یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د. عبدالله ملا سعيد گرتكی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/03/2015 : 11:04:52
قه‌باره‌ی فۆنت
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ رووخاندن و شكاندنی ئاسه‌واره‌ مێژوویه‌كان به‌ ده‌ستی داعش

رووخاندن و شكاندنی ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌كانی مۆزه‌خانه‌ی موسل له‌ لایه‌ن كروپی تیرۆریستی داعش شتێكی چاوه‌روان كراو بوو، هه‌ر وه‌ك چۆن پێشتر رووخاندنی په‌یكه‌ری( بوذا ) له‌ ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه‌ شتێكی چاوه‌روان كراو بوو، چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك به‌ وردی له‌ دیدی بیری توندرۆوه‌كانی داعش و خوێندنه‌وه‌ و تێگه‌یشتنیان بۆ ده‌قه‌كان قول ببیته‌وه‌ ئه‌و راستیه‌ی بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌م كرۆپه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵه‌  و تێگه‌یشتنێكی سه‌قه‌ت بۆ ده‌قه‌كان ده‌كات. 

ئه‌گه‌ر به‌ ووردی سه‌یری قورئانی پیرۆز بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ باسی له‌ دوو جۆری په‌یكه‌ر كردووه‌:

یه‌كه‌م:ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی كه‌ بۆ په‌رستن وه‌ك خواوه‌ند به‌كار هاتوون، كه‌ به‌ناوی (تمثال)و (صنم) وه ‌یا (أنصاب) ناوی هێناون، ئه‌م جۆرانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا پێدراون نه‌بوون و له‌ یاسای ئیسلام قه‌ده‌غه‌ كراون، و هه‌روه‌ك له‌م ده‌قانه‌ی قورئان به‌ ڕاشكاوانه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌:

له‌ سوره‌تی ئه‌له‌نبیا‌و ئایه‌تی 57 دا هاتووه‌: (ولقد آتينا إبراهيم رشده من قبل و كنا به عالمين،إذ قال لأبيه و قومه ماهذه التماثيل التي أنتم لها عاكفون ....) وه‌ له‌ سوره‌تی ئه‌له‌عراف له‌ ئایه‌تی 138 دا هاتووه‌ (و جاوزنا ببني إسرائيل البحر فأتوا على قومٍ يعكفون على أصنامٍ لهم ...) وه‌ له‌ سوره‌تی ئیبراهیم  له‌ ئایه‌تی 35 دا هاتووه‌:(وإذ قال إبراهيم رب إجعل هذا البلد آمناً واجنبني و بني أن نعبد الأصنام) وه‌ له‌ سوره‌تی ئه‌لمائده‌ له‌ ئایه‌تی 90 دا هاتووه‌:( يأيها الذين آمنوا إنما الخمر و الميسر والأنصاب والأزلام رجسٌ من عمل الشيطان فأجتنبوه لعلكم تفلحون) ، وچه‌ندین ئایه‌تی تر كه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ ڕاشكاوانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ درووست نیه‌ و رێگا پێدراو نیه‌  هیچ شتێكی تر جگه‌ له‌ زاتی ئه‌و بپه‌رستی.

دووه‌م:ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی كه‌ بۆ په‌رستن و عیباده‌ت به‌كار ناهێنرێن،وه‌ خوای گه‌وره‌ كاری دروست كردنی ئه‌م په‌یكه‌رانه‌ی به‌ شتێكی ئاسایی له‌قه‌له‌م داوه‌و،و به‌ حه‌زره‌تی داودی پێغه‌مبه‌ری فه‌رمووه‌ كه‌ شوكرانه‌ی خوای گه‌وره‌ی له‌ سه‌ر بكات (يعملون له ما يشاء من محاريب و تماثيل و جفانٍ كالجواب و قدور راسيات إعملوا آل داود شكراً وقليلٌ من عبادي الشكور) سوره‌تی سبأ ئایه‌تی13، لێره‌شدا خوای گه‌وره‌ به‌( تماثیل) ناویان ده‌بات و نه‌ك به‌( أصنام)، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌ په‌یكه‌ر( تمثال) له‌ ئاینی داود پێغه‌مبه‌ر و ئاینه‌كانی دوای ئه‌ویش كارێكی ڕه‌وا بووه‌، وه‌ك له‌ گفتوگۆی ئیبراهیمی پێغه‌مبه‌ر بۆمان ده‌رده‌كه‌ویت، كه‌ ده‌فه‌رموویت:(قال: أتعبدون ما تنحتون؟ والله خلقكم وما تعملون)، ناره‌زایی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر له‌ هونه‌ری په‌یكه‌رسازی نه‌بووه‌، به‌ڵكو ناره‌زاییه‌كه‌ی له‌ سه‌ر په‌رستنی په‌یكه‌ره‌كه‌ بووه‌.

