یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان   
مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/09/2010 : 15:35:43
قه‌باره‌ی فۆنت
یه‌كێتی زانایان ...خه‌باتێكی بێ پسانه‌وه‌
خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌لێكی شاره‌زاو به‌تواناو خاوه‌ن ویژدان دژ به‌ داگیركه‌رانی كوردستان، ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بووه‌، خه‌باتی زیاتر له‌ یه‌ك سه‌ده‌ به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه‌ ئێمه‌یان گه‌یانده‌ ئه‌و ڕۆژه‌ی، كه‌ به‌ فه‌زلی خوای گه‌وره‌ له‌ژێر سێبه‌ری په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان پشوێك بده‌ین و، كۆڵه‌پشتیه‌كانمان دابنێین و ئاوڕێك له‌ ڕابردوومان بده‌ینه‌وه‌، له‌ به‌رواری 21/9/1970 له‌ ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی جه‌نابی مه‌لامسته‌فا بارزانی له‌ ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆی به‌ست له‌ژێر درووشمی (واعتصموا بحبل الله جمیعا ولا تفرّقوا) سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئایینی له‌ ژێر چه‌تری (یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان) كۆ كرده‌وه‌، دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان زه‌رووره‌تێكی مێژوویی بوو بۆ زیاتر چه‌سپاندنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ئاشنا كردنی خه‌ڵكی كوردستان و شه‌رعیه‌ت دان به‌ خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری دژی داگیركه‌رانی كوردستان، بۆیه‌ هه‌روه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی سه‌ربه‌رزی كوردستان به‌ جوببه‌و مێزه‌ره‌ پیرۆزه‌كه‌یان، به‌ده‌ستێك قورئان و به‌ده‌ستی تر چه‌ك پارێزڤان بوون. ده‌رگایای حوجره‌و مزگه‌وته‌كانیان خستبووه‌ سه‌رپشت له‌جیاتی زانكۆ و په‌یمانگاو قوتابخانه‌ خه‌ڵكیان فێری ئایین و نیشتیمان په‌روه‌ری كردووه‌، به‌ شانازیه‌وه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ڕێبه‌رو پێشه‌واو كاربه‌ده‌ستانی شۆرشه‌ یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی كوردستان مامۆستایانی ئایینی بوون، بۆ درز خستنه‌ نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆرشی ئه‌یلولی مه‌زن و مامۆستایانی ئایینی ڕژێمی به‌عس كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێكی به‌ جل و به‌رگی پیرۆزی مه‌لایه‌تی نارده‌ لای جه‌نابی بارزانی به‌ مه‌به‌ستی تیرۆركردنی، به‌ڵام پیلانه‌كه‌یان پووچه‌ڵ كرایه‌وه‌، هه‌روه‌ك په‌روه‌رێن به‌ دوا په‌یامبه‌ری خۆی ده‌فه‌رموێت ( ویمكرون ویمكرالله والله خیر الماكرین) یان ده‌فه‌رموێت ( والله یعصمك من الناس). تا نسكۆی ساڵی 1975 ئاواره‌ بوون و په‌رته‌وازه‌ بوونی خه‌ڵكی كوردستان یه‌كێتی زانایانیش به‌ده‌ر نه‌بوو له‌و كاره‌ساته‌، به‌ڵام به‌ هیممه‌تی دلسۆزان جارێكی تر له‌ئاواره‌یی ئه‌و ڕێكخراوه‌ ده‌ستی به‌خه‌باتی خۆی كرده‌وه‌و نه‌یهێشت كه‌مترین بۆشایی له‌ خه‌باتی ئه‌و ڕێكخراوه‌ دروست ببێت، بۆیه‌ش توانی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی له‌ ئاواره‌یی له‌ ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه‌و په‌یوه‌ندی كردنی به‌ مامۆستایانی ئایینی ناوه‌وه‌ی كوردستان و پاراستنی ناسنامه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌ خه‌بات دابوو، تاوه‌كو راپه‌رینی به‌هاری 1991 له‌گه‌ل جه‌ماوه‌رو پێشمه‌رگه‌ به‌شداریان كرد له‌ رزگاركردنی بست به‌ بستی خاكی كوردستان، له‌ ساڵی 1992 دووه‌م كۆنگره‌ی خۆی به‌ست و له‌هه‌موو كوردستان لق و لێژنه‌ ناوچه‌كانی دامه‌زراند، به‌ شانازیه‌وه‌ تاكه‌ مه‌رجه‌عیه‌تی فتوا شه‌رعیه‌ته‌كه‌ی له‌ یه‌كێتی زانایانه‌.

له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان به‌ڵێن و وه‌فاداریمان بۆ روحی پاكی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی زانایان جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی یه‌كێتیه‌كه‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه‌ پیرۆزه‌ بین كه‌ ئایین په‌روه‌ری و نیشتیمان په‌روه‌ری له‌ یه‌كتری جیا ناكه‌ینه‌وه‌.