جه‌ژن ئه‌و واتا جوانه‌یه كهلهدڵی هه‌موو تاكێكدا شادی و خۆشی به‌خشه بۆیه هه‌موو لایه‌ك به‌گه‌وره‌و بچوكه‌وه خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن ، وه‌ك ده‌زانین جه‌ژنه‌كان جۆراوجۆرن وه‌ك ئاینی ، نیشتمانی ، نه‌ته‌وه‌یی ، كۆمه‌ڵایه‌تی....هتد. به‌ڵام جه‌ژنی ئاینی لای ئێمه دوو جه‌ژنه ،ئاشكران جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربان ، شایه‌نی باسه ئه‌م دوو جه‌ژنه ،دوای په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی به‌نده بهپهروهردگارهوهیه ، خوای گه‌وره په‌یوه‌ندی و به‌ندایه‌تی له‌م دوو كاته‌دا زۆر به‌نرخ ژماركردووه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م دوو جه‌ژنه بكه‌ین شتی زۆر جوانیان لێ فێر ده‌بین كه‌هه‌ردوكیان دوای هیلاكی ڕۆح و لاشه‌ی موسوڵمانان دانراوه به جۆرێك له كۆتایدا خوای گه‌وره دیاری ئه‌به‌خشێ بهسهركهوتوانی.
جه‌ژن له زمانه‌وانیدا یانی گه‌ڕانه‌وه و دوباره‌بونه‌وه‌ی خۆشی و شادی هه‌موو ساڵێك ، یان گه‌ڕانه‌وه‌ی چاكه و جۆره‌كانی كهپهروهردگار ده‌یبه‌خشێته به‌نده‌كانی هه‌موو ساڵێك..
حیكمه‌ته‌كانی بونی جه‌ژنه ئاینیه‌كان..
جه‌ژن ڕۆژی سوپاسگوزاری خواییه له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانی.. ڕۆژی ئه‌وانه‌یه سه‌ركه‌وتوو بوون له گوێرایه‌ڵی و ڕۆژی ئاسوده‌یی ده‌رونه..ڕۆژی پاداشتی خواییه بۆ به‌نده‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمان ڕێزی ئه‌و كار‌و كرده‌وانه بگرێت كه‌پێشكه‌شی كردووه و هاندانی ئیمانداره له‌سه‌ر به‌رده‌وامی و پابه‌ندی به‌فه‌رمانه‌كانی په‌روه‌ردگار و مانه‌وه له‌سه‌ر ڕێگه‌و به‌رنامه‌كه‌ی هه‌تا ئه‌وله ڕۆژی جه‌ژنی گه‌وره‌دا خه‌ڵات ده‌كرێت وده‌گاته خزمه‌ت خوای په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(د.خ).
ئێستا له‌ساته وه‌خته‌كانی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانداین كه‌جه‌ژنی لێبوردن و لێ‌خۆش بوونه،جه‌ژنی ئازادكردن و سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر شهیتانهكانوئارهزوودا، جه‌ژنی به‌زه‌ییه به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر و ئاگابوونه له هه‌ژار و كه‌م ده‌ستان..ئه‌م جه‌ژنه بۆ ڕۆژوه‌وانان و شهونوێژكهران زۆر خۆش و شادی به‌خشه، چونكه په‌روه‌ردگار په‌یمانی داوه بهلێخۆش بوون و پاداشتی نه‌بڕاوه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت :( هه‌ركه‌س له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو بێت به‌چاكی و به‌ته‌مای پاداشتی خوایی بێت، ئه‌وا خوا له گوناهی ڕابردووی خۆش ده‌بێت)
ئیسلام هیچ سه‌ركه‌وتنێكی شۆڕشگێرانه‌ی نه‌كردووه به جه‌ژن یان هه‌ڵگرسانی شه‌ڕ و له‌ناوبردنی خراپه‌كان و سه‌رپێچی كه‌ران ، به‌ڵكو مه‌به‌ست لهجهژنهكان خۆشی و ئاسوده‌ییه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی ، هه‌موویان لههێناندا به‌شدارن ، خودی ئیسلام خۆی بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان ، ڕه‌حمه‌ته بۆڕه‌ش و سپی و كورد و عه‌ره‌ب و فارس و ئینگلیز وه‌ك ئه‌فه‌رموێت (وما أرسلناك إلا رحمة للعالمين ) یا سه‌ركه‌وتنی تاكهكهسمان نییه، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنی ئیرادهویستی هه‌موو چاكه‌كارانه، یان له‌دایك بوونی كه‌س نیه،چونكه له‌دایك بوون ته‌نها بۆ لاشه‌یه به‌ڵام جه‌ژن له‌دایك بوونی ڕه‌وشت و ئاكاری جوان‌و پاداشتی گه‌وره‌یه ، كه‌واته جه‌ژن مانای ده‌رخستنی توانای گه‌ل و گه‌وره‌ی نرخ و هێزی ڕه‌وشت و بنه‌ما جوانهكانه خوای گه‌وره پاداشتی به‌نده‌كانی خۆی ده‌داته‌وه به‌گوێره‌ی پله‌و سه‌ركه‌وتن و به‌هێزییان.
