یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەنتەری هۆشیاری بۆ راوێژو پەرەپێدانی تواناکان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای کەسایەتی و نوێنەری ئایینەکانی ئەوروپا دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خلیل ابراهیم شەنگالی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ پێشهاتە فیقهیەکان) لە سۆران پێشکەش دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا تاهير رەشاڤەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ مامۆستا  مەلا طاهير بەحرکەیی لەسەر گەشتە زانستیەکی بۆ وڵاتی یەکەن ساز دەکات    *****    *****   مەراسیمی تایبەتی ناساندن بڵاوکردنەوەی کتێبی (فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا)  بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا   
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی دەرگای بەهەشت لە شاری هەولێر کرایەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/02/2024 : 22:04:14
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمڕۆ چوارشەممە 7/2/2024، بەئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی و د. عبداللە وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی و ئايدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئومێدی خۆشناو پارێزگاری ھەولێرو بەرپرسانی حزبی و حکومی و کەسایەتی و جەماوەرێکی زۆر، مزگەوتی (دەرگای بەهەشت) لەگەڕەکی نەسیج لەشاری هەولێر کرایەوە.


لەوتەیەکدا د. پشتیوان سادق دەستخۆشی لەخێرخواز و پیرۆزبایی لەدانیشتووانی گەڕەکی نەسیج کرد، دواتر جەختی لەپەیامی پیرۆزی مزگەوت کردەوە، کە پەیامی گیانی برایەتی و خۆشەویستی و تەبایی و ئاشتی کۆمەڵایەتییە، پاشان ئاماژەیدا کەئاوەدانی و ئارامی کوردستان و دروستکردنی مزگەوت بەندە بەو ئارامی و تەناهییه کە هەیە و پاڵپشتی حکومەتی کوردستانیشی دووپاتکردەوە لەپڕۆژەی خزمەتی گشتی لە بوارە جیاوازەکان بۆ ھاوڵاتیانی ئازیز.


جێی ئاماژەیە ئەم مزگەوت ساڵی 1982 دروست کراوە، ساڵی 2023 لەسەر ئەرکی سەنگەر حاجی نجم الدین زێڕینگر، بەهاوکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی  نۆژەنکراوەتەوە.