یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د. عبدالله ملا سعيد گرتكی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/10/2021 : 23:34:04
قه‌باره‌ی فۆنت
زانایانی ئایینی و خزمه‌تی ئاوێته‌ به‌ هه‌ڵوێستی كوردانه‌

 

یه‌كێ‌ له‌ سیماو تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و كاروانی زانستی و رێبازی كوردایه‌تی وجودی زانایانی ئایینیه‌، كه‌ ده‌توانین بڵێین خه‌مخۆرترین و پاكترین توێژی كۆمه‌ڵگه‌و رابه‌ری دینداری خه‌ڵكی كوردستانن، ئامانجی ئه‌وان هه‌میشه‌ ستراتیژی و گه‌وره‌ بووه‌، له‌سه‌رپه‌رشتی كردنی ره‌وشی ئایینی و ئاراسته‌كردنی موسڵمانانی كورد به‌ره‌و رێڕه‌وی دینداری راسته‌قینه‌و، پاراستنی كیان و كۆمه‌ڵگه‌ له‌ لێشاوی لادان و ترازان و داڕمانی ره‌وشتی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی نه‌ریته‌ ره‌سه‌نه‌كان.

له‌و چوارچێوه‌یه‌و له‌وه‌ته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد په‌یڕه‌وی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كات زانایان رۆڵی پێشه‌نگیان له‌خزمه‌تی ئیسلام و رابه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌و راپه‌ڕاندنی كاری چاكه‌‌و ڕێنمایی كردنی خه‌ڵك بینیوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌ركی ئاینی خۆیان به‌شداری هه‌موو خۆشی و تاڵیه‌كی ژیانی خه‌ڵكیان كردووه‌، له‌ ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ بۆ ئامۆژگاری و نوێكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی له‌ ژیانی ئه‌واندا رۆڵیان گێڕاوه‌‌و ئارامی‌و ئاشتیان بۆ نێو خه‌ڵك گێڕاوه‌ته‌وه‌، به‌ ئومێدی پته‌و كردنی شیرازه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری هه‌ر گرژیه‌ك ڕووی دابێت.

ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا ئه‌وپه‌ری رێزو ته‌قدیر بۆ ئایین و زانایانی ئاینی دابنرێت, گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی ورد سه‌یری مێژووی پر سه‌روه‌ری مه‌لای كورد بكه‌ین ده‌بینین كه‌ له‌ تێكرای شۆڕشه‌ یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی كوردستان رۆڵی دیارو به‌رچاویان هه‌بووه‌, بگره‌ رابه‌رایه‌تی شۆرشه‌كانیان كردووه‌, به‌نمونه‌ له‌ شۆرشی ئه‌یلولدا مه‌لای كورد یه‌كه‌م چه‌كی راستگۆیی بوون له‌ كوردستان كه‌ پشتی شۆرشیان گرت و هه‌موو كاتێك  به‌رگریان له‌ مافی چه‌وساوه‌كان كردووه‌, رۆڵێكی سه‌ركه‌وتوویان نواندوه‌ له‌زۆر بواره‌كاندا, به‌تایبه‌تی له‌ هاندانی رۆڵه‌كانی كوردستان له‌ پشتگیری كردنی شۆرش و گه‌شه‌دان به‌ بواری خوێندن و بنبڕكردنی كێشه‌ و گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان, تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌لای كورد به‌ گیانی به‌رگریكردن له‌ خاكی كوردستان به‌ شداری به‌رچاویشی هه‌بێت له‌ به‌ره‌كانی شه‌ردا, به‌رامبه‌ر به‌ دوژمنی داگیر كه‌ر!

بۆیه‌ش به‌ده‌یان مه‌لای كورد ژیانی ئاواره‌ییان هه‌لبژاردو شان به‌ شانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چه‌كی شه‌ره‌فیان خسته‌ شان و له‌م پێناوه‌شدا چه‌ندین شه‌هیدیان دا, ده‌یانی تریش له‌ مه‌لای كورد به‌ده‌ستی رژێمی به‌عسه‌وه‌ زیندانی و بێ‌ سه‌رو شوێن كران و به‌شێكی تریش دوو چاری ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر هاتن و په‌یوه‌ندییان به‌ رێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ كرد.

زانایانی ئاینی ئه‌گه‌رچی ڕووبه‌ڕووی زۆرێك له‌به‌ربه‌ست‌و موعانات‌و تانه‌و ته‌شه‌ری ئه‌ملاو ئه‌ولاش بووبنه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك هه‌ست كردن به‌ئه‌ركی سه‌رشانیان‌و به‌رپرسیارێتی هه‌میشه‌ له‌سه‌نگه‌ری تێكۆشان‌و خزمه‌ت كردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و كێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌یان بوون، له‌م سۆنگه‌شه‌وه‌ زۆرترین خزمه‌تیان پێشكه‌ش كردووه‌‌و سوودو قازانجی زۆریشیان گه‌یاندۆته‌ ڕۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد.

