یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د. حه‌سه‌ن خالید موفتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/12/2023 : 21:32:58
قه‌باره‌ی فۆنت
لە (سەلەفییزمەوە) بۆ (سۆشیال دیموکراتی و عەلمانییزم و دەروێشییزم) !!

 

سبحان اللە، قەدیمان گوتویانە: سەرخۆش ئەگەر پاڵیشی پێوە نەنرێت بۆخۆی دەکەوێت، بەڵێ خودا (جل جلالە) مەعدەنی تەنەکە لە زێڕ جودا دەکاتەوە بە تاقیکردنەوەکانی رۆژگار بۆ بەندەکانی، بەڵام کەمێک خۆڕاگری و سەبری دەوێت...

تا دوێنی بوو گوتاردان بەڕاست و چەپدا بە حەرامکردنی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان، لە حیزبایەتی، لە نزیکی لە دەسەڵات چونکە تاغوتە، تا دوێنێ بەرزکردنەوەی دروشمی: عەلمانیەت، دیموکراتی، سۆشیالیزم شیرک و کوفرە، تا دوێنێ چونە ناو ئەحزابی ئیسلامی شیرک و گومڕاییە!!

تەنانەت نزیکی لە سیاسەتەوە گومڕایی و شیرکەو وێناکردنی سەلەفییەت بەوەی کە دوورە لە سیاسەت و سیاسەتبازی !!

بەڵام هەمووی بە درۆی شاخدار و گەوجاندنی خەڵکی نەفام دەرچوو..

بەڵێ هەر کە ئیغراکران بە پارەی حەرام و مەنسەبی دونیایی و پێگەی سیاسی.. ئەو دروشمانەی پێشویان هەموو ژێر پێ ناو هەموو لە بیرچووەوە سەدوو هەشتا پلە گێڕیان گۆڕی و باوەشیان کرد بە عەلمانی و سوشیالدیموکراتیدا، خەڵکیان یەکسەر هاندا بۆ ئینتیخابات کە ڕابدەن بە پارتی بەهێز ئەگەرچی سوشیال دیموکراتیش بێ...!!

هەروەها تا دوێنێ دەیانگوت تەریقەت و تەصەووف گومڕایی و شیرکە، بەڵام بە مەجبوری خۆیان خزاندە کۆڕبەندی حەزرەتی شێخ مەعروفی نۆدێیەوەو لە سەلەفییەوە بەرەو دەروێشی خەباتیان گواستەوە !!

ئەمانە هیچیان جێگەی سەرسوڕمان نیین بۆ داشتمەندان و خوداناسان،

چونکە سەلەفیزم مەنهەج و مێژوویان بریتی بووە لە (سوڕانەوە بە جوغزی دەسەڵات و جوانکاریکردنی گەندەڵکار و ستەمکاران ئەگەر یەهودیش حوکمڕان بێت)،

شیعارەکەیان پێچەوانەی شیعاری ئیسلام بوو بە درێژایی مێژووی دروستکردنیان لەلایەن ئینگلێزەوە لە نیوەدورگەی عەرەبی کە تاعەت واجبە بۆ وەلی ئەمری خەڵکی تەنانەت ئەگەر بێ دین و فاجیریش بێت، بە پێچەوانەی فەرمودەو دروشمی ئیسلام: (لا طاعة لمخلوق في معصية الخالق)!

خۆتان بینیتان بە ئاشکرا پۆزش دەهێننەوە بۆ هێرشی نەگریسی دوژمنانی خوا بۆ سەر ستەملێکراوانی موسوڵمانانی کەرتی غە..ززە... !!

بەڵام عەجایب ئەوەیە تا ئێستەش دوای ئەو هەموو فەزیحەتە گومڕایی وتەکفیرو تەبدیع تەشریک کردنە ناڕەوایەی موسڵمانان، ئەو هەموو فەزیحەتە ئەخلاقی و موکابەرەی حەق و خۆ بەدرۆخستنەوە و وەرچەرخان لە دروشمەکان و گۆڕینی هەڵویستەکان و خەبات گواستنەوە لە سەلەفییەتەوە بۆ عەلمانی و پاشان بۆ دەروێشی ...هتد.. هێشتا کەسانێکی داماوی لەخشتەبرا و بە (دۆلار و ریاڵی حەرام هەڵخەڵەتێنراو) بمێننەوە لە جوغزی گەوجاندنی تەوژمی سەلەفیزمداو گیریان پێ خورابێت بە کۆمەڵێک شیعاری بریقەدار و قەوانی سوواو کە هەڵوەشاوەتەوە تێکڕای بە (بەڵگەکانی قورئان و سوننەت و ئیجماعی چواردە سەدەی موسڵمانان)..!!

هیواداریشین گۆڕانکاری راستی و ستراتیژی لە هەندێک مەوقیفدا هاتبێتە دی کە بەرەو بیری میانڕەوی دینی ئیعتیدالی فیکری و هەنگاونان بۆ گرتنەبەری رێگەی راست و دورکەوتنەوە لە تەکفیرو تەشریک و تەبدیعکردنی موسڵمانان هاتبێتە دی، پەشیمانبوونەوەش لە هەڵە هەردەم فەزیڵەت بووە.

اعوذ بالله من الشيطان الرجيم

{ قُلۡ هَـٰذِهِۦ سَبِیلِیۤ أَدۡعُوۤا۟ إِلَى ٱللَّهِۚ عَلَىٰ بَصِیرَةٍ أَنَا۠ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِیۖ وَسُبۡحَـٰنَ ٱللَّهِ وَمَاۤ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِینَ }[سُورَةُ يُوسُفَ: ١٠٨].

خوای میهرەبان رێپیشاندەری دڵسۆزانەو ئاشکراکاری فێڵبازان و دووڕووەکانە..

 

پ.د. حسن موفتی

سلێمانی/ ٨ جمادی الثانية ۱٤٤٥هـ =۲۱-۱۲-۲۰۲۳