یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات   
عمر عبدالله برادۆستی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/11/2010 : 10:12:17
قه‌باره‌ی فۆنت
قسه‌و قسه‌ڵۆك
ده‌گێرنه‌وه‌ ده‌ڵێن جارێك پیاوێك له‌گه‌ڵ كورِه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ گوێ درێژه‌كه‌ی به‌ رِێگادا ده‌رِۆیشتن ، باوكه‌كه‌ سواری گوێ درێژه‌كه‌ی ببو كورِه‌كه‌شی به‌پێیان ده‌رِۆیشت ، خه‌ڵكی ده‌ورووبه‌ری ریگاكه‌ گووتیان ته‌ماشای ئه‌و باوكه‌ بی ره‌حمه‌ بكه‌ن به‌ خۆیی سواری گوی دریژه‌كه‌ بووه‌ و كوره‌كه‌شی به‌ پییان ده‌روا ، كاتیك كابرا گوێی له‌م قسانه‌ بوو له‌ گوی درێژه‌كه‌ دابه‌زی و كورِه‌كه‌ی سوار كرد ، تۆزێ تێپه‌ری خه‌ڵكه‌كه‌ گووتیان ئای دونیا چی لیهاتووه‌ گه‌وره‌و بچوكی نه‌ماوه‌ كورِ سواری گوێ درێژ بووه‌ و باوك به‌پێیان ده‌رِوا ، كاتێك كابرا گوێی له‌م قسانه‌ بوو ناچار بوو كورِه‌كه‌ی دابه‌زاند و هه‌ردووكیان به‌ پێیان كه‌وتنه‌ رێ و گوێ درێژه‌كه‌یان به‌ پێشه‌ خۆ دا ، تۆزێكی تر به‌رێگادا رۆیشتن خه‌ڵكه‌كه‌ دیسان گووتیان ته‌ماشای ئه‌و دوو بێ ئه‌قڵه‌ بكه‌ن هه‌ردووكیان به‌ پێیان ده‌رۆن گوێ درێژه‌كه‌یان به‌ كورتان و پشتی به‌تاڵه‌وه‌ به‌ پێشه‌خۆ داوه‌ .


یه‌كێك له‌و كاریگه‌ریه‌ ده‌ره‌كیانه‌ی كه‌وا كار له‌ مرۆێ ده‌كا و بگره‌ زۆر جار رِێرِه‌وی ژیانی ده‌گۆرِیِ قسه‌ی خه‌ڵكه‌ .


زۆر جار مرۆێ حه‌ز ده‌كا جۆره‌ جلو به‌رگێك له‌به‌ر بكات به‌ڵام له‌به‌ر قسه‌ی خه‌لك ناتوانێ له‌به‌ری بكا هه‌رچه‌ند جلو به‌رگه‌كه‌ شیاویش بێ ، وه‌ زۆر جار مرۆێ ده‌یه‌وێ بچێته‌ شوێنێك له‌بازار یا پاركێك به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر قسه‌ی خه‌ڵك سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ نه‌كات ، به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ پله‌و پایه‌كی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا هه‌بێ وه‌ك : مامۆستا یا مامۆستای ئایینی بێ ..... هتد ، ئه‌وا زیاتر خه‌لك ده‌بنه‌ چاودیر به‌سه‌ریه‌وه‌ و زیاتر مه‌جلیسی خۆیانی پی گه‌رم ده‌كه‌ن .

جا قوربه‌سه‌ره‌ی ئه‌گه‌ر بێت و خانووێك یاسه‌یاره‌یه‌ك بكرِێ ئه‌وا هه‌ر باسی ده‌كه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ر باسی ده‌كه‌ن .


وه‌ هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكیش باسی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی مرۆێ ده‌كه‌ن به‌ هه‌موو هه‌ستان و دانیشتنێك ده‌ئاخافن و خۆیان له‌ هه‌موو بچوك و گه‌وره‌یه‌كی ژیان هه‌لده‌قورتێنن .


جا قسه‌و قسه‌ڵوك له‌ناوچه‌ عه‌شایه‌ریه‌كان و گوند نشیانه‌كان زیاتره‌ وه‌ك له‌ شاره‌كان و ناو شارستانیه‌كان ، چونكه‌ سنوری گونده‌كان و ناوچه‌ عه‌شایه‌ریه‌كان بچوكتره‌ و زیاتر یه‌كتر ده‌ناسن و ئاگاداری ژیان و كاروباری یه‌كترن وه‌ك له‌ناو شاره‌كان و شار نشینه‌كان چونكه‌ ئه‌و سنووره‌ی باسمان كرد فراوانتره‌ و كه‌متر ئه‌پرژێنه‌ سه‌ر ژیان و كاروباری یه‌كتر .


قسه‌و قسه‌لۆكی خه‌لك وا له‌ مرۆێ ده‌كات كه‌وا به‌ره‌و ئیزدیواجیه‌ت برِوا و خۆی بۆ یه‌كلا نه‌بێته‌وه‌ ، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌ره‌و دوو دلی ده‌رِواو چێژ له‌ ژیانی وه‌رناگرێ .


خۆزگه‌ ئێمه‌ی مرۆێ وازمان له‌ قسه‌و قسه‌لۆك ده‌هێنا و چیتر یه‌كترمان ئازار نه‌ده‌دا و ته‌ده‌خولی ژیانی یه‌كترمان نه‌ده‌كرد ، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ هه‌وڵمان بدابا یارمه‌تی یه‌كترمان دابا له‌سه‌ر چاكه‌ بۆ به‌ره‌وه‌ پێش بردنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان .


بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی قسه‌و قسه‌لۆك ئه‌ركی هه‌موو تاكێكمانه‌ به‌تایبه‌ت مامۆستایانی ئایینی و مامۆستایانی قوتابخانه‌و گشت چین و تویژێك ، وه‌هه‌روه‌ها راگه‌یاندنه‌كانیش ده‌توانن رۆلێكی گرنگ ببینن بۆ بنبرِكردنی ئه‌م سیفه‌ته‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگا و هۆشیار كردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی ساخله‌م .


bradoste@gmail.com