یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی فراوان لەگەڵ زانایانی ئایینی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
د.ئومێد پردمه‌مكی
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/03/2020 : 17:54:09
قه‌باره‌ی فۆنت
ڤایرۆسی کۆرۆنا

ڤایرۆسی كۆڕۆنا وەك بومەلەرزە

خەبەری خستین بۆ هەرچی تەرزە

تاجیر و هەژار هەم سیاسەتمەدار

هەر وەکو یەکن لەسەر یەك مەسار

دونیا بۆ هەموان تەواو خرۆشاوە

خەڵکی بێ شومار  تەواو ترساوە

ڕوداوی ناخۆش زۆر ترش و تاڵە

خەڵکانێکی زۆر تەواو بێ حاڵە

پشتیوان بەخوا زوو تێدەپەڕێت

تەواو وشیار بین باوێن نەکەوێت

گرنگە هەموومان ئاراممان هەبێت

خۆپارێزیمان با زۆر زۆر هەبێت

پشتبەخوا بەستین باهیچ نەترسین

دروستکارمان المانع)لەچی بترسین

لەماڵ بمێننەوە مەچۆ دەرەوە

لە تەوقە کردن خۆت دوور خەرەوە

یه ک مانگ مانه وه لەدیوەخانە

نەك تەنها یەك ڕۆژ لەتیمار خانە

کڕۆنا پەیوەندیت  با بپچڕێنێ

نەك لاشەی جوانت هەڵپروکێنێ

مانگێك سەردانی دۆستانت مەکە

خۆت بەقوربانی ئارەزووت مەکە

دووعات بیرنەچێت تۆ موسڵمانی

بەهێزترین چەکە بۆ زیانەکانی

بەربەستی نزاو بەدەستهێنانی

باشترین هۆکارە با چاك بزانی

هاوار کە لەخوا دەڵێت بەندەکەم

تۆش بڵێ (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْبَرَصِ، وَالْجُنُونِ، وَالْجُذَامِ، وَمِنْ سَيِّئِ الأَسْقَامِ).ە دووعاو نزاکەم.

پێنج شەمە

12/3/2020

ڕانیە.

ساڵی کڕۆناکە.