یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
عمر عبدالله برادۆستی
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/12/2012 : 14:15:47
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لاش داهێنه‌ره‌

له‌و كاته‌ی كه‌ بریار درا كه‌ ئه‌وانه‌ی داهێنه‌رن یارمه‌تی بدرێن و پاڵپشتی بكرێن ، به‌راستی من خۆشحال بوم گۆتم ئه‌و كوره‌ ی هه‌له‌بجه‌ كه‌ ماكینه‌یه‌كی ناوازه‌ی دروست كردوه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌ تی ڤیه‌كان ئه‌بینین شتی زۆر جوانیان كردوه‌ به‌لام له‌به‌ر بی پاره‌ی ناتوانن گه‌شه‌ی پی بده‌ن ئه‌م جاره‌ بۆ خۆیان ئه‌حه‌سینه‌وه‌ و گه‌شه‌ به‌ داهێنانه‌كانیان ئه‌ده‌ن و ووڵات به‌ره‌و پێش ئه‌به‌ن ، به‌لام له‌ دوای راگه‌یاندنی ناوه‌كان له‌ ئه‌نته‌ر نیت له‌ یه‌كێك له‌ سایته‌كان ناوه‌كانم بینی به‌ خێرای ته‌مه‌شای هه‌مویانم كرد هیچ كام له‌وانه‌ی باسم كردن تیا نه‌بو هه‌مویان هونه‌ر مه‌ند ونوسه‌ر بون به‌لام له‌ دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایی بلند بوو ئه‌وجا تیگه‌شتم كه‌ مه‌به‌ستیان ئه‌وان نه‌بونه‌. من هیچ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌رێزانه‌ ناكه‌م كه‌ ده‌ر چوون به‌لام له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ كه‌ناله‌كان بینم به‌ریزێك باسی چۆنیه‌تی هه‌لسه‌نگاندن و تاو توی ئه‌و بابه‌تانه‌یان ئه‌كرد ئه‌یان گووت كه‌س هه‌بوه‌ دوو گۆرانی ووتوه‌ و ناویشی ده‌رچوه‌ ،؟؟؟ بۆیه‌ منیش به‌ بیرم دوا هات گوتم مادام وابی مه‌لاش داهێنه‌ره‌ و به‌ڵام ناویشی له‌ و لیسته‌دا نیه‌ كه‌ وه‌كو مه‌لا ده‌ست نیشانكرابێ ، چونكه‌ مه‌لا له‌و جۆره‌ كه‌سانه‌یه‌ كه‌ به‌به‌رده‌وامی خزمه‌ت به‌ كۆمه‌لگا ئه‌كات و له‌ خه‌می خاك ولاتدایه‌ مه‌لا له‌ مزگه‌وت و مینبه‌ر بانگه‌واز بۆ ئاشتی خۆشه‌ویستی و ئه‌خلاق و ره‌وشتی جوان و واز هێنان له‌ كاری خراپ و ناپه‌سه‌ند ئه‌كات ، بۆ پاراستنی ژینگه‌ هه‌ر مه‌لا ، بانگه‌واز بۆ لایه‌نی ته‌ندروستی هه‌ر مه‌لا بۆ لایه‌نی خوێندن و په‌روه‌رده‌ هه‌ر مه‌لا ، بۆ مافی مرۆڤ و منال وژن زه‌لام هه‌ر مه‌لا باسی نیشتیمان و پاراستنی كوردستان هه‌ر مه‌لا وه‌ هه‌ر بابه‌تیك په‌یوه‌نده‌ی به‌ مرۆڤه‌وه‌ هه‌بی بابه‌تی گه‌رمی مه‌لا بووه‌ ، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئه‌وه‌نده‌ی مامۆستای ئاینی دوعا بۆ كورد و كوردستان ئه‌كات له‌ ووتارو بۆنه‌كاندا بروا ناكه‌م هیچ كه‌س ئه‌وه‌نده‌ دوعایه‌ بكات .

مه‌لا له‌یه‌ك مانگدا 4 ووتاری هه‌ینی و له‌یه‌ك سالدا 54 ووتار و له‌ 10 سالدا زیاتر له‌ 500 وتاری هه‌ینی هه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ بیجگه‌ له‌ وتاره‌كانی تر ئه‌وه‌ باسی سولح و مه‌سله‌حه‌تیش هه‌ر مه‌كه‌ ، برۆن سه‌یری هه‌ندی له‌ تۆمارگاكان بكه‌ن ئه‌بینن به‌رهه‌می مه‌لا كوردی له‌ ووتار موحازه‌ره‌ كه‌ هه‌ر مامۆستایه‌كی به‌ریز به‌سه‌دان و بگره‌ به‌ هه‌زاران ووتاری تۆمار كراوی ده‌نگ و ره‌نگی هه‌یه‌ ، كاتژمێر 2 ی شه‌و له‌ ده‌رگای مالی مه‌لا ئه‌درێ ، بۆ ئه‌وه‌ی نوێژ له‌سه‌ر مردو بكات ، ده‌وامی ره‌سمی زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری دام و ده‌ز‌گاكان كاتژمێر 8 تا 3 یه‌ به‌ڵام هی مه‌لا 24 كاتژمێر له‌ ده‌وامه‌ و سازو ئاماده‌یه‌ ، له‌به‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ ئایینی و كۆمه‌لایه‌تی یه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی ، ئه‌و رۆژانه‌ی كه‌ پشووی هه‌ینی یا پشوی جه‌ژنه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری فه‌رمانبه‌رانی ده‌وله‌ت پشوی ره‌سمیانه‌ ، له‌ ئیسراحه‌تدان ، به‌لام مه‌لا ئه‌بێ خۆی ساز و ئاماده‌ بكات بۆ پێشكه‌ش كردنی ووتار ، مه‌لامان هه‌یه‌ زیاتر له‌ 30ساله‌ ووتار بێژه‌ ، هه‌مانه‌ 25 – 20 ساله‌ له‌ وتار بێژی دانه‌براوه‌ ، ئه‌ی حه‌ق نیه‌ ئه‌و هه‌موو ماندوو بونه‌ی ‌ مامۆستایانی به‌رێز ریزی لی بگیری و ده‌ست خۆشیان لێ بكری ؟؟ خۆی ئه‌وانه‌ی كه‌ باسم كردن هه‌مویان ئه‌ركی مامۆستایانی ئاینین و پێویسته‌ له‌سه‌ر یان ، به‌لام خۆشه‌ كه‌سێك پێت بڵێ ده‌ست خۆش بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هان بدرێن و هه‌ست به‌وه‌ بكه‌ن كه‌وا كه‌سێكان له‌ پشته‌ .

ئه‌ بوایه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌رنامه‌یه‌كی هه‌ بوایه‌ ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه‌ی كه‌ ده‌مێكه‌ ووتار بێژن ، خه‌لاتی بكردنایه‌ و رێزی لێ بگرتبانیا وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و ئه‌رك و ماندوو بوونه‌ی كه‌ ئه‌و به‌رێزانه‌ ئه‌یكێشن به‌شه‌و و رۆژ .

ده‌رچووی كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان