یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د. حه‌سه‌ن خالید موفتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/07/2022 : 15:21:41
قه‌باره‌ی فۆنت
مەڕ تەنها بۆ یەک کەس و حەیوانی گەورەیش بۆ حەوت
الٲضحیة بالشاة ٳنما تجزئ عن شخص واحد لا عن ٲهل بیته بالاتفاق كما نقله ابن رشد وابن الملقن والٲذرعي وابن حجر وغيرهم، وما المقصود من حدیث ٲم المؤمنین عائشة رضي الله عنها؟ قوربانی کردن بە(مەڕ) تەنها بۆ یەک کەس دەبێت نەک بۆ تەواوی خانەوادە، به کۆ دەنگی زانایان کە نەقڵیان کردووە لەوانە ابن رشد و ابن و الملقن و الٲذرعي و ابن حجر و غەیری ئەوانیش هەروەها مەبەست چییە لە فەرمودەکە حەزرەتی عائیشە رەزای خودای لەسەربێ ؟
===
الحمدللە والصلاة والسلام علی سيدنا رسول الله وعلی آله وصحبه ومن والاه..
قال علیه الصلاة والسلام فيما ثبت في الصحیح: (من يرد الله به خيرا يفقهه في الدين)
هەندێک کەس بە هەڵە لە روکەشی هەندێک فەرمودە گەیشتوون..
رای زۆرینەی زۆری زانایان لەوانەیش مەزهەبی خۆمان ئیمامی شافیعی (ڕ.خ) بەو شێوەیە کە قوربانی مەڕو بزن تەنها بۆ یەک کەس دەشێت، بەڵام دەتوانرێت خانەوادەکە بەشدارپێ بکرێت بە (نزا) لە وێنەی پاداشتیدا (مثل الثواب)، هەروەها زانایان فەرمویانە قوربانیەکە بۆ خۆی دەبێت (گەورەی خانەوادەکە) کە قوربانیەکە دەکات، بەڵام شیعاری سوننەتێکی کیفایەتی قوربانییەکە بۆ خانەوادەکەیش جێبەجێ دەبێت، وەک وەڵامدانەوەی سەلام و وەڵامدانەوەی کەسی پژمیو کە سوننەتێکی کیفاییە..واتە ئەگەر کەسێک لە نێو کۆمەڵێکدا پێی هەستا ئیر کیفایەتە..
نەک ئەوەی کە بە یەک مەڕ قوربانی ئیتر ببێتە قوربانی لە بۆ هەموو خانەوادەکە، واته: بەشداریکردنی گەورەی ماڵ بۆ خانەوادکەی لە سەوابیدا مانای ئەوە نییە کە هەموویان قوربانییان ئەنجامداوە ، چونکە بە ئیتیفاق مەڕ و بزن تەنها بۆ یەک کەس دەشێت بەڵام وشترو مانگا بۆ حەوت کەس.. جا مردووبن یان زیندوو جیاوازی نیە لە دروستیدا..بە تایبەت ئەگەر مردووەکە وەسێتی کردبێت واجبە جێبەجێ بکرێت.. تەنانەت لای زانایانی شافیعی قوربانی مەڕێک تەنها بۆ یەک کەس مەسئەلەیەکی کۆ دەنگی و ئیتیفاقییەو بە خیلافی ئەم حوکمە نەهاتووە، ئەگەر نا ئیتر خەڵکی بۆ مانگایەک یان وشترێک دەکاتە قوربانی بۆ حەوت کەس لە سەر دەقی سوننەتی سەحیح کە لە چەندین فەرمودەدا هاوتوە مانگاو وشتر بۆ حەوت کەس دەشێت؟
پاشان ئەگەر قوربانی مەڕێک بۆ زیاتر لە یەک کەس شیاوبوایە، ئەوا پێغەمبەر د.خ مانگایەکی نەدەکردە قوربانی بۆ خێزانەکانی وەک لە بوخاری و موسلیمدا هاتووە له حەزرەتی عائیشەوە ڕ.خ لەفزی بوخاری (ضحی رسول الله صلی الله علیه وسلم عن نسائه بالبقر) هەروەها ئیمامی موسلیم لە حەزرەتی جابرە ڕ.خ ریوایەتی کردووە، بڕوانە: فتح الباري ج10 ص25
هەروەها لە حەزرەتی جابرە ڕ.خ موسلیم ریوایەتی کردووە کە فەرمویەتی: (نحرنا مع رسول اللە صلی الله علیه وسلم عام الحديبية البدنة عن سبعة والبقرة عن سبعة)
صحیح مسلم برقم 1318. بەدەنەیش تاکی ووشترە نێربێ یاخود مێ..
پاشان حەدیسی: اللهم تقبل من محمد..الخ كه هەندێک کردویانەتە بەڵگە بۆ ئەوەی یەک مەڕی قوربانی بشێت بۆ قوربانی تەواوی خانەوادە بەچەندین لەفزی جیاواز هاتووە لەوانەیش ریوایەتی ابو هریرە ڕ.خ.. فذبح احدهما عن محمد وآل محمد..والٱخر عن ٲمتە من شهد للە بالتوحید ولە بالبلاغ..هەندێک فەرمویانە مەبەست لێی ئەو هەژارانەیە لە ئوممەتاکەی کە دەسەڵاتی قوربانییان نییە ئەمەیش تەئویلێکی باشە..
لەوانەیش لەفزی موسلیمە کە دەفەرموێت: اللهم تقبل من محمد وآل محمد ومن امة محمد...صحیح مسلم بشرح النووي ج13 ص 123
کەجیاوازە لە: عن محمد وآل محمد..
مانای فەرمودەکەیش ئەوەیە: خودایە قوربانی لە محمد و لە ئالی محمد و لە ئوممەتی محمد صلی اللە علیه وسلم وەربگرە.. ئەمەیش تەنها نزایە واتە: ئەوانەی کە لەئالی من و لە ئوممەتی من قوربانی دەکەن خودایە لە منیش و لەوانیش وەربگرە.. یان مەبەست بەشداریکردنە لە پاداشتدا وەک پێشەوایانی ئیسلام روونیانکردووەتەوە، هەموو ئەو عیارەتانەیش لە سەرچاوە فیقهی و حەدیسیەکاندا هاتووە: ( عن الرجل واهل بیتە..)هەموویان ئەو مەبەستەیان هەبووە کە بەشداریکردنیانەبە نزا لە پاداشتەکەیدا یان سوننەتی کیفائی ئەو شیعارە بۆ خانەوادەیش دەنوسرێت، کە ئەگەر یەک کەس کردی سونەتەکە لادەچێت لەسەر باقی، چونکە قوربانی سوننەتێکی کیفائییە..نەک قوربانیەکە یان قوربەکە لابجێت..ئەوەیش مەبەستی عیبارەتەکەی ئیمام حجة الاسلامی غەزالیه لە (الخلاصة) يدا ص 641
کە دەفەرموێت: هي سنة مؤكدة غير واجبة وتحصل السنة(اي لا القربة والٲضحية) لٲهل الدار بٲن يضحي كافلهم ضحية واحدة" پاشان محققی کتێبەکە استدلالی کردووە بۆ ئەو مەبەستە بە فەرمودەکەی ابو ایوبی انصاری ر.خ: كنا نضحي.الخ رواه الطبراني في الكبير ج4 ص 138.
لەو رووەیشەوەیە پێشەوا تقي الدین ابو بکر الحصني له كفاية الٲخيار في حل غاية الاختصار يدا ج۲ ص۱٤٥ دەفەرموێت: "فالتضحیة سنة مؤكدة، ٳذا فعلها واحد من ٲهل البیت تٲدی عن الكل حق السنة، ولو تركها اهل بیت كره لهم ذلك". کەواتە بە ئەنجامدانی یەک مەڕ تەنها مافی سوننەتەکە لادەچێت لەسەر خێزانەکە نەک عیبادەتی قوربانی کردن.
بۆیە لە حاشیة الشیخ سلیمان الجمل علی شرح المنهج لشيخ الاسلام القاضي زكریا الانصاریدا ج5 ص 250 دا هاتووە و دەفەرموێت :"كما اقتضاه كلامهم واعتمده الٳسنوي وكذا الٲذرعي حيث قال: وغير المضحي من العیال لا ٲحسب ٲحدا يكره له ٳزالة ذلك، لٲنه لیس بمضح حقيقة، وٳن ٲشركه المضحي في الثواب ".
واته: موقتەزای کەلامی شافیعیەکان هەروەها قەولی موعتەمەد لای پێشەوا جمال الدینی ئیسنەوی و ئیمامی ئەزروعیش بەو شێوەیە کە ئەوانەی کە راستەوخۆ قوربانیەکە ئەنجام نادەن لە خێزانەکە بەڵکو بەشدارییان پێ دەکرێت لە تەنها پاداشتدا - چونکە لە راستیدا ئەوان قوربانیەکەیان نەکردووە بەڵکو تەنها یەک کەس دەیکات - ئەوا هیچ کەسێک لە زانایان نەیانگوتووە کەراهەتی هەیە بۆیان لابردنی نینۆک و ..هتد تا رۆژی قوربانی. بەڵام گوتویانە لابردی ئەو شتانە بۆ کەسی قوربانیکارەکە کەراهەتی هەیە، چونکە تەنها ئەو لە راستیدا قوربانی ئەنجام دەدات، دەرکەوت قوربانی مەڕێک تەنها لە راستیدا بۆ یەک کەسە..
کەواتە: مانای ئەوە نییە کە یەک قوربانی بۆ هەموو ئەفرادی خانەوادەکە وەک قوربەو عیبادەتی قوربانی بشێت.. ئەگەر وەهابایە ئەوا هیچ پێویست نەدەبوو خەڵکی قوربانی بکات ، چونکە پێغەمبەر د.خ بۆی کردوون بە لەفزی موسلیم..وعن ٲمة محمد...!!
بۆیە لەفزەکانی تری فەرمودەکەیش واتای وەرگرتنی پاداشتە لە کاتی هەدیەکردنی پاداشتی قوربانیەکە و رەوانەکردنی میسلی سەوابەکەی وەک زانایان دەفەرموون، ئەوەیش مەسئەلەیەکە کە جمهوری زانایانی لەسەرە، تەنها ئیمام ئەبو حەنیفەو ئیمام سوفیانی سەوری کە فەرمویانە کەراهەتی هەیە بەشداریکردنی کەسی تر لە سەوابی قوربانیدا، هەروەها پێشەوا (الخطابی) یش پێی وایە کە فەرمودەکەی حەزرەتی عائیشە ڕ.خ مەنسوخە بە فەرمودەی صەحیحی بوخاری له (باب من ذبح ضحية غیره..)بۆیە عەمەلی پێ ناکرێت، بەڵام مەرجوحە ئەو بۆچونانە، راجیح مەزهەبی جومهورە.. بڕوانە: شرح النووي علی صحیح مسلم ج1 ص122 فتح الباری للحافظ العسقلاني ج10 ص 22..
