ته‌مه‌نم نه‌گه‌یشتبۆ 9 ساڵان.. باوکم زۆری پێ‌خۆش‌بوو که بچمه لای مامۆستاییه‌کی ئایینی فێری قورئان خوێند بم.. که ئه‌و (ئۆردوگای)2 یه‌ی ئێمه‌ی لێبووین ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان وه‌ک خۆم بوون چوبوونه لای مامۆستاییه‌کی ئایینی تا فێری قورئان خوێندنیان بکه‌ن.. بۆیه منیش ده‌ستم پێ‌کرد.. به‌ڵام زۆر له‌سه‌ری گه‌رم نه‌بوون به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی که تێیدا بووین.. که ئه‌ویش ئاواره‌ی وڵاتێکی وه‌ک ئێران بووین.. ئه‌و مامۆستاییه‌ی که ده‌رسم لا ده‌خوێن رۆشتنه‌وه بۆ عیراق(هاتنه‌وه بۆ کوردستان)! پاشان ئه‌و قوتابیانه‌ی که ده‌رسمان لا ده‌خوێند هه‌موومان نراینه لای مامۆستاییه‌ک به ناوی مامۆستا "علی" که ئێستا ماوه‌و خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌بوو.. زۆر له کاتی ده‌رسا پێ ده‌که‌نیم و پێ ی که‌نینی وا ده‌نگ ده‌داییه‌وه له ناو مزگه‌وت که چه‌ند جارێک مامۆستا له‌سه‌ر ئه‌و پێکه‌نینه ده‌ریده‌کرم و لێشی ده‌دام" له کاتی لێدانه‌که‌ش پێکه‌نینم ده‌هات"!! ئیتر به‌رده‌وام بوون تا وام لێهات هه‌ندێ قورس بووم له‌سه‌ر خوێندن.. ته‌مبه‌ڵیم ده‌کرد تا ئه‌و کاته‌ی باوکم توانی ئه‌و ته‌مبه‌ڵییه‌م تیا نه‌هێڵێت.. ئه‌ویش به‌وه‌ی هه‌موو رۆژێک ده‌یوت ها ئه‌وه پێنج (تمه‌ن)!! منیش زۆرم پێ خۆش بوو ئه‌و پێنج تمه‌نه رووکارێکی جوانیشی هه‌بوو(واته ئه‌وه‌نده جوان بوو به‌لامه‌وه وه‌ک مه‌دالیا یان شتێکی جوان هه‌ڵمده‌گرت به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره بوو خه‌رجم ده‌کرد!!) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌و پێنج تمه‌نه بۆ ساڵی 1993 زۆر بوو به ساڵی ئێرانی ده‌کاته 1372 ئێران.. زۆر دڵم به پێنج تمه‌نه خۆش بوو ئه‌وه‌نده دڵم به قورئانه‌که خۆش نه‌بوو."زیاتر له‌به‌ر پاره‌که ده‌چووم" !! تا وام لێهات ده‌موت:" باوکه تا پاره‌ی دوو رۆژم نه‌ده‌یتێ ناچم و پاره‌ی ئه‌م رۆو سبه‌یم بده‌رێ ئه‌وجا ده‌چم ؟" ئه‌ویش ده‌یوت باشه".. به حسابی خۆم فێڵی لێ ده‌که‌م !! بۆ به‌یانیش هه‌ندێ جار لێم وه‌رده‌گرت!! تا وام لێهات قورئانم لا خۆشه‌ویست بوو .. ئه‌وانه‌م لاخۆشه‌ویست بوو که قورئانیان ده‌خوێند.. مزگه‌وتم لاخۆشه‌ویست بوو .. موسڵمانانم لا خۆشه‌ویشت بوو.. فێری شتی جوانی ژیان بووم .. ئه‌و کاته ئیتر هه‌وڵم ده‌دا که ئیتر ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به مادده ده‌ده‌م گرنگی به لایه‌نی روحی بده‌م.. که قورئان ئه‌و لایه‌نه روحییه‌ی لا دروست کردم.. ئێستا ده‌زانم که پێنج تمه‌نه‌که‌ی باوکم چی له پشته و چی نییه‌تێکی له پشته.. پێنج تمه‌نه‌که‌ی ئه‌و کات له‌و نه‌داری و ئاواره‌ییه تێگه‌یشتم که باوکم چه‌ند به‌لاییه‌وه به نرخه!! چونکه پێنج تمه‌نه‌که‌ی ئه‌و کات 50000 هه‌زار دیناری ئێستاییه بۆ هه‌ندێک که ژیانیکی ئاساییان هه‌یه"ئاسای" به‌ڵێ ئاسای!! تا وای لیهات گه‌ر نه‌شی دایه پێم به‌لامه‌وه گرنگ نه‌بوو.. هه‌ر پاره"مادده"م هه‌ر له بیر چووبۆوه.. نه‌مده‌زانی هه‌یه یان نا!! گرنگیم پێ نه‌ده‌دا.. تا وام لێهات باوکم پێ ی ده‌وتم ئینسان نابێ ئه‌وه‌نده بێ ته‌ماح بێت!! ئه‌م رووداوه..!!