 به‌رده‌وامیش به‌ده‌ربڕینی هه‌ڵوێست‌و ئامۆژگاری‌و وته‌ پڕ نرخ‌و ته‌وجیهاته‌كانیان ویستویان په‌یامێكی ستراتیژی هاوچه‌رخانه‌ی پڕاوپڕ له‌ئاشتی‌و یه‌كڕیزی‌و پێكه‌وه‌ ژیانی برایانه‌‌و كاركردن بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردنی ره‌وشی نه‌ته‌وه‌ی‌و هۆشیاری نیشتیمانپه‌روه‌رێتی‌و بڵاوكرنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری‌و گیانی لێبورده‌ی‌و به‌رقراركردنی ئه‌من و ئاسایش له‌و وڵاته‌ ته‌رح بكه‌ن، له‌به‌رانبه‌ریشدا هه‌وڵیانداوه‌ بیری توندڕۆیی‌و دووبه‌ره‌كی‌و خۆسه‌پێنی‌و زوڵم‌و هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ست‌و ناهه‌مواریانه‌ وه‌لا بنێن، كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیاندا نه‌بووه‌، هه‌ر به‌نمونه‌ له‌ شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپی توندڕه‌وی داعش زانایانی ئایینی بوونه‌ قه‌لغان و پارێزه‌ری كوردستان و به‌ پاڵشتی پێشمه‌رگه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی هاوڵاتیان و شیكردنه‌وه‌ی بیرو بۆچوونه‌كانی داعش و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌لسمی فكری و تێڕوانینه‌ چه‌وته‌كانیان و ته‌نانه‌ت به‌شداری راسته‌وخۆی به‌ره‌كانی شه‌ڕو پارێزگاری له‌ كوردو كوردستان، بڵانسی سه‌ركه‌وتنی كوردو سه‌نگه‌ری خه‌باتی نیشتمانیان سه‌رخست و بوونه‌ هه‌وێنی تۆماری مێژووێكی پڕ له‌ ده‌سكه‌وت و شانازی گه‌له‌كه‌مان.

 به‌م هه‌ست و ڕێبازه‌ی خزمه‌تیشیانه‌وه‌ مه‌به‌ستیان ته‌نها ئه‌وه‌ بووه‌، كه‌ ببنه‌ پردی په‌یوه‌ندی نیوان ئیسلام‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد بێ‌ هیچ مه‌به‌ست‌و ئامانجێكی سیاسی له‌لایه‌ك‌و، په‌روه‌رده‌ كردنی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ش به‌ هزری ئاینپه‌روه‌ری‌و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری، ته‌نها‌و ته‌نها بۆ دروستكردنی تاكێكی هۆشیار له‌لایه‌كی تره‌وه‌، كه‌هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌ی‌و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌ نیشتیمانیه‌كان بكات‌و وه‌ك كوردێكی موسڵمان له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌و مه‌سه‌له‌ هه‌ستیاره‌كان بوه‌ستێ‌.

زانایانی ئاینی تائیستاش خاوه‌نی پێگه‌یه‌نی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تین و بگره‌ له‌سه‌ر هه‌ر كێشه‌‌و پێش هاتێك ده‌توانن زۆرترین ڕای جه‌ماوه‌ر دروست بكه‌ن‌و موشاره‌كه‌ی چاره‌سه‌ریانه‌ی پێ‌ ئه‌نجام بده‌ن، هه‌میشه‌ له‌مینبه‌ری مزگه‌وت و ڕاگه‌یاندن و وتارو نوسینه‌كانیان ئاراسته‌ی په‌یام‌و بۆچونیان بۆ بیناكردنی تاكێكی سوودمه‌ند بووه‌، بۆ دوا ڕۆژ و دروست كردن‌و قه‌ناعه‌ت پێكردنی كۆمه‌ڵگه‌ش بووه‌، كه‌ پێویسته‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌رچاو بگرن، هیچ كات په‌یامی زانای كورد پێچه‌وانه‌ی واقع‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی خۆی نه‌بووه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش  وای كردووه‌ كوردستانی ئازیز وه‌ك ناوه‌ندێكی پابه‌ند به‌ ئیسلام و خزمه‌ت كردنی كلتوری ئیسلام له‌ سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوین وه‌ك ناوه‌ندێكی كاراو په‌رێز پاك‌و دروست‌و ڕه‌سه‌نه‌وه‌ هه‌ژمار بكرێ‌.