بۆیە ئیمای ابو حەنیفە ڕ.خ فەرمویەتی کەراهەتی هەیە بەشداریکردنی غەیری کەسی قوربانی کارەکە لە پاداشتی قوربانیەکەدا، چونکە ئەو پێی وایە قوربانیکردن واجبە، نەک سوننەتێکی کیفائی، هەر لەبەر ئەوەیشە پێشەوا حەزرەتی شافیعی لە الٲم یدا کتاب الضحایا دەفەرموێت: ئەگەر گومانمان هەبوایە کە قوربانی واجبە، ئەوکات پێمان وادەبوو کە لەسەر هیچ تاکێکی خانەوادە لاناچێت شیعاری قوربانی مەگەر یەکە یەکەیان قوربانی سەربەخۆ ئەنجام بدەن، بەڵام چونکە پێمان واجب نییە، ئەگەر پیاو لە ماڵی خۆیدا یەک قوربانی ئەنجام بدات ئیتر ناوی قوربانی بۆ ئەو ماڵە جێگیر دەبێت و دەکرێت بڵێن ئەو خانەوادەیە قوربانییان تەعطیل و فەرامۆش نەکەردووە ئەو کەسەیش کە لە خانەوادە نەیکردووە ئەوا مانای ئەوە نیە کە فەرزێکی جێبەجێ؟نەکردووە..واتە مادام هەندێکیان کروووویانە ئیتر سوننەتە کیفائیەکەیان بەجێ گەیاندووە..
بڕوانە: موسوعة الٳمام الشافعي كتاب الٲم ج 3ص147.
هەروەها مەعلومە کە قوربانی لە (شرع من قبلنا) یەو سوننەتی حەزرەتی ئیبراهیمە (علیە السلام) وە شەریعەتی ئیسلامیش ئیقراری کردووەو ئیتر قوربانی بووە سوننەتی موسڵمانان تا رۆژی قیامەت، خوای گەورە دەفەرموێت (وَفَدَيْنَاهُ بِذِبْح عَظِيم)(سورة الصافات : ۷ )، لەو کاتەیشدا خوای تەعالا بەرانێکی لە تەرەف غەیبەوە کردە فیدای تەنها حەزرەتی ئیسماعیل (علیە السلام) نەک تەواوی ئال و بەیتی، چونکە ئایەتەکە دەفەرموێت (وفدیناە) ای: فدینا اسماعیل (علی نبینا وعلیە الصلاة والسلام) نەک (وفدینا ٲهل بیتە)..ئەوەیش جێگەی ئیعتیبارە بۆ ئەهلی ئیعتیبار بۆیە لەو کاتەوە بەرانێکیش چەندە گەورەیش بێت تەنها هەر بۆ یەک کەس دەشێت بۆ قوربانی..

هەروەها ئەگەر دروست بایە قوربانی یەک مەڕ بۆ حەوت کەس، ئەوا جیاوازی لە نێوان مەڕ و وشترو مانگادا نەدەما، کە هەم فەرمودەکان و هەم عەمەلی صەحابەو و هەم عیبارەتی هەرچوار مەزهەبیش تێکڕایان ئەو جیاوازیەیان لە نێوان مەڕو بزن لە لایەک و ماگاو وشتریش لەلایەکی تر کردووە..

دیسان ئەگەر راستبوایە مانای فەرمودەکەی ابو ایوب و ام المؤمنین(رضي الله عنهما) مەبەست لێی دروستی قوربانی یەک مەڕ بێت له جیاتی قوربانی تەواوای خانەوادەکه -نەک بەشداری پێکردنیان لە پاداشتدا - ئەوا ئەگەر بە نمونە (دە) سەر خێزان هەمویان نەزری بکەن لەسەر خۆیان کە قوربانییەک بکەن لەم کاتەدا گەورەی خێزانەکە بە پێی زاهیری فەرمودەکە تەنها یەک مەڕی نەزڕکراوی خۆی بکاتە قوربانی و نییەتی ئەوانیشی لێ بهێنێت ئیتر دەبوایە نەزرەکە لەسەر یەکە یەکەیا لاچوبایە! ئەمەیش باطیڵ و نادروستە بە کۆی دەنگی زانایان.. لێرەدا دەردەکەوێت مەڕێک ناکرێتە قوربانی بۆ زیاتر لە یەک کەس، بە پێچەوانەی مانگاو وشتر کە بۆ حەوت کەس دەس دەدات.

هەروەها ئەگەر ورد ببینەوە لەو فەرمودانەی باسی گەورەیی پاداشتی قوربانی دەکەن هەموویان بۆ جەمع هاتووە یان بە سیغەی (من) ی مەوسوڵە هاتووە وەک (من ذبح بعد الصلاة..الحدیث ) یان (من لم یضح ..الحدیث)یان (من كان له ذبیحة..الحديث)یان (من وجد سعة ..الحدیث)کە ئیفادەیان عوموم وگشتگیری دەبەخشێت یان بە سیغەی نەکیرە هاتووە وەک (ما من آدمي..الحدیث) کە ئەویش بەپێی قاعیدەی عیلمی بۆ عومومە یان به سیغەی هەموو تاکێکی موسڵمان وەک (علی کل مسلم..الحدیث) یان به لەفزی (علی فرض و علیكم سنة..) یان بە لەفزی (واراد احدکم ان يضحي..الحدیث )کە ئەوانەیش مەعلومە کەسێ لێ دەرنەکردووەو بۆ جەمعەو هەموو تاکی موسڵمانێک دەگرێتەوە، خۆ ئەگەر تەنها سونێک بوایە لەسەر گەورەی خێزان ئەوا پێغەمبەر د.خ بەو شێوە تەعمیمی نەدەکرد بۆ گشت موسڵمانان لەو ریوایەتانەیش:
۱- روی الإمام البخاري في صحیحه برقم 5556 عن البراء بن عازب -رضي الله عنه- أنَّ النَّبيّ -صلَّى الله عليه وسلّم- قال: "من ذبحَ بعد الصَّلاة فقدْ تمَّ نسكُهُ وأصابَ سُنَّةَ المُسْلمين"،
۲- ٲخرجت ام المؤمنين عائشة رضي الله عنها عن النَبيِّ -صلّى الله عليه وسلم: "ما عمل آدميٌّ من عمل يوم النحر أحب إلى الله من إهراقِ الدَّمِّ، وإنَّهُ ليأتي يومَ القيامةِ بقرونِها وأشعارها وأظلافها، وإنَّ الدمَ ليقعُ من الله بمكان قبل أن يقع على الأرض، فطِيبوا بها نفسًا" رواه البیهقي في السنن الكبری ج 9ص261 .
