یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/06/2011 : 13:43:14
قه‌باره‌ی فۆنت
مناڵێك له‌ كوردستان..مناڵێك له‌ هه‌موو دونیا!!
هه‌موومان ئه‌م قۆناغه‌مان بڕێوه‌! هه‌ر یه‌كه‌مان به‌ شێوه‌ییه‌ك و له‌ بارودۆخێكدا و، هه‌ر یه‌كه‌ به‌ بیروبووچوونێكی مناڵانه‌ی خۆی.. جیاوازی ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌.. ئه‌وان له‌ دنیایه‌كی تردا ده‌ژین.. ئێمه‌ له‌ دونیایه‌كی ماندووبوونداین، ئێمه‌ هه‌موومان له‌ ماندووبوونا ئه‌ژین و به‌ ماندووی شه‌وانه‌ سه‌ر ئه‌نێنه‌وه‌.. دنیاكه‌ی ئه‌وان به‌هشتی سه‌ر زه‌ویه‌، دنیایه‌كی ئێمه‌ دۆزه‌خی سه‌ر زه‌ویه‌! نازانم بۆ من ئێستا بوومه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی ئیش و كاره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ كاتێكدا ته‌مه‌نم هێشتا ماویه‌تی خزمه‌تی وڵاته‌كه‌م بكه‌م.

به‌ ده‌سته‌ باریكه‌ ره‌شه‌كه‌م، كه‌ له‌به‌ر خۆر ره‌ش بووه‌ و له‌به‌ر گه‌رمای خۆر ئیش ده‌كه‌م تا بتوانم رۆژانه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ده‌ست بهێنم كه‌ له‌ وه‌رزی خوێندندا پێ ی بچمه‌ قوتابخانه‌.. مه‌ینه‌تی ئه‌وه‌ش كه‌ جاری وا هه‌یه‌ ئه‌و ئێشه‌شم پێ ی ره‌وا نابین و دێینه‌ سه‌رجاده‌ داوام لێ ی ده‌كه‌ن كه‌ واز بهێنم ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیمای شاره‌كه‌م ناشیرین نه‌كه‌م، له‌ كاتێكدا بوونی من له‌ سه‌ر جاده‌ وا ده‌كات كه‌ ناخی شاره‌كه‌ ناشیرینه‌ بویه‌، من كه‌وتوومه‌ته‌ سه‌ر جاده‌كه‌.. ئاره‌قه‌ دێته‌ سه‌ر پیلۆی چاوه‌كانم و سوێرییه‌كه‌ چاوانم ده‌برژێنێته‌وه‌ و به‌ ده‌ستێكم ئه‌و شتانه‌م پێ ی كه‌ ده‌یفرۆشم و به‌ ده‌ستێكم ئه‌و ئاره‌قه‌ ده‌سڕم كه‌ جار جار ناوچه‌وانم ده‌شوات!!

پاره‌ی یه‌ك مانگ ئێش كردنم و له‌ ژێری خۆری هاوین، گڕ له‌ كاسه‌ی سه‌رم بر ئه‌دات كه‌ ئه‌و گه‌رمایه‌ له‌و كاته‌دا ته‌نها ره‌حم به‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ژێر ره‌حمه‌تی سێبه‌ردان.. ئه‌وجا ئه‌گه‌ر بگاته‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌ییه‌ی كه‌ منداڵێكی خانه‌دان باوكی به‌ چاكه‌تێكی ئه‌وڕوپی ماركه‌ی ئه‌سلًی له‌ یه‌ك رۆژدا ده‌یدا!! تاوانم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ من له‌ چینی خواره‌م و ئه‌وان له‌ چینی سه‌ره‌وه‌ن. هۆكاری سه‌ره‌كی من بۆم ئه‌م ئێشه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ مانای ژیانی منداڵی نازانن و فێر نه‌كراون تا له‌و مانایه‌ تێ ی بگه‌ن، بۆیه‌ له‌مه‌وه‌ ناعه‌داله‌تی دروست ده‌بێ كه‌ من پێوه‌ی ده‌تلێمه‌وه‌ و هه‌ر رۆژه‌و به‌ ئاهێكی حه‌سره‌ت ئامێز سه‌ر ئه‌نێمه‌وه‌ تا پشوویه‌ك بده‌م بۆ ئه‌و كاره‌م! كه‌ سبه‌ی له‌سه‌ر هه‌مان ته‌ختی شانۆی به‌رده‌وام بم چێژ به‌ ته‌ماشاچییه‌كان ده‌به‌خشم كه‌ له‌ ناخی من ناگه‌ن و فرمێسكێش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ جێ ی ده‌مێنێ..! كه‌ له‌ ناخی منداڵ تێ ی ده‌گه‌ن و له‌ دنیای مناڵی خۆیاندا ئه‌و ژیانه‌یان نه‌بینیوه‌!!!