وه‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌ین كه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ په‌یكه‌ر په‌رستن بێت ئه‌وا هیچ گومان له‌ حه‌رام بوونی دا نیه‌، به‌لام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی په‌رستن نه‌بێت ئه‌وا ده‌توانین بلێین ڕێگا پێدراوه‌، هه‌ر وه‌ك ئیبن و حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی له‌ فه‌تحول باری بووكه‌ شووشه‌ی مندالانی جیاكردووته‌وه‌ و ده‌لێت:وهذا الإجماع محلّه في غير لعب البنات، و له‌ هه‌مان كاتیشدا پێغه‌مبه‌ر(د.خ) مۆله‌تی داوه‌ به‌ عائشه‌ی خێزانی بۆ بوونی په‌یكه‌ری گه‌مه‌ی مندالان هه‌ر وه‌ك ئیبن وحه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی و قازی عه‌یاز باسیان كردووه‌.

بۆیه‌ لامان روون ده‌بێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ په‌یكه‌ر په‌رستن نه‌بێت ئه‌وا بوونیبان ئاساییه‌، و ده‌كرێت به‌ مه‌زهه‌بی زۆرینه‌ی سه‌حابه‌كانیش ئه‌ژمار بكرێت،هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و كاته‌ی كه‌ هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) چوونه‌ ولاتی فارس و شام و میصر و عیراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری په‌یكه‌ره‌كانیان نه‌كرد ونه‌یان روخاندن.

ئیمامی زه‌هه‌بی وته‌به‌ری باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌عدی كوری وه‌قاص( كه‌ یه‌كێك بوو له‌ عه‌شه‌ره‌ی موبه‌شه‌ره‌) كه‌ چووه‌ كۆشكی كیسری له‌ نزیك به‌غدا ژماره‌یه‌ك په‌یكه‌ر له‌ سه‌ر دیواری كۆشكه‌ هه‌بوون و هیچی له‌م په‌یكه‌رانه‌ی تێك نه‌دان و تائێستا هه‌ر ماون،و ده‌لێت: (ولما دخل سعد المدائن، فرأى خلوتها، وانتهى إلى إيـوان كــسرى، أقبل يـقرأ:«كَمْ تَرَكُوا مِنْ جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ وَزُرُوعٍ وَمَقامٍ كَرِيمٍ وَنَعْمَةٍ كانُوا فِيها فاكِهِينَ كَذلِكَ وَأَوْرَثْناها قَوْماً آخَرِينَ» وصلى فيه صلاة الفتح- ولا تصلى جماعة- فصلى ثماني ركعات لا يفصل بينهن، واتخذه مسجداً، وفيه تماثيل الجصِّ رجالٌ وخيل، ولم يمتنع ولا المسلمون لذلك، وتركوها على حالها قالوا: وأتم سعد الصلاة يوم دخلها، وذلك أنَّه اراد المقام فيها وكانت أول جمعة بالعراق جمعت جماعة بالمدائن، في صفر سنة ست عشرة) و هیچ كه‌سێكیش له‌ هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌ری خوا داوایان لێ‌ نه‌كرد كه‌ په‌یكه‌ره‌كان لابدات و له‌ناویان ببات.

وه‌هه‌روها یاقوت الحموی له‌( معجم البلدان) باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ كۆشكی كسری وێنه‌ی نوشروان و قه‌یسه‌ری روم هه‌بوو به‌لام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری نه‌كران.

وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 300 كه‌س له‌ هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) چوونه‌ ولاتی میسر و له‌ شاره‌كانی(جیزه‌ و عین شه‌مس) مانه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر په‌یكه‌ر و شوێنه‌واری فیرعه‌ونیه‌كان له‌م دوو شاره‌دا هه‌بوو له‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری نه‌كران و له‌ناو نه‌بران، یاقوت الحموی  ده‌لێت: وعلى ركن أحدهما- أي أحد الهرمين- صنم كبير يقال إنه بلهيت، ويقال إنَّه طلسمٌ للرمل لئلا يغلب على كورة الجيزة ،وهو صورة رأس آدمي ورقبته ورأسا كتفيه كالأسد وهو عظيم جدّا، وهو صورة مليحة كأن الصانع فرغ منه عن قرب، وهو مصبوغ بحمرة موجودة إلى الآن مع تطاول المدة وتقدم الأعوام.

وه‌ لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بیت، كه‌ ئایا بۆ هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) ده‌ستكاری ئه‌م شوێنه‌وارانه‌یان نه‌كرد، و په‌یكه‌ره‌كانیان له‌ناو نه‌بردن؟ له‌ كاتێكدا به‌ پێ‌ ی سه‌رچاوه‌كانی مێژوو ژماره‌یه‌كی یه‌كجار له‌ هاولانی پێغه‌مبه‌ر هاتوونه‌ته‌ عیراق و میسر و شام ، و ده‌سه‌لاتداریش بوونه‌ !!!

ئایا ده‌كرێت زۆرینه‌ی هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌ كارێكی بێ‌ شه‌رعی بێ‌ ده‌نگی هه‌لبژێرن؟ به‌تایبه‌تی – سه‌عدی كوری وه‌قاص كه‌ یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی موژده‌ی به‌هه‌شتی پێدراوه‌- له‌ كاتێكدا كه‌ ده‌سه‌لاتی لا بردنی بێ‌ شه‌رعیه‌كه‌یان هه‌بێ؟

بێگومان كرده‌وه‌كانی هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بریتین له‌ جێ‌ به‌جێ‌ كردنی قسه‌ و ره‌فتاره‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا، وه‌ تێگه‌یشتنێكی ته‌واویان هه‌بووه‌ بۆ ناوه‌رۆكی فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، كه‌ مه‌به‌ستی له‌ له‌ناو بردنی ئه‌و پت و په‌یكه‌رانه‌ بووه‌ كه‌ خه‌لك وه‌ك خوایه‌ك سه‌یری ده‌كردن وده‌یان په‌رست، كه‌ هۆكاری قه‌ده‌غه‌ كردنه‌كه‌شی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ خه‌لك بۆ په‌رستن به‌كاری ده‌هێنان،وه‌ كه‌ ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر به‌ كردار پته‌كانی له‌ناوبردن و شكاندنی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ بوو كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كردتری بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی بسه‌لمێنی كه‌ ئه‌وان خوایه‌ك ده‌په‌رستن توانای به‌رگری كردنی نیه‌ له‌ خودی خۆ!!! جا جۆن ده‌توانی سوود و زیانی بۆ كه‌سێكی تر هه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌  ده‌توانم بلێن له‌م مه‌سه‌له‌ شه‌رعیه‌ كۆده‌نگی هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) هه‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ په‌یكه‌ره‌كه‌ په‌رستن نه‌بێت ئه‌وا زۆر ئاساییه‌ كه‌ ده‌ستكاری نه‌كرێت و وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه‌.

بۆیه‌ ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی (داعش) كردیان له‌ رووخاندن و شكاندنی ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌كانی مۆزه‌خانه‌ی موسل  ده‌قاو ده‌ق پێچه‌وانه‌ی كرداری هاوه‌لانی خودی پێغه‌مبه‌ری خوا یه‌ ،و نیشانه‌ تێنه‌گه‌یشتنی سه‌قه‌ت و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ یه‌ بۆده‌قه‌كانی ئیسلام...