۳- رَوَى أَبُو رَمْلَةَ عَنْ مِخْنَفِ بْنِ سُلَيْمٍ قَالَ سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم َ- يَقُولُ: عَلَى كُلِّ مسلمٍ في كل عامٍ أضحاةٌ عتيرة "الزيلعي في نصب الراية ج٤ ص ۷۹.
٤- عن ابي هريرة رضي الله عنه مرفوعا: " من وجدَ سَعَةً فلَم يُضَحِّ ، فلا يَقْرَبنَّ مُصَلاَّنا)، قال الحافظ العسقلاني في الفتح :"رواه ابن ماجه في سننه وأحمد في المسند ورجاله ثقات".
٥- روی ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما عَنِ النَّبِيِّ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم َ - قَالَ: " الْأَضَاحِيُّ عليَّ فريضةٌ وَعَلَيْكُمْ سنةٌ " واخرج ایضا مرفوعا بلفظ «ثَلَاثٌ هُنَّ عَلَيَّ فَرَائِضُ وَهُنَّ لَكُمْ، تَطَوُّعٌ الوتر والنَّحْرُ وصلاة الضحی.»البدر المنير لابن الملقن: ج ٤ص۳۲٥.
٦- عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ رضي الله عنها قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّه صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم: " إذا دخَلَ الْعَشْرُ وَأَرَادَ أَحَدُكُمْ أَنْ يُضَحِّيَ فَلَا يَمَسَّ مِنْ شَعْرِهِ وَلَا بَشَرِهِ شَيْئًا ". رواه مسلم (1977)، وابن ماجه (3149) والطحاوي في شرح مشكل الآثار (5511) باسناد صحیح واللفظ له.
۷- عن أم سلمة أم المؤمنين رضي الله عنها عنه صلی الله علیه وسلم: " مَن كانَ له ذِبْحٌ يَذْبَحُهُ فإذا أُهِلَّ هِلالُ ذِي الحِجَّةِ، فلا يَأْخُذَنَّ مِن شَعْرِهِ، ولا مِن أظْفارِهِ شيئًا حتَّى يُضَحِّي ". رواه مسلم في صحیحه برقم: 1977 .

بەڵگەی تریش لە سەر ئەوەی کە ئەو فەرمودانەی ئالو بەتی تێدا بەشدارکراوە لە پاداشتدا بەڵام قوربانی کار هەر یەک کەسەو سەرێک تەنها بۆ یەک کەس هەژمار دەکرێت وەک قوربانی و نوسوک و قوربە نەک بۆ تەواوی ئەندامانی خێزان، بەڵکو پێویستە وەک سوننەتی قوربانی کردن بۆ خۆیشیان ئەنجامی بدەن چەندین ریوایەتی صەحیحە کە خودی ئالی پێغەمبەریش لەوانە حەزرەتی فاتیمە قوربانی ئەنجام داوەو ئیکتیفای نەکردووە تەنها بە رەوانەکردنی پاداشت، هەروەها خانەوادەی سەحابیەکانیش بۆ خۆیان بە سەربەخۆیی ئەنجامیان داوە..
لەو فەرمودانەیش:
۱- عن ابي سعيد الخدري: أن النبي - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - قال لفاطمة - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا -: «يا فاطمة قومي إلى أضحيتك فاشهديها؛ فإنه بأول قطرة تقطر من دمها يغفر لك ما سلف من ذنوبك»رواه البيهقي في السنن 9/283 ، والحاكم في المستدرك علی الصحیحين:ج 4ص 247 والهیثمي في المجمع ج 4ص17.
وفي رواية :" قُومِي فَاشْهَدِي أُضْحِيَّتَكِ فَإِنَّهُ يُغْفَرُ لَكِ بِأَوَّلِ قَطْرَةٍ مِنْ دَمِهَا كُلُّ ذَنْبٍ أَمَا أَنَّهُ يُجَاءُ بِلَحْمِهَا وَدَمِهَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَيُوضَعُ فِي مِيزَانِكِ سَبْعِينَ ضِعْفًا". رواه البهقي في السنن ج 9ص283 باسناده عن علي رضي الله عنه.
۲-كان صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يأمر نساءه أن يلين ذبح هديهن» . قال الحافظ في التخیص الحبير ص 261 :" صح ذلك عن ابي موسی الاشعري ، وقد ذكرته في تعاليق البخاري ".

۳- روی البخاري انه أبا موسى الأشعري رضي الله عنه ٲمر بناته أن يضحّين بأيديهنّ". ‏‏(قال الحافظ في الفتح ج 10ص 19
قَوْلُهُ: وَأَمَرَ أَبُو مُوسَى بَنَاتَهُ أَنْ يُضَحِّينَ بِأَيْدِيهِنَّ وَصَلَهُ الْحَاكِمُ فِي الْمُسْتَدْرَك، ووَقَعَ لَنَا بِعُلُوٍّ فِي خَبَرَيْنِ كِلَاهُمَا مِنْ طَرِيقِ الْمُسَيَّبِ بْنِ رَافِعٍ أَنَّ أَبَا مُوسَى كَانَ يَأْمُرُ بَنَاتَهُ أَنْ يَذْبَحْنَ نسائكهن بايديهن وسَنَده صَحِيح".

