە سەرەوە لەتەپی سەفاوە بۆ تەپی مەروە (سەفاو مەروە دوو تەپۆكی نزیك كەعبەن).عەبدوڵای كوڕی مەسعود ڕەزای خوای لێبێت)دەڵێت:پێغەمبەری خوا (دروودی خوای لەسەر)فەرمووی: لەو كاتەدا بۆ یادكردنەوەی ئەو ساتانەی تەنهایی فەرمانداری دایكی ئیسماعیل هاجەرە خاتوون هاتوو چۆی نیوان سەفاو مەروە بۆتە یەكێك لەئەركەكانی(پایەكانی) حەج.....سەیرە ئێمیی ژنان ڕۆژانە لەمەولا دەدرێت بەگوێماندا كەژنان لەلایەن هەموو لایەكەوە زوڵم و ستەمی لێكراوە پەنا بەخوا دەڵێن خول زوڵمی لێ كردووین بەڵام كاتێك سەرەنج لەم شێرە ژنە دەدەین پێچەوانەكەی دەبینین دەبینین پەروەردگار هەنگاوەكانی ئەم ژنە مەردەی بەرز نرحاندووە، ساڵانە دەبینین هەرچی دەچێت بۆ حەج نەك تەنها ژنان بەڵكە پیاوانیش دەبێت ئەو ئەركانە جێ بەجێ بكەن ئەركەكانیش نەكرا ئەوە كارەكە ناتەواو دەبێت دەبێت تەواوی بكەیت هەكەس چوبێتە ئەو شوێنە موبارەكو پیرۆزە دەزانێت دەبێت ئەو خاتونە چەند ماندوو دەبێت چەندە خەمی بۆ منداڵەكەی خواردبێت، هەتا ئەو كاتەی كەباوكی فەرمان پێكراوی ئەگەڕێتەوە بەچاكی و جوانی ئیسماعیل ماندوویەتی بحەوێتەوە، هاجەرە خاتوون دڵنیا بە ڕەنجد بەزیادەو فیڕۆ ناڕوات، بەڵكو بویتە پێشەنگی ژنانی بڕوادار لەفیداكاری و قوربانی داندا، دیارە لەجاری حەوتەمدا دەگاتە سەر مەروا گوێی لەدەنگی دەبێت بەخۆی دەڵێ بێدەنگ دیسان دەڵێت: گوێم لێتە بەڵكو هاوارم بگەیەنێت پاشان هاتەوە بۆلای ئیسماعیل بینی فریشتەیەك لەشێوەی پیاوێكەوە بەپاژنە یان بەدەست دەدات لەزەوێكەو لەوشۆێنەدا زەم زەمی پێدەوترێت ئیستا ئاو هەڵ دەقوڵێت و هاتە سەرەوە هاجەرە خاتونیش خێرا ترسا نەوەكو ئاوەكە نەمێنێت گومی لەبەردەمدا دروست كردوو ئیسماعیلی تێر ئاو كرد، ئەوجا جەوەنەكەی پڕ كرد بەڵام ئاوەكە هەر هڵدەقوڵی پاشان فریشتەكە وتی: مەترسێ توشی خراپە نابن ئالێرەشدا ماڵی خوای لێَیە ئیسماعیل و باوكی دروستی دەكەن، خوای گەورەش بەندە ڕاستەكانی خۆی توشی خراپە ناكات ئەگەر ورد بینەوە فریشتەكە تەنها تێرئاو بوونی هاجەرەو ئیسماعیلی پێ نەبوو بەڵكوو مژدەی چەند شتێكی تری دابە هاجەرەی ئارام گروو دڵسۆز وەك بەردەوامی ئەم ئاوەو بەهۆی ئەم ئاوەشەوە ئاوەدانی دروست دەبێت، هەروەها دڵنیایی و دڵنیا كردنەوەی دووبارەی هاجەرە كەپارێزراوو ئەمانن لەلایەن پەروەردگارەوە لەگەڵ گەڕانەوەی ئیبراهیم و هاوسەرو باوك بۆلایان و مژدەیەكی تریشی دروست كردنی ماڵی خوا لەگەڵ كوڕە نازدارەكەیاندا ئەو ماڵەی كەهەتا هەتایە بۆتە ڕووگەی هەموو موسڵمانانی سەر زەوی پاش ماوەیەك ئاوەدانی كەوتە چۆڵ"ەكەو ئیتر چۆڵگەو تەنهایی و بێخۆراكی و هژاری بەسەر چوو نەما  دەورو بەری هاجەرەو ئیسماعیل قەرە باڵغ بوو لەیادمان نەچێت هاجەرە لەڕوی ئیداری و بەڕیِوە بردنەوە دیسان كارامەو بەتوانا بوو هەربۆیە كاتێك كۆمەڵێك كاروان چی هاتنە سەر ئاوەكە موڵەتیا وەرگرد، ئەویش مەرجی دانا لەسەریان ووتی: دەتوانن لێرە بمێننەوەو سود لەئاوەكە ببینن، بەڵام بەشتان نیە لەئاوەكە وەك بڵێت هی من و ئیسماعیلە ئەوانیش مامەڵكەیان قبوڵ كردوو ئەم بەسەر هاتە پێدەچێت بەوتن و نەسین ئاسان بێت، بەڵام هەرژنێك كەزۆریش خۆی بەتواناو ئازاو دلێرو فیداكار دابنێت لەجێگەیەكی ئاوادا دابنرێت دەبێت هەڵوێستی چۆن بێت، پێدەچێت بوترێت ئاخر ئەوە ژنی ئیبراهیمی هەڵبژاردەو ئیسماعیلی ڕێز لێگیراو بێت ئەم ژنە فیداكارە پێشتر كەنیزەكێك بوو لەلای پادشای میسر ئەی چۆن توانی ڕازی بێت ئەم ئەركە قورس و سەختە تاقەت پڕوكێنە نەك ڕازی بوون بوڵكو پێشوازی لێ بكات، بەڕاستی ئەی هاجەرەخاتوون نمونەی لەگۆێڕایەڵی‌و قوربانی‌و خواویستی ...حەق وایە سەرجەم ئێمەی خوشكان‌و ژنانی خواناس هەنگاوەكانی هاجەرە خاتوون بكەینە سەرمەشقی خۆمان بۆ ئەوەی هەم بتوانین خزمەت بەپرۆژەی جوانی دینداری خۆمان لەدونیاو دواڕۆژداو هەم نەخشاندنی وڵاتمان بەئاڵای بەرزو خوازراو لەگەڵپەروەردەكردنی نەوەكانمان بەچاكی‌و بەشێوەیەكی ڕەسەنانە بكەین.