بوونی ده‌یان سه‌ركرده‌ی ئاینی و زاناو ئه‌دیب‌و شاعیر، به‌ڵگه‌ی ڕاستی ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ن، له‌ پاڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا له‌ هه‌رچی بۆنه‌‌و یاد‌و مه‌راسیمی ئایینی هه‌یه‌ زانایانی ئاینی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌، كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی ئاشتی‌و برایه‌تی‌و یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری‌و میانڕه‌وی‌و پێكه‌وه‌ ژیانی دۆستانه‌یه‌، ئاینی په‌روه‌رده‌ كردنی ده‌رون‌و جه‌سته‌یه‌ له‌سه‌ر دروستترین ڕێباز، كه‌ خزمه‌ت به‌ ده‌وروبه‌ر بگه‌یه‌نێ‌، ئاینی بینا كردنی هزره‌ به‌ شێوازێك، كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی‌و كۆمه‌ڵگه‌ له‌به‌ر چاوو بگرێ‌.

روئیابینی زانایان له‌وه‌دا خۆی بینیوه‌ته‌وه‌، كه‌ وردو زانستیانه‌ شرۆڤه‌ی ده‌قه‌كان بكه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ن، ئه‌مه‌شیان بۆ به‌كارهێنانی ئیسلام به‌ ئه‌ركێكی گرنگ‌و پیرۆز زانیوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تاكی كورد هۆشیار‌و رۆشنبیر ڕابگرن‌و تووشی به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن له‌ ئاین نه‌بێت‌و نه‌كه‌وێته‌ ژێر نیری عاتیفه‌‌و توندڕه‌ویه‌وه‌، بۆیه‌ش یه‌كێ‌ له‌ هۆكاره‌كانی پشت به‌كارنه‌هێنانی ئایین بۆ ئامانجی كه‌سی و تایبه‌تی، وه‌ نه‌رۆیشتنی كۆمه‌ڵگه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌ی توندڕه‌وی و هه‌بوونی هه‌ستی میانڕه‌وی لای تاكی كورد هه‌ست و هه‌ڵوێستی زانایانی ئایینی بووه‌، چونكه‌ ئه‌وان به‌و په‌ڕی لێبودوویی‌و ماندوو نه‌ناسانه‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردی موسڵمان ده‌كه‌ن‌و، به‌ وتارو ئامۆژگاری‌و ئاوه‌دانی مزگه‌وته‌وه‌ جوانترین نمونه‌ی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ ژیان‌و یه‌كسانی‌و یارمه‌تی هه‌ژاران‌و رۆحیه‌تی ئاینپه‌روه‌ری‌و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌به‌ر مێژووی پر له‌ سه‌ره‌وه‌ری مه‌لای كوردو كاریگه‌ری گرنگی به‌سه‌ر گۆمه‌ڵگه‌وه‌, دۆخی ئێستا وا ده‌خوازێت كه‌ كار بكرێت بۆ پێداچوونه‌وه‌یه‌كی جدی به‌رامبه‌ر ئه‌م توێژه‌ هه‌ستیاره‌ی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ دوو لایه‌وه‌:

یه‌كه‌م: زانایانی ئایینی خۆیان به‌ خاوه‌نی رێبازی ره‌سه‌نی مه‌لای كورد بزانن و له‌ سایه‌ی ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌وره‌ زانایان و راگرتنی سه‌نگ و به‌های پیشه‌یی، به‌ نه‌فه‌سێكی درێژو هه‌ست و ئیخلاسێكی پته‌و و ئیراده‌یه‌كی به‌رزی یه‌كگرتووی له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری پاراستنی ئه‌و رێڕه‌وه‌ پیرۆزه‌ بن، كه‌ وه‌ك میراتێكی گه‌وره‌ بۆ ئێمه‌ مانان زانایانی ئایینی ماوه‌ته‌وه‌، به‌واتایه‌كی تر خۆمان دارێژه‌ری ستراتیژی واقعبینی و هاوچه‌رخ و بابه‌تیانه‌ی خۆمان و، پارێزه‌ری ده‌سكه‌وته‌ زانستی و پیشه‌ییه‌كان بین.

دووه‌م: لایه‌نی په‌یوه‌ندارو حكومه‌ت و  هه‌وڵی پاڵپشتی پتری زانایان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵ و هه‌نگاوه‌ دڵسۆزه‌كانی زانایانی ئایینی سه‌ بگرێت و، ده‌ست كراوه‌تر بتوانن دیفاع له‌ ئه‌زموون و كیان و ره‌وشت و ره‌سه‌نایه‌تی میلله‌تی كورد بكه‌ن.