وە ئەمەی لای خوارەوەیش هەندێک لە دەقی زانایانی فیقهو حەدیسە بۆ زیاتر دڵنییایی موسڵمانانی خۆشەویست بە تایبەت ئەهلی عیلم:
۱- قال الٳمام ابو المعالي عبد الملك امام الحرمي الجويني في نهاية المطلب في دراية المذهب ج 18ص202 ما نصه:" ذكر الشافعي: " أن البقرة تجزىء عن سبعة، وكذلك البدنة " وهو مبيّن مذكور، والشاة لا تقبل الشركة".
2- قال الٳمام ابو القاسم الرافعي في المحرّر في فقه الامام الشافعي ص 466 ما نصه:" وتجزئ البدنة والبقرة عن سبعة ولا تجزئ الشاة ٳلا عن واحد".
3- وقال شیخ الٳسلام الٳمام محيي الدين النووي في شرحه لصحیح مسلم ج13 ص122 :" واستدل بهذا من جوز تضحية الرجل عنه وعن أهل بيته واشتراكهم معه في الثواب, وهو مذهبنا ومذهب الجمهور و كرهه الثوري وأبو حنيفة وأصحابه وزعم الطحاوى أن هذا الحديث منسوخ أو مخصوص وغلطـه العلمـاء في ذلك فان النسخ والتخصيص لا يثبتان بمجرد الدعوی".
وقال ایضا في المجموع شرح المهذب ج 8ص385 : (فَرْعٌ) قَال أَصْحَابُنَا التَّضْحِيَةُ سُنَّةٌ عَلَى الْكِفَايَةِ فِي حَقِّ أَهْلِ الْبَيْتِ الْوَاحِدِ فَإِذَا ضَحَّى أَحَدُهُمْ حَصَّلَ سُنَّةَ التَّضْحِيَةِ فِي حَقِّهِمْ قَالَ الرَّافِعِيُّ الشَّاةُ الْوَاحِدَةُ لَا يُضَحَّى بِهَا إلَّا عَنْ وَاحِدٍ لَكِنْ إذَا ضَحَّى بِهَا وَاحِدٌ مِنْ أَهْلِ بَيْتٍ تَأَتَّى الشِّعَارُ وَالسُّنَّةُ لِجَمِيعِهِمْ، قَالَ وَعَلَى هَذَا حُمِلَ مَا رُوِيَ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ (ضَحَّى بِكَبْشَيْنِ قَالَ اللَّهُمَّ تَقَبَّلْ مِنْ مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ) قَالَ وَكَمَا أَنَّ الْفَرْضَ يَنْقَسِمُ إلَى فَرْضِ عَيْنٍ وَفَرْضِ كِفَايَةٍ فقد ذكر الاصحاب ان التضحية كَذَلِكَ وَأَنَّ التَّضْحِيَةَ مَسْنُونَةٌ لِكُلِّ أَهْلِ بَيْتٍ هَذَا كَلَامُ الرَّافِعِيِّ* وَقَدْ حَمَلَ جَمَاعَةٌ الْحَدِيثَ المذكور على الاشتراك فِي الثَّوَابِ وَمِمَّنْ ذَكَرَ هَذَا صَاحِبُ الْعُدَّةِ وَالشَّيْخُ إبْرَاهِيمُ الْمَرْوَرُوذِيُّ وَمِمَّا يُشْبِهُ قَوْلَ الْأَصْحَابِ إنَّ الْأُضْحِيَّةَ سُنَّةٌ عَلَى الْكِفَايَةِ قَوْلُهُمْ الِابْتِدَاءُ بِالسَّلَامِ سُنَّةٌ عَلَى الْكِفَايَةِ وَكَذَا تَشْمِيتُ الْعَاطِسِ وَقَدْ سَبَقَ بَيَانُ الْجَمِيعِ فِي أَحْكَامِ السَّلَامِ عَقِبَ بَابِ هَيْئَةِ الْجُمُعَةِ وَاَللَّهُ أَعْلَمُ* وَمِمَّا يُسْتَدَلُّ بِهِ لِكَوْنِ التَّضْحِيَةِ سُنَّةً عَلَى الْكِفَايَةِ الْحَدِيثُ الصَّحِيحُ فِي الْمُوَطَّإِ قَالَ مَالِكٌ عَنْ عمارة بن عبد الله بن طياد أن عطاء ابن يَسَارٍ أَخْبَرَهُ أَنَّ أَبَا أَيُّوبَ الْأَنْصَارِيَّ أَخْبَرَهُ قَالَ (كُنَّا نُضَحِّي بِالشَّاةِ الْوَاحِدَةِ يَذْبَحُهَا الرَّجُلُ عَنْهُ وَعَنْ أَهْلِ بَيْتِهِ ثُمَّ تَبَاهَى النَّاسُ بَعْدُ فَصَارَتْ مُبَاهَاةً) هَذَا حَدِيثٌ صَحِيحٌ وَالصَّحِيحُ أَنَّ هَذِهِ الصِّيغَةَ تَقْتَضِي انه حدیث مرفوع".