روداوێکی تری واقعی به‌داوی خۆیدا هه‌یه که هاوڕییه‌که‌م له به‌ریتانیا کاتێ ئه‌م رووداوه‌م به ئیمێلێکا بۆ نارد.. له‌وه‌ڵاما ئه‌م ئیمێڵه‌ی بۆ ناردم" برام له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌که‌م ئیشم ده‌کرد که ئه‌فریقی بوو.. هه‌رچه‌ند ته‌ماشام ده‌کرد له هه‌ڵس و که‌وت و مامه‌ڵه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر جیاواز بوو.. ئه‌وانی تر.. خه‌ریکی قسه‌ی بێ ی مانا و خه‌ریکی ره‌فیقاییه‌تی کچ و هه‌ندێ هه‌ڵس و که‌وتی ناشیرین.. به‌ڵام ئه‌م بێ ده‌نگ و مامه‌ڵه‌ییه‌کی جوانی هه‌بوو.. چوومه پێش لێ ی و پرسیم: ئه‌وه تۆش وه‌ک ئه‌وانی ئه‌فریقایتی و وه‌ک ئه‌و‌ان ناکه‌ی هاوڕێیکانت چی ده‌که‌ن؟ تۆ چۆن ئه‌وه‌نده هه‌ڵس و که‌وتت جوانه؟ ئه‌وێش وتی من موسڵمانم و نوێژ ده‌که‌م.. سری داخست و ناڕاحه‌ت بوو.. ئه‌وێش وتی ببوره شتێکی ناڕاحه‌تم بیر هێنایته‌وه داوای لێبوردن ده‌که‌م ؟ ئه‌وێش وتی"ئه‌فریقاییه‌که".. وتی ئه‌وه‌ی که ئێستا هه‌مه هه‌مووی باوکم فێری کردم ئێمه مناڵ بووین چه‌ند خوشک و برا بووین له ماڵه‌وه.. باوکم فێری کردین و فێری ئیسلامی کردین.. فێری نوێژی کردی. به‌رنامه‌ی بۆ دانابووین ئه‌ویش ده‌بوایه هه‌ر که‌سێکمان نوێژمان کرد ده‌بێ ئیمزای بکه‌ین.. جه‌دوه‌لی بۆ دانابووین بۆ هه‌موو نوێژه‌کان.. هه‌ر نوێژێکمان نه‌کردایه ئه‌وا خوارنی نه‌ده‌داینێ...
Signed... No FoodNo
( ئیمزا نه‌بێت خواردن نییه).!!
تا وامان لێهات ئێستا نوێژمان لاخۆشه‌ویست بوو..!! ئیتر بۆخۆمان نوێژه‌کانمان ده‌کرد.!! خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئیتر... به‌رده‌وامییه‌که‌ی بۆ ئێوه.. ئێوه بڵێن...!!
1.. پاره‌ی ئێرانییه..
2.. ئه‌وانه‌ی ئاواره‌ی ئێران ده‌بوون ده‌یانناردنه شوێنێک به ناوی ئۆردووگا که وه‌ک که‌مپ وا بوو بۆ ئه‌وانه‌ی که چووبوونه ئێران. |