کوڕێک پێش ئه‌وه‌ی"ده‌زگیرانه‌که‌ی" هاوسه‌ره‌که‌ی بگوازێته‌ه‌وه نامه‌یه‌کی بۆ نووسی و تێدا هه‌ندێ داواکاری تیا هه‌بووبۆی.. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره و پاشان له‌به‌ر خۆشی ژیانیان...! تا سوودیان بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه به‌بێت که خوای گه‌وره رێزی لێناون..!! بۆیه پێ ده‌ڵێ : من ده‌زانم تۆ په‌روه‌رده‌ی جوان کراوی به‌ڵام وه‌ک بیرهێنانه‌وه ئه‌مانه‌ت پێ ده‌سپێرم له‌وه‌ی که ده‌زانی له‌وه‌ی که نازانی ئێستا بزانه!!
هاوسه‌ره‌که‌م! سه‌لامی خوای گه‌وره‌ت لێبێت و به‌ره‌که‌ت و میهره‌بانی خوای گه‌وره بڕژێت به‌سه‌ردا.. هیوادارم که هیواییه‌کی سه‌ره‌کی منه بۆ خوا بژیت و ئیش و کاروباری ژیانت به‌ناوی خوای گه‌وره‌و ده‌ست پێ بکه‌ی"بسم الله".. نه‌ک به‌ناوی هیچ که‌سێکی تر..!! "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".
هاوسه‌ره‌که‌م! ئه‌وه بزانه که ژیان به بێ ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامیانه ژیانێکی تاڵه بۆ ئینسانیك که خۆی به موسڵمان بزانێت. بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانت به‌و په‌روه‌رده جوانه ده‌ست پێ بکه که ئیسلام پێ رازییه و پێغه‌مبه‌ر"صلی الله علیه و سلم " فێری ئیماندارانی کردووه.. "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی"
.
هاوسه‌ره‌که‌م! پێش ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی خۆمان، خۆمان له ناوچوون به‌ری و ژیانی پێ تاڵ که‌ین.. با ئه‌و رێگایانه‌ی که ژیانی پێ تاڵ ده‌بێت نه‌یکه‌ین و فێری بین که ئه‌وه چ ماناییه‌کی خراپی هه‌یه بۆ هه‌ردوو لامان.. وه‌ک رێزنه‌گرتنی خزم و که‌سی یه‌کتری و دوور له‌که‌س وکار، قسه‌ی هێنان و بردن که که له فه‌رهه‌نگی ئیسلامدا جێگای نابێته‌وه.. قه‌ناعه‌ت نه‌کردن به‌و ژیانه‌ی که دێیته پێش..!! "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی"
.
هاوسه‌ره‌که‌م! تۆ له ژیانێکی تره‌و دێیته ژیانێکی تازه‌وه بۆیه ئه‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ی که پێشتر کردووته‌و له‌گه‌ڵ ژیانی هاوسه‌ری ناگونجێ ده‌بێ واز لێ بهێنرێ هه‌رچه‌نده هه‌ر له‌دوای ماره‌بڕین گۆڕانکارییه‌کی-سروشتی- رووده‌دات که ئه‌مه‌ش ره‌حمی خوای گه‌وره‌یه.. به‌ڵام خوای گه‌وره هه‌موو شته‌کانی بۆ پاک نه‌کردووین!! به‌ڵکو هه‌وڵدانی پێکه‌ویی ده‌وێت..وه‌ک گه‌ڕان و گه‌شت کردن و سه‌فه‌ر کردن نابێ به بێ پرسی مێرده‌که‌ت بێت… بۆیه ئه‌مه‌ش که ده‌کرێ بۆ زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی که‌سایه‌تی خۆت و ژیانته. "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".
هاوسه‌ره‌که‌م! گه‌ر میوانێکمان هات ده‌بێ به‌و په‌ڕی رێز و خۆشه‌ویستییه‌وه پێشوازی لێ بکردرێ و گه‌ر خزم بوو یان بێاگانه.. بێگانه بێت ده‌بێ هه‌ر زۆر رێزی لێ بگیردێ، چ له رووی ماددی چ له رووی مه‌عنه‌وی چونکه یه‌که‌م رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه!! که ئه‌مه‌ش زیاتر چێژ به ژیان ده‌به‌خشێت..!! "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".
هاوسه‌ره‌که‌م! گه‌ر له بیرم چوو سه‌ر بۆ خوا نه‌وی که‌م به بیرم بهێنه‌ره‌وه‌و فێرم که زیاتر چێژ له سه‌ر نه‌وی کردنه بهێنم.. گه‌ر وات کرد ئه‌وا خوای گه‌وره زیاتر به‌ره‌که‌ت ده‌خاته ژیانمانه‌وه! "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".
هاوسه‌ره‌که‌م! فه‌قیری و نه‌داری سه‌ری ئینسان قورس ده‌کات! نه‌که‌ی به‌و شته‌ی خوای گه‌وره رازی له‌سه‌ره ناشکور بێت و له‌سه‌ر یه‌ک سکه بڕۆی به‌ڵکو ده‌بێ فێری سوپاسگوزاریم بکه‌ی بۆ خوای گه‌وره تا خوای گه‌وره ده‌روو ده‌کاته‌وه!! "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".