وقال الامام النووي رحمه الله ایضا ج8 ص397 :" (فَرْعٌ) تُجْزِئُ الشَّاةُ عَنْ وَاحِدٍ وَلَا تُجْزِئُ عَنْ أَكْثَرَ مِنْ وَاحِدٍ، لَكِنْ إذَا ضَحَّى بِهَا وَاحِدٌ مِنْ أَهْلِ الْبَيْتِ تَأَدَّى الشِّعَارُ فِي حَقِّ جَمِيعِهِمْ وَتَكُونُ التَّضْحِيَةُ فِي حَقِّهِمْ سُنَّةَ كِفَايَةٍ وَقَدْ سَبَقَتْ الْمَسْأَلَةُ فِي أَوَّلِ الْبَابِ* وَتُجْزِئُ الْبَدَنَةُ عَنْ سَبْعَةٍ وَكَذَا الْبَقَرَةُ سَوَاءٌ كَانُوا أَهْلَ بَيْتٍ (اي بیت واحد) أَوْ بُيُوتٍ(اي متفرقة) وَسَوَاءٌ كَانُوا مُتَقَرِّبِينَ بِقُرْبَةٍ مُتَّفِقَةٍ أَوْ مُخْتَلِفَةٍ وَاجِبَةٍ أَوْ مُسْتَحَبَّةٍ أَمْ كَانَ بَعْضُهُمْ يُرِيدُ اللَّحْمَ وَيَجُوزُ أَنْ يَقْصِدَ بَعْضُهُمْ التَّضْحِيَةَ وَبَعْضُهُمْ الْهَدْيَ..".
4- وقال الٳمام شهاب الدين الٲذرعي في قوت المحتاج الی شرح المنهاج ج10 ص 84 :" قال (والشاة عن واحد) لا نعلم فیه خلافا، وٳن حصلت بها السنة عن ٲهل البیت الواحد كما سبق مع تٲويل ما ٲفهم خلافه من الٲخبار"
5- وقال الحافظ ابن الملقن في عمدة المحتاج ج 14 ص 320 عند قول الٳمام شيخ الٳسلام النووي: (والشاة عن واحد) قال:" لا خلاف في ذلك فيما علمته، وأما حدیث المطلب عن جابر أنه ﷺ ضحى بكبش، وقال : « هذا عني وعمن لم والترمذي يضح من أمتي » رواه أحمد والترمذي "، فالمطلب لم يسمع من جابر، وعلى تقديره فهو إشراك في الثواب وهو جائز".
6-وقال العلامة الفقیە المحدث ابن حجر الهیتمي في تحفة المحتاج ج 4 ص 318 بتحقیق د. محمد تامر ما نصه:" (و) تجزئ (الشاة) الضائنة والماعزة (عن واحد) فقط اتفاقا، لا عن ٲكثر ، بل لو ذبحا عنهما شاتين مشاعتين بينهما لم يجز؛ لأن كلا لم يذبح شاة كاملة وخبر : (اللهم هذا عن محمد وأمة محمد) محمول على التشريك في الثواب، وهو جائز ، ومن ثم قالوا له أن يشرك غيره في ثواب أضحيته، وظاهره حصول الثواب لمن أشركه وهو ظاهر، إن كان ميتا قياسا على التصدق عنه ، ويفرق بينه وبين ما يأتي في الأضحية الكاملة عنه بأنه يغتفر هنا لكونه مجرد إشراك في ثواب ما لا يغتفر، ثم رأيت ما يؤيد ذلك وهو ما مر في معنى كونها سنة كفاية الموافقُ لما بحثه بعضهم أن الثواب فيمن ضحى عنه وعن أهل بيته للمضحي خاصة، لٲنه الفاعل كالقائم بفرض الكفاية".
7- وقال العلامة ابو شجاع الشافعي في غایة الاختصار ص 145 مع كفاية الاخيار للتقي الحصني :" وتجزئ البدنة عن سبعة والبقرة عن سبعة والشاة عن واحد".
8- وقال الامام شهاب الدين ابن النقیب المصري في عمدة السالك وعدة الناسك ص 196 مع شرح انوار المسالك للعلامة الغمراوي:"ولا تجزئ شاة ٳلا عن واحد ".
9-وقال العلامة الخطيب الشربیني في مغني المحتاج الی معرفة معاني الفاظ المنهاج ج 4 ص 285 ما نصه:" (والبعبر والبقرة ) جزى كل منهما ( عن سبعة ) لما رواه مسلم عن جابر رضي الله عنه . قال : خرجنا مع رسول الله صلى الله عليه وسلم مهلين بالحج فأمرنا أن نشترك في الإبل والبقر كل سبعة منا في بدنة . وفي رواية له و نحرنا مع رسول الله صلى الله عليه وسلم بالحديبية البدنة عن سبعة ، والبقرة عن سبعة ، وظاهره أنهم لم يكونوا من أهل بيت واحد وسواء انفقوا في نوع القربة أم اختلفوا كما إذا قصد بعضهم التضحية وبعضهم الهدى ، وكذا لو أراد بعضهم اللحم وبعضهم الأضحية ولهم قسمة اللحم لأن قسمته قسمة إفراز على الأصح كما في المجموع . ( تنبيه ) لا يختص إجزاء البعير والبقرة عن سبعة بالتضحية ، بل لو لزمت شخصا سبع شياه بأسباب مختلفة كالتمتع والقرآن والفرات ومباشرة محظورات الاحرام جاز عن ذلك بعير أو بقرة ، وإنما استثنوا من ذلك جزاء الصيد ، فلا تجرئ البقرة أو البعير عن سبعة ظباء لأنه إتلاف فروعي فيه الصورة ( والشاة ) المعينة تجزى ( عن واحد) فإن ذيحها عنه وعن أهله أو عنه وأشرك غيره في ثوابها جاز ، وعليهما حمل خبر مسلم و أنه صلى الله عليه وسلم ضحى بكبشين ، وقال اللهم تقبل من محمد وآل محمد ، ومن أمة محمد ، وهي في الأولى سنة كفاية كما مرت الإشارة إليه تتأتى من أهل البيت كالابتداء بالسلام ؛ وتشميت العاطس . قال في المجموع : ومما يستدل به لذلك الخبر الصحيح في الموطأ أن أبا أيوب الأنصاري قال : كنا نضحى بالشاة الواحدة يذبحها الرجل عنه وعن أهل بيته ، ثم تباهى الناس بعد فصارت مباهاة ، ولكن الثواب فيا ذكر للمضحى خاصة ، لأنه الفاعل كما في القائم بفرض الكفاية".
