ئیسلام كۆمه‌ڵگه‌ییه‌كی ته‌واو ئیسلامی ده‌وێ كه هه‌موو كاروباریان بده‌نه ده‌ست ئیسلام تا كه‌س هه‌ست به كه‌می نه‌كات...له هه‌ر كاروبارێكی ژیاندا بێت. ئه‌گه‌ر هه‌موومان پێكه‌وه‌و ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌ك وه‌ك برا سه‌ر له نوێ و به‌شێوه‌ییه‌كی رێك و پێك و جوان ئه‌و مه‌سه‌له‌ییه بكرێته‌وه بناغه‌ی بانكگردنی خه‌ڵكی بۆ ئیسلام، وه‌ك له یه‌كه‌مجاردا بناغه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی بوو...كوفر‌و، ناعه‌داله‌تی و عه‌لمانیه‌تی دروست بووی ئه‌م دوایه‌ی به ده‌ست كافرو جوله‌كه دروست بوو هیچ كات نه‌یانتوانیوه شان له شانی ئیسلام بده‌ن سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو یه‌كیان گرتووه بۆ روخاندنی ئیسلام كه هیچ كات ناتوانن.
كوفر گه‌ر بیتوانیایه یه‌كه‌مجار ده‌یتوانی..به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام ریساو بنامه‌ییه‌كی پته‌وی نه‌گۆڕی هه‌یه‌و هێزی خوای گه‌وره‌ی له پشته له هه‌موو كات و ساتێك ده‌توانرێ پشتی پێ ببسترێ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه دروست بووه‌كانی سه‌رده‌م...
هه‌ر له‌گه‌ڵ دژ وه‌ستانی كوفر‌و ناعه‌داله‌تی و خراپه‌كاری كۆمه‌ڵێكیان له ئیسلام قیت بوونه‌ته‌وه تا وه‌كوو ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه خوازراوانه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێ بهێننه دی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كوشتن و بڕینه‌ی كه به درێژای مێژوو به تایبه‌ت كه ئیسلام هێزی گرته ده‌ست و خۆی بووه خاوه‌ن هه‌موو شتێك له وڵات‌دا(كاروباری فه‌رمانڕه‌وای، هێزی سه‌ربازی، ئابووری، پیشه‌سازی...) رووی له مووسڵمانان كردووه‌و ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانی غه‌یری ئیسلام چاویان به ئیسلام هه‌ڵنایه‌ت له‌و پێشكه‌وتنه نه‌بڕاوه‌ی تا ئه‌و كاته‌ی نه‌وه‌ی مووسڵمان ئاگای له ئیسلام نه‌ماو هه‌موو تیرێكی ژه‌هراوی غه‌یری ئه‌خلاقی و بێ ویژدانی، نا ئینسانی نرا به مێشكی هه‌مووی لاوه‌كان تا ئاگایان له‌و واقعه جوان و پاك و بیگه‌رده نه‌مێنێ كه فیتڕه‌تی خۆیان له گه‌ڵی ده‌گونجێ و بۆته حه‌سانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و پێشكه‌وتنیان.... ئه‌مه‌ش كاتێك هه‌موو دوژمنانی ئیسلام له ناو خۆیان كێشه‌ی ناعه‌داله‌تی و خراپه‌كاری و كوشتن و بڕین وڵاتیانی گرتبۆوه یه‌كیان ده‌خوارد گازیان له یه‌كتر ده‌گرت به‌ڵام هه‌موویان هه‌موو كات هه‌ر له سه‌ره‌تای دژایه‌تی كردنیان بۆ ئیسلام ده‌بوونه ده‌ستێك و هه‌موو جۆره چه‌كێكیان تیادا تاقیده‌كردنه‌وه و قه‌ڵاچۆیان ده‌كردن. به‌وه‌ی كه نه‌یانتوانی به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دژی راوه‌ستن...