هاوسه‌ره‌که‌م! ده‌زانم که له‌گه‌ڵ ده‌رچوونت له ماڵی باوکت دڵت بچوک ده‌بێته‌وه به تایبه‌ت کاتێک ده‌م و چاوی که‌سه‌کانی به‌رامبه‌رت ده‌بینی قورگ به‌ند ده‌بێت و کانیاوی فرمێسکه‌کانت ده‌ته‌قن که مافی شرعی خۆته بۆیه ئاگادری ئه‌وه‌ش هه‌م سوپاست ده‌که‌م که ئه‌وه‌ش له‌به‌ر منه!! "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".
هاوسه‌ره‌که‌م! ژیان رێگاییه‌که به‌رز و نه‌زمی زۆر تێدایه.. بۆیه ده‌بێ له‌به‌رزییه‌کان ده‌ستی یه‌ک بگرین تا سه‌رکه‌وین و له نزمیه‌کان له‌پشت خۆمه‌وه‌ت ده‌ستت راگرم تا پێت هه‌ڵنه‌چره‌خێ..! ئه‌و کاته تێ ده‌گه‌ین چه‌ند باشمان کردووه له‌وه‌ده‌چی که‌سێک ئێمه ببینێ بۆیه خوای گه‌وره دڵمان خۆش ده‌کات که ئاگاشمان له خۆمان نییه!! "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".
هاوسه‌ره‌که‌م! نه‌که‌ی دڵی دراوسێ بشکێنێ، نه‌که‌ی دڵی مناڵانی گه‌ڕه‌ک بشکێنی، نه‌که‌ی رووت گرژبێت.. له‌وه‌ده‌چی دراوسێکانی خۆتان"لای خۆتان" جیاوازی هه‌بیت له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ی ئێمه! بۆیه مهره‌بان به تا لێت فێربن.. که فێر بوون ئه‌و کات ده‌زانن چۆن مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ل ده‌که‌ن به‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستییه‌وه.. لێره‌ش به قسه‌ی خوا و پێغه‌مبه‌ر"صلی الله علیه و سلم "ت کرد بۆیه سه‌ری ئیسلام و خۆت و منت به‌رز کرد کاتێک وات کرد "ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".
هاوسه‌ره‌که‌م! نه‌که‌ی توڕ بیت و نه‌که‌ی قسه‌ی ئه‌مه‌و ئه‌و کارت تێ بکات.. له‌وه‌ده‌چێ هه‌ندێ که‌س حه‌زیان به ژیانت نه‌بێ بۆیه قسه‌یه‌ک دڵنیابه ئه‌و کات به‌و په‌ڕی شیوازی جوان ده‌ریبڕه.. خوای گه‌وره له سوڕه‌تی حوجوڕات ده‌فه‌رموێ له ئایه‌تی6"ئه‌وانه‌ی بڕویان هێناوه! ئه‌گه‌ر که‌سیکی متمانه پێکراو"فاسق" هه‌واڵێکی بۆ هێنان خێرا بڕوای پێ مه‌که‌ن به‌ڵکو لێ ی بکۆڵنه‌وه…نه‌وه‌ک به نه‌زانی به‌خه‌ڵکیا هه‌ڵبته‌قێن و ئازار و بێزاریان بده‌ن..ئه‌وجا له‌و کاره‌ی کردوتانه په‌شیمان ببنه‌وه. "ته‌فسیری رامان". هه‌وڵ بده توڕه‌ی خۆت بخۆیته‌وه و تا به‌و هۆی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و توڕه‌ییه‌ت به‌ڕێز بێت دلنیابه گه‌ر وا بکه‌یت سه‌رکه‌وتن بۆ تۆیه.. ده‌بێ هاوسه‌ره‌که‌شت ئه‌وه بزانێت که تۆ هه‌ستت به شتێک کردووه.
"ئه‌و اخۆشه‌ویست بووی".
هاوسه‌ره‌که‌م! که وات کرد منیش ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ت پێشکه‌ش ده‌که‌م:
1- خۆشه‌ویستییه‌کی ته‌واوت بۆ ئاشکرا ده‌که‌م.
2- له ناخۆشی و خۆشی تۆدا به‌شدارم و دووریه‌ک له تۆ زیاتر هه‌ست پێ ده‌که‌م.
3- مافی ئه‌وه‌ت ده‌ده‌مێ که ئیسلام به هه‌ر ئافره‌تێکی به‌خشیوه.
4- زوو زوو پێت ده‌ڵێم"تۆم خۆش ده‌وێ ی و چه‌پکێ گوڵی سروشتیت پێشکه‌ش ده‌که‌م تا ئاوی بده‌یت و سیس نه‌بێ.. هه‌ر چه‌نه ته‌مه‌نی گوڵه‌وکورتیش بێت..!!
5- هاوبه‌شی ژیانتم گه‌رچی چاره‌نووسی ته‌مه‌نمان نازانین چه‌نده.
6- ئه‌وه‌ی بۆم ده‌که‌ی و پێم ناخۆشه بۆت ده‌رنابڕم و ئه‌وه‌ی دڵت خؤش ده‌کات له لایه‌ن منه‌وه! هه‌ر پێت ناڵێم تا زیاتر تۆم خؤش بوێت.
7- هه‌ر شتێک ده‌یکه‌م له ناخی دڵمه‌وه بۆت ده‌رده‌بڕم تا دڵت بیگرێ و پێت خۆش بێت که له به‌ر تۆ بووه.
8- ئه‌وه‌ی دڵت خؤش ده‌کات ده‌یکه‌م.
9- ئه‌وه‌ی پێت ناخۆشه نایکه‌م.
10- رێزی هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرم که رێزیان ده‌گری!! |