10- وقال العلامة ابن رسلان في الزبد ص 943 مع شرح الرملي:
عن واحدِِ ضٲنٗ له حولٗ كمُل ٭ ٲو معَزِِ في ثالثِ الحولِ دخَل
قال العلامة شهاب الدین الرملي في شرحه المسمی ب فتح الرحمن بشرح زبد ابن رسلان ص 944: " تجزئ الشاة عن واحد، فٳن كان له ٲهل بیت حصلت السنة(ٲي: لا القربة والٲضحیة) لجمیعهم".
11- جاء في الحاوي الكبير للٳمام ٲبي الحسن الماوردي ج15 ص78 كتاب الضحايا :"وَلِأَنَّ الْوَاحِدَ مِنَ الْإِبِلِ عَنْ سَبْعَةٍ فَكَانَ أَفْضَلَ مِنْ جَذَعِ الضَّأْنِ الَّذِي هُوَ عَنْ وَاحِدٍ ".
12- ونقل الامام الروياني في بحر المذهب كتاب الضحايا ج4 ص176 عبارة الامام الماوردي واعتمده فقال جاذما:" الواحد من الإبل عن سبعة فكان أفضل من جذع الضأن الذي هو عن واحد".
13- قال الامام العمراني في البیان ج4 ص447 باب الاضحية :" قال الطبري في " العدة ": وإن اشترك اثنان في شاة لم تجز؛ لأن أقل ما يجزي عن كل واحد منهما شاة، ولكن لو أشركه في ثواب أضحيته وذبحها عن نفسه جاز، ثم قال: وهذا معنى قوله - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «هذا عن محمد وأمة محمد» .
14-قَالَ الامام السرخسي الحنفي في المبسوط كتاب الضحايا ج 12ص 11 -12 (وَلَا بَأْسَ أَنْ يَشْتَرِكَ سَبْعَةُ نَفَرٍ فِي بَقَرَةٍ، أَوْ بَدَنَةٍ)...فَإِنْ كَانَ الشُّرَكَاءُ فِي الْبَدَنَةِ ثَمَانِيَةً لَمْ تُجْزِهِمْ؛ لِأَنَّ نَصِيبَ كُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمْ دُونَ السُّبْعِ، وَكَذَلِكَ إنْ كَانَ نَصِيبُ أَحَدِهِمْ دُونَ السُّبْعِ حَتَّى لَوْ سُئِلَ عَنْ رَجُلٍ مَاتَ وَتَرَكَ ابْنًا وَامْرَأَةً وَبَقَرَةً وَضَحَّى بِهَا يَوْمَ الْعِيدِ هَلْ يَجُوزُ وَالْجَوَابُ أَنَّهُ لَا يَجُوزُ؛ لِأَنَّ نَصِيبَ الْمَرْأَةِ الثُّمُنُ. فَإِذَا لَمْ يَجُزْ ثُمُنُهَا فِي نَصِيبِهَا لَا يَجُوزُ فِي نَصِيبِ الِابْنِ أَيْضًا..ثم قال: ج 12ص 14: "وَلَيْسَ عَلَى الرَّجُلِ أَنْ يُضَحِّيَ عَنْ أَوْلَادِهِ الْكِبَارِ، وَلَا عَنْ امْرَأَتِهِ كَمَا لَيْسَ عَلَيْهِ صَدَقَةُ الْفِطْرِ عَنْهُمْ فِي يَوْمِ الْفِطْرِ)، وَهَذَا؛ لِأَنَّ عَلَيْهِمْ أَنْ يُضَحُّوا عَنْ أَنْفُسِهِمْ فَلَا يَجِبُ عَلَيْهِ أَنْ يُضَحِّيَ عَنْهُمْ"
15-وعند المالكية:
يطالب بالأضحية كل مستطيع حر مسلم مقيما أو مسافرا ذكرا أو أنثى صغيرا أو كبيرا، إلا من كان يوم العيد محرما بالحج فإنه لا أضحية عليه. ويشترط عندهم للتشريك في الأجر والثواب أن تكون الشركة في ثواب الأضحية لا في ثمنها.
واتفقوا علی عدم جواز الاشتراك في الاضحية ولحمها لأن التقرب هو الذبح وإراقة الدم وذلك لا يتبعض، ووافقه ‏بقية العلماء على ذلك في الكبش أنه لا اشتراك فيه وخالفوا في البقرة والبدنة فيجوز عندهم أن ينحر الرجل عن سبع.‏
قال مالك في الموطأ “وإنما سمعنا الحديث أنه لا يشترك في النسك”‏
وأما حديث جابر أنه قال: “نحرنا مع رسول الله ﷺ عام الحديبية بدنة عن سبعة“، فإنه مخالف للأصل فلا يصح القياس ‏وإلحاق الأضحية بالهدي، وهذا الذي حدث به جابر كان في هدي المحصر إنما هو تطوع والتطوع يجوز فيه الاشتراك فيبقى إذا الأصل هو ألا يجزى إلا واحدا عن واحد والنسك لا يتبعض ولذلك اتفقوا على منع الإشتراك في الضأن
ينظر: الموطأ: ص 486 و بداية المجتهد و نهاية المقتصد ص ‏‏406 و‎ روضة المستبين لابن بزيزة: ج 1 ص 676 و المنتقى في شرح الموطٲ لٲبي الوليد الباجي ج4 ص 197و مدونة فقه المالكي وادلته للصادق الغرياني ج2 ص 187.