هه‌ستان به چه‌كێك كه ناوئاخنی ئینسانی پێوه به‌نده له ژیانی رۆژانه كه به بێ بیركردنه‌و هیچ كاتێك هیچ كه‌سێك ناتوانێ به بێ بیركردنه‌وه بژی هه‌رچه‌نده له‌وانه بۆ ماوه‌ییه‌ك به بێ ئاو خۆراك بژی به‌ڵام به بێ بیركردنه‌وه مه‌حاڵه! جه‌نگی هزری چه‌كێكی كوشه‌نده‌یه كه له‌و چه‌كه‌ی كه بۆ(هێرۆشیما) به‌كار هات پیستره كه ناو مێشكی ئینسان بۆگه‌ن ده‌كات و وا ده‌كات ئینسان ئاگای له ژیانی خۆی نه‌مێنێ... (ڤون جرونیباوم) رۆژهه‌ڵاتناسی نه‌مساویی هاوچه‌رخ له كتێبی(الاسلام Islam) دا ده‌ڵێت: شانازی كردنی مووسڵمان به ئاینه‌كه‌ی كۆسپێكی گه‌وره‌یه له پێش پڕۆسه‌ی به رۆژئاوای كردن!! یان ئینگلیزه‌كان كاتێ میسریان داگیر كرد كه ساڵی(1882) ئه‌ویش ده‌ست به‌جێ په‌لاماری بۆ زمانه‌كه‌یان برد..!!
ئه‌مه‌ش زۆر به‌وردی و له‌سه‌ر خۆ كردی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ستی پێ نه‌كات...كه بیرێكی ژه‌هراوی وا هه‌یه.!!
سه‌یری كرد هۆی مانه‌وه‌و تێكچوونی زمانه‌كه‌یان(ئه‌زهه‌ر) ی پیرۆزه...كه‌واته باش وایه ئه‌زهه‌ر قه‌ڵاچۆ بكات..به‌ڵام نه‌ك به‌و شێوه پارچ و خاكه‌ناز بگرێ به ده‌ستتیه‌وه‌به بناغه‌وه بیهێنێ...نه‌خێر...ئه‌ی چی بكات باشه پیلانه‌كه‌ی و كه‌سیش پێ نه‌زانێ...؟
هه‌ڵسا به كردنه‌وی چه‌ندان قوتابخانه له ده‌وروبه‌ری ئه‌زهه‌ردا له‌سه‌ر جوانترین هه‌نده‌زه‌و، یاسا‌و به‌رنامه‌یشی بۆ دانا به ئاره‌زووی خۆی...بێجگه له‌وه‌ش بڕیاریداهه‌ركه‌س بچێته ئه‌و قوتابخانانه به شه‌ش، حه‌وت ساڵ بڕوانامه‌ی بۆ بكات و له ده‌زگاكاندا دایبمه‌زرێنێ وه ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ئه‌زهه‌ری هه‌بێ بیست ساڵ بمێنێته‌وه ئه‌وجا بڕوانامه‌ی بۆ ئه‌كات...وه له مووچه‌شدا جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو...!
ئه‌مه‌ش به یارمه‌تی كه‌سانێ كه به ناو موسڵمان و(موسڵمانی خافڵاو) و كه‌سانی بێ ویژدانی دار ده‌ستی دوژمنانی ئیسلام(مه‌سیحییه‌ت، جووله‌كه، عه‌لمانییه‌ت) توانیان ئه‌م چه‌كه به ناو هه‌موو مێشكی لاوانی مووسڵمان بڵاو بكه‌نه‌وه وه‌كو لویس به نه‌ته‌وه‌كه گوت: ئه‌گه‌ر ویستان به‌سه‌ر مووسڵمانه‌كاندا زاڵ بن ته‌نیا متمانه مه‌كه‌نه سه‌ر چه‌ك، ئه‌نجامی متمانه‌كردنی سه‌ر جه‌نگتان بینی...ئه‌گه‌ر ویستان به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌ون له ناو بیروباوه‌ڕیان جه‌نگیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن!!! دوژمنانی ئیسلام به‌م شێوه‌ی خواره‌وه به كورتی باس ده‌كه‌ین كه چۆن یاریان به ژیانی مووسڵمانان كرد و ئه‌مه‌ش به چه‌ند قۆناغێك و نه‌خشه دانانێك بۆ نمونه:
1- (ده‌نلوپ) كه راوێژكاری وه‌زاره‌تی زانیاری بوو له میسر، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی له پله‌و پایه‌ی دوورخسته‌وه-له قوتابخانه- به‌ڵكو هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی دوورخسته‌وه‌و مووچه‌ی مامۆستای بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌كو ئینگلیزی، جوغرافیا، مێژوو، بیركاری...كرده دوازده جونه‌یهیی و هی مامۆستای عه‌ره‌بی چوار جونه‌یهی!!.
