یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
بنكه‌ی ئاسایشی باداوه‌ سه‌ردانی ناوچه‌ی 3 ی هه‌ولێری زانایانی سه‌ر به‌ لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/12/2010 : 12:17:59
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا سه‌ید صه‌دیق كه‌پرانی، سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌كان:
سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی 4/12/2010 مامۆستا مه‌لا عومه‌ر گرده‌شێری، به‌رپرسی ناوچه‌ی 3 ی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ كارگێڕو ئه‌ندامانی ناوچه‌، پێشوازیان كرد له‌ كاك بارزان كۆیی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ئاسایشی باداوه‌‌و، شاندێكی یاوه‌ری.

سه‌ره‌تا به‌رپرسی ناوچه‌، وێڕای به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی شاندی میوان، ڕۆلی ئاسایشی به‌رز نرخاند له‌ پاراستنی ئارامی هاووڵاتیان‌و ماندوو نه‌ناسی‌و خه‌مخۆریان، بۆ پارێزگاری كردنی گیانی هاووڵاتیان‌و، به‌ده‌م هاتنیان بۆ كێشه‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنیان، هه‌ر بۆیه‌ زۆر جاران مامۆستایانی ئاینی له‌سه‌ر مینبه‌ره‌ پیرۆزه‌كانیان، ڕۆڵی ده‌زگاكانی ئاسایشیان به‌ به‌رز وه‌سف كردووه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ بارزان كۆیی، به‌ناوی خۆی‌و شاندی یاوه‌ری، زۆر سوپاسی كردن بۆ ئه‌م پێشوازیه‌ گه‌رمه‌‌و متمانه‌ پێبوونه‌‌و، ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو كاتێك له‌خزمه‌تی هاووڵاتیان دا ده‌بین‌و، گوتیشی: كه‌ هه‌موو كاتێك مامۆستایانی ئاینی وه‌كو پیشه‌ی به‌رده‌وامی خۆیان، فاكته‌رێكی گرنگ بوونه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا بۆ پارێزگاری كردن، له‌ ڕه‌وشی ئارامی‌و ئه‌منی ووڵاته‌كه‌مان‌و، به‌رده‌وام ڕۆلی كارای خۆیان بینیووه‌.