16- قال العلامة ابن رشد الحفيد في بداية المجتهد ونهاية المقتصد ج2 ص196-197:
في الْمَسْأَلَةُ الرَّابِعَةُ من كتا الضحایا:" وَأَجْمَعُوا عَلَى أَنَّ الْكَبْشَ لَا يُجْزِي إِلَّا عَنْ وَاحِدٍ، إِلَّا مَا رَوَاهُ مَالِكٌ مِنْ أَنَّهُ يُجْزِي أَنْ يَذْبَحَهُ الرَّجُلُ عَنْ نَفْسِهِ وَعَنْ أَهْلِ بَيْتِهِ لَا عَلَى جِهَةِ الشَّرِكَةِ بَلْ إِذَا اشْتَرَاهُ مُفْرَدًا، وَذَلِكَ لِمَا رُوِيَ عَنْ عَائِشَةَ أَنَّهَا قَالَتْ: «كُنَّا بِمِنًى فَدُخِلَ عَلَيْنَا بِلَحْمِ بَقَرٍ، فَقُلْنَا مَا هُوَ؟ فَقَالُوا: ضَحَّى رَسُولُ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - عَنْ أَزْوَاجِهِ» . وَخَالَفَهُ فِي ذَلِكَ أَبُو حَنِيفَةَ، وَالثَّوْرِيُّ عَلَى وَجْهِ الْكَرَاهَةِ لَا عَلَى وَجْهِ عَدَمِ الْإِجْزَاءِ.
وَسَبَبُ اخْتِلَافِهِمْ مُعَارَضَةُ الْأَصْلِ فِي ذَلِكَ لِلْقِيَاسِ الْمَبْنِيِّ عَلَى الْأَثَرِ الْوَارِدِ فِي الْهَدَايَا.
وَذَلِكَ أَنَّ الْأَصْلَ هُوَ أَنْ لَا يُجْزِي إِلَّا وَاحِدٌ عَنْ وَاحِدٍ، وَلِذَلِكَ اتَّفَقُوا عَلَى مَنْعِ الِاشْتِرَاكِ فِي الضَّأْنِ، وَإِنَّمَا قُلْنَا: إِنَّ الْأَصْلَ هُوَ أَنْ لَا يُجْزِي إِلَّا وَاحِدٌ عَنْ وَاحِدٍ، لِأَنَّ الْأَمْرَ بِالتَّضْحِيَةِ لَا يَتَبَعَّضُ إِذْ كَانَ مَنْ كَانَ لَهُ شِرْكٌ فِي ضَحِيَّةٍ لَيْسَ يَنْطَلِقُ عَلَيْهِ اسْمُ مُضَحٍّ إِلَّا إِنْ قَامَ الدَّلِيلُ الشَّرْعِيُّ عَلَى ذَلِكَ. وَأَمَّا الْأَثَرُ الَّذِي انْبَنَى عَلَيْهِ الْقِيَاسُ الْمُعَارِضُ لِهَذَا الْأَصْلِ فَمَا رُوِيَ عَنْ جَابِرٍ أَنَّهُ قَالَ: «نَحَرْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - عَامَ الْحُدَيْبِيَةِ الْبَدَنَةَ عَنْ سَبْعَةٍ» . وَفِي بَعْضِ رِوَايَاتِ الْحَدِيثِ: «سَنَّ رَسُولُ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - الْبَدَنَةَ عَنْ سَبْعَةٍ، وَالْبَقَرَةَ عَنْ سَبْعَةٍ» .فَقَاسَ الشَّافِعِيُّ، وَأَبُو حَنِيفَةَ الضَّحَايَا فِي ذَلِكَ عَلَى الْهَدَايَا. وَأَمَّا مَالِكٌ فَرَجَّحَ الْأَصْلَ عَلَى الْقِيَاسِ الْمَبْنِيِّ عَلَى هَذَا الْأَثَرِ، لِأَنَّهُ اعْتَلَّ لِحَدِيثِ جَابِرٍ بِأَنَّ ذَلِكَ كَانَ حِينَ صَدَّ الْمُشْرِكُونَ رَسُولَ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - عَنِ الْبَيْتِ، وَهَدْيُ الْمُحْصَرِ بَعْدُ وَلَيْسَ هُوَ عِنْدَهُ وَاجِبًا وَإِنَّمَا هُوَ تَطَوُّعٌ، وَهَدْيُ التَّطَوُّعِ يَجُوزُ عِنْدَهُ فِيهِ الِاشْتِرَاكُ، وَلَا يَجُوزُ الِاشْتِرَاكُ فِي الْهَدْيِ الْوَاجِبِ، لَكِنْ عَلَى الْقَوْلِ بِأَنَّ الضَّحَايَا غَيْرُ وَاجِبَةٍ فَقَدْ يُمْكِنُ قِيَامُهَا عَلَى هَذَا الْهَدْيِ ; وَرَوَى عَنْهُ ابْنُ الْقَاسِمِ أَنَّهُ لَا يَجُوزُ الِاشْتِرَاكُ لَا فِي هَدْيِ تَطَوُّعٍ وَلَا فِي هَدْيِ وُجُوبٍ، وَهَذَا كَأَنَّهُ رَدٌّ لِلْحَدِيثِ لِمَكَانِ مُخَالَفَتِهِ لِلْأَصْلِ فِي ذَلِكَ. وَأَجْمَعُوا عَلَى أَنَّهُ لَا يَجُوزُ أَنْ يَشْتَرِكَ فِي النُّسُكِ أَكْثَرُ مِنْ سَبْعَةٍ".

واللە تعالی ٲعلم
وصلی الله علی سيدنا محمد وآله وصحبه اجمعین..
===
(ٲخوكم في الله)
العبد الفقير الآثم الراجي رحمة ربه الغني الراحم
ٲ.د. حسن الشيخ خالد المفتي
اربیل/ كوردستان/العراق
7 ذو الحجة 1442هـ
17 تموز 2021م