یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت   
عمر عبدالله برادۆستی
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/08/2010 : 16:40:44
قه‌باره‌ی فۆنت
زانایانیش پێویستیان به‌ پشتگیرییه‌
bradoste@gmail.com
یه‌كێك له‌ چین و تۆیژه‌ دیارو كاریگه‌ره‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ چینی زانایانه‌ ، وه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌و زانا به‌رێزانه‌ بۆ ماوه‌ی (6-10) ساڵ له‌ خزمه‌ت خوێندنی ئاینیدا له‌ حوجره‌كان و قوتابخانه‌و په‌یمانگاو كۆلێژه‌كان درێژه‌ی به‌ خویندنی ئاینی داوه‌ و متمانه‌ی ئه‌وه‌ی پێ به‌خشراوه‌ كه‌وا ببێته‌ پێشه‌واو ده‌مڕاستی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ركردنی گیرو گرفته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا ، وه‌ ده‌یان نمونه‌ی زیندومان له‌به‌ر چاوه‌ و كه‌وا پێویست به‌ هێنانه‌وه‌ی ئه‌م نمونانه‌ ناكات ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م تویژه‌ به‌ڕێزه‌ش پێویستی به‌ پشتگیری كردنه‌ ، پشتگیری كردنی زانایان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و دوو لایه‌نه‌ نه‌بنه‌ پاڵپشتی زانایان ، به‌ تایبه‌تیش لایه‌نی حكومه‌ت ، ئه‌وا زانایان ناتوانن به‌ ئه‌ركی خۆیان له‌ناو كۆمه‌ڵگا هه‌ڵسن و ده‌وری خۆیان ببینن .

وه‌هه‌موو چین و توێژێكیش پێویستی به‌ پشتگیری كردنه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگادا وه‌ك : مامۆستا ، پزیشك ، .....هتد ، به‌بێ پشتگیری كردن ناتوانن ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن به‌لام ئیمه‌ لێره‌دا ته‌نها باسی زانایان ده‌كه‌ین .

جاده‌بێ ئێمه‌ بزانین كه‌وا زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كان و شۆڕشوانه‌كان له‌ناو میلله‌تی مه‌زلومی كورددا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ شۆره‌ سواری مه‌یدانه‌كان زانایان بوونه‌ ، كه‌وا لێره‌دا پێویست به‌ ناو هێنانیان ناكات . وه‌ ئه‌سپی خۆیان تێیدا تاو داوه‌ و به‌رگری كردنیان له‌ خاكه‌ داگیر كراوه‌كه‌و میللته‌ سته‌م لێكراوه‌كه‌یان به‌ جیهاد داناوه‌ و خه‌ڵكیان ووشیار كردۆته‌وه‌ و گیانی خۆیان تێدا به‌خت كردووه‌ ، ئه‌وه‌ مێژووه‌ ده‌بێ ئێمه‌ بیزانین.

جاله‌به‌رامبه‌ردا ئیمه‌ ده‌بێ پاڵپشتێكی چاك و ئیجابی بین بۆ چینی زانایان تاكو بتوانن به‌ ده‌ورێكی ئیجابی هه‌ڵسن له‌ناو كۆمه‌ڵگادا ، جا ئه‌ گه‌ر حكومه‌ت و خه‌ڵك به‌یه‌كه‌وه‌ پاڵپشت نه‌بن ئه‌وا د یسان رۆلی زانایان لاسه‌نگ ده‌بێ ، واته‌ ده‌بێ هه‌م حكومه‌ت و هه‌م خه‌ڵكیش شان به‌ شانی یه‌كتر پاڵپشتی زانایان بن .

له‌ به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێ زانا به‌ریزه‌كان باش بزانن پێش ئه‌وه‌ی موڵكی هه‌ر حزب و لایه‌نێك بن ئه‌وا موڵكی گشتی ئه‌و میللته‌ن ، وه‌ ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی ئاینی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میلله‌ته‌كه‌یان له‌ پێش هه‌موو شتێك له‌به‌ر چاو بگرن ، چونكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ زانا به‌ریزه‌كان ده‌توانن رۆلی كاریگه‌ر بگیرن له‌ناو كۆمه‌ڵگادا .

له‌دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌موو به‌شه‌كانی یه‌كێتی زانایان له‌ كۆنگره‌ی ئه‌مسالدا و هه‌ڵبژاردنی ستافێكی نوێ ، تارادده‌یه‌كی زۆر جیگای دڵخۆشی بوو ، وه‌ ده‌ست نیشانكردن و ئه‌كتیڤ كردنی رۆڵی فه‌توا كه‌وا زۆر پێویسته‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك ،هه‌روه‌ها ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی ناره‌زایی دژی تۆپ بارانكردنی سنوره‌كان و سه‌ردانكردنی هه‌موو چین و توێژه‌كان و ده‌ركردنی فه‌توا و .....هتد ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ ی كه‌وا ئه‌م ئه‌كتیڤ بوونه‌ش جیگای ده‌ستخۆشیه‌ به‌ڵام ده‌بێ بزانین كه‌وا ئه‌مه‌ رۆلی خۆیانه‌و ده‌بێ پێی هه‌ڵبستن وه‌ ده‌بێ چاوه‌روانی زۆرترشیان لێ بكه‌ین ، چونكه‌ زانایان میراتگری پێه‌مبه‌رانن ، وه‌ پێغه‌مبه‌رانیش درودی خوایان له‌سه‌ربی هه‌رده‌م به‌ خه‌می خه‌ڵكه‌وه‌ بوون بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌ هه‌ردوو دونیادا دڵشاد بن .

وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو خوانه‌خواسته‌ كه‌موو كوریشیان هه‌بێ ( چونكه‌ مرۆڤ بێ كه‌مووكوری نابێ ) ، ده‌بێ ئێمه‌ ره‌خنه‌گری بنیاتنه‌رو ئیجابی بین وه‌ واقیعیانه‌ لێی بروانین ، نه‌ك له‌گه‌ل ده‌ركردنی هه‌ر فه‌توایه‌ك و چالاكیه‌ك هاوارمان لێی هه‌لبستێ و بیانخه‌ینه‌ به‌ر ره‌خنه‌ی تووند .