یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د. حه‌سه‌ن خالید موفتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/09/2023 : 00:18:05
قه‌باره‌ی فۆنت
لە ساڵیادی لەدایکبوونی حەزرەتی شێخی(سِراج الدِّین)دا (قَدَّسَ اللەُ سِرَّەُ)

لە ساڵیادی لەدایکبوونی حەزرەتی شێخی(سِراج الدِّین)دا (قَدَّسَ اللەُ سِرَّەُ)

 ١٧ صەفەری ١٣١٤کۆچی

(هۆنراوەیەک لە مەناقیبی ئەو زاتەدا) نوسینی: پ.د. حەسەن موفتی

===

ٲبیات باللغة الكُردية في ذكری ولادة حضرة الشيخ محمد عثمان سراج الدين النقشبندي قدس الله سره الموافق ۱۷ صفر ۱۳۱٤هـ.

بقلم: ٲ.د. حسن المفتي

(بەناوی خودا)

زوبــدەی خـانــەدان ئـالـی (عـوثــمانی)

موحەممەد عوثــمان (سـیـراجی ثـانی)

( نَـــــــوَّرَ اللَّـــــــەُ قَبـْــــرَەُ الٲنْـفَـــــسْ )

( قَــــــدَّسَ اللّــــــەُ سِـــــــرَّەُ الٲَقْـدَسْ )

ئەرشــەدی ئـەولاد حـەزرەتـی (عَــــلاء)

حـەفیـدی شـــاهـی عومـەری (ضِـــیاء)

بــــرازای شێـــخی ( نَـجْـم )ی ئەم دینە

مورەوویـجی شــەرع دیـــنی مـــوبـینە

ئامـــۆزای شێـــخی (حِـسـامُ الدِّیـــن) ە

بـۆیــە جـامیــــعی فـەضــلـه، بــیـبـیـنـە

حوسەینی نەسـەب ساداتــی (نوعەیم)