2- وانه‌ی ئایینی له كۆتای زه‌نگ دانا تاوه‌كوو منداڵان تاقه‌تیان نه‌مێنێ به‌و گه‌رمایه خواخوایان بوو مامۆستا كه وانه ته‌واو كات هه‌ر جۆرێك بووه. وانه‌ی ئایینی مه‌سیحی یه‌كه‌م وانه بوو كه ده‌نلوپ له میسری ئیسلامی دایمه‌زراند له‌و كاته‌دا قوتابیان له سه‌ره‌تای چالاكیان بوون و وانه‌ی ئاینیش له كاتی تاقیكردنه‌وه حسێب نه‌ده‌كرا!! ئه‌مه له‌و كاته‌دا رووی دا كه مووسڵمانان به ئه‌و په‌ڕی شانازییه‌وه له گه‌ڵ دینه‌كه‌یان بوون و هه‌وڵیان بۆ ئه‌دا...هه‌ر كه دووچاری ئه‌م پلانانه بوون كه بێ ئه‌وه‌ی خۆیان هه‌ستی پێ ی بكه‌ن وایانده‌زانی پلانی دوژمنانی ئیسلام له دڵسۆزیانه! نه‌یانزانی كه ئه‌م ژه‌هره له ناو ره‌گه‌كانی له‌شیان ته‌شه‌نه ده‌كات...
3-كام مامۆستای كه‌م توانابووایه‌و تاقه‌تی ده‌رس وتنه‌وه‌ی نه‌بوایه ئه‌وه‌ی داده‌نا تا ده‌رسه‌كه بڵێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی كه مامۆستا پیره‌كه به به‌ڵغه‌م و كۆخه كۆخه ده‌رسه‌كه‌ی ده‌وته‌وه و ده‌یوت رۆڵه له به‌ری بكه‌ن. ئیتر بێ ئه‌وه‌ی بۆیان روونبكاته‌وه جوانێكات له به‌رچاویان و تێ یانگه‌یه‌نێت. ئه‌مانه هه‌مووی روویدا كه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت به‌رده‌وامن خه‌ڵكی ئه‌وه‌ی له ئیسلام تێگه‌یشتبوو و حه‌زی نه‌ده‌كرد به بێ عیززه‌تی بژی هه‌ڵسان له ده‌وڵه‌ت و داگیركه‌ر و له توانایاندا نه‌ما ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تییه...وه‌ك برایانی موسڵمان(اخوان المسلیمین) كه دروست بوو، بۆ ئه‌وه دروست نه‌بوو كه به‌دوای حه‌زو ئاره‌زووی خۆی بكه‌وێت...بۆ ئه‌وه دروست نه‌بوو كه ببێته دارده‌ستی داگیركه‌ر دژی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و مووسڵمانانی جیهان به گشتی...ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ لافی ئیسلامه‌تی لێ ی ده‌ده‌ن و به‌ناوی مووسڵمانانه‌وه هه‌ر كارێك كه ئیسلام پێ ی ناخۆش بێت ده‌یكه‌ن ئه‌مه‌ش پیلانی جووله‌كه‌یه تا مووسڵمانان له ناو خۆیان كێشه‌یان بۆ دروست بێت و یان ئه‌وانه‌ی له ئیسلام تێنه‌گه‌یشتوون به هه‌ڵه تێ یان بگه‌یه‌نن كه ئیشلام دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه... هه‌روه‌ها ئه‌مه به‌ڵێنێكه له پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلی الله علیه و سلم): یبعپ الله علی راس كل قرن من یجدد له‌ژه الامه امر دینها واته: خوای گه‌وره له سه‌ره‌تای هه‌ر سه‌ده‌یه‌ك یه‌كێك بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامه ده‌نێرێ كه كاروباری ئاینه‌كه‌یان بۆ نوێ بكاته‌وه. (ئه‌بوو داود و حاكم له(مستدرك) ده‌ریانهێناوه. دوژمنانی ئیسلام هیچ كات به‌زه‌ییان به مووسڵماناندا نه‌هاتۆته‌وه بگره زۆر بێ ره‌حمانه به راست و چه‌پ له مووسڵمانانیان داوه...وه‌ك وه‌ك (ریتشارد) ی ئینگلیزی له به‌رده‌م(بیت المقد‌س) سێ هه‌زار دیلی موسڵمانی كوشت... ئیسلام به چاوی رێزه‌وه ته‌ماشای مرۆڤ ده‌كات...