هه‌موو ڕۆژێكی نوێ كه‌ڕوو ده‌كاته هه‌ركه‌س شتی نوێی لێ داواده‌كات بۆیه ده‌بێت بزانین ئاخۆ جه‌ژن داوای چیمان لێده‌كات ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆش بژین وه دڵا ئاسوده بین خۆمان وكۆمه‌ڵگه دڵا خۆش كه‌ین سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بزانین هه‌ریه‌كه له‌ئێمه فه‌رمان به‌رداری په‌روه‌ردگارین هه‌ر بۆ ئه‌وه‌شی دروست كردوین ( وما خلقت الجن و الإنس الا ليعبدون).
1- خۆ ئاماده‌كردن بۆ جه‌ژن ...
2- ئه‌و كارانه‌ی كه سونه‌ته له‌م شه‌وو ڕۆژه‌دا جێ به‌جێ بكرێت:
3- 1- زیندوو كردنه‌وه‌ی شه‌وی جه‌ژن به خواپه‌رستی له نوێژ و قورئانخوێندن و ته‌سبیحات و داواكردنی لێ خۆش بوون ، پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ڕێنمایمان ده‌كات كه‌چی بكه‌ین له‌شه‌وی جه‌ژنی (ڕه‌مه‌زان و قوربان)دا ، ده‌فه‌رموێت : (من أحيا ليلة الفطر و ليلة الأضحى محتسبا لم يمت قلبه يوم تموت القلوب ) رواه الطبراني و ابن ماجه
هه‌ركه‌سێك شه‌وی جه‌ژنی (ڕه‌مه‌زان و قوربان ) زیندوو بێ‌دار بێت چاوه‌ڕوانی پاداشتی په‌روه‌ردگار بێت ، ئه‌وا له‌و ڕۆژه‌ی دڵه‌كان ده‌مرن ئه‌و دڵه نامرێت ..
هه‌روه‌ها نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی شه‌وی جه‌ژن گیرایه ، سونه‌ته هه‌روه‌ك چۆن له‌شه‌وی هه‌ینی دا نزاكردن سونه‌ته.
4- خۆبۆن خۆش كردن و خۆشۆردن و پۆشینی جل و به‌رگی جوان و شیاو به‌و ڕۆژه له‌هه‌مان كاتدا لابردنی به‌رگی خراپه و تاوان و وازهێنانی یه‌كجاری لێی، پێغه‌مبه‌ر (د،خ) خۆیدهشۆرد و خۆی بۆن خۆش ده‌كرد و به‌رگێكی جوانی ده‌پۆشی و خۆی جوان ده‌كرد له ڕۆژی جه‌ژن دا .
5- نوێژی جه‌ژن سونه‌تێكی موئهكهدهیهو پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان هیچ كات وازیلێنه هێناوه هه‌تا وه‌فاتی كردووه ..
هه‌روه‌ها له‌نوێژی جه‌ژندا ژنانیش له‌و كاته‌دا هه‌روه‌ك پێنج نوێژه فه‌رزه‌كه ژنان به‌شداری نوێژی جه‌ژنیان كردوه‌و ئاماده‌بوون ، دایكی عه‌تیه كه ژنێكی مه‌دینه‌ییه ده‌ڵێت: ئیمه فه‌رمانمان پێدرالهڕۆژی جهژندابهشداری بكه‌ین وه‌ك پیاوان ،ته‌نانه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ش كه‌له‌خولی مانگانه‌ی خۆیاندابون ههربهشداربن ته‌نها نوێژی جه‌ژن نه‌كه‌ن به‌ڵام به‌شداری دوعاونزای خێری موسڵمانان بن"رواه البخاری والمسلم
دیاره پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌ده‌ره‌وه‌ی شارولهدهشتدا نوێژی جه‌ژنی ئه‌نجام داوه.
