یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی رەزا لە گوندی عارەب کەند کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانی مەسیحی دەکات و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازدەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا إلياس هەورامی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالجبار زەرگەزەوی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان وڵامی سەدرەدین قوبانجی ئیمام جومعەی نەجەف دەداتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حيسامەددینی قەڵاتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی هێڕشەکەی سەر کێڵگەی گازى کۆرمۆر دەکەین    *****    *****   مامۆستا مەلا سید نجم الدینی پیریادی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمێکی زانستی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی زاخۆ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا موسى بیارەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لەسەر پرسی وەرگرتنی قوتابیانی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی وەزیری خوێندنی باڵا دەکات   
د. عبدالله ملا سعيد گرتكی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/03/2016 : 23:59:06
قه‌باره‌ی فۆنت
تەقینەوەكەی برۆكسل خزمەت بەكێ‌ دەكات !!!

هەر كردارێكی تیرۆریستی لە هەر شوێنێكی دونیا رووبدات پێ‌ ی دڵ تەنگ و نارەحەت دەبم، كرداری تیرۆریستی بۆ هەر مەبەستێك بێت كارێكی خراپە، كرداری تیرۆریستی لە ئیسلام جێگای نابیتەوە، لەم رۆژانە كە كردارە تیروریستیەكانی برۆكسل روویدا زۆر جێگای نیگەرانیم بوو، چونكە بەلجیكا بەگشتی جگە لەوەی كە ولاتێكی سیاسی و خاوەن پێگەیەكی تایبەت بوو، لە هەمان كاتیشدا بە رووی ئازادیەوە تاكە ولاتی ئەوروپی بوو كۆمەلێك تایبەتمەندی بە موسلمانان و ئیسلام دابوو ....

بەلجیكا لە ساڵی 1974بە فەرمی دانی بە ئاینی ئیسلام داناوە، وەك یەكێك لە ئایینە فەرمیەكانی ولات، هەردوو چەژنی رەمەزان و چەژنی قوربان پشووی فەرمی یە، نیوەی دانشتوانی (برۆكسل ) ی پایتەخت موسلمانن كە زۆرینەیان (مەغریب) ینە، وە بە فەرمی حكومەتی بەلجیكی رێز لە مزگەوت دەنێت و مەساریفی مزگەوت خەرج دەكات، و مانگانەش نزیكە 250 دوو سەد و پەنجا كەس لە وەزارەتی داد وەك مەلای مزگەوت – پێش نوێژ و وتارخوێن – مووچە وەردەگرن، و نزیكەی 300 مزگەوت و شوێنی نوێژ كردن لە سەرتاسەری بەلجیكا هەیە، وە هەرووها منداڵە موسلمانەكان مافی خوێندنی وانەی (ئایینی ) یان هەیە لە قوتابخانە، و وەزارەتی خوێندن لەم ولاتە 800 ماموستای موسلمانی تەرخان كردووە بۆ وتنەوەی ئەم وانەیە، و لە یاسای ئەم ولاتەش رێكە پێدراوە كە قوتابخانەی تایبەتی موسلمان بكرێتەوە ...

بۆیە جێگای خۆیەتی مرۆڤ بپرسێت كە ئەم كردارەی تیرۆریستیانەی داعش ئەنجامی دان خزمەت بەكێ‌ دەكەن ؟ و تا چەند كاریگەری سەلبی بەسەر موسلمانانی ئەم ولاتە دەبێت !!!