قۆناغێكی تری تاقی كاری ئەم ژنە دلێرە ئەوەیە كەكاتێك كوڕە تاقانەكەی گەورە بووكەجێگەی دڵخۆشی دایك‌و باوكی بو،لەو كاتەدا ئیبراهیم لەخەویدا فەرمانی پێكرا بەسەر برینی جگەر گۆشەكەی،بەرَاستی فەرمانێكی قورس‌و زەحمەتە،دوایی تێپەڕبوونی چەند ساڵێك بەسەر نەبوونی منداڵدا خوایی گەورە منداڵی پێبەخشین‌و دوایی ئەوەی كەماوەیەك لێی دوور كەوتنەوە،ئێستاش كەكوڕەكەی گەورە بووە‌و دڵی پێخۆشەو تاقە هیوایەتی،ئەوا خوای گەورە جارێكی تر تاقیان دەكاتەوە.

حەزرەتی ئیبراهیم زانی ئەمە فەرمانی پەروەردگارە بەبێ دوودڵی ڕەزامەندی دەربڕی،پاشان ئیسماعیلی لەگەڵ خۆی برد بۆ دەرەوەو باسی فەرمانەكەی بۆ كرد،ئەویش باوكی ئاسا بەبێ دوودڵی وتی: بابە گیان (افعل ماتۆمر) چیت پێسپێراوە بیكە،هاجەرەش بەتەمایی هاتنەوەیانی دەكرد بەكۆمەڵێك دارەوە بۆ ئەوەی خواردنیان بۆ دروست بكات،مێژوو نوسان دەڵێن: لەو كاتەدا شەیتان ئارامی لێهەڵگیرابوو لەڕادەی ئەو گوێڕایەڵی‌و گەردن كەچیەی مرۆڤ ئەیكات،بۆیە كەوتە پەلە قاژەو ویستی سەر لەم خێزانە گوێڕایەڵ‌و خواناسە بشێوێنێت‌و نەیەڵێت فەرمانەكە جێبەجێ بكات بۆیە چووە بەرگی پیاوێكی شێوە شیرینەوەو خۆی كەیاندە هاجەرەو پێی ووت: دەزانیت ئیبراهیم ئیسماعیلی بردووە بۆ ئەوەی سەری ببڕێت؟ هاجەرەی وریا وتی:درۆ دەكەیت باوك نەبووە بەئەندازەی ئیبراهیم كوڕەكەی خۆی خۆش بوێت، ئیتر چۆن ئێستا بەوتەی تۆ سەری ئەبڕێت؟ شەیتان وازی نەهێناو وتی: ئاخر وادەزانیت خوا فەرمانی پێداوە باجێبەجێی بكات"هاجەرەی خۆشەویست دەك سەدەها هەزارەها جارپیرۆزت بێت،سەر كەوتنت بەسەر دوژمنی خواومرۆڤایەتییدا، بەڕاستی تۆ ڕەمزیت لەفری‌و نەخواردن‌و ئازایەتی‌و بەرەنگاری لەو كاتە ناسكەدا پێت بڵێن كوڕەكەت باوكی سەری دەبڕێت، سوباس بوتوش خوات بەر هەڵستی بكەیت" وەرن خوشكانی هاجەرە خاتوون، بائێمەش وەك ئەو بین، فریوی شەیتانەكانی مرۆڤ‌و جنۆكە نەخۆین بگرە بەرەنگاری داواكانیان ببینەوەو بیانناسین‌و خۆمان گێل نەكەین، باسەر بەرز بین‌و وەك‌و هاجەرە، خواناس‌و گوێڕایەڵ بین وەك‌و هاجەرە، بانیشانەی قوربانیدان لەژیان‌و خۆشیەكانی بەڕەنگ‌و ڕوخسار‌و كردارمانەوە دیار بێت وەك‌و هاجەرە، ئەكەر دەتەوێت خەڵات بكرێیت وەكو ئەو بە، چونكە ئەولەدونیا مەدالیای نەسرەوتن‌وفیداكاری قەبوڵ بونی كرا بەیەخەدا، 3جارخەڵات كرا:

1. پەروەردگار كردیە خێزانی ئیبراهیمی باوكی پێغەمبەران‌و دایكی حەزرەتی ئیسماعیل(س.خ).

2. بەهۆی فیداكاری ئەوەوە بیری زەمزەم هەڵقوڵاو هەتا ڕۆژی قیامەت بەردەوام دەبێت.

3. پەروەردگار كاروگەرانی بۆئاوبۆكۆرپە رێزلێگیراوەكەی، كردەیەكێك لەئەركانەكانی حەجی ماڵی خوا كەهەتا هەتایە مسوڵمانان ئەم هەنگاوە پربایەخ‌وبەئارامەی ساڵانە زیندووبكەنەوە.