4- -زوو چون بۆ مزگه‌وت بهپیادهو به هێمنی و سه‌نگینی و له‌سه‌ر خۆ له به‌یانی جه‌ژندا، به‌ڵام ئیمام سونه‌ته نزیك نوێژ بڕوات بۆ مزگه‌وت یانی دره‌نگ بڕوات... ئیمامی عه‌لی (ر.خ)ده‌فه‌رموێت:( من السنة أن يخرج الى العيد ماشياً ) چونكه ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ر(د،خ) سواری وڵاخ نه‌ده‌بوو له جه‌ژن و چون له‌گه‌ڵا ته‌رمدا.
5- -هه‌روه‌ها له ڕێگه‌یه‌كی تره‌وه بڕۆن بۆ مزگه‌وت ، بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه له‌جابری كوڕی عبدالله، كه پێغه‌مبه‌ر له ڕۆژی جه‌ژندا ڕێگه‌ی چوونه مزگه‌وتی گۆڕیوه ..
6- له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا سونه‌ته پێش نوێژ شتێك بخورێت ، ئه‌و خواردنه‌ش چه‌ند خورمایه‌كی تاك بێت، به‌ڵام بۆ جه‌ژنی قوربان سونه‌ته خواردن دوابخرێت بۆ دوای نوێژی جه‌ژن ، ئه‌نه‌س ده‌ڵێت:" پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا نه‌ده‌چوو بۆ مزگه‌وت هه‌تا چه‌ند خورمایه‌كی ده‌خوارد".
7- پێویسته صدهقهی سه‌رفتره بدرێت پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بڕۆن بۆ نوێژی جه‌ژن، ئاساییشه چه‌ند ڕۆژ پێش جه‌ژن جێ به‌جێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژاران بۆ كاروباره‌كانی جه‌ژنیان سودی لێببینن ، عبدالله كوڕی عباس ده‌ڵێت: ) فرض رسول الله زكاة الفطر طهرة للصائم من اللغو والرفث وطعمة للمساكين فمن أداها قبل الصلاة فهي زكاة مقبولة )) رواه أبو داود و ابن ماجة.
8- ده‌ربڕینی خۆشیوشادی وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزم و كه‌سوكار له ڕۆژه‌كانی جه‌ژندا .
كه‌واته جه‌ژن به‌خششێكی خواییه بۆ به‌نده‌كانی بۆ حه‌وانه‌وه‌ی جه‌سته‌یه بۆ ئاسوده‌بوونی ڕۆحه دوای گه‌وره‌ترین خولی به‌ندایه‌تی و گرێدانی ئه‌م به‌ندایه‌تیه به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی ، باسی ئه‌م خزم و كهسایهتیهزۆر هاتووه له قورئان و فه‌رموده‌یی شیریندا و كۆمه‌ڵا ناسه‌كانیش زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ، پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمێت :
( دووكه‌س خوای گه‌وره سه‌یریان ناكات له ڕۆژی قیامه‌تدا یه‌كه‌میان كه‌سێك په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی بپچڕاندبێ و كه‌سێ له‌گه‌ڵا دراوسێدا مامه‌ڵه‌ی خراپ بێت)
هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی: من احب ان يبسط له فى رزقه وينسأله فى أثره فليصل رحمه"متفق عليه
جه‌ژن په‌یامێكی گه‌وره‌ی بۆ مرۆڤه‌كان پێیه ئه‌وه‌ش سه‌ردان و پیرۆزبایی و دوعای خێركردنه بۆ یهكترهاوهڵانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌م وتهجوانهیان له‌جه‌ژندا به‌یه‌ك ده‌وت" تقبل الله مناومنكم" وه ئازادكردنی یه‌كتر به‌رامبه‌ر ئه‌و مافانه‌ی كهپێشێل كراوه... چونكه ئازادكردن و لێبورده‌یی شاكارێكی زۆر جوانه .
9- ده‌بێت دڵی به‌رامبه‌ر خۆش بكه‌ین به‌ساغ و نه‌خۆش و پیر و گه‌نج و هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه بهمناڵا و گه‌وره‌وه .