دوور لـە دوودڵی و کودورەت و غـەیـم

موصڵـیح و موڕشــید موڕەبـبی و دانــا

خەمخـۆری ئیســلام، شــەرعڕەو و زانـا

خزمەتگــوزاری مەدرەســـەی تەمـکیــن

بــۆ خـەڵکــی تێکــڕا ناصیـحی ئەمیــن

رەوشتیی قورئـان، صەحیحی سوننەت

رێـپـیشـانــدەری طــەریقــی جـەنـنـەت

بۆ گەورەو بچووک بە سۆزو رووخۆش

قیـرائـات رەوان، کاریگەر، دەنگ خۆش

خانـەدان، سفرە و خوانیـان بــێ وێــنە

حــاتـەم لــە ریـــزی ئــەودا، مــەنوێـنــە

گـەردن کـەچ، قیممەی وەرەع و تـەقـوا

لێبوردە و عەفیف، گشت کاری بـۆ خـوا

بـەرهەڵسـتکـاری نـاهــەقــی و ســــتەم

هەق وێژ بۆ ئیسلام لە هەموو سەردەم

عـومـری بــە تێـکـڕا وەقفــی موســڵمان

خزمەتــی بـە خەڵک بە عەمەل سەلمان

دۆعــاگــۆ، ئــەهلــی رێـــز و کـەرامـەت

خـــاوەنــی جاهـــ و پــلەو مــەکـانــەت

روئـەســا و ملــووک پـــەرۆشـی دیــدار

دەهـاتـــن بـــۆ لای بـــۆ نـــەزەر و کـــار

لــەقــەبــی خــادیـــم زانـــا و هــــەژارە

ئـەســتێـرەی گـەشــی لـە دونـیـا دیــارە

پـاشـا هــەم گـەدا، زانـــا هــەم عـــەوام

دەهــــاتنــە زیـــارەت دایـــم بـــەدەوام

لە عیلمی ظاهیـر ئـەهلـی تەفسیر بوو

لـە عـەقــائـدیـش وەک رازی ژیــر بــوو

خـاوەنـــی چەنـــدین دانـــراوی جــوان

لە عـەقڵ و نــەقـڵا بە هـەر سـێ زووان

بە کوردی و فارسـی عەرەبـی و تـورکی

تەبلیــغی ئـەکــرد سـەرشــان و ئــەرکی

صــاحێبـی حەیــا و ئــەدەب و تەمکین

بـە حەق واریثی گـەورەی مـورسەلیــن

ســینـەفراوان، پــڕ میــهر و خــوانـاس

لـە زاهیـریشدا سوارچاک و جوانخاس

زۆر حەکـیم، لێـزان لــە طـیببی بەدیــل

دەرمانســـاز لـە بــۆ جــۆرەهــا عـەلیــل

بـەلیـغ و فـەصیــح شـــاعیر و ئـەدیــب

پــەنــای بــێ نـــەواو یــەتیم و غەریب

ئەهلـی تــەوەججوهـ بـۆ دڵ و دەروون

پــاڵفتــەکــاری سیــنە، جـــوان و روون

پیــر و دەســتگیــری سـالیـکی رێـبــوار

تا بیــگەێـنێـت بــە دەســـتی ســــەردار

رزگـــاری بـکـا لـە مــەکــری شـەیــطــان

لە کـەیـدی نەفســی ئەمـمارەی فەتتـان

رۆڵـی ئیرشـادی پێنج قاڕرەی نەخشاند

بـۆ ئەهلی شیـرک، تەوحـیـدی سەلمانـد

لـە (شـەرقـی ئاســـیا)، هەتـا (کـەنـەدا)

ئیسـلامـی ناسـانـد بـە گشـت جیـهانــدا

هــەزاران گــاور جـولــەکــەو مـولحیــد

لە سـەر دەستیـدا بوون ئەهلی تەوحید

ئەوەی بزانـــم بیســت تـا سـی ملیـــۆن

هــەیــەتـی مـوریـــد لــە تــازەو لە کۆن

تـەوبـەی پـێ کردوون لە گشت گوناهێ

بۆ صِراطی راست دوور لە گشت راهـێ

طــەریقـی شـەرعـی موصـطەفـا بگــرن

ئـەوکات موریـدن هـەم ئەهلــی قەدرن

ژیانـــی سەرتــا پــا کۆشــش و جیـــهاد

خزمەتـــی بیـــلاد بانــگەشــەی عــیـباد

بۆ سەر رێگەی راست تَوحید و تەجرید

ئیمـان و ئیـســلام ئیحســان و تەفـریـد

ئــەوەیــە دەعـوەی راســتی بـۆ ئیسلام

ئــەوەیـــە جیــهـاد، بـوێـــری و ئیــقدام

خــزمـەتــگــوزاری راســــتەقـیـنە دیــن

لـــە بـــۆ هــەژار و طـالـیـبــی يـەقییــن

رۆڵــی خـانـەقـای شــای سیـراجـەددین

بــۆ ژیـنی خــەڵـک و دینــی پـڕ ئـەویـن

ذیکری خوا، فیکـر و شـوکر و قەناعەت

پاڵفتـەی دەروون تـەقـوا و شـەفاعەت

تـەوحیـدی گوتار، لــە نێـــو گـوفتـــاری

گوتــاری تـەوحیـد، لـە گشـت ئـەفـکاری

ئـامـانجـی دەعـوەو نـەشـری فـەضائیل

خەڵکی بـە دووربـن لـە گشـت رەذائیل

ئوممـەتی ئیســلام سـەربەرز بـێ دائیـم

میللـەتی کوردیـش سـەربەخۆ و قائیــم

هــەزاران مــەلای چـــاکــی شــەرع زان

تـەخەڕروجیـان کـــرد لە مەداریسیـــان

سـەدان مەدرەسـەی علـومــی شـەرعـی

بە عیـلم و عەمـەل ئیخـڵاص پێــگەیـی

لـە سـایەی ئــەودا تەجـدیـدی دیـن بوو

لـە دڵـی خەڵکـدا حوببـی دیـن زۆر بـوو

لـە هـەر جێـگایــەک خـانەقـای هەبێــت

(لابـُد) مـەدرەسەیـش لـە گەڵـی دەبێت

ئەمەیـش طەریقەی نەقشی وا پاراست

لە ئینحیـــراف و شـەطـەحـی نـاڕاسـت

ئــەوصــافــی چـاکـەی زۆر ماوە بیـڵێـم

کــورتــم کــــردەوە زویـــر مــەبـە لێــم

خـوایــە بــۆ خـاتـر چـاکـانــی ئومـمەت

(حەسەن)ببەخشە بە ئەهلی خەشیەت

بـیــخە بـــەر تـکــای شــافیعــی نــازدار

سەروەری نـاودار ســوارچـاکی سـەردار

جێــگای لــە زومــرەی (شێــخی بیـارە)

ئــەو زاتـــەی لـــە دوور زیــاتـر دیــــارە

هەبێـت، تــا مــردن وەفــاداریــان بێـت

بـۆ تـەرویجی دیـن خزمـەتـکاریان بێت

وصلی الله علی سيدنا محمد وعلی آله وصحبه اجمعین.

 

پ.د. حەسەن شێخ خالید موفتی

پرۆفیسۆر لە زانکۆی صلاح الدين، هەولێر، کوردستان، عێراق

١٧صەفەر ۱٤٤٥هـ = ٢-۹- ۲۰۲۳م