یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
حكومه‌تی تاجیكی 28 مزگه‌وت داده‌خات
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/11/2010 : 17:00:58
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌پێی هه‌‌واڵێكی تۆڕی (سنی نیوز) ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردو‌و، له‌ نا‌وچه‌ی (ده‌ر‌واز)ی وڵاتی تاجیكستان، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ بڕیاری داخستنی 28 مزگه‌‌وت ده‌دات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رهه‌ڵستیه‌كی تووند دژی ده‌ركه‌‌وتن‌و ئازادی ئاینی ده‌كات له‌م ‌و‌وڵاته‌دا, به‌پێی لێدوانێكی (سه‌ردار به‌كی) سه‌رۆكی به‌شی كار‌و چاڵاكی ئاینی له‌م باره‌‌وه‌ هۆكاری داخستنی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێرێته‌وه‌: كه‌ ساڵانه‌ ده‌بێ‌ ناوی فه‌رمانگه‌كان نوێ بكرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و مزگه‌‌وتانه‌ له‌ تۆماری حكومی ئه‌‌و ‌و‌وڵاته‌دا ماوه‌ی مۆڵه‌تیان نوێ‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ موسڵمانانی ئه‌و وڵاته‌ رێگه‌ی دوور بگرنه‌ به‌ر بۆ ئه‌دا كردنی نوێژی هه‌ینی له‌و وڵاته‌دا.

له‌ لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ زانایانی موسڵمانی ئه‌و وڵاته‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ به‌ربه‌ست دروست كردن له‌به‌رده‌م ئازادی ئایینی داده‌نێن‌و، به‌ بۆچوونی ئه‌وان ئامانج له‌و داخستنه‌ی مزگه‌وته‌كان ته‌نها بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌، چونكه‌ پێشتریش سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ چه‌ندین مزگه‌وتی داخستووه‌‌و، به‌ توندیش هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئافره‌ته‌ سه‌رپۆشه‌كان كردووه‌، ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ رێگه‌ له‌ خوێندنی زۆرێك له‌ قوتابیانیش گیراوه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێت بۆ شاره‌زایی له‌ ئیسلام له‌ زانكۆكانی وڵاتانی ئیسلامی بخوێنن.

له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا بانگحوازانی ئه‌و وڵاته‌ چه‌ندین جار رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سته‌ڵاتدانی ئه‌و وڵاته‌ بوونه‌ته‌وه‌‌و كاری لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دراوه‌.