10- ئاگاداری نه‌چونه سه‌رقه‌بران بن به‌تایبه‌تی ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌ژن پێش نان خواردن وه‌ك ئێستا لای ئێمه كراوه‌ته‌وه باو ، باشترین دیاری تۆ بۆ مردووه كان ئه‌نجامدانی كاری چاكه‌و كردنی خێر‌و ڕه‌وشت به‌رزی و ئاكاری به‌رزی تۆیه كهبهوانه ڕوحی ئه‌وان ئاسوده ده‌بێت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر دایك وباوك بن.
11- هه‌وڵا بده‌ین له‌م جه‌ژنه‌دا چاكه زۆر بكه‌ین له خێزانی خۆمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین هه‌تا ئه‌وانه‌ی ده‌یان ناسین بۆئه‌وه‌ی ڕوخساری وڵاتمان جوان و ئاوه‌دان بێت له‌شه‌قام و كوچه و كۆڵانه‌كاندا فریشته‌كان ووته‌ی(سبحانك لا علم لنا إلا ما علمتنا انك انت العزیز الحكیم)بڵێنه‌وه.
12- جه‌ژن داوامان لێده‌كات كه ئیسراف نه‌كه‌ین ماڵا زۆر به فیڕۆ نه‌ده‌ین، چونكه ئه‌وانه ماڵا به‌فیرۆ ئه‌ده‌ن باش ناكه‌ن ، ماڵه زیادهكهمان دڵی كه‌سێكی تری پێخۆش بكه‌ین، بیده‌ین به‌ده‌ست منداڵێكی هه‌ژار و بێ نه‌واوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش له جه‌ژندا خۆش به‌خت و دڵا ئاسوده ده‌بێت ،خێر‌و سه‌ده‌قه سیمای جه‌ژنمان بێت هه‌ر خۆی سه‌رفتره فێری به‌خشنده‌یی نزیك به جه‌ژنمان ده‌كات ، كه‌واته خۆمان بێبه‌ش نه‌كه‌ین له‌و پاداشته گه‌وره‌یه.
13- دروستكردنی خواردنی به‌یانی بۆ جه‌ژن ئه‌گه‌ر ساده‌ش بێت ، هیچ هۆیه‌ك وامان لێناكات كه‌ئه‌و خواردنه پیرۆزه ماڵ‌و منداڵی لێ بێبه‌ش بكه‌ین .
14- سونهتهالله اكبر كردن له‌ئاوابونی خۆری ئیواره‌ی جه‌ژنی ڕهمهزانوقوربان لهههمووشوێن وجێگهیهكدا جگه له‌حاجیان ، به‌لام له‌جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا سونه‌ت نییه الله اكبر كردن دوای نوێژه‌كان.
15- بۆ خوشكانی كابانی ماڵا ، خۆئاماده‌كردن و ماڵا ئاماده‌كردن زۆر جێگه‌ی خۆیهتیو جێگه‌ی ڕێزه كهشادی به‌ماڵا و مناڵ و ڕوخسارمانهوه دیاربێت وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(ومن یعظم شعائر الله فانها من تقوی القلوب)
له‌هه‌مان كاتدا ئاگامان له‌سنور به‌زاندن بێت ئه‌وه‌ش به‌خه‌رجكردنی كاتی زۆر‌و ماڵی زۆر‌و وابزانین ئه‌مڕۆ ئه‌و شته نه‌بێت ئیتر كاتی تر نابێت.
بۆیه له‌كۆتاییدا ئه‌مه‌وێت بڵێم بائاگاداری بار بۆ كۆكراوه‌ی تێشووی ئه‌م مانگه پیرۆزه بین به‌فیڕۆی نه‌ده‌ین له جه‌ژنا یان له‌دوای جه‌ژن ..
چونكه ئه‌و خوایه‌ی كهڕهمهزانی بۆ ناردووین هه‌ر ئه‌و خوایهیشه ڕۆژه‌كانی تری بۆ ناردووین ده‌بێت به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر چاكه‌كاری له‌سه‌ر ڕه‌وشته جوانه‌كان له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی "ياايها الذين امنوا اطيعوا الله واطيعوا الرسول ولاتبطلوا اعمالكم".
بۆیه منیش ده‌ڵێم جه‌ژن له‌هه‌موان پیرۆز بێت و عیبادهتونزاتان قه‌بوڵا بێت. |