رۆژی 9ی1ی2025 بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان د.عبدالله مەلا وەیسی و بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر تەیب زرار شێروانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی و کەسایەتی ئیداری و کۆمەڵایەتی مزگەوتی خێرخوازان لە گوندی برایمەلەک لە قوشتەپە کرایەوە.
لەو مەراسیمە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو تێیدا باسی لە گرنگی پێگەی مزگەوت و کاریگەری لەرووی ئەنجامدانی عیبادەت و خواپەرستی و رۆلی دیاری لە ناو کۆمەڵگەو ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بڵاوکردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی کرد، هەر وەک هیوای خواست ئەو مزگەوتە ببێتە هۆکاری زیاتر پابەندی دینداری و بەجێگەیاندنی پەرستشەکان و بڵاوکردنەوەی گیانی ئاشتەوایی.
شایەنی باسە هەر لە مەراسیمە چەند وارێکی تر خوێندرانەوەو چەند پارچە قەسیدەو سروودێکی ئایینیش بەو بۆنەوە پێشکەش کران.