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم)تاریفی هاوڵه به سۆزه‌كانی ئه‌كات به‌وه‌ی كه چاك ئه‌جوڵێنه‌وه له‌گه‌ڵ دیله‌كانیاندا(احسنوا اسارهم)..
مووسڵمانان ئاوا ئه‌جوڵێنه‌وه له‌گه‌ڵ دیله‌كانیاندا ئه‌ی خۆ وه‌ك ناپلیۆن...داواكه‌ری مافی ئاده‌میزاد له شۆڕشی فه‌ڕه‌نسادا...ناكات كه به جارێك چوار هه‌زار دیل بكوژێ..!
ئیتر ئه‌مریكا له باس نایت ئه‌مریكای پێشكه‌وتن خواز...ئه‌مریكای سه‌ر زاری زۆربه‌ی لاوه‌كان...به‌ڵێ ئه‌وه‌ی سپی پێسته خاوه‌ن رێز‌و پله‌یه، به چاوێكی پڕ له سۆزه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێ...كه‌چی ئه‌وه‌ی ره‌شت پێسته زۆر بێ نرخ و بێ رێزه...وه به هیچ جۆرێ یه‌كسانی له نێوانیاندا نییه...با هه‌ردووكیشیان ئه‌مریكی بن...سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێندێ له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان جۆره یاساییه‌كی سه‌ر سوڕهێنه‌ریان هه‌یه كه ویژدانی مرۆڤایه‌تی و ژیریی ساغ ئێقی لێ ئه‌كاته‌وه..!
هه‌ر ژن و ژن خواستنێك رێك بكه‌وێ له نێوان سپی پێست و ره‌ش پێستێكدا، ئه‌وه به پێ ی یاسای میری ئه‌و (عه‌قده) به‌تاڵ و ناڕه‌وایه..!!
بێجگه ئه‌مانه‌ش خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵسێ به داوای مافی یه‌كسانیی له به‌رده‌م یاسادا ئه‌وا سزا ئه‌درێ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:
1- ئه‌بێ(500) پێنج سه‌د دۆلار بدات به دوڵه‌ت.
2-یا(6) شه‌ش مانگ به‌ند بكرێ و به‌ندیخانه ببینێ...خۆ ئه‌گه‌ر میری ئاره‌زووی هه‌بێ به هه‌ردوو شێوه‌كه سزای ئه‌دات. بۆ زیاتر سوود وه‌رگرتن و به پێزبوونی بابه‌ته‌كه سوودم له‌م سه‌رچاوانه‌ی خوه‌اره‌وه وه‌رگرتووه...
سه‌رچاوه‌كان:
1-له كێشه‌كانی هزری ئیسلامی هاوچه‌رخ(محمد قطب)
2- مه‌شخه‌ڵی ڕێ(سید قطب)
3-سه‌ربه‌ستی له ئیسلامدا(ئه‌حمه‌دی كاك محمود) |